سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی کوژراوی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە تویتێکدا ئاشکرایکرد "لە کاتێکدا چاوی پاڵەوانەکانمان لە هێزە ئاسایشییەکان بە وریاییەوە کاری بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکان دەکرد، باڵی سەرەکیی ئەوان لە دەزگای هەواڵگری، سەرقاڵی جێبەجێکردنی یەکێک لە قورسترین ئەرکەکان بوو لە دەرەوەی سنوورەکان، بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو بە سامی جاسم، بەرپرسی دارایی داعش". رۆژی 27-10-2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند، کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، لە 26-10-2019 کوژرا.
بڕیار وابوو كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان له عێراق بەیانی ئەمڕۆ دووشهممه كاتژمێر (03:00) ئهنجامی بهرایی پرۆسهی ههڵبژاردنی گشتیی عێراق رابگهیهنێت، بهڵام به هۆی كێشهیهكی تهكنیكی، دواخرا. سهرچاوهیهكی بهرپرس له كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان له عێراق رایگهیاند، ئهمڕۆ دووشهممه 11 ی ئۆكتۆبهری 2021، ئهنجامی بهرایی ههڵبژاردنی گشتیی عێراق رادهگهیهنین. كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان له عێراق، رێژهی بهشداری دهنگدهرانیش بڵاودەکاتەوە. به گوێرهی لێدوانەکانی كۆمیسیۆن رێژهی بهشداری له ههرێمی كوردستان بهم شێوهیه بووه: هەولێر %43 سلێمانی %38 دهۆك %52.2 زیقار %43.5 نهجهف %41 بابل %46 دیاله %44 سهڵاحهددین %45.6 بهسره %41
راگەیەنراوێک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە هاونیشتمانیانی خۆشەویست، لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانت بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان و رووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت.داواکارین، هەر وەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا پابەند بوون بە رێنماییەکانەوە، بە هەمان شێوە پابەند بن بە رێکارە ئەمنییەکانیشەوە.هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و شادیدابن، بەڵام بۆ دەربڕینی دڵشادییەکانتان تەنیا شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر.جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەی خۆشی، سەلامەتی و پاراستنی ژیانی ئێوە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە.دژەتیرۆری کوردستان
شەوی ڕابردوو لە سنووری ئیدارەی سۆران گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان بە تەقەی خۆشی کوژرا. گەنجەکە ناوی جەمیل زۆرابە و خەڵکی گوندی هاودیانە. بەپێی زانیاریەکان شەوی ڕابردوو تەقەی خۆشی کردووە و بە هەڵە گولـلەیەکی لەدەست دەرچووە و خۆی کوشتووە.
پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە سنوری پارێزگای کەرکووک دوو کورسییان بەدەستهێناوە. بەپێی راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکان، شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی لە بازنەی یەکی کەرکوک، یەکەم بووە و نەجوە حەمید، لە بازنەی دوو، دووەم بووە.
بەپێی دوایین ئەنجامی دەنگەکانی پارێزگای هەولێر، پارتی دیموکراتی کوردستان 11 کورسی، نەوەی نوێ سێ کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەک کورسی بەدەستهێناوە.
بەپێی سەرچاوەیەکی باڵکێش، پێنج کاندیدەکەی پارتی لەنێو شاری هەولێر لە ھەردوو بازنەکانی سێ و چوار دەرچوون. کاندیدەکان بریتین لە: مەريوان قەرەنى دزەیی، نەهلە قادر محەمەد، سەباح سوبحى حەيدەر، لەيلا ئەكڕەم سەعيد، رێبوار هادى عەبدولڕەحمان.
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان جەماوەری بەشەرەفی یەکێتی بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان -وەکو لەماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بینیتان، لاھور و تاقمەکەی، بە پارە و ئیمتیازی یەکێتی و بنەماڵەی شەھیدان، لە ڕێی ماکینەی ئیعلامیەکانیانەوە، ھانی خەڵکیان دەدا کە دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتی نەدەن. -لەماوەی پرۆسەی ھەڵبژاردن درزی خستە نێوان کاندیدەکانی یەکێتیەوە و لیستێکی بەتایبەت بۆ خۆی دانا و دەنگەکانی یەکێتی پەرتکرد . -ئەمڕۆ لەکاتێکدا کە جەماوەری بەشەرەفی یەکێتی دەچوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، لاھور و ڕاگەیاندنەکەی خەڵکیان ھان دەدا کە دەنگەکانیان بسوتێنن و ناوی لاھور لەسەر پەڕەکانی دەنگدان بنوسن. لاھور و تاقمەکەی ئەمڕۆ بە فەرمی پشتگیری ھەریەک لە سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد کرد، ئەوەش ئەوپەڕی خیانەتکردنە لە یەکێتی و ڕێبازەکەی مام. ھەڤاڵانلاھور بەوپەری بێ شەرمییەوە یەکێتی قوربانی خۆی، ئێستا بۆتان دەرکەوت کە لاھور ئەوەندە خۆویستە ئامادەیە یەکێتی و خوێنی شەھیدان بکاتە قوربانی خۆی. ئێستا تەواوی ئەو تۆمەتانەی بەسەردا ساغبۆوە کە لەلایەن سەرۆک بافڵەوە ئاڕاستەی کرا، کەسێک وەفای بۆ یەکێتی نەبێت بۆ کەسی نابێت. بۆیە داوا دەکەین دوای ھەڵبژاردن بە توندترین شێوە ئیجرائاتی حزبی لەگەڵ بکرێت و لە یەکێتی دەربکرێن و تۆڵەی دایکانی شەھیدانی لێبکرێتەوە. گەنجانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ١٠/١٠/٢٠٢١
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت .لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و هەردوولا خۆشحاڵبوون کە پرۆسەکە، بە شێوەیەکی ئارام و هێمن بەڕێوەچوو. خوازیاربوون کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، لە بەرژەوەندی پێکهاتە جیاوازەکان و هەموو گەلانی عێراق بێت و ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامەکان، هەرکەسێک تەقە بکات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیردەکرێت. دەقی راگەیێنراوەکە: ئاگاداری گشت هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە، دوایی کۆتایی هاتنى پڕۆسەى دەنگدانى گشتیى و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، تەقەکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک تەقە بکات بەدڵنییایەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر دەکرێت و لە ئێستاشدا لە گشت شوێنەکان بڵاوە بەهێزەکانى ناوخۆ کراوە و لە حالەتی ئامادەباشیدان، هەرکەس و لایەنێک یاسا شکێنى بکات دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێ و بەتوندى سزا دەدرێت. هەروەها سوپاس و دەستخۆشى بۆ سەرجەم هێزەکانى پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ کە پلانى ئەمنى پارێزگاى هەولێر وەک چۆن داڕێژرابوو جێبەجێکرا و هیچ گرفت و لەمپەرێک نەهاتە پێش، لێرەشەوە زۆر سوپاس بۆ هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کە وەک هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون. لێژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر2021.10.10
دوای راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان هیچ کاندیدێکی سەرنەکەوتووە و یەکێتی هاوپەیمانیشی لە دۆخێکی خراپدایە. لە بازنەی سێی سلێمانی، موسەننا ئەمین، کاندیدی یەکگرتووە لە زۆربەی بنکەکان یەکەم بووە و ئەحمەد رەشید، کاندیدی کۆمەڵی ئیسلامی دۆخی خراپە و تا ئێستا ئەگەری دەرچوونی لاوازە. هەروەها سەرکەوت شەمسەدین، کاندیدی سەربەخۆ ئەگەری دەرچوونی زۆر لاوازە و لە بەرامبەردا ئەشواق جاف، کاندیدی پارتی ئەگەری دەرچوونی زۆر بەهێزە. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، نەوەی نوێ لە سنووری سلێمانی دەنگێکی زۆری بەدەستهێناوە و رەنگە چەند کاندیدێکی سەربکەون. لەسەر ئاستی عێراقیش، پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو حیزب لە دۆخێکی باشدایە و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی کورسییەکانی زیاد بکات.
بە بۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاسێکی گەرمی هاووڵاتییانی هەرێمی کورستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکەم بۆ بەشدارییان لەو پرۆسە دیموکراسییە و هەستکردنیان بە بەرپرسیاریێتی لە پرۆسەی سیاسیی و بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.سوپاسی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ بەگشتی دەکەم کە ئەرکی خۆیان لە دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ دەنگدان و پاراستنی بنکەکانی دەنگدان، بە باشترین شێوە بە جێگەیاند، هەروەها سوپاسی کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەم،بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی پیشەییانە، هەرچەندە بەداخەوە لە چەندین بنکە و وێستگەی دەنگدان کێشەی تەکنیکی ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە مافی دەنگدان بێ بەشبوون.لە چەند شوێنێکیش بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە لایەن چەند گرووپێکی چەکداری لە یاسا بەدەر، ڕێگری لە دەنگدەران کرا بگەنە بنکەکانی دەنگدان کە ئەمە مایەی نیگەرانیی و ناڕەزایی قووڵی ئێمەیە و دژی بنەماکانی دیموکراسی و مافی ئازادیی بەشداریکردنە لە پرۆسەی دەنکدان.ئەم ئێوارەیە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز موستەفا کازمی بەتەلەفۆن قسەم کرد و پیرۆزباییم لێکرد کە بەڵێنی خۆی بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بردە سەر. هەردوولا هاوڕابووین لە سەر گرنگیی لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون کردن بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف و لەکاتێکی دياريكراودا، بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە کاتی پرۆسەی دەنگداندا ڕوویاندا.دڵنیام سەرۆک وەزیران، دەتوانێت ئەرکەکانی قۆناغی کاربەڕێکردن بە باشی بەڕێوە ببات و لەم ڕووەوە هاوکار و پشتیوانی دەبین.ئێستا دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات، هیوادارم هەموو ئەو بەربژێرانەی متمانەی هاووڵاتییانی کوردستان بە دەست دەهێنن و دەبنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یەکدەنگی و پێکەوە، کاربکەن لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی و هاوسەنگی و سازان، لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی فیدرالی لە عێراقدا .خوازیارم نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشت لە ململانێ ناوخۆییەکان بکەن و هەموویان لە بەغدا بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی، کار بکەن بۆ ئەوەی، پێگەی هەرێمی کوردستان، لە عێراقی فیدرالدا بەهێز ببێت و مافە دەستورییەکانی کوردستانیيان دەستەبەر بکرێن ، بۆ ئەم مەبەستەش، لە گەڵ هەموو لایەنەکان، لە پەیوەندیدا دەبین . مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان10ی ئۆکتۆبەری 2021