Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
21-10-2021

28 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٠٣ ) ١. پشکنین: ( ٨٥١٠ پشکنینی نوێ)• ( ٤٤١٢) هەولێر• ( ١٤٤٥) سلێمانی• ( ٢١٤٦) دهۆك• ( ١١٥) هەڵەبجە• ( ١٧٦) گەرمیان• ( ٢١٦) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١٠٧٦ تووشبووی نوێ)• ( ٥٠١) هەولێر• ( ٢٠٥) سلێمانی• ( ٢٤٠) دهۆك• ( ٤٤) هەڵەبجە• ( ٢٣) گەرمیان• ( ٦٣) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٣١٣ چاکبوون)• ( ٤٠٠) هەولێر• ( ٥١٨) سلێمانی• ( ٢٨٧) دهۆك• ( ٤٠) هەڵەبجە• ( ٢٦) گەرمیان• ( ٤٢) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٢٨ مردن)• ( ٨) هەولێر• ( ٨) سلێمانی• ( ٤) دهۆك• ( ١) هەڵەبجە• ( ٢) گەرمیان• ( ٥) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٢٨١٩٣٦ (١١٦٥١٦٥ هەولێر، ٨١٢٧٤٥ سلێمانی، ١٢٨٠٤٥٧ دهۆك، ٢٣٥٦٩ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٥٣٩٠٥ (١٠٣٣٤٧ هەولێر، ١٢٣٣٥٧ سلێمانی، ١٢٠٢٨٤ دهۆك، ٦٩١٧ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٣٠٦٤٠ ( ٩٥٣٦٦ هەولێر، ١١٤٤٠٥ سلێمانی، ١١٤٥٩٧ دهۆك، ٦٢٧٢ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٧٠٤٩ (٦٢٠٠ هەولێر، ٦٢٨٢ سلێمانی، ٤١٢٨ دهۆك، ٤٣٩ هەڵەبجە)مردن ٦٢١٦ (١٧٨١ هەولێر، ٢٦٧٠ سلێمانی، ١٥٥٩ دهۆك، ٢٠٦ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢١ی تشرینى یه‌كه‌م ٢٠٢١

هەواڵ
21-10-2021

له‌مه‌ودوا پێشمه‌رگه‌ به‌م شێوه‌ مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە ئەنجامی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ بەجێ گەیاندنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەت، وەرگرتنی مووچە بە شێوازی چەکی بانکی ده‌بێت. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، لە لایەن لیوای یەکی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، قۆناغێکی تری پرۆسەی چاکسازی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. راشیگه‌یاند، بەئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ پاوڵ ڤۆس راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا و تیمی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگە، بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکیان کرد. ئاماژه‌یپێكرد، لە کۆبونەوەكه‌دا، بە ئەنجام گەیشتنی قۆناغێکی نوێی پرۆژەی چاکسازی راگەیەندرا، لەم مانگەوە لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەکانیان بە شێوازی چەکی بانکی وەردەگرن، لەداهاتووشدا لیواکانی دیکەی وەزارەت بە هەمان شێوازی مووچەکانیان وەردەگرن. بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی و بە پاڵپشتی راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان  پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە بەرێوەدەبەن. K24

هەواڵ
21-10-2021

ڤیدیۆ.. دایکێک دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی جەڵتە لێیدا و مرد

دایکێکی خەڵکی ڕامهورمز سەر بە پارێزگای خوزستان دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو کورەکەی جەڵتە لێیداوە و گیانی لە دەست داوە و دوای ئەوەش ئاڵۆزی لەنێوان خەڵک و هێزە ئەمنیەکان دروست بووە و چەند کەس بریندار بوون و چەندین کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون.بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، سزای سێدارەی دوو برای خەڵکی ڕامهورمز بە ناوەکانی عەلی محەمەد محەمەدی تەمەن ٤٥ ساڵ و ئیسلام محەمەدی تەمەن ٣٨ ساڵ کە دوو برای لوڕ بوون لە بەندیخانەی سپیداری شاری ئەهواز، ناوەندی پارێزگای خوزستان جێبەجێ کرا.سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: ”دوای جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئەم دوو برایە دایکیان لەپێش بەندیخانە جەڵتە لێی داوە و دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە“.ئەم دوو برایە لەگەڵ دەیان هاووڵاتیی دیکە ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاو لە گوندی ”پەتک جەلالی: ڕامهورمز و لە تێکهەڵچوونی نێوان دوو هۆزی محەمەدی و محەمەد موسایی دەستبەسەر کراون کە لە ئەنجامی ئەو ئاڵۆزیانەدا لانیکەم ٢٣ کەس کوژران.یەکێک لە دانیشتوانی ئەم گوندە بە ناردنی ڤیدیۆیەکی ئەو تێلکهەڵچوونەی ٧ ساڵ پێش بۆ هەنگاو وتی: ”هێزە ئەمنییەکان بە تەقەی راستەوخۆ خەڵکێکی زۆریان کوشتووە و ئێستا بە لەسێدارەدانی چەند هاووڵاتی دەیانهەوێ خۆیان لەو تاوانە بێبەری بکەن“.هەنگاو زانیویەتی کە عەلی ڕەزا قاسمی نژاد داواکاری گشتیی ڕامهورمز فەرمانی ڕاستەوخۆی داوە بۆ جێبەجێ کرانی ئەم سزایە و بڕیارە ٨ کەس لەسێدارە بدرێن.دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەم دوو برایە تێکهەڵچوون لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵک هاتووەتە ئاراوە و لانیکەم ٥ کەس بریندار بوون و دەیان کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون. ئینتەرنێتی ڕامهۆرمز لەئێستا پچڕاوە و شار بەتەواوەتی میلیتاریزە کراوە. https://twitter.com/HengawO/status/1450719955314434054?s=20

هەواڵ
21-10-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یوناس لۆڤێن باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆزیی نوێی سوید ، هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی سوید لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان .باڵیۆزی سوید لە عێراق، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانەی سوید کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی .

هەواڵ
21-10-2021

مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی 400 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەن...

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکـومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021 ڕەزامەندی لەسەر خەرجکرنی بڕی 400 ملیۆن دینار دا وەک هاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری ڕاپەرین.بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆکسجین و گازی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی ژیان خەرج دەکرێت و بڕی 150 ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینکرنی پێداویستی پزیشکی بۆ دەڤەرەکە خەرج دەکرێت.

هەواڵ
21-10-2021

دوو ڕاوچی بە 22 کەوەوە دەستگیر کران

لە کوێستانی (کانیەڕەش) لە دۆڵی شاورێ، کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین دوو راوچیان دەستگیرکرد، کە خەریکی راوی باڵندەی کێوی بوون. لە کاتی دەستگیرکردنیان (22) کەوی زیندوو (35) دەسکەداو (1) چەکی تاپڕ دەستی بەسەردا گیرا و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، کەوەکان ئازاد کرانەوە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین. K24

هەواڵ
21-10-2021

حکومەت کارەبای گەیاندە گوندی بێگەڵاس

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بە بڕی زیاتر لە 178 ملیۆن دینار کارەبا دەگەیێنرێتە گوندی بێگەڵاس لە سنووری قەزای پشدەر. پرۆژەکە لە چوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانییە و بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای راپەڕین جێبەجێبەجێی دەکات. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی کارەبای راپەڕین لەسەر بودجەی داهاتی 8٪ی کارەبا بە بڕی 178 ملیۆن دینار كارەبا دەگەیێنێتە گوندی بێگەڵاس لە قەڵادزێ. وەک بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پرۆژەكە بریتییە لە گەیاندنی كارەبا بۆ گوندی بێگەڵاس / وێستگەی قەڵادزێ فیدەری 6 بەبڕی 178 ملیۆن و 368 هەزار و 960 دینار جێبەجێدەكرێت. پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای هەسونەوە کارەکانی جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لە ماوەی 60 رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت. گوندی بێگەڵاس یەکێکە لە گوندەکانی قەزای پشدەر و سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆیە لە قەزای قەڵادزێی سەر بە پارێزگای سلێمانی. نزیکەی 9 کیلۆمەتر لە قەڵادزێ-وە دوورە و دەکەوێتەسەر سنووری عێراق - ئێران.

هەواڵ
21-10-2021

مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێ

ئەمڕۆ مووچەی‌ مانگی‌ نۆی‌ لیوا هاوبەشەکانی‌ وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت. جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وەزارەتی‌ پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "هێزەکانی هاوپەیمانان پارەی مووچەی مانگی نۆی لیوا هاوبەشەکانیان خستووەتەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت". لە رۆژی‌ 25ی‌ ئەم مانگەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران به‌بێ لێبڕین.

هەواڵ
21-10-2021

هەرکەسێک دەستکاری پێوەری زیرەک بکات دەبێ خۆی چاکی بکاتەوە

پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاوڵاتیان هەیە. بەداخەوە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن. ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە و وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لەسزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لەئەستۆ بگرێت. لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك 2021/10/21

هەواڵ
20-10-2021

مەسرور بارزانی قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی خەڵات کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئۆکتۆبەری 2021 كاتژمێر 2:30 دوای نیوەڕۆ ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی خەڵات کرد.

هەواڵ
20-10-2021

لە یارییەکی تۆپی پێ سێ کەس کوژران

لە درێژەی چەندین پێکدادانی عەشایەری و خێزانی لە باشوری عێراق، لە نوێترین پێکدادانیشدا لە ناوچەی "سوق ئەلشیخ"ـی سەر بە پارێزگای زیقار، پاش ناکۆکی لەسەر یارییەکی تۆپی پێ، لە نێوان دوو لایەنی بەشدار بوی خولێک، پێکدادانێکی عەشایەری ڕوویداو و بەهۆیەوە سێ کەس و نزیکەی 15 کەسیش بریندار بوون.

هەواڵ
20-10-2021

سەرۆکوەزیران قوتابیە یەکەمەکان خەڵات دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەری 2021) كاتژمێر 2:30 دوای نیوەڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی خەڵات دەکات. بڕیاره‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ژماره‌یه‌ك قوتابی قوناغی 12ی ئاماده‌یی خه‌ڵات بكات، كه‌ له خوێندنی ساڵی 2020-2021 له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م بوون و به‌رزترین نمره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌.

1 2 ... 721 722 723 ... 1148 1149