Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
23-10-2021

چیا نەوشیروان مستەفا سەركردە ناڕازییەكانی گۆڕانی پێ‌ رازی ناكرێت

بوار نیوز لەگەڵ زۆرێك لەسەركردە ناڕازییەكانی گۆڕان كۆبوونەوەی كردووەو تائێستا كەسی پێ‌ رازی نەكراوە چیا نەوشیروان مستەفا، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردە ناڕازییەكانی گۆڕان كردووە، بەڵام تائێستا هیچكام لەسەركردەكانی پێ‌ رازی نەكراوە. یەكێك لەسەركردە ناڕازییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لەبەر هەستیاری بابەتەكە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە و وتی: لە چەند رۆژی رابردوودا چیا نەوشیروان مستەفا لەگەڵ زۆرێك لەسەركردە ناڕازییەكانی گۆڕان كۆبوونەوەی كردووە. ئەو سەركردەیەی گۆڕان وتیشی: لەدیارترین ئەو سەركردانەی چیا نەوشیروان مستەفا كۆبوونەوەی لەگەڵ كردوون، بریتین لە عوسمان حاجی مەحمودو ئارام شێخ محەمەدو شاهۆ سەعیدو چەند كەسایەتییەكی تر، كە پێشتر لەگەڵ گۆڕان كاریان كردووە. بەوتەی ئەو سەركردەی گۆڕان، لەسەرجەم دانیشتنەكان، چیا نەوشیروان مستەفا داوای كردووە، بگەڕێنەوە ناو گۆڕان‌و كاری لەگەڵ بكەن، بۆ ئەوەی رۆڵ بگێڕن لەهەستانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان. هەر بەوتەی ئەو سەركردەی گۆڕان، سەرجەمی سەركردە ناڕازییەكان لەگفتوگۆكاندا جەختیانكردووەتەوە، كە ئەوان لەو سیاسەتە ناڕازین لەناو گۆڕان پیادە دەكرێت، بەتایبەتی ئەو سیاسەتانەی كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری كۆچكردووی بزووتنەوەی گۆڕان پیادەی دەكەن. لەچەند ساڵی رابردوو، بەهۆی ناڕەزایی لەسیاسەتی گۆڕان، چەند سەركردەیەكی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەیان بەبزووتنەكە راگەیاندو چوونە ماڵەوە دانیشتن. سەركردە ناڕازییەكەی گۆڕان باسی لەوەش كرد، ئێستا سەرجەمی سەركردەكان، مەرجیان هەیە بۆ كاركردنەوە لەگەڵ گۆڕان، مەرجەكانیش بریتین لە پێداچوونەوە بەسیاسەتی گۆڕان‌و پرسی كشانەوە لەحكومەتی هەرێم‌و پەیوەندییەكانی گۆڕان لەگەڵ لایەنەكانی تر، ئەمە جگە لەبابەتی موڵكداری كۆمپانیای وشەو گردی زەرگەتەو پڕژەكانی تری گۆڕان، كە كراون بەناوی كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا. لەبارەی وەڵامی چیا نەوشیروان مستەفا بۆ ئەو پرسانە، ئەو بەرپرسەی پێشووی گۆڕان ئاشكرایكرد، كە چیا لەو بارەوە هیچ بەڵێنێكی بەسەركردەكانی گۆڕان نەداوە، بەڵام ئامادەیی نیشانداوە لەوەی لەسەر هەر بابەتێك بیانەوێت گفتوگۆ بكەن، بەڵام ئەوان رەتیانكردووەتەوەو جەختیان كردووەتەوە، كە بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسانە هیچ گفتوگۆیەك ناكەن. بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە لە 10ی تشرینی یەكەمی رابردوو بەڕێوەچوو، رێكخەری گشتی‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە، ئێستا چیا نەوشیروان مستەفا لەهەوڵدایە ئەو سەركردانەی گۆڕان پێشتر كاریان لەگەڵ كردووە بیانگێڕێتەوە، ئەوەش لەپێناوی دەرهێنانی بزووتنەوەكە لەو دۆخەی تێی كەوتووە. گۆڕان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هیچ كورسییەكی پەرلەمانی نەبردەوە، ئەوەش ناڕەزایی ناوخۆیی گەورەی لێكەوتەوەو فشار خرایە سەر رێكخەری گۆڕان‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، تا بەفەرمی دەستیان لەكاركێشایەوە.

گشتی
23-10-2021

ئەو خۆراکانە چین کە سوڕی خوێن چالاک دەکەن و ئازار و گرژی ماسولکەکان کە...

سووڕی خوێن ئەو ھۆکاری گواستنەوەیە لە لەشدا، کە خواردن و ئۆکسجین دەگەیەنێتە ھەموو ئەندامەکانی جەستەت، لە مێشک بگرە تادڵ و تا دەگاتە ماسولکەو پێست. خۆراکی تەندروست یەکێکە لەو ڕێگایانە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن، لەگەڵیدا وەرزش ، ئاو خواردنەوە، کۆنتڕۆڵکردنی کێش، جگەرەنەکێشان، دوورکەوتنەوە لە کافایین ..ھتد.ھەندێک خۆراک بە ڕێژەیەکی زۆر سوڕی خوێن چالاک دەکەن، بۆیە ئەمجارە کەدەچیت بۆ مارکێت و پێداویستییە خۆراکیەکانت دەکڕیت ھەوڵ بدە ئەو جۆرە خۆراکانە ھەڵبژێریت کە ئەمانەن: ١- بیبەری توونی سوور : ئەم جۆرە بیبەرانە تەنیا وەک بەھاراتێک تام و چێژ نادەن بە خۆراکەکانت، بەڵکو بەڕێژەیەکی زۆر ماددەی " کاپسەسین" یان تیادایە کە خوێنبەرەکان پاکدەکەنەوە، ھەروەھا ئازارشکێنن و ماسولکەکانیش خاودەکەنەوە کەئەمەش دەبێتە ھۆی چالاکبوونی زیاتری سووڕی خوێن و کەئەمەش شتێکی باشە بۆ فشاری خوێن. ٢- چەوەندەر: ئەم خۆراکە ڕێژەیەکی زۆری نایترەیتی تیادایە، کەلەشدا دەگۆڕێت بۆ نایتریک ئۆکساید، نایتریک ئۆکسایدیش بۆرییەکانی خوێن نەرمدەکاتەوەو سوڕی خوێن چالاکدەکات لە خانەو شانەکانی لەشدا . ھەندێک لەتوێژینەوەان دەڵێن شەربەتی چەوەندەر فشاری خوێن دادەبەزێنێت بە تایبەت سەرەکەی (سیستۆلیک) . ٣- بێرییەکان: کەئەمیش خێزانی میوەکانی وەکو شلک و توو و گۆڵدن بێری و بلو بێری و شاتوو و توتڕک ..ھتد دەگرێتەوە. کەبەڕێژەیەکی زۆر ئەنتی ئۆکسیدیان تیادایە، کە بەناوی "ئەنتۆسایەنین"ە کەپارێزگاری لە دیواری بۆرییەکانی خوێن دەکات، و ناھێڵێت ڕەق ببن . ھەروەھا ئەم مادەیە یارمەتی ڕژانی نایتریک ئۆکساید دەدەن کە فشاری خوێن نزمدەکەنەوە . ٤- ماسییە چەورەکان: وەکو سەلمۆن، ماکیریل کەجۆرە ماسییەکی دەریایە، ھالیبوت ..ھتد. زۆر گرنگن بۆ تەندروستی دڵ، لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا سێ یان تیادایە و کاریگەرییان ھەیە لەسەر چالاککردنی سوڕی خوێن و دابەزینی فشاری خوێنیش . ٥- ھەنار: دەنکە سوورەکانی ھەنار پڕن لەخۆراکە ماددەی بەسوود، بەتایبەت ئەنتی ئۆکسیدەکان و نایترەیت. کەئەمەش دەبێتە ھۆی کشانی بۆری خوێنەکان و کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکان، لەگەڵیدا ئاسانی ھاوچۆکردنی سوڕی خوێن . کە دەبێتە ھۆی زیادکردنی ڕۆشتنی ئۆکسجین و خۆراک بۆ ھەموو بەشەکانی تری لەش . کە دەبێتە ھۆی چالاکی و ووزەی زیاتر لە مرۆڤدا . ٦- سیر: بەڕێژەیەکی زۆر جۆرێک لە سەلفەری تیادایە کە ناوی (ئەلیسین) ە، کەبۆری خوێن خاودەکاتەوە. لەتوێژینەوەکاندا بینراوە ئەو کەسانەی بە ڕێژەیەکی زۆر سیر بەکاردەھێنن لە خۆراکەکانیاندا، کێشەی چالاکی سوڕی خوێنیان نییە و دڵ ناچار نابێت فشاری زیاتری بچێتە سەر بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن . ٧- کاکڵەی گوێز: ڕێژەیەکی زۆر جۆرێک لە ئۆمێگا سێ تیادایە کەناوی "ئەلفا-لینۆلینیک- ئەسید " ە. کەبینراوە سوڕی خوێن چالاکدەکات، و ھەروەھا بەپێی توێژینەوەیەکیش ئەگەر بۆ ماوەی ھەشت ھەفتە بە ڕێکی گوێز بخورێت ئەوا پارێزگاری لەتەندروستی بۆری خوێندەکات و پاکیان دەکاتەوە و فشاری خوێن دائەبەزێنێت . ٨- ترێ : توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەو ماددەی دژە ئۆکسیدەی لەناو ترێدا ھەیە یارمەتی بۆری خوێن دەدات کە بکشێن و باشتر کاربکەن . جگە لەوەی کە ترێ ئەو ھەوکردن و گەردانەی لەناو خۆێندا ھەن و وادەکەن خوێن لێنجتر بێت دەیانگرێت و پاکیاندەکاتەوە . بەمەش سوڕی خوێن چالاکتر دەکات . ٩- زەردەچەوە : دژە ھەوکردنێکی بەھێزە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ماددەی "کۆرکمین" ەی کەتیایدایەتی، کەلەگەڵیدا توێژینەوەکان دەڵێن کۆرکمین ڕێژەی دەردانی نایتریک ئۆکساید زیاد دەکەن، کە بۆری خوێن دەکشێنێت و بەو جۆرەش سوڕی خوێن چالاک دەبێت و گرژی ماسولکە ناھێڵێت . ١٠- سپێناخ : یارمەتی بەھێز بوون و گەورەبوونی بۆریەکانی خوێن دەدات، بەو جۆرەش ڕێژەیەکی زۆرتر لەخوێن ھاتوچۆ دەکات، و ھەروەھا بینراوە خواردنی سپێناخ بەڕێژەی زۆر پارێزگاری لە دیواری بۆرییەکانی خوێن دەکات . ١١- مزرەمەنییەکان : جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین (سی)یان تیادایە، بە ڕێژەیەکی زۆریش دژە- ئۆکسیدیان تیادایە ، کە ھەوکردن کەمدەکەنەوە، جەڵتە و کڵۆت لەناو خوێندا کەمدەکەنەوە ، و سوڕی خوێن چالاکدەکەن ، و گرژی و ئازاری جومگە کەمدەکەنەوە . توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەوانەی ڕۆژانە شەربەتی پرتەقاڵی فرێش دەخۆن، فشاری خوێنیان نزمدەبێتەوە . د۰ هه‌ڤین که‌مالپسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازارشکاندن

هەواڵ
23-10-2021

دەست بە دابەشکردنى مووچە دەکرێت

سەرچاوەیەک لەوەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند، لە 25ى مانگەوە کە دەکاتە رۆژی دووشەممە، دەست بە بەدابەشکردنى مووچەى ئەم مانگەدەکەن.سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشدا، کە یەکەم وەزارەت، وەزارتی تەندروستی مووچە وەردەگرن.لە کاتى دواکەوتنى 200 ملیار دینارەکەى بەغدا، ئەوا دابەشکردنى مووچە زیاتر لە هەفتەیەک دەخایەنێت.

هەواڵ
22-10-2021

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

پێشوازی لە پڕۆژە یاسای هەر دوو حزبی کۆماری و دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەم کە لە لایەن هاوڕێ سیناتۆرەکانمان کریس ڤان هۆلین و مارکۆ ڕوبیۆ سەبارەت بە ڕێزگرتن لە یادی ئۆپەراسیۆنی نەوای ئارام و هاوبەشیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پێشکەش کراوە. هەروەها سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی ئەو حەوت ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەکەم بۆ پشتگیریکردن و سپۆنسەرکردنی پڕۆژە یاساکە کە ئەوانیش بەڕێزان مایک وڵتز، جيم كوپەر ، كريس ستيوارت، جەیسن کرۆ ، دینا دیتەس، ئاندی کیم و دۆن باکۆن. دەستێوەردانی مرۆیی و دیاریکردنی هەرێمی نەفڕین ، ژیانی خەڵکێکی زۆری لە مردن ڕزگار کرد، پاراستنی ئەو خەڵکە، لە پێناو پاراستنی ئەزموونی دیموکراسیمان زۆر پێویست بوو، کە بووە هۆی دروستبوونی دۆستایەتیی و هاوبەشییەکی بەهێز و مۆدێرن لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا. ئەمڕۆ کوردستان هەرێمێکی ئارامە لە ناوچەیەکی ناسەقامگیردا.دۆستایەتیمان لە سەر بنەمای بیروڕا و بۆچوونی هاوبەشەوە بنیاتنراوە، بە هیوای بەردەوامبوونی کارکردن و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوڕێکانمان لە حکومەت و کۆنگرێسی ئەمەریکا، لە پێناو بەهێزترکردنی ئەو دۆستایەتییە. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
22-10-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا و ئەوانی تر، یارمەتیدەربوون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بە خێرایی، حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، کە توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری بۆ گەلانی عێراق هەبێت.

هەواڵ
22-10-2021

فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی موڵكی گشتیی...

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی ھه‌ولێڕ، بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ بكات، كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رێكی ناسراوی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ كاری كه‌سیی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كارهێنراوه‌. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌ تێیدا ده‌ركه‌وتبوو، ئۆتۆمبێلێكی تابلۆ شینی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ بۆ كاری تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سیی به‌كارهێنراوه‌، به‌كارهێنه‌رێكی زۆر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌ خراپ به‌كارهێنانی موڵكی گشتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی گرت. له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسوكه‌وتێكی كه‌سیی و به‌ بێ ئاگاداری ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ شوفێران له‌ پێناو ئه‌نجامدانی كاری كه‌سیی به‌ ده‌ر له‌ یاسا و رێنماییه‌كان به‌كارهێنراوه‌. له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، وەزارەتى گواستنەوه و گەیاندن و بەڕێوبەرایەتی گشتیی فڕۆکەخانە بە پێی یاسا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەم بابەتەکە دەکەن و رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچوونەی فەرمانبەری سەرپێچی کار.

هەواڵ
22-10-2021

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان

نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ هه‌ینى 22/10/2021، بەم شێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمریکی = 148.250 دینار 100 یۆرۆ = 171.000 دینار 100 پاوەند = 201.000 دینار 100 ھەزار تومەن = 5.400 دینار 100 لیرەی تورکی = 16.000 دینار

هەواڵ
22-10-2021

ئەکتەرێکی ھۆڵیوود لەکاتی وێنەگرتندا دەرھێنەرەکەی دەکوژێت

ئەمڕۆ لەکاتی وێنەگرتن و لەسەر سێتی فیلمی "Rust" لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ، ئەکتەری هۆڵیوود "ئەلێک بالدوین" دەرهێنەری وێنەگرتنەکە دەکوژێت و دەرهێنەری فیلمەکەش بریندار دەکات! سەرچاوەی سی ئێن ئێن ئاماژە بەوە دەکات کە دەرهێنەری وێنەگرتنەکە ناوی "هالینا هوتچێنز'ی تەمەن ٤٣ ساڵە. بە هەلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک پێش گەیشتن گیانی لەدەستدا. بەپێی هەندێک سەرچاوە بێت ڕووداوەکە بە ئەنقەست نەبووە و تا ئێستاش هیچ کەسێک لە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە تۆمەتبارنەکراون و کەیسەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە تا چەند کاتژمێرێکی تر بڕیاری لەسەر دەدرێت.

هەواڵ
22-10-2021

حکومەت: ھەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکردووە و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات.  فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ئاماژەی بەوە کردووە کە دابەشکردنەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، هەر خێزانێکیش 200 لیتر نەوتی بە بڕی 55 هەزار دینار پێدەدرێت.   دابەشکردنی نەوت وەک فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسیکردووە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە. ئەو نەوتەیشی دابین دەکرێت دەبێت "باشترین" کوالێتی هەبێت. لە قۆناخی یەکەمدا، 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دابینکراوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پارێزگای هەولێر، 47.5 ملیۆن لیتر، پارێزگای سلێمانی، 29.6 ملیۆن لیتر، پارێزگای هەڵەبجە، 4.5 ملیۆن لیتر و پارێزگای دهۆکیش 23 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ دابین دەکرێت.  لەکۆی ئەو 10 ملیۆن لیترەی لە قۆناخی یەکەمدا دابین کراوە، بەپێی ئەو داتایەی حکومەت لە رێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە بڵاویکردووەتەوە بەمشێوەیەیە:   - 4 ملیۆن و 329 هەزار لیتر بۆ هەولێر  - 2 ملیۆن و 478 هەزار لیتر بۆ سلێمانی و هەڵەبجە نێردراوە  - 3 ملیۆن و 429 هەزار لیتر بۆ پارێزگای دهۆک نێردراوە.   پلانی دابەشکردنی نەوتی سپی کە لەلایەن حکومەتەوە دانراوە، سێ قۆناغە، سەرەتا ناوچە شاخاوییەکان، دواتر دەوروبەری شارەکان و پاشان ناوەندی شارەکان دەگرێتەوە. 

هەواڵ
21-10-2021

کۆرۆنا یان پەتای وەرزی چی بکرێت باشە؟

لە چەند رۆژی رابردوو ژمارەی پەیوەندیەکانی نەخۆشەكانی کوردستان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە ، دیارە ئەوەش پەیوەندی بە زیادبوونی تووشبوانی کۆرۆناوە ھەیە، بەشێک لەو نەخۆشانە تووشی ھەوکردنی سیەکان بوونەوەو رێژەی ئۆکسجین لە خوێنیان دابەزیوەو ھیچ گومانی تیانیە کە تووشی کۆرۆنا بوونە ، لە ھەمان کاتدا ژمارەیەکی یەکجار زۆر تووشی تاو لەرز بووینەو ژمارەیەک پشکنینی خوێنیان کردووەو داوام لێدەکەن ئایا تووشی کۆرۆنا بوونە یان نا ؟لەو نووسینە ھەول ئەدەم وەلامی کۆمەلێک لەو پرسیارانە بدەمەوە ولە ھەمان کاتدا رێنمایەکی گشتی ئەدەین، کە خەلکی لە ئێستادا چی بکات باشە!؟ دیارە لە رابردوودا باسی بەشێک لەو رێنماییانەمان کردووە ، بەلام وەک بیرھێنانەوەیەک لەم چەند خالەی خوارەوە باسی لێوە دەکەین 1-سەرھەلدانی پەتای وەرزی و ئەنفلوەنزا کاری دکتۆرەکانی زەحمەت کردووە ، لە ئێستادا جیاکردنەوەی ئەو پەتایە لە کۆرۆنا، بە تایبەت لە چەند رۆژی یەکەمی نەخۆشیەکە کارێکی ئاسان نیە ، لەبەرئەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی دەلتا لە سەرەتای نەخۆشیەکە نیشانەکانی لە ھەلامەت و ئەنفلوەنزا دەچێت. 2-دەستنیشانکردنی کۆرۆنا لە رێگای پشکنینی پی سی ئاڕ (PCR) دەکرێت ، واتە دەبێت سامپل لە لووت وەربگیرێت، لە كوردستان کۆمەلێک پشکنینی خوێن دەكرێت کە هیچ رۆلێکیان لە دیاریکرنی کۆرۆنا نیە! 3-بەرزبوونەوەی رێژەی سی ئاڕ پی خوێن ( CRP ) لەگەل تووشبون بە ڤایرۆسەکانیش روودەدات ، خەلکانێکی زۆر وا لێکدەدەنەوە، کە تووشی ئیلتھابی خوێن بووینەو دەست بە بەکارھێنانی کۆمەلێک ئەنتیبایۆتیک دەکەن، لە کاتێکدا پێویستیان پێی نیەو زیانی لە سوودی زیاترە. 4-بەرزبوونەوەی D-Dimer جگە لە خوێن مەین لەگەل ھەر جۆرێکی ھەوکردن ، لەمانە ھەوکردن بە ھۆی ڤایرۆس روودەدات ، ھەموو بەرزبونەوەیەکی (دی دایمەر) واتای ئەوە نیە نەخۆشەکە تووشی خوێن مەین بووە .لە کوردستان خەلکێکی زۆر دوای ئەو پشکنینە دەست بە بەکارھێنانی دەرمانی دژە خوێن مەین دەکەن لە کاتێکدا نەخۆشەکە ھیچ نیشانەیەکی خوێن مەینی نیە، بەکارھێنانی ئەو جۆرە دەرمانە ئەگەر لە ژێر چاودێری دکتۆر نەبێت بۆی ھەیە ببێتە هۆی خوێن بەربوون . 5-بەکارھێنانی دەرزی دێکسامیسازۆن (Dexamethasone) بۆی ھەیە وابكات نەخۆشەكە بە شێوەیەکی کاتی ھەست بە کەمکردنەوەی نیشانەکانی پەتاکە بکات ، بەلام لەو تووشبوانەی کۆرۆنا، کە تووشی ھەوکردنی سییەکان نەبووینە، دەبێتە ھۆی دابەزینی بەرگری لەش، خەڵك دەبێت لە مەترسیەکانی ئەو دەرمانە ئاگاداربن ، کە بەداخەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە کوردستان بەکاردەھێنرێت. پرسیار دەكرێت، چی بكرێت ؟، لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا ئەو چەند خاڵە دەخەینە ڕوو : 1-تاو لەرز ، سەرئێشەو لەش داھێزران و قوڕگ ئێشان و ئاو لە لووت ھاتن کۆمەلێک نیشانەن، کە پەتای کۆرۆنا یەکێک لە ئەگەرەکانە ، بۆیە وا باشە نەخۆش وەک تووشبوەیەکی کۆرۆنا مامەلە لەگەل خۆی بکات . بۆ دلنیابوون دەکرێت پشکنینی پی سی ئار بکرێت، ئەگەر نیشانەکان چەند رۆژێکی کەم بخایەنێت ئەوە ئەگەری کۆرۆنا زۆر کەمترە . 2-زۆربەی ھەرە زۆری تووشبوان ، جا پەتاكە ئەگەر پەتای وەرزی یاخود کۆرۆنا بێت، جگە لە حەسانەوە و بەكارهێنانی حەبی ئازار شکێن لە مالەوە نەخۆش پێویستی بە ھیچی تر نابێت . 3-لەبری پارە سەرف کردن بە پشکنینی خوێن و تیشک و بەکارھێنانی کۆمەلێک ڤیتامینی گران بەھا ، وا باشترە نەخۆش ئامێرێکی ( pulse Oximetry )بکرێت و لە مالەوە چاودێری رێژەی ئۆکسجین بکات، چونکە بەشێکی تووشبوانی کۆرۆنا تووشی ھەوکردنی سیەکان دەبن و ئەو ئامێرە بجووکە کە لەسەر پەنجەی دەست بەکاردەھێنرێت رێژەی ئۆکسجین لە خوێن دیاری دەکات، بەمەش جۆری چارەسەری پێویست بڕیاری لەسەر دەدرێت لە لایەن پزیشکی پسپۆرەوە. 4-لە ئەگەری تەنگەنەفەسی و دابەزینی رێژەی ئۆکسجین، دەبێت نەخۆش بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکات ، چونکە لەو حالەتەدا دەبێت ئۆکسجین و کۆمەلێک چارەسەری تر بە نەخۆش بدرێت . 5-ئاگادارم لەبەر زۆر ھۆکار ژمارەیەکی زۆری ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ھەوکردنی سیەکان بووینە لە مالەوە چارەسەری وەردەگرن ، زۆر گرنگە، کە ئەو نەخۆشانە لە ژێر چاودێری دکتۆر بن ، کەسوکاری نەخۆش رۆژانە لە گۆرانکاریەکان دکتۆر ئاگادار بکەنەوە. 6-ئەو نەخۆشانەی کە بڕێكی زۆری ئۆکسجین وەردەگرن ، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی ئۆکسجین لە خوێنیاندا کەمە ، ئەگەری زۆری ھەیە پێویستیان بە ئامێری سی پاپ بێت ، کە تەنیا لە نەخۆشخانەکان بەردەستەو لەو ئەگەرەدا تاکە رێگا بۆ بەردەوام بوون لە چارەسەری دەبێت نەخۆشخانە بێت. 7-دوای دوو سال لە سەرھەلدانی کۆرۆنا ، زۆربەی دکتۆرەکان ئاشنایی باشیان لەگەل پەتاکەو ئەو دەرمانانەی نەخۆش لە مردن رزگار دەکات پەیداکردووە، گرنگی لەوەدایە، کە چارەسەری لەگەل سەرەتای ھەوکردنی سیەکان دەست پێبکرێت و دوا نەخرێت . کوردستانیانی خۆشەویست ، ئاشکرایە کۆرۆنا لە کوردستان لە ھەلکشاندایە و زۆر بەداخەوە ژمارەی مردن بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانی کوردستان بەرزە، گومان لەوەدا نیە کۆرۆنا درێژەی کێشاو لە خەلک تێدەگەین کە بێزار بوون لە رێکارەکانی خۆپاراستن، لەبەرئەوەی دەبێت ژیان نەوەستێت وبەردەوام بێت، بەڵام باشترین رێگا بۆ خۆپاراستن ئەوەیە، لە ئاپۆڕەی خەڵك دووربكەویەوە وتا رادەیەك لاتەریكی هەڵبژێری، ئەگەر نیشانەکانی کۆرۆنات ھەیە ویژدانت بکە حەکەم و لە مال مەچۆ دەرەوە تاکو دلنیا دەبیەوە کۆرۆنات نیە . دوای زیاتر لە دە مانگ لە بەکارھێنانی ڤاکسین ، زۆربەی دانیشتوانی ئەوروپاو ئەمریکا ڤاکسینیان وەرگرتووە، لە کاتێکدا دەزانین ڤاکسینەکان سەد دەر سەد خەڵك لە تووشبوون ناپارێزێت ، بەلام دەزانین ئەو کەسانەی ڤاکسینینان وەرگرتووە لە ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا کەمتر تووشی ھەوکردنی سیەکان دەبن ، ئەو راستیانە لە ئەوروپا زۆر بە روونی ھەستی پێدەکرێت و ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت زۆر زۆر کەمترە بە بەروارد لەگەل ئەو کاتانەی ڤاکسین لەبەردەست دا نەبوو، بە وەرەگرتنی ڤاکسین نەک ھەر خۆت بەلکو کەسوکارو کۆمەلگاكەشت دەپارێزیت، چونکە راستیە زانستیەکان پێمان دەلێن گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە زۆر کەمترە بە بەروارد لەگەل ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە . دکتۆر عارف گۆرانپسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی ھەناولەندەن

هەواڵ
21-10-2021

ئەگەرەكانی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە

كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەمساڵدا توشی گرفت نەبێت، پێویستە پەروەردەی گشتیی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ئیجبار بكەن، تا خۆیان بكوتن، كە ئەوە تاكە چارەسەرە، پێشتر ئەگەر هاووڵاتی خوازیاری وەرگرتنی ڤاكسینی هەبوایە دەبوو، ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوە چەند ڕۆژێكی زۆری پێدەچوو، ئێستا بەس تەنها لەسەر بڕیاردانی هاووڵاتی وەستاوە ، ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنها یەك كاتژمێری پێویست دەبێت. د. سەباح هەورامی ــ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی

هەواڵ
21-10-2021

ترەمپ بەنیازە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دروست بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە نیازە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێ دروست بکات بە ناوی (Truth Social)، بە مەبەستی کێبڕکێکردنی کۆمپانیا گەورەکانی دیکە. دوابەدوای سڕکردنی ترەمپ لە لایەن کۆمپانیاکانی فەیسبوک و تویتەر لە سەرەتای ئەمساڵ، ترەمپ ڕایگەیاند، بە نیازە تۆڕێکی کۆمەڵایتی بە ناوی سۆشیاڵ تروث (تۆڕی ڕاستی) دروست بکات، بە مەبەستی کێبڕکێکردنی ئەو کۆمپانیایانەی کە پشتگوێیان خستوە و ڕێگەی پێنادەن پلاتفۆرمەکانیان وەک بڵنگۆی خۆی بەکاربھێنێت. دوێنێ، چوارشەممە، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا مانگی داھاتو پلاتفۆرمەکە دەکەوێتە کار بۆ ئەو کەسانەی کە بانگھێشت کراون، ھەرورھا وا بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داھاتوو چوس سۆشیاڵ بە شێوەیەکی گشتی بکەوێتە کار و ھەمووان بتوانن بەشداری تێدا بکەن.لە ئێستادا لە ڕێگەی وێبسایتی truthsocial دەتوانن ھەژمار دروست بکەن وەک پێشینەیەک تا دەرچوونی ئاپی پلاتفۆرمەکە لە ئەپ ستۆر. لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ، ترەمپ داوای یاسای لەسەر کۆمپانیاکانی فەیسبوک، تویتەر و گوگڵ تۆمار کرد، بە بیانوی ڕیگەلێگرتنی بۆ دەربڕینی بۆچونەکانی. دۆناڵد ترەمپ وتی: لە جیھانێکدا دەژین کە تاڵیبان بە ئازادی لە تویتەر بوونی ھەیە، بەڵام سەرۆکە نایابەکەتان بێدەنگ کراوە، ئەمە قبوڵکراو نیە.

1 2 ... 720 721 722 ... 1148 1149