جیهان

ئەکتەرێکی ھۆڵیوود لەکاتی وێنەگرتندا دەرھێنەرەکەی دەکوژێت

22-10-2021
ئەکتەرێکی ھۆڵیوود لەکاتی وێنەگرتندا دەرھێنەرەکەی دەکوژێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ لەکاتی وێنەگرتن و لەسەر سێتی فیلمی "Rust" لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ، ئەکتەری هۆڵیوود "ئەلێک بالدوین" دەرهێنەری وێنەگرتنەکە دەکوژێت و دەرهێنەری فیلمەکەش بریندار دەکات!

سەرچاوەی سی ئێن ئێن ئاماژە بەوە دەکات کە دەرهێنەری وێنەگرتنەکە ناوی "هالینا هوتچێنز'ی تەمەن ٤٣ ساڵە. بە هەلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک پێش گەیشتن گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەندێک سەرچاوە بێت ڕووداوەکە بە ئەنقەست نەبووە و تا ئێستاش هیچ کەسێک لە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە تۆمەتبارنەکراون و کەیسەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە تا چەند کاتژمێرێکی تر بڕیاری لەسەر دەدرێت.