پرسه و سهرهخۆشى له خێزان و كهسوكارى سهربهرزى ههردوو شههيدى گيانفيدا خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر له لیوای ۱۰ی پیادهى سهر به وەزارەتی پێشمەرگە دهكهم كه شهوى ڕابردوو دواى ڕووبهڕووبوونهوهيهكى قارهمانانه له كاتى ڕاوهدوونانى تيرۆرستانى داعشدا له ناوچهى پردێ شههيد بوون و گيانى پاكيان به نيشتمان بهخشى. له دڵهوه هاوسۆز و هاوخهمى خێزان و كهسوكاريان و تهواوى هاوڕێ و هاوسهنگهرانيان و پێشمهرگه قارهمانهكانم. له نزيكهوه ههست به ئێش و ئازاريان دهكهم. له پهروهردگارى مهزن داواكارم گيانى شههيدان به بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى شاد بكات و سهبوورى و دڵنهوايى به ئهوان و ئێمه و ههمووان ببهخشێت. دووبارهبوونهوهى بهردهوام و فراوانبوونى پهلامارهكانى تيرۆرستان، ئهو ڕاستييه دهسهلمێنێت كه داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و ههڕهشه له ئارامى و سهقامگيريى وڵات دهكات، بۆيه دهبێ به ئيراده و دهستێكى پۆڵايينهوه، به هاوكاريى و ههماههنگيى پێشمهرگه و سوپاى عيراق و هێزه ئهمنييهكان و به پشتگيريى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتى تا لهناوبردنى يهكجارييان، ڕووبهڕوو و بهرهنگاريان ببينهوه. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شههيدان. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان 2021/10/31
به تۆمهتی دهستكاریكردنی رێڕهوهی ئاوهڕۆی پڕۆژهی نیشتهجێبوونی شارهكه و بههانانهچوونی دانیشتووانهكه، خاوهنی پڕۆژهی شاری زێڕین دهستگیركرا. بەپێی زانیارییەکان، خاوهنی پڕۆژهكه له دوێنێ شهوهوه دهستگیركراوه، لهبهر ئهوهی كهمتهرخهمی له بههاناوهچوونی دانیشتووانی پڕۆژهكه كردووه. خاوهنی پڕۆژهكه دهستكاری رێڕهوی ئاوهڕۆی شارهكهی كردووه، كه بووهته هۆی درووستبوونی زیانێكی زۆر به دانیشتووانی پڕۆژهكه و لافاو چووەتە ناو 200 ماڵ.
بەهۆى ئەو شەپۆلە بهخوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرتهوه و لە چەند شوێنێك لافاو ههستا و هاتووچۆى هاوڵاتییان پهكیكهوت، بەیانى ڕۆژى یەک شەممە 2021.10.31 بەمەبەستى پاککردنەوەى ئەم ڕێگایانە و ئاساییکردنەوەى هاتووچۆى هاوڵاتییان، لەسەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکانى حکومى و قوتابخانە ئەهلى و حکومیەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان پشووى فەرمییە، تەنها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت کە لەئەرک دادەبن بۆ ڕاماڵینى و پاککردنەوەى ئەو شەقام و شوێنانەى کە بەهۆى لافاوەوە دووچارى گرفتى هاتووچۆ هاتوون، لەبەرئەوى لەچەند گەرەک و شەقامیێکى گشتیى بەهۆى پاشماوەى لافاو ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆى هاوڵاتییان دروست بووە و ڕێگاى هاتووچۆ نەماوە. نووسینگەى پارێزگارى هەولێر 2021.10.30
ئەمشەو ۳۰ ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۱ لە ئەنجامی پەلامارێكی ترسنۆكانەی تاریك پەرستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی لیوای ۱۰ی پیادە لەسنووری شارۆچكەی پردێ، لەساتی راوەدوونان و بەرپەرچدانەوەی ئەو تیرۆریستانە، دوو پێشمەرگەی نەبەرد و ئازای سەر بە لیوای ۱۰ی پیادە وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەكانی ( خالید حەمید ھەیاس، ئاکۆ کەریم قادر ) شەهید بوون. پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەین و هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان بۆ خانەوادەو هاوسەنگەرانی دووپاتدەكەینەوە. بەخەڵكی كوردستان رادەگەیێنین، وەك هەمیشە هێزی گیانفیدای پێشمەرگە لە ئامادەسازی و ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرگریكردن لەخاك و خەڵكی كوردستان. لەكاتێكدا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر خۆڕێكخستنەوەی شانە نوستوەكانی داعش و سەرهەڵدانەوەیان، بەم كارە چەپەڵ و ترسنۆكانەشیان ناگەنە هیچ ئامانجێك و بەبازووی هێزی پێشمەرگە ئەفسانەی سەرهەڵدانەوەشیان پووچەڵدەكەینەوە، ئەمەش بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و سوپای عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی دژ بەداعش. نەمری بۆ شەهیدان سەربەرزی بۆ خانەوادەكانیان وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ۳۰ی ۱۰ی ٢٠٢٠
تیرۆریستانی داعش لە میحوەری کەرکووک هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهید دەبن بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی دووی لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ناوچەی زرگە زراو لە سنووری میحوەری کەرکووک. بە داخەوە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
لە سنووری پاريزگای سلێمانی بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکەوە (41) فیدەری کارەبا شۆرت دەکەن.ئەندازیار غالب محمد بەریوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلیمانی رایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 41 فیدەری کارەبا شۆرتیان کردووە و تیمەکانی چاکسازیی کارەبای شار و شارۆچکەکان هەر زوو بەدەم کێشەکانەوە چوون و چارەسەریان کرد.لە رانیەش، 8 فیدەری کارەبا بە هۆی بارانبارین و هەورە بروسکەی ئەمڕۆوە شۆرتیان کرد.ئەندازیار عەلی حمەد بەڕێوەبەری دابەشکرنی کارەبای راپەرین رایگەیاند: بە هۆی بارانبارین و هەورە بروسکەی ئەمڕۆ شەممە، هەشت فیدەری کارەبا لە رانیە، چوار قورنە، حاجیاوا شۆرتیان کردووە.تیمەکانی چاکسازی، هەر کامەیان لە سنووری خۆیان بێ گوێدان بە باو و باران کەوتنە گەڕان و پشکنین و، شوێنی شۆرتی کارەبایان دۆزییەوە و چارەسەرییان کرد.
دوای قووڵبوونەوەی کێشەکان و زەقبوونەوەی تۆمەتەکان لەسەر لاهور جەنگی بەوەی کە ژمارەیەک کەسایەتی و سەرکردەی یەکێتی ژەهرخوارد کردووە. لاهور جەنگی نامەیەک بۆ بافڵ تاڵەبانی دەنێرێت. بەڵام تا ئێستا وەڵامی نامەکەی نەدراوەتەوە. جەمیل هەورامی، بەرپرسی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی رایگەیاند، لاهور شێخ جەنگی، نامەیەکی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کردوە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد کە ئایا وەڵامی نامەکە دراوەتەوە یان نا. چەند کەسایەتی و سەرکردەیەکی یەکێتی ژەهرخوارد کراون لە ماوەکانی رابردوودا چەند سەرکردەیەکی یەکێتیی بە مەبەستی پشکنین چوونە دەرەوەی وڵات، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان مەلا بەختیار و وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی دەست ژەهراویبوون. ئێستا ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی یەکێتی لە دەرەوەی وڵاتن بۆ پشکنین، لەوانە سەعدی پیرە، جەعفەر شێخ مستەفا، عومەر فەتاح، شاناز ئیبراهیم و چەند سەکردەیەکی تر. مەلا بەختیار: ئەم تاوانە دەمێکە ئەنجامدراوە و سکاڵا تۆمار دەکەم سەرچاوەیەكی نزیك لە مەلا بەختیار-ەوە، سەبارەت بەژارخواردنەكەی رایگەیاند، لەدوو نەخۆشخانەی هەرە پێشكەوتووی ئوردن (الخالدیە)و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشكنینی وردو هەرە زانستی بۆ كراوە. هەردوو نەخۆشخانەكە سەرەنجامی پشكنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەركەوتووە كە بەڕێز مەلا بەختیار بەژاری (جێوە) دەردەدار كراوە. لەگەڕانەوەدا، دوای دوو هەفتە، تەواوی بەڵگەكان دەخاتە بەردەم رایگشتیو یەكێتی و حزبە تێكۆشەرەكانی كوردستانو عیراق. هەروەها كونسوڵگەرییو سەفارەتەكان. چاوەڕوانی بەپەلەی دەستەبەجێی كۆبوونەوەی بەڕێزان ئەنجومەنی باڵای سیاسیو بەرژەوەندیی یەكێتیو مەكتەبی سیاسی دەكات، سەبارەت بەم تاوانە. دوایئەوەش، سكاڵا لەدادگای كوردستان دەكات. تەنانەت سكاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێكی رۆژئاواش. هەروەها رێكخراوە مرۆییەكانی جیهانیشی لێئاگادار دەكاتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، پێش لێكۆڵینەوە، هیچ كەسو لایەك، تۆمەتبار ناكات. بەڵام بەڵگە سەرەتاییەكانی بەردەستی بەڕێزی، كە هەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی و د.خەسرەو گوڵ محەمەدو بەرپرسی ئێستای زانیارییو ژمارەیەك هەرە هاوڕێی نزیكی خۆیی و خانەوادەكەشی، ئاگادار كردۆتەوە، كە ئەم تاوانە دەمێكە ئەنجامدراوە، كاری دوو مانگو سێ مانگ نییە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە: هەروەك جەختمان كردۆتەوە، دوای گەڕانەوەی بەڕێز مەلا بەختیارو دوای كۆبوونەوە رەسمییەكان، رایگشتی و ناوەندە رەسمییەكانی دەرەوەو ناوەوە، بەئاخاوتنی رەسمی و نوسراو، ئاگادار دەكاتەوە. ژەهرخواردنەکە بە پرۆسە بووە و کەسانی دەرەوەی یەکێتیشی گرتۆتەوە چەند رۆژێک لەمەوبەر، تەیمور عەبدوڵا ناسراو بە تەیموری ئەنفال، کە تاقانەی ئەنفالە ڕایگەیاند، ژەهرخوارد کراوە و بەهۆیەوە ددانەکانی هەڵدەوەرن. هەروەها ئەمڕۆ شەممە، کتۆر باخان ئازاد، ئەو پزیشکەی گەندەڵییەکانی کەرتی تەندروستی ھەڵەبجەی بڵاو کردەوە، تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بۆ پەتایەکی ھاکەزەیی پشکنینم کردووە و ژەھرخوارد کراوم و گورچیلەی ڕاستم لە 50% لەکار کەوتووە. باخان ئازاد وتیشی: پشکنینەکانی خۆم دەنێرم بۆ وڵاتی ئوردن و ئیمارات بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەمەوە و ژەھرخواردکردنی خۆشم لە چاوی سەرخێل (بەڕێوبەری ھۆبەی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی) دەبینم. باخان ئازاد ئاماژەی بەوەشکرد، کە “ئەوانەی سەرکردەکانی خۆیان ژەھرخوارد بکەن، دەبێ چاوەڕێی ئەوەش بکەین ئەو کەسانو ژەھرخوارد بکەن کە گەندەڵییەکانیان ئاشکرا دەکە”. لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە؟ بەپێی زانیارییەکان، لاهور جەنگی، لە نامەکەیدا بۆ بافڵ تاڵەبانی، داوای کۆبوونەوەی کردووە، بەڵام بافڵ تاڵەبانی رازی نەبووە. دواتر چەند سەرکردەیەکی یەکێتی داوایان لە بافڵ کردووە، ئەو داوایە قبوڵ بکات. ئەویش رازیبووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆببنەوە. بەڵام بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی سوورە لەسەر ڕێکارە توندەکانی دژی کارەکانی لاهور جەنگی و بڕیاریداوە ڕێگەی پێنەدات بەهیچ شێوەیەک بگەڕێتەوە بۆ ناو سەرکردایەتی ئەو حیزبە.
دکتۆر باخان ئازاد، ئەو پزیشکەی گەندەڵییەکانی کەرتی تەندروستی ھەڵەبجەی بڵاو کردەوە، ژەھرخوارد کرا. دکتۆر باخان ئازاد، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بۆ پەتایەکی ھاکەزەیی پشکنینم کردووە و ژەھرخوارد کراوم و گورچیلەی ڕاستم لە 50% لەکار کەوتووە. باخان ئازاد وتیشی: پشکنینەکانی خۆم دەنێرم بۆ وڵاتی ئوردن و ئیمارات بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەمەوە و ژەھرخواردکردنی خۆشم لە چاوی سەرخێل (بەڕێوبەری ھۆبەی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی) دەبینم. باخان ئازاد ئاماژەی بەوەشکرد، کە "ئەوانەی سەرکردەکانی خۆیان ژەھرخوارد بکەن، دەبێ چاوەڕێی ئەوەش بکەین ئەو کەسانو ژەھرخوارد بکەن کە گەندەڵییەکانیان ئاشکرا دەکە".
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی هەولێر دەکەم نەچنە ئەو گەڕەک و شوێنانەی کە لاوفاویان تێدا هەستاوە.ئومێد خۆشناو بە باڵکێشی راگەیاند، بەهۆی لافاوەوە ڕێگای سەرەکی هەولێر-پیرمام داخراوە و جادەی 150 مەتریش گونجاو نیە بۆ هاتوچۆ، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەم بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ، نەچنە ئەو شوێنانە بۆ ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتن بتوانن کاری خۆیان بکەن.ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە. بەڵام لە هەندێ شوێن لافاو چووەتە ماڵان.
بههۆی فڕێدانی بهشێوهیهكی نهشیاو و بهسهرچونی ماوهی بهكارهێنانیان، قائیمقامیهتی سلێمانی بڕێكی زۆر دهرمانی ماوهبهسهرچو لهناودهبات و خاوهنهكهشی روبهڕوی رێكاری یاسایی توند دهكاتهوه.د. ئهحمهد عهزیز، سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی دهڵێت: لهلایهن ئاسایشی سلێمانیهوه ئاگاداركراینهوه له ههبونی بڕێكی زۆر دهرمانی ماوهبهسهرچو كه گهڕهكێك فڕێدرابون، دوای بهدواداچونی لیژنه هاوبهشهكان خاوهنی دهرمانهكه دۆزرایهوه.ئاماژهبۆ ئهوهدهكات: لهناوبردنی دهرمان پێویستی به رێگهی تایبهت و بهشێوهی زانستی ههیه بۆ لهناوبردنی، بهڵام خاوهنی ئهم دهرمانانه له پارچه زهویهكی بهتاڵی گهڕهكێكی سلێمانی فڕێیدابون، كهئهوهش بێجگه له زیان گهیاندنی به ژنیگه لهههمانكاتدا بهردهستی منداڵ بكهوێت و به ههڵه بهكاربهێنرێت، بۆیه بهفهرمانی قائیمقامی سلێمانی خاوهنی دهرمانهكه روبهڕوی رێكاری یاسایی توند دهكرێتهوه.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦١٢ ) ١. پشکنین: ( ٥٤٦٦ پشکنینی نوێ)• ( ١٦٨٠) هەولێر• ( ١٢٧٧) سلێمانی• ( ٢١٧١) دهۆك• ( ٨٦) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٢٥٢) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٣٥٨ تووشبووی نوێ)• ( ٣٣) هەولێر• ( ٥٤) سلێمانی• ( ٢١٦) دهۆك• ( ١٩) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٣٦) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٠٠٩ چاکبوون)• ( ٥٠٠) هەولێر• ( ٢٢٣) سلێمانی• ( ٢٠٣) دهۆك• ( ٢٨) هەڵەبجە• ( ١١) گەرمیان• ( ٤٤) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٢١ مردن)• ( ٨) هەولێر• ( ٦) سلێمانی• ( ١) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٢) گەرمیان• ( ٤) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٣٤٧٨٠٧ (١١٩٦٠٩٣ هەولێر، ٨٢٧٥٢٥ سلێمانی، ١٣٠٠٠١٣ دهۆك، ٢٤١٧٦ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٦٠٩٥٣ (١٠٥٨٨٣ هەولێر، ١٢٥٥١٠ سلێمانی، ١٢٢٤٨٣ دهۆك، ٧٠٧٧ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٤٢٢٨٠ ( ٩٩٥٤٦ هەولێر، ١١٩٠٨٩ سلێمانی، ١١٧١٣٨ دهۆك، ٦٥٠٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٢٢٥٧ (٤٤٩٢ هەولێر، ٣٦٦٥ سلێمانی، ٣٧٤٤ دهۆك، ٣٥٦ هەڵەبجە)مردن ٦٤١٦ (١٨٤٥ هەولێر، ٢٧٥٦ سلێمانی، ١٦٠١ دهۆك، ٢١٤ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٣٠ی تشرینى یهكهم ٢٠٢١
سەرچاوەیەكی نزیك لە بەڕێز مەلا بەختیار-ەوە،سەبارەت بەژارخواردنەكەی وەك پیشەی هەمیشەیی، میدیاكان، نەخۆشی مەلا بەختیار، كراوەتە بابەتی دەنگوباسو تۆماری ڤیدیۆیی..هەندێك لەهەواڵەكان راستنو هەندۆكەیەكیشیان، راست نین. تا ئێستا بەڕەسمی بەڕێز مەلا بەختیار، سەبارەت بەژەهرخواردنەكەی، هیچی نەدركاندووە. بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزی، ئەم زانیارییانە بەڕەسمی بڵاودەكەینەوە:یەكەم: لەدوو نەخۆشخانەی هەرە پێشكەوتووی ئوردن (الخالدیە)و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشكنینی وردو هەرە زانستی بۆ كراوە. هەردوو نەخۆشخانەكە سەرەنجامی پشكنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەركەوتووە كە بەڕێز مەلا بەختیار بەژاری (جێوە) دەردەدار كراوە.لەگەڕانەوەدا، دوای دوو هەفتە، تەواوی بەڵگەكان دەخاتە بەردەم رایگشتیو یەكێتی و حزبە تێكۆشەرەكانی كوردستانو عیراق. هەروەها كونسوڵگەرییو سەفارەتەكان.چاوەڕوانی بەپەلەی دەستەبەجێی كۆبوونەوەی بەڕێزان ئەنجومەنی باڵای سیاسیو بەرژەوەندیی یەكێتیو مەكتەبی سیاسی دەكات، سەبارەت بەم تاوانە. دوایئەوەش، سكاڵا لەدادگای كوردستان دەكات. تەنانەت سكاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێكی رۆژئاواش. هەروەها رێكخراوە مرۆییەكانی جیهانیشی لێئاگادار دەكاتەوە.دووەم: پێش لێكۆڵینەوە، هیچ كەسو لایەك، تۆمەتبار ناكات. بەڵام بەڵگە سەرەتاییەكانی بەردەستی بەڕێزی، كە هەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی و د.خەسرەو گوڵ محەمەدو بەرپرسی ئێستای زانیارییو ژمارەیەك هەرە هاوڕێی نزیكی خۆیی و خانەوادەكەشی، ئاگادار كردۆتەوە، كە ئەم تاوانە دەمێكە ئەنجامدراوە، كاری دوو مانگو سێ مانگ نییە.هەروەك جەختمان كردۆتەوە، دوای گەڕانەوەی بەڕێز مەلا بەختیارو دوای كۆبوونەوە رەسمییەكان، رایگشتی و ناوەندە رەسمییەكانی دەرەوەو ناوەوە، بەئاخاوتنی رەسمی و نوسراو، ئاگادار دەكاتەوە.لەگەڵ رێزماندابەرلین30/10/2021