سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئاگاداری خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەکاتەوە، خاوەنی زەوی ژمارە (١٤١٢ تاکو ١٨١٢) لە رۆژی سێ شەممە ٢٠٢١/١١/٢ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان،لە خوارەواشدا ئاماژەمان بە لیستی ناوەکانیان کردووە، لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ مامەڵەی تاپۆکردنی زەوییەکانیان، لەهەمان کاتدا پێویستە ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت کە لە خوارەوە نووسراوە. پێداویستیەکانی جێ بەجێ کردنی مامەلەی قەرەبووی گوندی کۆری ١- بریاری ئەنجوومەنی وەزیران (٢ نسخە) ٢- نوسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت گوزار (٢ نسخە) ٣- نوسراوی پارێزگای هەولێر (٢ نسخە) ٤- لیستی ناو (٢ نسخە) ٥- ناسنامەی باری شارستانی(فسفۆر) یان کارتی نیشتمانی(اصلی + وێنەی کۆپی) خۆی و هاوسەرەکەی ٦- جنسیە عێراقی(اصلی + وێنەی کۆپی ملون) ٧- کارت نیشتمانی(اصلی + وێنەی کۆپی ملون) ٨- وەرەقەی بایعی (اصلی + وێنەی کۆپی ملون) دوای تەواوبوونی مامەڵەی ئەو ژمارانەی سەرەوە کە ڕاگەیەندراون، دوواتر ژمارەکانی دیکەش لە هەفتەکانی داهاتوودا بەردەوامی دەبێت و ڕادەگەیەندرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە ڤیکتۆر ریباک باڵیۆزی بێلاروس لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە و بارودۆخی پەنابەران لەو وڵاتە تاووتوێ کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەبوونی هەماهەنگیی و پەیوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کردەوە کە سەردانی وڵاتی بێلاروس دەکەن کە پێویستە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لە گەڵ بکرێت، هەروەها ڕێگریش بکرێت لە سەفەر و کۆچکردنی نایاسایی . باڵیۆزی بێلاروس، ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی، بۆ هەماهەنگییکردن و برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی .
لە سێ چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردستان 3 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی نەشیاوی لە كچێك كردبوو . دوای ئەوەی سكاڵا لەبنكەی پۆلیسی كوردسات تۆماركرا لەسەر تۆمەتبارێك كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی نەشیاوی لە كچێك كردبوو ، پۆلیسی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار (ص ، م ، ر ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی 395 و 432 دەستگیربكرێت و دەست بگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو ڤیدیۆ و وێنە نەشیاوانەدا كە لای تۆمەتباربووەو وەك هەرەشە بەكاری هێناوە . لە دوو چالاكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردستان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەناوی (ز ، م ح ) لەدادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی . تۆمەتبارەكەی تر بەناوی ( ح ، ج ، م ) لەسەر سكاڵای ژنێك دەستگیركراوە كە بەفێڵ ئۆتۆمبێلەكەی لێ بردووەو فرۆشتویەتی ، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 453 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی باڵوێزی بیلاڕووسیا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا سهرنج خرایه سهر پڕۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنی ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن. ئهمڕۆ دووشەممە 1/11/2021، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڤیکتۆر ڕیباک باڵوێزی بیلاڕووسیا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن. ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بیلاڕووسیا کرایەوە. بابەتی کۆچ و ھەماھەنگیی نێودەوڵەتی و ھەمەلایەنە لەگەڵ پرسی کۆچ و کۆچبەران تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیه بوو، پەیوەست بەم باسە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە لە پرسی کۆچ و کۆچبەراندا پێویستە ھەموو لایەک ڕەچاوی ڕەھەندە مرۆڤییەکانی ئەم پرسە و پاراستنی ژیانی ژن و منداڵ و کۆچبەران بکەن.
١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٠ ھەزار و ٩٠٠ دینار ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار و ٦٥٠ دینار ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزار و ٤٠٠ دینار ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٨٠ دینار یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٣٠ هەزار دینار
لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی حکومەت ، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھاوخەمی بۆ شەھیدبوونی دوو پێشمەرگە دەردەبڕێت وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیە دەربڕی، کە لە ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە پردێ شەھیدبوون. جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامەکەی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “زۆر بەداخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی دوو لە پێشمەرگەکانتانم لە هێرشێکی داعشدا لە پردێ بیست. هاوخەمی خۆم لە گەڵ خێزانی پێشمەرگەکان ڕادەگەیەنم" .
لیوا جەلال شێخ کەریم بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆ و کادری باڵای یەکێتی، چەند وێنەیەکی خۆی و شێخ جەعفەر شێخ موستەفا و حاکم قادر و چەند بەرپرسێکی تری باڵای حیزبەکەیی بڵاو کردووەتەوە و ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە دەرمانخواردکرابن و بۆ پشکنین لە دەرەوە بن. لیوا جەلال دەڵێت: بۆ گەشت لە دەرەوەین.
د. ئەڤین فتاح حاجی مام ئەمڕۆ نەک تەنها کۆلیژی پزیشکی گشتی بگرە هەموو بەشە پزیشکییەکان بە پەیمانگەکانیشەوە بوونەتە بابەتێک کە خەڵکێکی زۆر پێوەی سەرقاڵ بووە و زۆرینەی کۆمەڵگەش خواستیان لەسەریەتی، تەنانەت کاتی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی راکێش ڕاکێشە بۆ ئەوەی قوتابی تێدا وەربگیرێت. هۆکارەکانیش دەگەرێتەوە بۆ نادروستی لەسەر تێگەیشتن لەم بەش و پسپۆریانە. هۆکاری سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات ، بوون بە خاوەن هێز، یان بەلایەنی کەمەوە بەناوبانگبوونی کۆمەڵایەتی، لەم کۆمەڵگەیە هەمووان خەریکی نمایشن، خەریکی بەدەستهێنانی ناوبانگن، لێرە ژیان دەکرێت بۆ بوون بە خاوەن دەسەڵات، جا چ بوون بە دکتۆر بیت یان پەرلەمانتار، وەک دو توێژی کۆمەڵگە کە وێنە گشتییەکە وا دەخوێنرێتەوە، ئەم دووانە تێرو پڕترین توێژی کۆمەڵگە بن. بۆ تێگەشتنی باشتر لەم دۆخە هەوڵ ئەدەم لێرەدا چەند هۆکارێک بخەمەڕوو. ١- کورد هەر لەسەرەتاوە حەزی لەوە بووە کە یەکێک رێنیشاندەری بێت، و گوێڕایەڵی کەسێکی تر بێت، و مێشکی لە لایەن کەسێکی تر حوکمی لەسەر بدرێت وەک ئاغا و دەرەبەگەکانلە ڕابردوودا، ئێستاش بە هەان شێوە، هەمان شت رەنگی داوەتەوە لە پەیمانگە و زانکۆکان، بەشە پزیشکییەکان ئێستا حکم دەدەن وەک ئاغاکان لەسەر بەشە ئەندازیارەکان و مرۆڤایەتیەکان. ٢- مامۆستایان هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخەن، ئەوان وایان کرد، ئێمەی قوتابێ پیشەی دکتۆریمان خۆش بوێت، ئەوان هۆکارێک بوون گشتمان یەک ئاراستە بیربکەینەوە، کاتێک تاقیکردنەوەیەکی باش وەڵاممان بدایەتەوە، لەسەر وەرەقەکەمان دەیاننوسی "ئافەرین هەر بژیت دکتۆری زیرەک"، ئەوان لەسەردەمێک وایان ووت کە دکتور حکیم بوون بۆ سارێژکردنی زام و برینی کۆمەلگە، رێزیان لێگیراو چارەسەرکار بوو نە نەک وەک ئێستا بەداخەوە. ۳- حکومەت هۆکارێکیترە بۆ ئەم بارە نەخوازراوە ، گەر حکومەت بێت لە جیاتی پزیشک مامۆستای سەرتایی و دەرونناسی و کۆمەڵناسی تعین بکات، بێت چ ئەندازیاری بەنداوە بیهێنت بە پێی پلان ئیشیان لەگەڵ بکات، بێت ئەو هەموو کشتوکاڵە بخاتە خزمەت دەرچووان ئەم بەشانەوە، کوردستان شوێنێکی جوگرافی گرینگە بۆ گەشت و گوزار دروست کردنی ستافی پسپۆر و تایبەت بەم بوارەزۆر لەوە گرنگترە کە بەشە پزیشکیەکان بەرهەم بێنین. ٤- کەمی رێژەی دەرچووانی پزیشکی بە بەراورد بە دەرچووانی پسپۆری تر کە ئەمەش گاپێکی فراوانی دروست کردووە دەرچووانی پزیشکی زیاتر دەرفەتی کاریان هەیە بۆیە بونەتە جێگای باس و داواکاری ئەم بەشانە زیاتر بووە. ٥- نوێخوازی لەم بەشە پزیشکیانە زۆرە وەک کرانەوەی بەشی جوانکاری و سەنتەر کە ئەمەش بوە دەرفەتێکی زیاتر بۆ دامەزراندی ستافی پزیشکی.٦- فیکرەی خواستی بازار ، زیانێکی گەورەی دا له دەرفەتی کار بۆ پسپۆرانی تر بۆیەش قوتابی پێش ئەوەی دەست بە خوێندن بکات بیری لەوە دەکاتەوە کامە کار هەلی کاری زیاترە. لە کۆتاییدا، ئەم بەشە پزیشکییانە زۆر گرنگە بە پێی پێویست فراوان بکرێن لە گشت پسپۆرییەکان، کاتی ئەوەش هاتووە وەزارەتی پەیوەندیدار پێناسەیەکی وەزیفی بۆ دەرچووانیان بکات، بەڵام نابێت گرنگی پسپۆرانی وەک پەروەردکاران، ژمێریاران، کارگێران، ئەندازیاران لەبیر بکرێت، پێویستە چاو بخشێندرێتەوە لەسەر دروستکردنی هەلی کار بۆیان نەک دروستکردنی کادیر بۆ بازار.
بوار نیوز بافڵ تاڵەبانی بۆ سەرکردایەتی یەکێتی: دەنگەکانمان کەمی نەکردووە، چونکە لەهەڵبژاردنی رابردوو لهسهر دهستى لاهور شێخ جهنگى، یهکێتیى 8 کورسى پهرلهمانى تهزویر کردوەبافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا لەکۆبونەوەی هەفتەی رابردووی سەرکردایەتی حیزبەکەی لەسلێمانی بەئەندامانی سەرکردایەتی سلێمانی یەکێتی راگەیاندووە، کە ئەوان وەک یەکێتیدەنگەکەنیان کەمی نەکردووە، چونکە لەهەڵبژاردنی رابردوو لهسهر دهستى لاهور شێخ جهنگى، یهکێتیى 8 کورسى پهرلهمانى تهزویر کردوە له کۆبوونهوهى ههفتهى رابردووى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتیى لهسلێمانى که ئاراس شێخ جهنگى ئهندامى سهرکردایهتى ئهو حزبهش بهشداری تێدا کرد، بافڵ تاڵهبانى، هاوسهرۆکى یهکێتیى نیشتیمانی کوردستان به ئامادهبووانى کۆبوونهوهکهى راگهیاندوه، ژمارهى دهنگهکانى یهکێتیى له ههڵبژاردنى 10ى ئۆکتۆبهرى ئهمساڵى پهرلهمانى عێراق کهمی نهکردوه، چونکه له ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراقى 2018 یهکێتیى لهسهر دهستى لاهور شێخ جهنگى، هاوسهرۆکى یهکێتیى 8 کورسى پهرلهمانى تهزویر کردوه. زانراوە کە لە کۆبوونهوهکهدا ناوبراو، ئهوهشى خستۆتهڕوو، لهههڵبژاردنى 2018هى پهرلهمانى عێراق، لاهور شێخ جهنگى باسى له ساختهکردنى 8 کورسى پهرلهمانى کردوه، بۆیه ئهگهر ژمارهى دهنگهکانى ئهوکات لهگهڵ ههڵبژاردنى ئهمجاره بهراورد بکرێت ههمان ژمارهیه.ز
ئهمڕۆ يهكشهممه 31-10-2021 سهرۆكى ههرێمى كوردستان له پهيوهندييهكى تهلهفۆنيدا لهگهڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، بهدواداچوونى بۆ زيانهكانى لافاو له ههولێر و چهند ناوچهيهكى سنوورى پارێزگاكه كرد. دەڵێت، لايهنه پهيوهندیدارهكانى راسپاردووه بۆ هاوكاريكردن و يارمهتيدانى لێقهومان و دابينكردنى پێداويستييهكانيان. نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆخ و ههواڵى لێقهوماوان و زيانمهندانى له پارێزگارى ههولێر پرسیوە و گوێبيستى رێكارهكان و پرۆسهى بههاناوهچوون و چۆنيهتيى مامهڵهكردنى لايهنه پهيوهندیداره حكومييهكان لهگهڵ دۆخهكه و لێقهوماواندا بوو. لە ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "سهرۆكى ههرێمى كوردستان دووپاتى كردهوه كه سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان له نزيكهوه بهدواداچوونى مهيدانى بۆ شوێنه زيانبهركهوتووهكانى لافاو دهكات و لايهنه پهيوهندیدارهكانى راسپاردووه بۆ هاوكاريكردن و يارمهتيدانى لێقهومان و دابينكردنى پێداويستييهكانيان." ههروهها رايگهياند کە "خۆشبهختانه" هيچ زيانێكى گيانى له لافاوهكان نهكهوتووهتهوه.
شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش لە ناوچەى زوڕگەزراو لە سنووری میحوەری کەرکووک، هێرشێکی ترسنۆکانەیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە داخەوە دوو پێشمەرگەی قارەمان بە ناوەکانی خالید حەمید هەیاس و ئاکۆ کەریم قادر شەهید بوون. لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەردوو شەهید دەکەین و لە خوای مەزن داواکارین سەبووریان بدات. هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەلماندویەتی تاکە هێزی متمانە پێکراو و پارێزەری دانیشتوانی ئەم ناوچانەیە و ئەو ھێزەیە کە لە ھەر جێگایەکدا بێت ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ناتوانێت تێیدا بمێنێتەوە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لە گرنگی و پێویستی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش. هێرشە بەردەوامەکانی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانەش دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە هێشتا ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە ھەڕەشەیە لەسەر تەواوی عێراق و پێویستە هەموولایەکمان کار بکەین بۆ ڕیشەکێش کردن و کۆتاییهێنان بەو هەڕەشەیە. د جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا:زۆر خهمباربووم به شههیدبوونی هەر دوو پێشمەرگەی قارەمان خالید حەمید ھەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ. پرسە و سەرەخۆشی لە كهسوكاریان و هەڤاڵەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان .