Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
گشتی
02-11-2021

چۆن ماستی سروشی لە ماستی شیری وشک جیا بکەینەوە؟

ماست لەڕووی پێکهاتەوە ڕێژەیەکی باش لە پرۆتین و کازاکان و ڤیتامین و چەوری یەکان و کاربۆهیدراتی تێدایە کەسەرچاوەی زۆرێک لەمادە بنچینەی یەکانە بۆ جەستەی مرۆڤ. بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو ماستانەی لە بازاڕدا بە ماستی فرێش و سروشتی دەفرۆشرێت لە شیری وشک دروست دەکرێن. هەرچەندە بە پێی ستاندارد شیری وشک ڕێگە پێدراوە بۆ دروستکردنی ماست بەڵام هەمان بەهای خۆراکی نی یە کە لە شیری سروشتی (تەڕ) دروست دەکرێت. چۆن ماستی شیری وشک لە ماستی شیری سروشتی (تەڕ )جیا بکەینەوە؟ 1.لە ڕووی شارەزاییەوە و زۆر بەکارهێنانی ماست دەتوانرێت لە ڕێگەی تام و بۆن و ڕەنگ ماستی سروشتی لە ماستی شیری وشک جیابکرێتەوە 2.ماستی فرێش و سروشتی هیچ موادێکی بۆ زیاد ناکرێت و بە تێپەڕبوونی کات زوو ترش دەبێت، بەڵام ماستی شیری وشک کە موادی بۆ زیادکراوە بە دەگمەن ترش دەبێێت 3.ماستی سروشتی دوای شکاندنی ماستەکە ئاوەکەی (شرش) جیادەبێتەوە بە بەراورد بە ماست کە لەشیری وشک دروستکرابێت 4.پێکهاتەی خۆراکی ماستی سروشتی جیاوازە لە ماستێک کە لەشیری وشک دروست کرابێت بۆ نموونە ماستی شیری وشک ڕێژەیەکی باش لە ڤایتامینەکانی لە دەست داوە.. لەشکر حمید ئەندازیاری خۆراک

هەواڵ
02-11-2021

عەتا سەراوی هەڕەشە دەکات "تۆڵە لەو کەسە دەکەمەوە ژەهرخواردی کردووم"

ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێی وایە ئەو مەسەلەی ژەھرخواردکردنەی لەناو ماڵی یەکێتیدا بڵاو بووەتەوە، ''بەڕاستی کارەساتە'' و دەشڵێت، بەشێکی هۆکارەکەی پەیوەندیی بە ناوماڵی یەکێتییەوە هەیە، ''ئەی بۆچی حزبێکی دیکە پەلامار نادرێت''. عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، كه‌ خۆشی یه‌كێكه‌ له‌ ژه‌هراخواردكراوان ڕایگەیاند: ''لەسەر پرسی ژەھرخواردکردنی خۆم گەیشتوومەتە ئەو قەناعەتەی کە ئەوەی دوژمنی خۆم و حزبەکەمە بە شێوازی گونجاوی خۆم تۆڵەی لێ بکەمەوە، ئەوەشی پەیوەندیی بە سەلامەتیی گیانی ھەڤاڵەکانمانەوە ھەیە، ئەوە ئیشی دامودەزگا ئەمنییەکانە بۆ ئەوەی سەلامەتیی گیانی ھەڤاڵەکانمان بپارێزن''. ئەو سەرکردەیەی یەکێتی گوتیشی: ''ئەو مەسەلەی ژەھرخواردکردنەی لەناو ماڵی یەکێتیدا بڵاو بووەتەوە، بەڕاستی کارەساتە، چونکە ھیچ حزبێک وەکوو یەکێتی پەلامار نەدراوە، ھۆکارەکەشی بەشێکی پەیوەندیی بە خۆمانەوە ھەیە، چونکە ئەو ژەھرخواردکردنە شتێکی ئاسان نییە، ئەی بۆچی حزبێکی دیکە پەلامار نادرێت؟ ئەمە بۆ خۆی دەلالەت لە زۆر شت دەکات، بۆیە پێویستە ئێمە ناوماڵی خۆمان ڕێک بخەینەوە و ئەوەی تاوەکوو ئێستا دەرچووە و سەلامەت بووە، باشتر وایە کە زیاتر ئاگای لە خۆی بێت، چونکە دواجار دەبینە گاڵتەجاڕی خەڵک کە ئەوەی ھەستێت وەکوو دەرمانی مشک، کێی بوێت دەرمانخواردی دەکات و وەکوو بەرزەکی بانان بۆی دەربچێت''. عەتا سەراوی ئەوەشی نەشاردەوە كە ئەو 'نیگەرانە لەوەی هەڤاڵەكانی ژەھرخوارد کراون، ”ھیوادارم تەندروستیی ئەو ھەڤاڵانە بگەڕێتەوە دۆخی جارانی، بەڵام خۆم بەشی ئەوە توانام ھەیە دۆست و دوژمنی خۆم بناسم، بۆیە کەی یەقینم بۆ دروست بوو، ئەو کاتە لە بەرچاوی خەڵک و بە ئاشکرا وەکوو سەردەمی دادگای شۆڕش، تۆڵەی لێ دەکەمەوە و ڕێگە نادەم ھیچ کەسێک ئاوا بە ئاسانی من و ھەڤاڵەکانم ژەھرخوارد بکات''. ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو ژەھرخوارد کراوە، ئێستاش کاریگەریی ئەو ژەھرە بە جەستەیەوە ماوەتەوە و ھەفتەی دوو جار بەزۆر ھەناسەی بۆ دەدرێت و گوتیشی: ''بەڕاستی کارەساتە ئەو ماددە ژەھراوییە بگاتە دەستی ھەموو تاقم و گرووپێک بۆ ئەوەی کێیان بوێت، بیکوژن، ھەرچەندە ھەموو دەسەڵاتێک لای کاک بافڵ و دامەزراوەی ئەمنیی یەکێتییە، ئەوە ئەرکی دەزگا ئەمنییەکان و حکوومەتە بەدواداچوونی جددی بۆ ئەو پرسە مەترسیدارە بکەن، خودی خۆم ئەمە دووەم جارمە چانسی ئەوەم ھەبووە لە پرسی ژەھرخواردکردن دەربازم بێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆچی ماددەی ژەھر بەدەستی ھەموو کەسێک دەکەوێت، بەڕاستی ئەوە بۆ ئێمەی یەکێتی دەبێتە عەیبەیەکی گەورە کە ھەر کەسێک ھەڵبستێت ژەھرخواردمان بکات''. عەتا سەراوی جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە لیژنەی لیکۆڵینەوە لە لایەن حکوومەتەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر یەک بە یەکی ئەو ڕووداوانە بکات، ڕووداوی ژەھرخواردکردنی ئێستا و ئەوانەی ساڵی ١٩٩١ و دواتر بە بەڵگە بیسەلمێنن ئەو پەرپرسانەی یەکێتی ژەھرخوارد کراون و ئاشکرای بکەن ئەو کەسانە کێن ئەو تاوانە مەترسیدارەیان کردووە، بۆ ئەوەی لە دادگایەکی ئاشکرادا وەکوو تاقمێکی تیرۆریستیی پیاوکوژ و ڕەشەکوژ دادگایی بکرێن و سزا بدرێن و بکرێن بە عیبرەت، بۆ ئەوەی ھیچ کەسێک جورئەتی ئەوە نەکات، جارێکی دیکە تاوانی مەترسیداری لەو شێوەیە بکات. باس نیوز

هەواڵ
02-11-2021

وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆڕانکارییەکی گەورەی کرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا، شوێنی وەرگیرانی ٢٥٠٠٠ بیست و پێنج ھەزار قوتابی گۆڕی ، ئەوانەی لە بەشی دڵخوازی خۆیان وەرنەگیرابوون، ئەمەش بە زیاد کردنی کورسی خوێندن لە زانکۆکان. زانیاری زیاتر..

هەواڵ
02-11-2021

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەو نەخۆشخانەی داوای 10ملیۆنی ل...

وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوە لە سکاڵای خێزانێک دەکات کە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەولێر بۆ پێدانەوەی تەرمی زاوایەکیان کە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدابوو، داوای 10 ملیۆن دیناری لێکردوون. د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی بۆ بەدواداچوونی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا لە دەزگاکانی راگەیاندن لەسەر هەڵسوکەوتی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر راسپێردرا بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بۆ گەیشتن بە راستی و دروستیی ئەم رووداوە و پاراستنی مافی نەخۆش و وەرگرتنی رێکاری یاسایی." عەبدوڵڵا سابیر، هاوڵاتییەکی شاری هەولێرە و دوێنێ بە ڕاگەیاندنەکانی وت "زاواکەی کە تووشی کۆرۆنا بووبوو، 32 رۆژ لە نەخۆشخانە بوو، 35 ملیۆن دینار پارەیان لێ وەرگرتوون و بایی 10 ملیۆن دیناریش دەرمانیان کڕیوە، کەچی بۆ پێدانەوەی تەرمەکەی داوای 10 ملیۆن دیناری تریان کردووە."

گشتی
02-11-2021

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ یەک دۆلار و 59 سەنت بەرزبووەتەوە کە بە ٨٣ دۆلار بوو. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٣ دۆلار و ٨٣ سەنتە، لەکاتێکدا دوێنێ بە ٨٢ دۆلار بوو.

هەواڵ
01-11-2021

مەلا بەختیار: بەراوردێک لەنێوان ژەهرخواردکردنم و هەوڵی تیرۆرکردنم

هەموو مرۆڤێک هەر دەمرێ مردنیش بەگشتی تەمەنی بۆنیە. هەموو مرۆڤایەتی هاوقەبرین. بەڵام کەسانی سیاسی، پێشمەرگە، فەرماندە و بەرپرس، دەبێ چاوەڕوانی مردنی نائاسایش بکەن. حکومەت بەردەوام هەوڵی کوشتنی داوم. چەندجارێکیش هەوڵەکانیان جێ بەجێ کردوە. بەڵام ڕێکەوت پاراستومی. لەشەڕی ناوخۆدا ، کە قەت نەدەبوو ئەوەندە درێژە بکێشێت (1976 -1998) دووجار پارتی هەوڵی لەناوبردنی داوم. ئنجا هێزەکانی قاعیدە و داعشیش چەندجارێک هەوڵیانداوە تیرۆرم بکەن. لە سلێمانی، فڕانکفۆرت و دوزخورماتوو، دیسان دەرباز بووین.25/10/2005 ترسناکترین هەوڵی تیرۆرکردنم جێ بەجێ کرا. هەفتەیەک لەمەوبەر یادی ئەم هەوڵەبوو کە من بڕستی ئەوەم نەبوو بەهۆی چارەسەرەوە بەراوردێکی تیرۆر کردنم لەسەر دەستی قاعیدەو ژەهرخواردکردنم لەسەر دەستی( هەڤاڵان!!! )بکەم. مێژووی تیرۆرکردنەکانم هەمیشە لە لایەن فاشتەکان و قاعیدەی ڕەشەکوژەوە، یان لەئەنجامی شەڕی ناوخۆوە بووە. ئەوانەی لەسەنگەری دوژمنایەتی یەکێتیەوە، هەوڵی تیرۆرکردنی من و هاوسەنگەرەکانیان داوم، تەنانەت سەرۆک مام جەلال و شادڕەوان نەوشیروان و سەرکردەی تریش، هەروەها لەکاتی سەرۆک وەزیراندا کاک کۆسرەت و دکتۆر بەرهەمیش هەوڵی تیرۆرکردنیان درا. ئەوکاتە دەمانزانی بۆ هەوڵی تیرۆرکردنمان دەدرێت، چونکە لەسەنگەرەکانی پێشەوەی شۆڕشگێڕێتی و دیموکراسیدا بووین (دوورلەئێستا) بەڵام دوای ئەوەی یەکێتی لەپەیامە مێژوییەکەی بەهۆی زاڵبوونی بەرژەوەندی خۆپەرستی و دەستەگەریەوە، بەهۆی دەستخستنە ناو بازاڕو بازرگانی ناشەرعیەوە، یەکێتی بەڕواڵەت ئەیویست هاوسەنگی بەدی بێنێت، بەڵام بەکردەوە لەدوای چوارەمین کۆنگرەوە ، سەنگی پێش کۆنگرەشی لەدەست دا. لەم هەڵبژاردنەی عیراقدا 300 هەزار دەنگدەر ، متمانیان لە یەکێتی سەندەوە.لەناو دۆخێکی ئاوای ناشەریفانە و پڕاوپڕ لەخۆپەرستی و مەزنخوازی ناڕەوادا، ململانێکانی یەکێتی لەبەرامبەر نەیارەکانیدا، بە بەرنامە، لەژێر پەردەی هاوسەنگی دروست کردن، ململانێکانیان لەناو یەکێتی چڕ کردەوە. بەچڕکردنەوەی ململانێکانی ناو یەکێتی، ئیتر ریزەکانی یەکێتی ناو یەکێتی، کۆتایی هات. بۆیە ئەبینین تەکەتولەکان بەئاشکرا ئیش ئەکەن. هێزی تایبەتی هەندێک لەسەرکردەکان بەهێزتر کراون. تەواوی ژیانی حزبایەتی پێشێل کرا، گەندەڵی و سەرانە سەندن و موڵکی حەرام دابەش کردن کەوتۆتە سەر وێردی هەموو زمانێک.لەدۆخێکی وادا پێوەرە حزبیەکان و مۆڕاڵی حزبایەتی دەکرێنە پەڕۆی بێ نوێژ. ئیتر هەرچی بەهای مروڤایەتی و ئایدۆلۆجی هەیە نامێنێت. تەنانەت وای لێدێت چاودێریی کادرەکان لە فەیسبووک بکەن بزانن وێنەی بەرپرسەکانیان لەسەر تەنەکەی ماستاو دەنەخشێنن یان نا؟لەو چوارچێوەیەدا ژەهرخواردکردنمان لەناو یەکێتی ، ئەنجامێکی فاشستیانەی چاوەڕوان کراوە. زۆر جار لەمێژوودا بەشێکی چەپەکان هەڵدەگەڕێنەوە بۆ فاشیەت. پرەنسیپی بنچینەی نازیەکان ئەوەیە، یان لەگەڵمی یاخود دوژمنمی. واتە بێلایەنی سەربەخۆیی لەناو ژیانی حزبایەتی ڕەتدەکەنەوە.بەدرێژایی مێژووی یەکێتی شانازیمان دەکرد کە شۆڕشگێڕین، شانازیشمان دەکرد کە دوژمنەکانمان ئەوەندە لێما ئەترسان پیلانیان لێ ئەگێڕاین. بەڵام ئێستا لەناو ململانێکانی یەکێتی، لافی چ بیروباوەڕێک لێ دەدرێ و شانازی بەکام ململانێوە بکرێت؟چۆن ساڵانە یادی ژەهرخواردن لەناوخۆماندا بکەین؟ ئەوانەی تاوانەکەیان ئەنجام داوە، شەرم ئەکەن باسی بکەن.ئێمەش کە تاوانەکەمان بەرامبەر ئەنجام دراوە، لەبەر دابونەریتی کوردەواری و شکۆی مام جەلال، ئارام ، عەلی عەسکەری، شیهاب، دکتۆر خالد ، شێخ حسێنی یەزیدی، سەعدی گچکە، ڕەوف بەگ، ڕەسول مامەند ، سەید کەریم ، ملازم تایەر علی والی، تاد…. ناتوانین بەدڵی خۆمان باسیشی بکەین.ئەو شەوەی لەکونە گورگ 25/12/1977 هەوڵی کوشتنیان داین بەشایی شۆڕشگێڕانم دەزانی، ئەو ڕۆژەی دوو خۆکوژ خۆیان پیا تەقاندمەوە لە 25/10/2005 بەشانازی ڕۆشنگەریم ئەزانی. ئەو ڕۆژەی لەگەڵ شێخ جەعفەر لەدووزخورماتو (ْ 24/8/2014) کەوتینە بۆسەی داعشەکانەوە بەسەر بڵندی بەرەنگاری تاریکپەرستی و هێزی خۆکووژم ئەزانی.بەڵام ئێستا بچمە سەر قەبری مام جەلال بڵێم چی؟ بچمە تەنگی سەر چی بەئارام بڵێم؟ بەشیهابی شێخ نوری بڵێم ئێوە کەم ژیان و کەڵ ژیان. بەڵام ئێمە زۆرتر ژیاین کەچی خەریکە بە (گوێ درێژی) سیاسی لە سەر هەڵوێستەکانمان لەناو ئەبرێین.چی بە کاک کۆسرەت بڵێم ، کەی قەول و قەرار وابوو؟ کە بە ئەنجومەنی باڵا ڕازی بووین بۆئەوەی کێشەکانی یەکێتی لەناو کۆنگرە قوڵتر نەبێت، کەچی هەوڵی لەناوبردنمان دەدرێت. قەت نەدەبوو ئەنجومەنی باڵا رێبدا یەکێتی بگاتە ئەم ڕۆژگارە نالەبارە. ئەگەر کێشەکانمان پێ چارەسەر نەکرایە، دەتوانرا وای بەسەرنەیەت. بەداخەوە خراپتریش بەڕێوەیە.روو دەکەمە هێرۆ خانی میهرەبان و پێی دەڵێم : میهرەبانیت زاڵ کرد بەسەر ژیانی حزبایەتی دا، بۆیە بەشێکی چواردەورت پاداشتێکی ناجومێرانەیان دایتەوە و لەپەنای خۆتا پیلانیان لێ ئەگێڕایت.هەرچی چۆنێک بوە بەشانازیەکانی خۆمان و شەرمەزاریەکانی بەرامبەرەکانمان ئێمە ماوین . ئەوانەی وایان ئەزانی لەدوای چوارەمین کۆنگرەوە تەواو پەراوێزیان خستبوین، تێگەیشتن یەکێتیە ڕەسەنەکان و تێکۆشەرە دێرینەکان و هەڤاڵانی دڵسۆزی یەکێتی، لەویژدانی خۆیاندا ئەو پەراوێزخستنە ڕەتئەکەنەوە و هاوکێشەکانی ناو یەکێتی ڕوو لەگۆڕانکاری بابەتی بوو، بۆیە چاریان نەما تەنها هەڵگەڕانەوە نەبێ بۆ ڕەگەزی فاشیانە. ئەویش لەناوبردنی جەستەییە. بەڵام ئەم پیلانە چ بەرامبەر بە خۆم و چ بەرامبەر هەڤاڵانی تر، لاپەڕە ڕەشەکانی ڕابردوو تاڕادەیەکی زۆر دادەخات. ئیتر هەڤاڵانی یەکێتی بەچاوی یەکێتیەکی ڕەسەن و شۆڕشگێری ڕاستەقینە و دادپەروەرێکی گەورەوە، دەڕواننە هاوکێشەکانی ناو حزبەکەیان. تەنانەت ئەوانەی لەترسان و لەبرسان نەیاندەوێرا هەڵوێست دەرببڕن، لەمەودوا لەبەر پەرۆشی بۆ یەکێتی، ئیتربێ هەڵوێست نابن و لێناگەڕێن یەکێتیەکەی مام جەلال و کاروانی شەهیدان و تێکۆشەرانی کۆڵنەدەر لەمە زیاتر هەڵبدێرێ. هەڵیشنادێرێ.. قەت هەڵنادێرێ. مەلا بەختیار1/11/2021نەخۆشخانەی ڤیڤانتێس

هەواڵ
01-11-2021

ئاماری زیانەکان؛١٣٠ ئۆتۆمبێل لە ھەولێر بەر لافاو کەوتوون

ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە زەرە و زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر دواى ئەوەى ڕۆژى شەممە 2021.10.30، بەهۆى بارینى شەپۆلێکی بارانى بەخوڕ لافاو له‌ بەشێکى شارى هەولێر ڕوویدا، لەسەر فەرمان و راسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاى هەولێر لێژنەیەک لە بەرێوەبەرایەتى ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگا، بەرگرى شارستانى هەولێر، دەزگاى خێرخوازى بارزانى، لقى هەولێرى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقی پێکهێنرا بۆ زانین و دەرخستنى ڕێژەى ئەو زیانانەى کە بەهۆى لافاوەکەوە بەر هاوڵاتییان کەوتووە، دەرەنجام زەرە و زیانەکان بەمشێوەیەى لاى خوارە دیاریکران:- یەکەم/ 500 خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی له‌ناوچووە.دووه‌م/ 130 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوت و لەکار کەوتوون.سێیەم/ 127 خانوو زیانیان بەرکەوت.چوارەم/ 2 قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە.پێنجەم/ سوپاس بۆ خوداى گەورە کە هیچ زیانێکى گیانى نەبوو. نووسینگەى پارێزگارى هەولێر2021.11.1

هەواڵ
01-11-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە یاسین ئەلمەعمووری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کرد .سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی،کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییە فریاگوزارییەکانی کۆمەڵەکە و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لە گەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستەڕوو. ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا.لە دیدارەکەدا هەروەها ، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە وپەنابەران و گرنگیی هاوکاریکردنیان لە لایەن حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ شوێنەکانیان کرا.

هەواڵ
01-11-2021

"بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان هەزاران کار...

ئەو هاووڵاتیانەی لەو کەرتانە، کارتی زەوییان هەیە، دەتوانن دەست بە مەعامەلەی وەرگرتنی سەنەدی زەوییەکانیان بکەن . لەوبارەیەوە دکتۆر "لوقمان عومەر" بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی دادی راگەیاند:" ماوەیەک بەرلە ئێستا موژدەی گۆڕێنی (سێ هەزارو سیی وپێنج -٣٠٣٥ )کارتی زەویی بۆ سەنەد، کە قەرەبویی گوندی کۆریی و بەشێکی جووتیارانی گەڕەکی بەختەوەر – لەکەرتی گەزنە – مان راگەیاند، ئێستاش بە خۆشحاڵییەوە موژدەی گۆڕینی (حەوت هەزارو سێسەد – ٧٣٠٠ ) کارتی زەوی کە لەهەردوو بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەمی هەولێرو – بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دووەمی هەولیر، مەعامەلەکانیان ئەنجام دراوە وکارتەکانیان گۆڕاوە و کراوە بە سەنەد، لە ماوەیەکی کورتدا بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی یەکەمی هەولێر توانیویانە ٣٧٠٣ – سێ هەزارو حەوتسەدو سێ ) کارت بگۆڕن بۆ سەنەد لە کەرتی ١٩- حەزە، هەروەها لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دووەمی هەولێریش توانیویانە ٣٥٩٣ کارت -کەرتی ١٥- گردەڕەشە ئەسعەد، تۆماربکەن و بیانکەن بە سەنەد، ئەم وێنەی تۆمارانە دەنێردرێن بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، هەربۆیە ئەو هاوولاتیانەی کە لەو دوو کەرتە کارتیان هەیە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرو بکەن ماعامەلەی تۆمارکردنی کارتی زەوییەکانیان بەناوی خۆیانەوە دەست پێ بکەن، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە خزمەتکردنی هاووڵاتیانە و هەروەها جێبەجێ کردنی بڕیاری رێزدار "جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان"ە بۆ نەهێشتنی کێشەی تایبەت بە زەوییە کارتەکان".

گشتی
01-11-2021

بڕیارێکی نوێ لەبارەی ڤاکسینەوە

ڕێکاری نوێی پێدانی ڤاکسین بڕیار درا … ئاماژە بە ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای ڕاوێژکاری بەرنامەی کوتان و ڕاسپاردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وە لەپێناو کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و زیادکردنی بەرگری کۆمەڵگا پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا … بڕیاردرا بە: پێدانی ڤاکسینی جۆری ڤایزەر-بایۆنتیک بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە تەمەنی 12 ساڵی و سەرووتر، وە پێویستە پێشینە بۆ کەسانی گروپی مەترسیدار بێت لەنێو ئەو تەمەنانە. د. سامان بەرزنجیوەزیری تەندروستی1 تشرینی دووەم 2021

گشتی
01-11-2021

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری کۆرۆنای بڵاوکردەوە

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19               ژمارە ( ٦١٤ )  ١. پشکنین: ( ٦٦٦٠ پشکنینی نوێ) •           ( ٢٨٦٥) هەولێر •           ( ١٢٥٥) سلێمانی •           ( ٢٢٨٤) دهۆك •           ( ٥٩) هەڵەبجە •           ( ١٩٧) گەرمیان •           ( ٠) ڕاپەڕین •           ٢. تووشبوو: ( ٦٥٥ تووشبووی نوێ) •           ( ٢٣٨) هەولێر •           ( ١١٦) سلێمانی •           ( ٢٤٤) دهۆك •           ( ٢٢) هەڵەبجە •           ( ٣٥) گەرمیان •           ( ٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: ( ٩٤٦ چاکبوون) •           ( ٤٥٠) هەولێر •           ( ١٦٢) سلێمانی •           ( ٢٥٨) دهۆك •           ( ٢٥) هەڵەبجە •           ( ٢٦) گەرمیان •           ( ٢٥) ڕاپەڕین •           ٤. مردن: ( ١٧ مردن) •           ( ٣) هەولێر •           ( ٧) سلێمانی •           ( ٤) دهۆك •           ( ٣) هەڵەبجە •           ( ٠) گەرمیان •           ( ٠) ڕاپەڕین •           ئاماری گشتی: کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١     (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٣٣٦١٤١٣            (١٢٠٣٢٠٣ هەولێر، ٨٣٠٣٢٩ سلێمانی، ١٣٠٣٥٧٦ دهۆك، ٢٤٣٠٥ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٦٢٢٥١                       (١٠٦٤٣٨ هەولێر، ١٢٥٨٧٢ سلێمانی، ١٢٢٨٢٢ دهۆك، ٧١١٩ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٤٤٢٦١             ( ١٠٠٤٨٣ هەولێر، ١١٩٥٨٠ سلێمانی، ١١٧٦٤٣ دهۆك، ٦٥٥٥ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر  ١١٥٣٢      (٤١٠٣ هەولێر، ٣٥١٦ سلێمانی، ٣٥٦٧ دهۆك، ٣٤٦ هەڵەبجە) مردن ٦٤٥٨                                 (١٨٥٢ هەولێر، ٢٧٧٦ سلێمانی، ١٦١٢ دهۆك، ٢١٨ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).  وەزارەتی تەندروستی       حکومەتی هەرێمی کوردستان    ١ی تشرینى دووەم ٢٠٢١

هەواڵ
01-11-2021

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رێککاری نوێی لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرکرد و دەڵێت، بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان بە دادنانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەکان. رێککارەکانی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی ، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان کراوە و لە 18 رێککار پێکهاتووە. دەقی بڕیارەکان لەم لینکە بخوێنەوە.. https://www.rudaw.net/Library/Files/Uploaded%20Files/112013/%DA%95%DB%8E%D9%83%D9%83%D8%A7%D8%B1%DB%95%D9%83%D8%A7%D9%86%DB%8C%20%D9%85%D8%A7%D9%85%DB%86%D8%B3%D8%AA%D8%A7%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C%20%D9%88%D8%A7%D9%86%DB%95%D8%A8%DB%8E%DA%98%DB%8C%20%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B2_1635762013.pdf

1 2 ... 712 713 714 ... 1148 1149