بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت. فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە سبەی پێنجشەممەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێت ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە، لە سەرەتادا لە پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەوە بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، ئێوارە ناوچەکانی تر دەگرێتەوە. بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەهۆی یەکگرتنی لەگەڵ پاڵەپەستۆی دەریای سوورەوە کاریگەرییەکانی ئەوشەپۆلە چڕتر دەبێتەوە". گوتیشی: "پێشبینی دەکرێت رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان لە سەرووی 50 ملیم و لە سەنتەری شارەکان بەتایبەتی هەولێر زیاتر لە 30 ملیم باران ببارێت". بەڕێوەبەری کەشناسی راشیگەیاند: "پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت". روونیکردەوە: "لە قۆناغی یەکەمدا ئەو شەپۆلە لە رۆژی یەکشەممە کاریگەرییەکانی کەم دەبێتەوە، بەڵام رۆژی دووشەممە و سێشەممە چالاک دەبێتەوە، دەتوانین بڵێین ئەمە یەکەم شەپۆلی سەرەتای وەرزی زستانە بەشێوەیەکی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و دڵەڕاوکێی جووتیاران بڕەوێنێتەوە، لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە دەدات". فازڵ ئیبراهیم، ئەوەشی خستەڕوو: "بەهۆی بارینی رێژەیەکی زۆری باران ببارێت، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی راپەڕین، بارانبارینی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا وا دەکات لە هەندێک شوێن ئاو کۆببێتەوە، بۆیە پێویستی بە خۆپارێزی هەیە". K24
هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە ئامادەکاری دەکەن بەمەبەستی دابەشکردنی ١١ هەزار پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لێ دراوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی كانوونی یەكەمی 2021 لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و عەبدوڵڵا حاجی محموود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان كۆبوونەوە. ئاماژە بە ئەوە دراوە کە ئامانجی ئەو دیدارەی نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان گفتوگۆكردن بوو لەسەر میكانیزم و چۆنیەتی بە خێرایی جێبەجێكردنی فەرمانەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زیاتر لە 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، كە پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا زیاتر لە 11 هەزار پارچە زەوی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەسەر ئەو توێژەدا دابەش بكرێت و ئێستاش بڕیارەكەی دەچێتە باری جێبەجێكردنەوەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی تاوتوێی چۆنیەتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە كرا تاكوو لە ماوەیەكی زوودا بخرێتە باری جێبەجێكردن و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكە لەلایەن هەردوو وەزارەت و لایەنی پەیوەندیدار دەگیرێتەبەر و لە ماوەیەكی زوودا ئەو 11 هەزار پارچە زەوییە بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
لە پەرلەمانی ئێران: مۆسیقا نانەت ئەوەندەش بێ بەهایە، نابێت کاتی خۆشمانیان پێوە بەفیڕۆ بدەین. کازم موسەوی نوێنەری شاری ئەردەبیل، لە کۆبوونەوەی پەرلەمان، باسەکەی کردەوە و وتی: ئێمە وڵاتێکی ئیسلامیین، لە پاڵ ئەو هەموو شەهید و زانا ئاینییانەی هەمانە، چۆن دەبێت ڕێگە بدەین ئامێری مۆسیقا هاوردەی وڵاتەکەمان بکرێت؟ موسەوی وتیشی: مۆسیقا و هاوشێوەکانی، تەنانەت ئەوەندە بێ بەهان، نابێت کاتی خۆشمانیان پێوە بەفیڕۆ بدەین.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) راگەیێنراوێکی لەبارەی رادەستکردنی "دوو سیخور" سەبارەت بە مووشەکبارانکردنی قەڵای دیموکرات لە کۆیە بڵاوکردەوە و دەڵێت "هەردوو کەسەکە دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا." کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان! بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان! ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە قەڵای دێموکرات کرایە ئامانجی پەلامارێکی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و، لەو ڕووداوەدا ١٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات کە شەش کەسیان ئەندامی ڕێبەریی حیزب بوون، شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون. هەر ئەوکات بنەماڵەی شەهیدان، برینداران و قوربانییانی ئەم جینایەتە سامناکە لە دادگایەکی هەرێمی کوردستاندا سکاڵایان لەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمار کرد و خوازیاری بەدواداچوون و پێڕاگەیشتن بەو تاوانە بوون کە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا لەدژی تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەگەرچی بەڕەسمی بەرپرسایەتیی ئەو تاوان و جینایەتە جەنگییەی لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێڕاقدا گرتەئەستۆ و جێی هیچ شک و گومانێکی بۆ هیچ لایەنێک نەهێشتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئۆڕگانە بەرپرسیارەکانی خۆی ئەرکدار کرد تا بەوردی بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی سەرگرتنی ئەم پیلانەی کۆماری ئیسلامی بکەن. ئەوە بوو کە کۆمیتەی ئەمنییەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پاش ماوەیەک توانی دوو کەس لە مۆرە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی کە توانیبوویان خۆیان بخزێننە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزب، دەسبەسەر بکا. ” کەیوان (سۆران) فەیزی” و “فەراز سەڵەواتی” کە خەڵکی سنەن، دوای دەسبەسەرکران و لە ڕەوتی لێپرسینەوە و بەدواداچووندا دانیان بەوە داناوە کە سیخوڕییان بۆ کۆماری ئیسلامی کردووە و لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی لە سنەوە ئەرکی سیخوڕی، تێرۆر و کاری تێکدەرییان لە ڕیزەکانی حیزب‌دا پێ سپێردراوە کە چاوساغی و پێدانی زانیاری بۆ مووشەک‌بارانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێموکرات، یەک لەو تاوانە گەورە و جینایەتە خایینانەیە بووە. دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای بەدواداچوون بەو پەروەندەیە و هەڵسەنگاندن و تاوتوێی هەموو لایەنە قانوونی و سیاسییەکانی ئەو بابەتە، گەیشتە ئەو ئەنجامە کە بۆ ڕێزگرتن لە سەروەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەو تاوانە لە خاکی هەرێم‌دا کراوە و پێشێلکردنی سەروەری و یاساکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراق بووە، ئەم تاوانبارانە بۆ بڕیارلەسەردانی کۆتایی رادەستی دەزگای دادوەریی هەرێمی کوردستان بکات. حیزبی دێموکراتی کوردستان دەخوازێ ئەم تاوانبارانە لە مەحکەمەیەکی دانپێدانراوی قانوونی‌دا دادگایی بکرێن و بەپێی ڕێوشوێنە یاساییەکان سزای شیاوی کردەوەکانیان وەربگرن، بۆ ئەوەی دواتر حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان و قوربانییانی ئەو تاوانە گەورەیە بە دەست‌ئاوەڵایی زیاترەوە ئەو بابەتە وەک پەروەندەیەکی دانپێدانراوی دادگایەکی خاوەن‌سەڵاحییەت بەدژی کۆماری ئیسلامی لە دادگاکانی تاوانی وڵاتانی دیکەشدا وەگەڕ بخا و خوازیاری دادخوازییەکی نێونەتەوەیی بن. حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشتر و لەکاتێکدا کە ناوچە ئازادکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەڕێوە دەبرد و هێزی پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵات‌دا چالاکی و جموجۆڵی هەبوو، پەروەندەکانی لەم بابەتە لە بەشی قەزایی حیزب‌دا و بەپێی یاسای سزادانی گشتی بڕیاری لەسەر دەدان و سزای شیاوی بۆ تاوانی لەم جۆرە لەبەرچاو دەگرت. بەڵام ئێستا بەهۆی ئەوەی تاوانەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان خوڵقاوە و حیزبی دێموکراتی کوردستانیش ڕێز لە سەروەری و یاساکانی هەرێم دەگرێ، ئەم پەروەندەیە بۆ پیڕاگەیشتن و بڕیارلەسەردان ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەکا. بێگومان بە ڕادەست‌کردنی تاوانبارانی ئەم پەروەندەیە بە دەزگای دادوەریی هەرێمی کوردستان بەرپرسایەتییەکی گەورە و مێژوویی دەکەوێتە سەرشانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و دەزگای دادوەریی هەرێم بەتایبەتی. ئێمە دەخوازین و چاوەڕوانین کە دەزگای دادوەریی هەرێمی کوردستان بە سەرنجدان بە باری قورسی تاوانەکە و دانپێدانانی تاوانباران حوکم لەسەر ئەم پەروەندەیە بدا و، وێڕای ڕیسواکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تاوانباران بە سزای ئەو جینایەتە سامناکەی بە هاریکاریی ئەوان بەڕێوەچووە بگەیەنێت. حیزبی دێموکراتی کوردستان دەفتەری سیاسی ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، توانیویانه ئه‌و دوو كارگوزاره ده‌ستگیر بكه‌ن، كه 47 لاپتۆپی گرانبه‌هایان له نێو كۆگه‌ی باره‌گای یوئێن له هه‌ولێر بردووه، ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌ستگیر كراوه، كه لاپتۆپه‌كانی بۆ ساغ كردوونه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/12/2021، هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، به مێدیاكانی ڕاگه‌یاند، له 20/9/2021ـه‌وه، به دوو جار 49 لاپ‌تۆپ له نێو كۆگه‌ی باره‌گای یوئێن له هه‌ولێر بردراوه، ئێمه هه‌ینیی ڕابردوو له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئه‌منیی یوئێنه‌وه له‌و حاڵه‌ته ئاگادار كراینه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ست پێ كرد و ده‌ركه‌وت له ڕێی حاویه‌ی زبڵه‌وه ئه‌و لاپتۆپانه‌یان بردووه، بۆیه له دوو پرۆسه‌ی جیاوازادا دوو كارگوزار، كه كوردن و له‌وێ كاریان كردووه و، ئه‌و كه‌سه‌شمان ده‌ستگیر كرد، كه لاپتۆپه‌كانی ساغ ده‌كردنه‌وه، چونكه هه‌موو ساغ كرابوونه‌وه. وتیشی: هه‌ر لاپتۆپێك به هه‌زار و 700 دۆلار كڕدرابوون، به‌ڵام به 200 دۆلار ساغ كراونه‌ته‌وه، ئێسته ئه‌و كه‌سانه به‌پێی مادده‌ی 446ی یاسای سزاكان ده‌ستگیر كراون.
ە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی لەکارەکەی دوورخرایەوە و گواسترایەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە هەولێر. بەپێی نووسراوی ژمارە 25311ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە لە 13-12-2021 دەرچووە بڕیاردراوە بە گواستنەوەی عەمیدی هاتووچۆ فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ سەر میلاکی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان. هەر بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد، کە بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش PJCCیە وەک بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بەوەکالەت لە شوێنی عەمید فەرەیدون عومەر دەستبەکاردەبێت.
له‌سه‌ردۆسیه‌ی ته‌قه‌كردن له هاوڵاتییه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلسی سه‌رچناری سلێمانی، ٣ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف كه ته‌قه‌كه‌ی پێكراوه . پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی له ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه دوو سه‌رنشینی تێدابووه ته‌قه له هاوڵاتییه‌ك ده‌كرێت و به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و تۆمه‌تباران هه‌ڵدێن ، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی دەستپێکردو سه‌رەنجام له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه هه‌مان ڕۆژ تۆمه‌تباران دۆزرانەوەو دەستگیرکران و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش تۆمه‌تبارێكی تر ده‌ستگیرکرا كه چه‌كه‌كه‌ی له‌دوو تۆمه‌تباره‌كه وه‌رگرتبوو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا كه له جۆری كڵاشینكۆفه . تۆمەتباران، س ، ع ، ع - ئ ، ح ، ر – ڕ ، ع ، م به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .
رۆژی دووشەممە 13-12-2021 بازاڕەکانی جیهان کرانەوە و نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە. نرخی نەوتی برێنت بە 76 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش بە 72 دۆلار و 53 سەنت فرۆشرا. بەڵام بۆ ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش بە 70 دۆلار و 94 سەنتە.
چاودێری و ره‌خنه‌گری بواری ئیسلامی سیاسی، د. سالار تاوگۆزی، رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا له هه‌ڵه‌بجه یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌كردووه و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان خه‌ڵك فێری جنێو ده‌كه‌ن و فیتنه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڵه‌بجه له لێواری داڕووخاندایه و رۆژانه 10 تا 15 ماڵ شاره‌كه به‌جێده‌هێڵن. له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی كاتژمێر (06:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ناڵی كوردستان24، سالار تاوگۆزی گوتی: توندوتیژی زاده‌ی كولتووری خێڵه‌كیانه‌ی كوردیی و كولتووری خێڵه‌كیانه‌ی ئاینیی عه‌ره‌به و ئه‌و توندوتیژیانه ته‌نیا له‌ناو ئاییندا نین. گوتیشی: له هه‌ڵه‌بجه مێژووییه‌كی توندوتیژی هه‌یه و پێشتر له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه سروودێكیان فێری منداڵان ده‌كرد، كه ده‌یوت ئه‌و به‌ڵایه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتووه به هۆی شوێنكه‌وتنی ناسیۆنالیزم بووه و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه‌یه‌ك نییه خه‌ڵك هۆشیار بكاته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی: هاوپه‌یمانێتی دژ به داعش، له ناحیه‌ی سیروان كه‌سێكی عه‌ره‌بی گرتووه و هه‌ندێك ده‌ڵێن دوو كه‌سن و ئه‌وان ناوی كورده‌كانیان ئاشكرا كردووه و ده‌ستگیركراون. جه‌ختیكرده‌وه، كه بیری داعشی نووستوو به ته‌واوی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه و هه‌میشه ئیسلامی سیاسی و توندڕه‌وی له شوێنه لاچه‌په‌كاندا گه‌شه ده‌كات. له باره‌ی ئیسلامییه‌كانیشه‌وه گوتی: ئه‌وان خه‌ڵكی ته‌سه‌وف ته‌كفیر ده‌كه‌ن و خه‌ریكی نانه‌وه‌ی فیتنه و جنێوی ناشیرینن به یه‌ك و بینیمان له‌سه‌ر شاشه‌كان دوو كاندیدیان جنێوی ناشیاویان به یه‌ك ده‌دا و زمانی توندوتیژی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و سوكایه‌تی به خه‌ڵك ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك نه‌بووه. ئه‌وه‌شی گوت: له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا، یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌كراوه، ئیتر چ چاوه‌ڕوانییه‌ك له‌و هێزانه ده‌كرێت. سالار تاوگۆزی، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: كادیری لایه‌نه ئیسلامییه‌كان ته‌نیا كاریان راكێشانی سۆزی خه‌ڵك و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌جێبهێڵن و بچنه هه‌ولێر و به‌غدا و له به‌غداش له‌گه‌ڵ نه‌یارانی كورد یه‌كبگرن بۆ دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌و ره‌خنه‌گره ئاشكراشیكرد، پڕۆژه‌یه‌كی هه‌بووه و جێگری سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بانگهێشتی كردووه و دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی، له مه‌ڵبه‌نده‌وه بانگ كراوه و پێی وتراوه ئه‌گه‌ر لایه‌نداری ئێمه نه‌بیت نا‌توانیت هیچ بكه‌یت. ئه‌وه‌شی گوت: هه‌ڵه‌بجه له لێواری داڕووخاندایه و رۆژانه 10 تا 15 ماڵ هه‌ڵه‌بجه به‌جێده‌هێڵن و روو له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كه‌ن و نرخی خانووبه‌ره له هه‌ڵه‌بجه به رێژه‌ی نیوه دابه‌زیوه و خه‌ڵك ته‌نیا ئومێد هه‌یبێت به كابینه‌ی نۆیه‌مه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن چۆن كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستی خزمه‌تگوزاری گه‌یاندووه‌ته گه‌رمیان و سلێمانی به‌و جۆره‌ش خزمه‌ت بگه‌یه‌نێته هه‌ڵه‌بجه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته به‌شه رۆشنبیرییه‌كان چالاك بكرێنه‌وه و گه‌نجێك له بری ئه‌وه‌ی بچێته لای بانگخوازێكی توندڕه‌و با شوێن هه‌بێت و رووبكاته كۆرسێكی مۆسیقا. k24
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی لە سنووری ھەڵەبجە ڕاگەیاند.
تەرمی ژنێک لە نزیک هەواری مامۆستایانی زانکۆ لە ناحیەی بەکرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە. ژنەکە جلی ماڵەوەی لەبەر بووە و بە گولـلە کوژراوە، پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە. تا ئێستا ناسنامەی کوژراوەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی وئابووری) کرا بۆ دامەزراندیان. دەقی روونکردنەوەکەی: ئەزیزان سێ یەکەمی دەرچووانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ ئێوارەتان باش؛ دامەزراندنتان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٢٣ لە ڕۆژی ١-١٢-٢٠٢١ ئیمزاکرا وئەمڕۆ بە نووسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٥٥٨٠ لە ڕۆژی ١٢-١٢-٢٠٢١ بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی وئابووری) کرا بۆ جێبەجێکردنی. لەم نزیکانەدا لە لایەن زانکۆکانتانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینیی دامەزراندنتان. جارێکی تر پیرۆزە، ونوخشە بێ لە هاوەڵەکانی دیکەتان، و ئینشاڵا هەمووتان لەسەر کورسی خوێندنی ماستەر ببینمەوە دکتۆر ئامانج ڕەحیم