پارێزگاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەهۆی لافاوەوە لە شاری هەولێر زیانی گیانی کەوتووەتەوە و دەشڵێت، هەموو تیمەکان لە کاردان، بەڵام پێویستە خەڵکیش هاوکاربێت.ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "بهداخهوه له نزیک کاژێر 04:00ی بەیانییەوە لافاو له شوێنهکانی سنووری پارێزگای ههولێر زۆره و ئهو شوێنانهی کاریگهریی لافاویان لەسەرە رێگهی هاتووچۆی تیمهکانیش تێیاندا ئاسان نییه". بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، بەهۆی کەوتنەوەی لافاوەوە "جگه له زیانی ماددی، زیانی گیانیش ههیه"، دەشڵێت، "ههموو تیمهکان له کاردان، بهڵام پێویسته خهڵکیش هاوکاربێت". بەپێی زانیارییەکان سێ کەس لە سنووری دارەتوو بە لافاو گیانیان لەدەستداوە.
بە بۆنەی ساڵیادی مەرگی کیم جۆن ئیل، ڕابەری پێشووی وڵاتەکە، پێکەنین و خواردنەوە و شادی، لە تەواوی کۆریای باکوور قەدەغە کرا و هەرکەس سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی سزای تووند دەبێتەوە. کیم جون ئیل، کە دووەم ڕابەری کۆریای باکوور بوو، لە ساڵی 2011 کۆچی دوایی کرد.
پەیجی ڤەدەنگ، کە تاکە میدیای بەجێماوی لاهور جەنگییە، هەواڵی ڕۆشتنی ناوبراوی بۆ قەندیل بڵاو کردووەتەوە. ئەو پەیجە وێنەیەکی لاهور و ڕێبوار حامید حاجی غالیی بڵاوکردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی ئەزموونی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و میانەڕەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن کرایەوە .
کۆمپانیای چاڤی لاند، کە لقێکە لە نالیا و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکیەتی، بە بڕیارێک 20٪ی مووچە کارمەندانی چاڤی لاندی کەمکردەوە. لە فەرمانە کارگێڕییەکەدا هاتوە "سەرجەم کارمەندانی چاڤی لە 1.12.2021ەوە رێژەی 20٪ی مووچەکەیان دەبڕدرێت.
دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان رەتدەکرێتەوە و بەپێی سەرچاوەیەک بۆ باڵکێش، کەمال ئەتروشی گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات کردووە. سەرچاوەیەک بە باڵکێشی وت: کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە و ئێستا بۆ چارەسەر لە دەرەوەی وڵاتە و بەمزوانە دەگەڕێتەوە.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی جێ بە جێ کردنی یاساوە، هەڕەشە لە ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی جێ بە جێ کردنی یاساوە، هەڕەشە لە ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت و وتیشی: لە خوێنی ئەفسەرانی پۆلیس خۆش نابین. وەزیری ناخۆ وتیشی: لە کەسی قبوڵ ناکەین دەستدرێژی بکاتە سەر پۆلیس.
جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە 71 دۆلار و 66 سەنتە. رێکخراوی ئۆپێک پڵەس رایگەیاندووە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت بەهێزە و کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر بازاڕی نەوت سنووردارە.
ماوەی 3 مانگە بە بڕیاری پەکەکە دوو خیوەت لە خاڵی سنووری سێمالکای نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان هەڵدراون و رۆژانە بە زۆرەملێ خەڵکێک تیایاندا کۆدەکرێتەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵا و هێماکانی پەکەکە و دروشمدان دژ بە هەرێمی کوردستان، هانیان دەدەن. سەرەڕای هەموو شەڕفرۆشییەکانی پەکەکە، بەڵام لە بەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی بارودۆخی خەڵکی خۆشەویستی رۆژئاوا، دانمان بە خۆماندا گرت و هیچ کاردانەوەیەکمان نیشان نەدا. بەڵام بەداخەوە رۆژی چوارشەممە 15ی 12، بەوە نەوەستان و بە زیاتر لە سەد کەسەوە و بە بەرچاوی خەڵک و ئاسایشی سێمالکا و بە مۆلوتۆڤ و بەرد و دار، لە رێگەی پردی نێوان پێشخابوور و سێمالکا، هێرشیان بەرەو خاڵی سنووری ئێمە لە پێشخابوور هێنا. لە ئەنجامی ئەم هێرشەیاندا، ژمارەیەک پاسەوان بە سەختی بریندار بوون و جامەکانی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی خاڵی سنووریشیان شکاند. مەبەستی پەکەکە لەم کارە، تەنیا نانەوەی ئاژاوە و شێواندنی دۆخی هەرێمی کوردستان و رێگرییە لە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان. پێشخابوور تاکە رێگەی هاتن و چوونی خوشک و برایانمانە لەوێ و رێگەی دابینکردنی قووتی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە. بۆیە پەکەکە بەم کارانە و داخستنی خاڵی سنووری پێشخابوور، مەبەستیانە زیان بە خەڵکی سڤیلی رۆژئاڤا بگەیەنن و هەر خۆشیان بەرپرسن لە وەستانی هاتوچۆ و داخستنی ئەم خاڵە سنوورییە. شەوکەت بەربەهاریبەرپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور
چەند بڕیارێک لەپارێزگاى هەولێرەوە..بۆ ڕێکخستنى ئاهەنگى شەوانە لە (هوتێل، ڕێستورانت، باڕ، هۆڵەکان) نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2021.12.15، لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە دیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازراو و پاراستنى داب و نەریت و ڕێکخستنى کار و پڕۆگرامى ئاهەنگى شەوانەى (هوتێل، ڕێستورانت، باڕ، هۆڵەکان) بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕایارانە:- یەکەم/ مۆلەتى کارکردنى گەشتیارى ئاهەنگێڕانى شەوانە، تەنها دەدرێت بە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.دووەم/ بەکارهێنانى مۆڵەتى کارکردن تەنها لە (هوتێل، ڕێستورانت، باڕ، هۆڵەکان)ى چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرە دەبێت.سێیەم/ نابێت خاوەن مۆڵەت بەبێ پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشت و گوزارى هەولێر) ڕێگە بە گۆرانی بێژ و هونەرمەندان بدات بۆ گۆرانى گووتن لە ئاهەنگى شەوانە.چوارەم/ دەبێت خاوەن مۆڵەت لەئاهەنگى شەوانە بەڕێژەى (50%) بەشدارى بە هونەرمەند و گۆرانیبێژى کوردستان بکات.پێنجەم/ دەبێت شوێنى ئاهەنگ گێڕانى شەوانە ڕووپۆشکرابێت بە بەربەستى دەنگ(عازل الصوت).شەشەم/ دەبێت خاوەن مۆڵەت گرێبەست لەگەڵ گۆرانى بێژ و هونەرمەند بکات، نابێت گۆرانى بێژ و هونەرمەندیش جگە لەو ڕێکەوتنەى کە لەگەڵ خاوەن مۆڵەت کردویەتى لەهیچ هۆڵ و شوێنێکى تر کاربکات.حەوتەم/ تەمەنى ئەو کارمەندانەى لەو شوێنانە کاردەکەن دەبێت لەسەرووى (20) ساڵ بێت.هەشتەم/ ئاهەنگى شەوانە تاوەکو کاتژمێر(1)ى شەو ڕێگە پێدراوە، بەپێچەوانەوە سەرپێچىکار ڕێکارى یاسایی دەگیرێتەبەر.نۆیەم/ لەسەر خاوەن مۆڵەت پێویستە بەڵێننامە واژووبکات و پابەندى تەواوى ئەو بڕیارانەبێت، بەپێچەوانەوە لەکاتى بوونى هەر سەرپێچیەک سزا دەدرێت بە پێبژاردن و داخستنى هۆڵ و شوێنى ئاهەنگگێڕان و لێسەندنەوە یان هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتى کارکردنەکەى.:- 1- پارێزگاى هەولێر، لەکاتى هەبوونى هەر بۆنەیەکى ئاینى، ڕۆژێکى ماتەمینى گشتیى وڕۆژى تایبەت، بریار لەبارەى گۆڕانکارى لە کاتى ئەنجامدانى ئاهەنگ یان هەڵوەشاندنەوەى دەدات.2- لەکاتى ئاهەنگگێڕان، هەڵدانى پارە، ناوهێنانى کەسایەتییەکان، هەڵسوکەوتى بێزارکەر، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ئەنجامدەرانى و خاوەنى هۆڵ بەرپرسیارن و ڕێکارى یاساییان لەبەرامبەر دادەگیرێتەبەر.3- چوونە ژوورەوەى خوار تەمەن (18)ساڵ بۆ ئاهەنگى شەوانە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، جگە لە ئاهەنگى خێزانى تایبەت نەبێت.4- خاوەن مۆڵەت بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵى ئەمنیەتى شوێنەکەى و لەسەریەتى ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ڕێگە پێدراوەکانى پاسەوانى بکات.5- جگە لەو گۆرانی بێژ و هونەرمەندانەى گرێبەستیان لەگەڵ کراوە بۆ گۆرانى گووتن لەگەڵ خاوەنى مۆڵەت، چوونە سەر ستیج و گۆرانى گووتن بەهەموو شێوەیەک بۆ هەموو کەسێک قەدەغەیە.6- دەبێت گۆرانى بێژ بۆ گۆرانى ووتن لە ئاهەنگى شەوانە، مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر وەرگرێت بەپێى ئەو مەرجانەى دیاریانکردووە.7-سەرجەم ئەو کارمەندانەى لەهۆڵەکانى ئاهەنگگێڕان کاردەکەن، دەبێت کارتى تەندروستی بەڕێوەبەرایەتى گشتیی تەندروستى هەولێریان هەبێت بەپێى ئەو مەرجانەى دیاریانکردووە. دهیهم/ قومارکردن بە ئامێر، سەرجەم شێوە و شێواز و جۆرەکانییەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەرکەسێک لەهەر شوێنێک بیکات، ڕێکارى توندى یاسایی لەبەرامبەر ئەو کەسە و شوێنەکە دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنیەکان دەستکراوەکراون بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون و دەستگیرکردنى ئەو کەسانە و داخستنى ئەو شوێنانە و وەرگرتنى ڕێکارى پێویست.یازدهیەم/ خواردنەوەى مادە کحولیەکان(مەشروب) لەسەر شەقام، باخچە، پارک، ناو ئۆتۆمبێل، شوێنەگشتییەکان، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەرکەس سەرپێچی بکات ڕێکارى توندى یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.دوازدەیەم/ لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنیەکان، لەبەرامبەر تەواوى خاڵەکانى ئەم بڕیارانە، بەرپرسیارن لە (جێبەجێکردن، مۆڵەتدان، بەدواداچوون و گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایی).سێزدەیەم/ سهرجهم قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى ههولێر، بەرپرسیارن لەبەرامبەر جێبەجیکردنى ئهو بریارانە وهكو خۆی، دهسهڵاتی تەواویشیان پێدهدرێت بۆگرتنەبەرى ڕێکارەکان. ئەم بڕیارانە لە 2022.1.1 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
گردی زەرگەتە کە بە گردەکەی گۆڕان ناسراوە و رووبەرەکەی 122 دۆنمە، زۆرترین قسە و باسی لێوەدەکرێت لە یەکلاکردنەوەی کێشەکانی موڵک و ماڵی ئەو بزووتنەوەیەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق هیچ کورسییەکی بەدەستنەهێنا. بەناوکردن و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ئەو میراتیانەی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی بزووتنەوەکە لەدوای خۆی بەجێیهێشتوون لە کۆمپانیای وشەوە بۆ سەر بزووتنەوەکە، بەشێکە لە پلانی هەستانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان. جەبار نەجیم نامدار، هەڵسوڕاوی گۆڕانە لە هەڵەبجە، دەڵێت، "دەبێت کار لەسەر ئەو پەیڕەو و پرۆگرامە بکەین کە کاک نەوشیروان بۆ بزووتنەوەکە دایناوە، باشترە موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەناوی گۆڕانەوە بن و گردێک شوێنێک بکرێتە قوربانی لەسەر رێبازەی کاک نەوشیروان." ناکۆکییەکانی ناوخۆی بزووتنەوەکە، هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕانی کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پێیان وایە دەبێت هەموو ئەو موڵکانە بگەڕێندرێنەوە سەر بزووتنەوەکە و بەشێکی دیکەشیان بەپێچەوانەوە. سالار محەممەد کە بەهەمان شێوە هەڵسوڕاوی گۆڕانە دەڵێت، "موڵک و ماڵی کۆمپانیای وشە هیی خۆیانە، چونکە پێش گۆڕان بەناوی کاک نەوشیروانەوە بووە، پێش مردنی کراوە بەناوی کەسوکارەکەی و بەناوی خۆیانەوەیە، گۆڕان موڵک و ماڵی ئەوەندە زۆر نییە کە بڵێن دەیان دۆنمە و بەناوی بکرێت." کۆمپانیای وشە کە خاوەندارێتیی بزووتنەوەی گۆڕانی لە دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، دامەزرێنەری بزووتنەوەکە بۆ گەڕاوەتەوە، لە ساڵی 2006 دامەزراوە و لە دووو بواردا کاردەکات، بواری میدیایی و بازرگانی، جگە لە خاوەنداریێتیی بزووتنەوەکە، خاوەنداریێتیی گردی زەرگەتە و بینای چاودێریی دارایی و 20٪ـی کۆمپانیای گاسن دەکات. بەپێی گوتەی بەشێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، بزووتنەوەکە جگە لەوەی خاوەندارێتیی بەشێک لە موڵکەکانی مەکۆی شارەکان دەکات، ئەگەر نا هیچ موڵک و ماڵێکی دیکەی نییە. بەپێی یاسا ئەوەی بەناوی کۆمپانیای وشەوە بێت بۆ میراتگرەکانی نەشیروان مستەفا، کە کوڕەکانین، دەبێت. بەشێکی دیکەی سەرکردەکانی هەمان بزووتنەوەش دەڵێن، گۆڕان بەرنامە و کارنامەکەی لە بەناوکردنی موڵک و ماڵ گەورەترە و دەبێت هەمووی لەو پێناوەدا بەکاربهێندرێت. رووداو
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی وزاری ئەنجوومەنی سندوقی خانەنشینی پەسەند کرد. لەمەودوا هەموو فەرمانبەرێکی هەرێمی کوردستان، بڕی 7٪ موچەکە بنەڕەتیەکەی دەخرێتە ناو ئەو سندوقە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش 12٪ دەخاتە سەری و لەکاتی خانەنشین بووندا مووچەکەی لەو سندوقە بۆ دابین دەکرێ. لەمەوبەریش ئەو 7٪ی مووچە بڕدراوە، واتە لەمە ئێستا کە دەدرێت کەم ناکات.