شنگال.. لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی یەپەشە تانکێکی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو کەسیش بریندار بوون بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی یەپەشە و سوپای عێراق لە دووڕێیانی سنوونێ لە قەزای شنگال، تانکێکی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو خۆپیشاندەریش بریندار بوون. دوابەدوای ئەو ئاڵۆزییانە، رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان چەکدارانی یەپەشەی سەر بە پەکەکە و سوپای عێراق دروست بوو، بەهۆیەوە سوپای عێراق پاشەکشەی کرد.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٥٥ ) ١. پشکنین: ( ٤٤٠٨ پشکنینی نوێ) • ( ٣١١٣) هەولێر • ( ٤٥٤) سلێمانی • ( ٧٤٤) دهۆك • ( ٤٢) هەڵەبجە • ( ٥٥) گەرمیان • ( ٠) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: ( ١٥٧ تووشبووی نوێ) • ( ٧٥) هەولێر • ( ٥١) سلێمانی • ( ٢٢) دهۆك • ( ١) هەڵەبجە • ( ٨) گەرمیان • ( ٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: ( ٣٧٠ چاکبوون) • ( ١٢٠) هەولێر • ( ٨٤) سلێمانی • ( ١٥٨) دهۆك • ( ١) هەڵەبجە • ( ٣) گەرمیان • ( ٤) ڕاپەڕین • ٤. مردن: ( ٩ مردن) • ( ٥) هەولێر • ( ١) سلێمانی • ( ٢) دهۆك • ( ٠) هەڵەبجە • ( ١) گەرمیان • ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی: کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٣٥٨٢٧٤٧ (١٣١٧٢٠٤ هەولێر، ٨٧٣٥٨١ سلێمانی، ١٣٦٦٣٢٠ دهۆك، ٢٥٦٤٢ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٧٨٣٧٦ (١١٢٤٥٤ هەولێر، ١٢٩٨٩٢ سلێمانی، ١٢٨٦٨٣ دهۆك، ٧٣٤٧ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٦٧٣٩٧ ( ١٠٩٠١٣ هەولێر، ١٢٥٨٤٦ سلێمانی، ١٢٥٤٧٨ دهۆك، ٧٠٦٠ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٣٩٨٩ (١٤٣٢ هەولێر، ١٠٥٥ سلێمانی، ١٤٥٦ دهۆك، ٤٦ هەڵەبجە) مردن ٦٩٩٠ (٢٠٠٩ هەولێر، ٢٩٩١ سلێمانی، ١٧٤٩ دهۆك، ٢٤١ هەڵەبجە)
ڕۆژی یەكشەممە 12ی كانوونی یەكەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان كرد. لە دیدارەكەدا كە مەتران بەشار وەردە ئامادە بوو بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان داوای كرد كە سەرۆك بارزانی ڕۆڵی خۆی لە نزیككردنەوەی لایەنە عێراقییەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراقدا بگێڕێت. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕەوشی كریستیانەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و جەخت لە قووڵتركردنی پێكەوەژیان و برایەتی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.
سبه‌ی دووشه‌ممه 13/12/2021، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی سامان سروشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه، 4وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یان دابه‌ش ده‌كرێ.
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی هاوبه‌ش، له نێوان هێزه‌كانی فیدرڵ وهێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق ئه‌وه‌ل روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و شاندێكی ئه‌منی باڵای یاوه‌ری، گه‌یشتنه مه‌خموور. ئه‌مڕۆ 12/12/2021، له بار‌ه‌گای فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 14، كۆبوونه‌یه‌ك له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كانی 5 و 6 و 7 و 8 و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زارەت ئاماده بوون، له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه فه‌ریق ئه‌وه‌ل روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانیه‌كان، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كان، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ئاماده‌بوون. كۆبوونه‌وه‌كه بۆ قسه‌كردن و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی، له‌و ناوچانه‌ی جێگه‌ی گرنگی ئه‌منی هاوبه‌شن، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.
دوا دابینكردنی دووربینی شه‌و (حه‌راری) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆسه‌رجه‌م محیوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌كه سه‌ربازیه‌كان، ئه‌مڕۆ 12/12/2021 كۆبونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداری نوێنه‌ری لیواكان به‌رێوه‌چوو. له‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌لایه‌ن راهێنه‌ری شاره‌زا چۆنیه‌تی به‌ركارهێنانی دووربینی شه‌و به‌گوێره‌ی وه‌زره‌كان و مه‌ودای ئاشكراكردنی كه‌سانی گومان لێكراو روونكرایه‌وه، هه‌روه‌ها زانیاری پێویست له‌باره‌ی پێكهاته‌ی دووربینه‌كه و گواستنه‌وه‌ی زانیاری تۆماركراو خرایه‌روو . له‌لایە‌ن خۆشیانه‌وه ئه‌فسه‌رانی به‌شداربوو و نوێنه‌ری لیواكان له كۆبونه‌وه‌كە، سه‌رجه‌م تێبینی و زانیاریه‌كانیان له‌باره‌ی دووربینی شه‌و تۆماركرد، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانی سوودی زیاتری لێوه‌ربگرن.
پەرلەمانتارانی نوێ، نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید لەسەر پارەی ئۆتۆمبێل و نۆژەنكردنەوەی شوقەكانیان لەكاتی دەست بەكاربوونیان وەری دەگرن گرژی كەوتە نێوانیان. کاندیدە دەرچووەکانی نەوەی نوێ بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکی تایبەتدا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید لەسەر وەرگرتنی شایستە داراییەکانی پەرلەمانتارەکان گرژی و ئاڵۆزی و دروست بووە و پەرلەمانتارانی ئەو گرووپە پیلانێکی ئابڕووبەرانەی شاسوار عەبدلواحیدیان پووچەڵ کردووەتەوە. هەر بەپێی زانیارییەکان، شاسوار عەبدلواحید، بە پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ گوتووە "ئەو پارەیەی بۆ کڕینی ئۆپۆمبێل و نۆژەنکردنەوەی شوقەکانی پەرلەمانتاران وەری دەگرن، نابێت خۆتان شوقەکانتان نۆژەن بکەنەوە، تیمێکی نەوەی نوێ شوقەکانتان بۆ نۆژەن دەکەنەوە" بەڵام پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ داواکارییەکەی شاسوار عەبدولواحیدیان ڕەتکردووەتەوە و گومانی ئەوەیان کردووە لەنێو شوقەکانیان کامێرای نھێنی دابنێت، بۆیە بە شاسوار عەبدولواحیدیان گوتووە، ئێمە خۆمان شوقەکان نۆژەن دەکەینەوە، پیۆیست ناکات نەوەی نوێ ئەو کارە بکات. پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ ترسی ئەوەیان ھەیە شەسوار عەبدولواحید، وەکو شادی نەوزاد و چەند پەرلەمانتارێکی کوردستان، لە شوقەکانیان کامێرای نھێنی دابنێت، یان تۆمەتی ئابڕووبەرانەیان بۆ دروست بکەن، ئێستا کانیدە دەرچووەکانی نەوەی نوێ ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی خۆیان شوقەکانیان نۆژەن بکەنەوە و ڕێگە نەدەن ھیچ تیمێکی نەوەی نوێ شوقەی پەرلەمانتارەکان نۆژەن بکاتەوە. پێشتر شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە ماوەی رابردوودا شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، هەڕەشەی لە ئێمە كرد لەبارەی بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی". ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات و لە شارەکانی دیکەوە هاتوونەتە سلێمانی بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی نەوەی نوێ، ئەو کەسانە لە شوققەکانی گوندی ئەڵمانی و کابینەکانی چاڤیلاند ماونەتەوە، کامێرای شاراوە لەو شوققە و کابینانە بۆ ئەو کەسانە دانراوە و ئێستا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تایبەتی ئەو کەسانە دەکرێت. شادی نەوزاد، ئاماژەی بە ئەوەش کرد: "شاسوار عەبدولوحید و گروپەکەی ڤیدیۆیەکیان دەستکاری کردووە و بە دەنگ و فۆتۆ نێردراوە بۆ من و پەرلەمانتارەکانی ترمان کە تێیدا نووسراوە (چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی فیلمی رووتی خۆشتبە). من دەپرسم ئایا ئەگەر باندێکی سیاسی یان باندێک بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ سەرکردە ژنەکانی خۆی بکات، ئایا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کچە تازە پێگەیشتووانە دەکات کە روودەکەنە ئۆفیسەکانی باندەکەی شاسوار عەبدولواحید".
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باسی گۆڕانکاری ناوخۆیی لەناو حیزب‌دا دەکەن. دەقی روونکردنەوەکە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر بڕیارێک بدات لە رێگای میدیای رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە. ھەر گۆڕانکاریی و چاکسازییەک لە ئیدارە وحزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە رێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ رایگشتی ئاشکرادەکرێت و بڵاودەکرێتەوە. لێرەوە داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو وگۆڕانکاریەکان سیاسی وئیداری رێکخراوەیی یەکێتی بکەن. ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕێبوار عەلی شامار، ئەو ئەفسەرەی هێزی پێشمەرگەی سەر بە یەکێتی کە کەسێکی نزیکی لاهور جەنگی بورهان بوو، دوای چەندین رۆژ مانەوەی لە زیندان ئازادکرا. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، رێبوار عەلی شامار بە کەفالەتی کەسی بافڵ تاڵەبانی ئازادکراوە تاوەکو کاتی دادگایی کردنی دێت. رێبوار عەلی شامار، وێنەیەکی خۆی و بافڵ تاڵەبانی تاڵەبانی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە وێنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممەیە. رێبوار شامار و بافڵ تاڵەبانی
راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەک لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاک بگرن کە لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان، کە لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەک: (تەحین، ژاژی، کەشک، رەیحان و ئارد) بوو، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی و پلانێکی تۆکمەی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت. ئەو گرووپە پێکهاتبوو لە چوار هاووڵاتیی ئەفریقی خەڵکی وڵاتی گانا (غانا)، کە ئەم ماددە هۆشبەرانەی هێناوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە پێی ماددەی چواردە لە یاسای سزادانی ماددە هۆشبەرەکان، دەستگیر کران و رادەستی دادگا کران. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (1) Facebook
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی بابه‌تێكی نێو كتێبی پۆلی 10ـی ئاماده‌یی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند ئه‌و بابه‌ته له ساڵی 2007ـه‌وه له نێو كتێبی پۆلی ده‌دایه و سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌ین. ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه بابەتێک لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەک لە (لاوکێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیە، بۆپێشچاوڕوونی هەموولایەک : ١- ئەو بابەتە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە لە پۆلی (١٠) لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی هەیە و نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت. ٢- ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان لە ئێستا دا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە پرۆگرامەکانی خوێندن، چەندین کتێب پێداچوونەوەی بۆ ئەنجامدراوە، کتێبی کوردی پۆلی (١١ و ١٢)ـی ئامادەیی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پێداچوونەوەی بۆ کراوە و ئێستا کتێبێکی نوێ دەخوێندرێت. وە کتێبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەیە و لێژنەی پسپۆڕ چەندین مانگە کاری لەسەر دەکات بۆ ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (٢٠٢٢-٢٠٢٣ ) کتێبە نوێیەکەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠) لە ناوەندەکانی خوێندن بخوێندرێت، بەدڵنیایی ڕەچاوی رێزگرتنی تەواوی ئایینەکان و ئایینزاکان و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە دەکرێت. وەزارەتی پەروەردە - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان ١١ی ١٢ی ٢٠٢١
له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆڵێكی باران بارینی به‌خۆر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و چه‌ند رۆژێك بخاێنێ. كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه رۆژی پێنجشه‌مه 16–12–2021 كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی به‌هێزی بارانبارین كارده‌كاته سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له‌رۆژانی 17 و 18 كاریگه‌رییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری له ناوچه‌كانی هه‌رێمدا قوڵده‌بێته‌وه بۆ بارانێكی زۆر و دلخۆشكه‌ر دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت له مه‌ودای رۆژانی 22 بۆ 26 ئه‌م مانگه بارسته هه‌وایه‌كی تا راده‌یه‌ك سارد له سیبریا به‌ره‌و وڵاتانی توركیا و باكوری ئێران شۆرببێته‌وه بۆ ناوچه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌دا كاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر نزمبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رما و ده‌ستپێكێكی زستانه‌ی ئه‌بێت بۆ هاتنی سه‌رما و بارینی به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كاندا .