دوای لافاوەکەی دوو ڕۆژی ڕابردووی هەولێر، نرخی کەلوپەلەکانی خاوێنکەرە و چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل چەند قات زیاد کراوە. ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە باڵکێشی ڕاگەیاند، لیژنەکانمان ڕاسپاردووە و چوونەتە نێو بازاڕ و ناوچەی پیشەسازیش، وەڵاهی وەبیللاهی، هەرکەسێک نرخی شتەکانی گران کردبێت، جگە لە غەرامەکردنی قورس، لە بەندینخانەیشی دەکەم! پارێزگاری ھەولێر وتیشی چاودێرییەکان تووندتر دەکەینەوە و سزاکانیش قورستر دەکەین لەسەر ئەو کەسانە!
شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانییە و لە دەباشان، لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدان. شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامێتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی مەحموود محەممەد، جەعفەر ئێمینکی، زەعیم عەلی، عیزەدین بەرواری، عارف تەیفوور، هەروەها ئەندامانی سەرکردایەتیی رێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن و خەسرەو گۆرانە. بڕیارە پارتی و یەکێتی لەبارە دەستپێکردنی دانوستاندن بۆ حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ بکەن.
مەسرور بارزانی بۆ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان: هەموومان سوپاسگوزارین بۆ ئەو کارە سەختەی کە دەیکەن بۆ پاراستنی خێزان و کۆمەڵگەکەمان لە دەست تیرۆر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستیی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانەوە لە شاری هەولێر، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لە پەیامێکیدا خۆشحاڵیی خۆی لەمەڕ دەستگیرکردنی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەردەبڕێت و سوپاسی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەنووسێت: “خۆشحاڵ بووم بە هەواڵی دامەزراوە ئەمنییەکان لە تێکدانی شانەیەکی نووستووی داعش، گرووپەکە هەڕەشەیەکی راستەقینە بوو لەسەر هەولێر. هەموومان سوپاسگوزارین بۆ ئەو کارە سەختەی کە دەیکەن بۆ پاراستنی خێزان و کۆمەڵگەکەمان لە دەست تیرۆر.”
پۆلیسی هاتوچۆی ههولێر هاووڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه كه ئهمشهو ڕێگایهك لهنێو شاری ههولێر دادهخرێ. بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی ههولێر ڕایگهیاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەکاتژمێر 12ی ئەمشەو ڕێگای نێوان شاری زەیتون و ناحیەی دارەتوو بهتهواوی دادەخرێت. ڕاشیگهیاند، داخستنی ڕێگاكه بە مەبەستی پاککردنەوە و لابردنی پاشماوەی لافاوەکەی دوێنێ شهوی شاری ههولێره ئەوەشی ڕاگهیاند، لەو ماوەیەدا شوفێران وەکو ڕێگای بەدیل دەبێت جووتسایدی دارەتوو و شەقامی کۆڕنیش بەکاربێنن بۆ هاتووچۆکردن.ئەوەشی ڕاگەیاند،
دهقی راگهیهندراوهكهی ئهنجومهنی ئاسایش: دەستگیرکردنى گرووپێکی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشبەڕێوەبەرایەتى گشتیى دژەتیرۆرى کوردستان، گرووپێكی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شارى هەولێر دەستگیر دەکات. ئەم گرووپە پێکهاتبوون لە گرووپێکی ئەمنی و لە ماوەى رابردوودا هەستاون بە دروستکردنى مەفرەزەیەك لە شارى هەولێر و دابینکردنى کەسانى خۆکوژ بۆ ئەم مەفرەزە و توانیویانە سێ خۆکوژ دەستبەر بکەن. لە یەکێك لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپە یەکێك لە خۆکوژەکانیان بە ناوی (هیدایەت) لە رێکەوتی 19ی تەمووزی 2021 لە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان لە ناوچەی مەدینە سەدری شاری بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە.ئەم گرووپە هەستاون بە کڕینی چەك و پێداویستیی سەربازیی و رەوانەکردنیان بۆ بەغدا، هاوکات لە پیلاندا بوون تا لە داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستیی زیاتر ئەنجام بدەن، بەڵام بە هەوڵ و چاوکراوەیی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، توانرا ئاشکرا بکرێن و ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن.
پاش کەمێکی تر ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دانپێدانانی گرووپێکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بڵاو دەکاتەوە کە لە لایەن دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کراون و، پیلانیان ھەبوو لە داھاتوودا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی لەسەر 200 ملیارەکە ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق (200 ملیار) دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (2021/11) تا ئەمرۆ (2021/12/18) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە... بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان چەند گۆڕانکارییەکەی کرد و چەند کەسێکی تری وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبەکە ڕاگەیاند. قوباد تاڵەبانی بۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسیپۆڵا سیروان تاڵەبانی بە لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانیعەدنان محەمەد قادر ( عەدنانی حەمەی مینا) : بە ئەندامی مەكتەبی سیاسیئارێز عەبدوڵا بە لێپرسراوی مەكتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاریستران عەبدوڵا بە لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنشاڵاو عەلی عەسكەری بە كارگیِڕی مەكتەبی سیاسیسەركەوت محەمەد زەكی بە لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنئاسۆ مامەند بە كارگێڕی مەكتەبی سیاسیجوتیار نوری بە لێپرسراوی مەكتەبی ریكخراوە دیموكراتییەكانخەسرەو گوڵ محەمەد بە كارگێڕی مەكتەبی سیاسیجوان ئیحسان فەوزی بە ئەندامی مەكتەبی سیاسیعیماد ئەحمەد بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی هێزی كۆماندۆی حیزبەكەی لەژێر دەستی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەرهێناوەو هەر ئەوەش هۆكاری شەڕە تەقەكەی سلێمانی بووە.شەوی پێنج شەممە 16ی كانوونی یەكەم، لە نزیك شەقامی سالمی سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان دوو هێزی سەر بە لیوای كۆماندۆی یەكێتی نیشتمانی دروست بوو، كە ئەو هێزە وا ناویانهێنراوە سەر بە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانن.بەپێی زانیارییەکان، هۆكاری شەڕە تەقەكەی نزیك شەقامی سالمی سلێمانی، درێژكراوەی ئەو گرژیو ناكۆكییانەیە چەند مانگێكە لەناو یەكێتی نیشتمانی هەیە.هەر بەپێی زانیارییەكان، ئێستا ئاكام عومەر فەرماندەی هێزی كۆماندۆی یەكێتی فەرمان لەشێخ جەعفەر وەرناگرێتو راستەوخۆ پابەندە بە فەرمانەكانی بافڵ تاڵەبانیو ئەمەش جێگری سەرۆكی هەرێمو نوزانی كوڕی تووڕە كردووە.بەقسەی یەكێك لەسەرچاوەكانی بوارنیوز، رووداوی تەقەكردنەكەی شەوی پێنج شەممە ئەوە بووە، كە نوزان شێخ حەعفەر، فەرمانی بە چەند چەكدارێكی هێزی ئاڵتوونی كردووە، كە فیرقەیەكە لەناو لیوای كۆماندۆ ئاكام عومەر دەستگیربكەن، كە لەوكاتەدا لەگەڵ چەند چەكدارێكی هێزی كۆماندۆ لەمیوانخانەیەكی نزیك شەقامی سالم بووە.هەر بەقسەی سەرچاوەكە، فەرمانەكە پەیوەندی بەنیگەرانییەكانی شێخ جەعفەرو كوڕەكەی هەبووە لەئاكام عومەر، بەڵام دوای گەشتینی هێزەكەی فیرقەی ئاڵتوونی، ئاكام عومەرو ئەو چەكدارانەی لەگەڵی بوون لێیان هاتوونەتە دەستو توانیویانە خۆیان دەرباز بكەن، ئەوەش دوای ئەوەی چەكدارێكی هێزی ئاڵتوونیان كۆشتووەو سێ چەكداری تریشیان بریندار كردووە.هاوكات یەكێكی تر لەسەرچاوەكانی بوارنیوز ئاشكرایكرد، كە دوای رووداوەكە ئاكام عومەر چووەتە دەباشانو داوای لەبافڵ تاڵەبانی كردووە بیپارێزێت، دواتریش بافڵ تاڵەبانیو شێخ جەعفەر هاتوونەتە سەر خەتو دەستیان بەهەوڵەكان كردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە، بەڵام تائێستا دیارنییە كێشەكان بەكوێ گەیشتوون.هێزی كۆماندۆ، راهێنراوترینو پڕچەكترین هێزی یەكێتی نیشتمانییەو هەر ئەو هێزەش هۆكاری یەكلاكردنەوەی ململانێكانی نێوان بافڵ تاڵەبانیو لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی "دوورخراوە"ی یەكێتی بوو لە هەشتی تەموزی رابردوو. ژێدەر بوار نیوز
بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت قۆناخی یەکەمی شەپۆلێکی بارانبارین لە رۆژی یەکشەممەوە کۆتایی دێت و لە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، قۆناخی دووەم دەستپێدەکات و لێزمەبارانیشی لەگەڵدایە. فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 18-12-2021 رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی تەمەوە مەودای بینین لە هەندێ شوێن گەیشتووەتە 900 مەتر و لە هەندێ شوێن بۆ دوو کیلۆمەتر کەمبووەتەوە، دوای نیوەڕۆ تەمەکە نامێنێت و باران بۆ ماوەیەکی کەم لە هەندێ شوێن دەبارێت. بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری داهاتوو پێشبینی روودانی لافاو لە هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ناکرێت، تەنیا لێزمەبارانی کورت و بۆ ماوەیەکی کەم دەبارێت. فازڵ ئیبراهیم دەڵێت: "رۆژی یەکشەممە دۆخەکە ئاسایی دەبێت و قۆناخی یەکەمی شەپۆلی بارانبارینەکە کۆتایی دێت. شەوی دووشمەممە لەسەر سێشەممە قۆناخی دووەمی شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە". سەبارەت بەو شوێنانەی، کە کاریگەری قۆناخی دووەمی شەپۆلی بارانبارینیان لەسەر دەبێت. فازڵ ئیبراهیم گوتی: "شەپۆلەکە زیاتر کاریگەریی لەسەر کۆیە، راپەڕین، دوکان، چەمچەماڵ و شاری سلێمانی دەبێت پێشبینی دەکرێت لێزمەبارانیشی لەگەڵدا بێت". بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، قۆناخی دووەمی ئەم شەپۆلەی بارانبارین رۆژی پێنجشەممە بە بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ هەینی 17-12-2021 بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لهگهڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر نیگەرانى خۆى لەبارەى ئهو لافاوى كه بهرهبهيانى ئهمڕۆ بههۆى بارانێكى زۆرهوه ڕوویدا و له ئهنجامدا ژمارهيهك هاووڵاتى گيانيان له دهست دا و ژمارهيهكى ديكهشيان بريندار بوون نیشاندا و پرسە و هاوخەمى خۆشى ئاڕاستەى کەس و کارى قوربانیانى لافاوەکە کرد. لای خۆییهوه پارێزگارى ههولێر سوپاسى پەیوەندى و هاوخەمى سەرۆککۆمارى عێراقى کرد و دۆخى شوێنه زیانبهركهوتووهكانى بۆ سەرۆککۆمار ڕوون كردووە و پرۆسهى فریاكهوتن و ڕزگاركردن و كارى تیمه فریاگوزارییهكانی باس كرد، ههروهها دووپاتیشی كردووە كه تەواوى دامودهزگا و لایهنه پهیوهندارهكان له كارکردن و بهدواداچوونی بەردەوامدان بۆ ئەوەى هەرچى پێویست بێت بۆ زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئهنجامى بدهین.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە پێشبينى دهكرێ ئهمشهو له ناوچهكانى باكوورى ههرێمی كوردستان نمه باران ببارێت و ئهگهرى كهمێك نمه بارانيش له ناوهڕاستى ههرێمی كوردستان هەیە. بهڵام له ناوچهكانى ئيدارهى ڕاپهڕين، ڕۆژههڵاتى ههرێم و پارێزگای سلێمانى و ههڵهبجه و ناوچهكانى گهرميان پێشبينى باران بارين دهكرێ به شێوهى (نمه باران و بارانى مام ناوهند و بارانى به لێزمه كه ههندێ كات ههوره بروسكهشى لهگهڵ دهبێت) تا بهيانى بهردهوام دهبێت پلهكانى گهرما نزيك دهبێتهوه له تۆماكراوهكانى ئهمرۆ. هەروەها تهمومژ دروست دهبێت له ناوچهكانی دهوروبهرى ههولێر، باشووری ههولێر و پيرمام و كهركووك، ئهگهرى بهرزبوونهوهى ئاستى ئاویش ههيه به تايبهت له ناوچه نزمهكان، بهفریش له ناوچه شاخاويهكان دهبارێت.ئهمهى خوارهوهش بارانى 12 كاتژمێری ههندێك له ناوچهكانى ههرێمی كوردستانه:ههولێر 0.3 ملمپيرمام 3.2 ملمسلێمانى 12.8 ملمچهمچهماڵ 37.7 ملمدهۆك 3.7 ملمزاخۆ 4.1 ملمئاكرێ 11.2 ملمئامێدى 10.8 ملمبامهرنێ 19.6 ملمبارزان 13.6 ملمبازيان 30.2 ملمدهربهنديخان 0.6 ملمدوكان 18.8 ملمحاجى ئۆمهران 56.8 ملمههڵهبجه 2.6 ملمههڵشۆ 12.0 ملمكانى ماسى 9.8 ملمخهبات 0.2 ملممهيدان 0.6 ملمسۆران 14.8 ملمپێنجوێن 17.7 ملمماوهت 24.0 ملمقهڵادزێ 41.0 ملمباتوفه 27.6 ملمسمێلان 17.0مێرگهسۆر 35.4ملمسيدهكان 14.8 ملمچۆمان 16.2 ملمخورماتوو 11.6 ملمكهركووك 0.7 ملم