پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارماندا سبەی زیانبەرکەوتووان تۆماربکەین و لە سبەی کاتژمێر 7:00ی بەیانیەوە دەست بە پاککردنەوەی شەقام و ماڵەکان دەکەین. پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی روویداوە کارەساتێکی سرووشتییە، با تێکەڵی بابەتی سیاسیی نەکرێت. لەبارەی زیانەکانیشەوە وتی:" 12 کەس لە لافاوەکەدا خنکاون و تەرمی 11کەسیان دۆزراونەتەوە، بەڵام تائێستا تەرمی منداڵەکە نەدۆزراوەتەوە". ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی پێوە کردین و فەرمانیانکرد هەموو کارێک بکەین بۆ بەهاناوەچوونی خەڵک و سەرۆکوەزیران فەرمانیکرد رێڕەوێک بۆ لافاو دروستبکرێت. وتیشی: سەرۆکوەزیران پێی راگەیاندووین کە هەرکەس کەمتەرخەمبووبێ لێی خۆشنابین.
ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر… بەمەبەستی پاراستنی ژیانی قوتابیان و مامۆستایان لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و بەتایبەتی ئەم شوێنانەی ڕۆژی هەینی بەر شەپۆڵی لافاو کەوتن کە بەداخەوە زەرەری گیانی و مادی زۆری گەیاند.. بۆیە بڕیاردرا… ڕۆژی شەممەڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/١٨ لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەریەکە پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، کۆیە، مەخموور) دەوامی قوتابخانەکان بوەستێنرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر.. ٢٠٢١/١٢/١٧
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدرال پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی فیدرال، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی قوربانیانی ئەمڕۆی لافاوی هەولێر دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ئەو ڕێکارانە کرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتەبەر بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە. سەرۆک وەزیرانی فیدرال، دڵنیاییدا کە حکومەتی فیدرالی، هەر ڕێکارێکی پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە. لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا کرایەوە، لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی و بەرژەوەندیی گشت پێکهاتەکانی عێراق.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: دەسەڵات درا بە سهرجهم قایمقام و بەڕێوەبەرى ناحیەكانى سنوورى پارێزگاى ههولێر، لە هەرشوێنێک کە زیانى زۆرى بەرکەوتووە بەتایبەتى قوتابخانەکان، دەتوانن پشووى فەرمى لە فەرمانگە و قوتابخانەکانى سنوورەکەیان رابگەیەنن
وێرای دەربڕینی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیمان لە قوربانیانی لافاوەکەی شەوی هەینی لە هەولێری پایتەخت، ئاگادارتان دەکەینەوە : ١- تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی١٢ی٢٠٢١، تاوەکو کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و ڕێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن. هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لەدەرەوەی ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن . ٢- بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بریار بدەن ) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران .
لە گوندی کێلەسپیی سلێمانی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا و بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و 4 کەسی دیکەش برینداربوون پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو: شەڕەکە لەسەر زەویوزار بووە و تەرمی کوژراوەکەش بۆ پزیشکی داد گوێزراوەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی کێلەسپی لە سلێمانی دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا و بەهۆیەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسیش برینداربوون. پۆلیس کاتێک گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە، بریندارەکان لەو شوێنە نەمابوون و گوێزرابوونەوە بۆ نەخۆشخانە کە دووان لە بریندارەکان بەهۆی ئەوەوە بووە ئۆتۆمبێل لێی داون. ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ئـ) ـە، تەمەنی نزیکەی 40 ساڵانە و باوکی سێ منداڵە. هۆکاری روودانی شەڕەکە لەسەر کێشەی زەویوزار بووە. ئەو دوو بنەماڵەیەی کە شەڕەکە لەنێوانیان روویداوە سەر بە عەشیرەتەکانی مەنمی و عوزێرین. ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە سەر بە عەشیرەتی مەنمییە. رووداو
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوای ڕاگەیاندنی پێشبینیەکانی ناسەقامگیری کەشوهەوا و بارانبارینی بەردەوام لە چەند رۆژی داھاتو، راستەوخۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەل قائمقام و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، گرتنەبەری رێکاری پێویست وکەوتنە حالەتی ئامادەباشی بۆ ڕێگری کردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو. هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، داوا لە هاوڵاتیان دەکات هاوکاریانبن، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆ نەکەن بە تایبەت بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانیان بەهۆی پێشبنی بەردەوامی ناسەقامگیری کەش و هەوا و ئەگەری دروست بونی لافاو و پەککەوتنی ڕێگاکان. لێرەوە هاخەمی و دلگرانی خۆمان بۆ پایتەختی ھەرێمی کوردستان پارێزگاری هەولێر دەردەبرین بۆ ئەو ڕوداوە نەخوازراوەی بەهۆی دروست بونی لافاو چەند هاوڵاتیەک گیانیان لەدەست دا وە زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە، لە خوای گەورە داواکارم گیانی قوربانیان بەبەهەشت شاد بکات سەبوری بەکەس و کاریان بدات.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17 ی دیسەمبەری 2021 کاتژمێر 3:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە باڵاخانەی پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات.لە کۆبوونەوەکەدا کە پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئامادە دەبن، سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە و زانینی قەبارەی زیانەکان دەکات.
درەنگانێکى ئەمشەو لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سور کە بووە هۆى دروست بوونى شەپۆلێکی بەخورى باران لە شاری هەولێر و له نزیک كاتژمێر 4ی بهیانیهوه لافاو له بەشێکى زۆرى سنووری پارێزگای ههولێر دروست بوو و بەداخەوە جگه له زیانی مادی زیانی گیانیشى لێکەووتەوە.داواکارین لە هاوڵاتییان ئهگهر بۆ كاری زۆر زهروور نهبێت ڕێگاكانی دهرهوه و ناوهوهی ههولێر بهكار نههێنن، هەروەها لە سنوور سەرجەم ناحیە و قەزا و گوندەکانى هەولێر لە هەرشوێنێک هەستیان بەمەترسى بەرزبوونەوەى ئاو و کاریگەریەکانى باران کرد ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحیە و شارەوانى و لایەنە بەرپرسەکانى ئەم شوێنانەوە بکەن، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ جارێکى تر شەپۆلێکی بەخورى باران سنوورى پارێزگاى هەولێر بگرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم تیمەکانى دەزگاکانى (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ، تەندروستى، بەرگرى شارسانى، شارەوانیەکان، ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) و سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە. هەر بۆ ئەم مەبەستەش، ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حومەتى هەرێمى کوردستان بەووردى چاودێرى دۆخەکە دەکات و چهند جارێک لەڕێگەى پەیوەندى تەلەفۆنیەوە پارێزگارى هەولێرى ڕاسپاردووە لەڕێگە دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن. پارێزگاى هەولێر2021.12.17
مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “دەزگا پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە، کە بەپەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دانبینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن”. شەوی رابردوو بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە لە بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لافاو دروستبوو، بە گوتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر تاوەکو کاتژمێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ حەوت کەس بەهۆی لافاو و کەسێكیش بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانیان لەدەستداوە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، “بە داخێکی زۆرەوە، بەھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە.” هەروەها سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری گیانلەدەستداوەکان دەکات. لەبارەی مەترسییەکانی لافاوەکە پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە دا، “دەتوانین بڵێین لە دوای کاتژمێر 07:00ـی ئەم بەیانییە مەترسییەکە نەماوە”.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی ئاشتیی شاری سلێمانی، شەڕەتەقە لە نێوان دوو هێزی ئەمنی روویدا، بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون. سەرەچاوەیەکی ئاگادار لە هێزە ئەمنییەکان رایگەیاند، شەڕە تەقەکان لە نێوان چەند کارمەندێکی هێزی کۆماندۆ و لیوای ئاڵتوونی بووە، بەو هۆیەوە کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و سێ کارمەندی دیکەش بریندار بوون. ئەو کەسەی لە شەڕەکەی دوێنێ شەو بریندار بووە، ناوی ئاراس سدیقە و لە دایکبوی 1990ە، پاسەوانی کوڕی شێخ جەعفەر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و شۆفێرە. بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو درەنگانی شەوی رابردوو هەردوو لایەنی شەڕکەر لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەدابوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوانیان. سەرەتای بیستنی دەنگی تەقەکان، دەگوترا تەقە لە مەڵبەندی یەکێتی کراوە، بەڵام ئەوکات سەرچاوەیەک لە ناو مەڵبەندی یەکێتی رایگەیاند، تەقەکان لە مەڵبەند نەکراون، بەڵکو لە دووری مەڵبەند تەقە کراوە. "هێزێکی زۆر کە جلی رەشیان لەبەر بووە، لە شوێنی رووداوەکە بڵاوەیان پێکرابوو". لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا لە سلێمانی ئەمە سێیەمجارە شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی روودەدات، بەهۆیەوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و 17 کارمەندیش برینداربوون. رووداو
بەھۆی ئەو لافاوەی بەیانی ئەمڕۆ ھەولێری گرتەوە، تا ئێستا ھەشت کەس گیانیان لەدەستداوە. بەپێی زانیارییەکان، لەنێو قوربانییەکاندا سێ ئەندامی یەک خێزان ھەن، ھەروەھا کەسێکیش لە شەمامک بە بروسک گیانی لەدەستداوە .