Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
21-12-2021

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21/12/2021، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا نارنجۆکێکی دەستی (ڕومانە) لە کارگەی شیشی کەورگۆسک تەقیوەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی خەبات، بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک، گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا نارنجۆکەکە لە کاتی تواندنەوەی کۆنە ئاسندا تەقیوەتەوە، کە بەداخەوە لە ئاکامدا کرێکارێک بە ناوی (نایف شاباز چاوشین) تەمەن (٤٥) ساڵ، گیان لەدەست دەدات و کرێکارێکی تریش بەناوی (سامر اسماعیل طه) زامدار دەبێت، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و زامدارەکەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.لە کاتی ئێستاشدا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی ڕووداوەکە.

هەواڵ
21-12-2021

فەرمانی شەش مانگ زیندانیکردن بۆ سەرکردەیەکی یەکێتی دەرچوو

دادگای کەرکووک فەرمانی شەش مانگ دەستگیرکردنی بۆ محەمەد دووشیوانی، ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی دەرکرد. دادگای کەرکوک بڕیارەکەی لەسەر سکاڵای حەشدی شەعبی دەکردووە کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا دژی محەمەد دووشێوانی کردبوویان بەوەی کە گوتبووی " حەشد خانووی سووتاندووە لە خورماتوو"

هەواڵ
21-12-2021

بافڵ تاڵەبانی دەستی بە قۆناغی سێیەمی گۆڕانکاری کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی کە ئێستا وەکو کەسی یەکەم و خاوەن بڕیار رەفتار دەکات، دەستی بە قۆناغی سێیەمی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان کردووە. لە قۆناغی یەکەمدا لاھور جەنگی و چوار ئەندامی سەرکردایەتی دوورخستەوە، لە قۆناغی دووەمدا پێنج کەسی کردە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لە قۆناغی سێیەمدا ھێزە چەکدارەکانی لە بەرپرسەکان وەرگرتەوە و ئێستا دەستی بە گۆڕینی بەرپرسە سەربازییەکان کردووە و لە یەکەم ھەنگاودا بەرھەم شێخ محەممەد، فەرماندەی ھێزی ئاڵتونی دوورخستەوە و بڕیارە چەند گۆڕانکارییەکی تریش بکات.

هەواڵ
21-12-2021

تووشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٦٤ ) ١. پشکنین: ( ٤٥٣٣ پشکنینی نوێ)• ( ٢٥٢٨) هەولێر• ( ٦٥٩) سلێمانی• ( ١١٦٤) دهۆك• ( ٦٠) هەڵەبجە• ( ٥٤) گەرمیان• ( ٦٨) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١١٩ تووشبووی نوێ)• ( ٣٦) هەولێر• ( ٣٩) سلێمانی• ( ٤٣) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٢٢٠ چاکبوون)• ( ٦٠) هەولێر• ( ٦٣) سلێمانی• ( ٨٤) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ٧) گەرمیان• ( ٤) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٩ مردن)• ( ٥) هەولێر• ( ٠) سلێمانی• ( ٣) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٦٢٤٢٨٦ (١٣٣٩٠٢٣ هەولێر، ٨٨٢٠٦٢ سلێمانی، ١٣٧٧٢٠٨ دهۆك، ٢٥٩٩٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٧٩٧٧٤ (١١٢٩٥٢ هەولێر، ١٣٠٣١٠ سلێمانی، ١٢٩١٥٣ دهۆك، ٧٣٥٩ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٧٠١٥٩ ( ١٠٩٩١٨ هەولێر، ١٢٦٥٥٠ سلێمانی، ١٢٦٦٠١ دهۆك، ٧٠٩٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢٥٤٦ (١٠٠٢ هەولێر، ٧٣٧ سلێمانی، ٧٨٤ دهۆك، ٢٣ هەڵەبجە)مردن ٧٠٦٩ (٢٠٣٢ هەولێر، ٣٠٢٣ سلێمانی، ١٧٦٨ دهۆك، ٢٤٦ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢١ی كانوونی یەكەم ٢٠٢١

هەواڵ
21-12-2021

ژن و مێردێک بە تۆمەتی دزینی جانتا و پارە و مۆبایل دەستگیرکران

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ژن و مێردێك به‌ تۆمه‌تی دزینی جانتا و پاره‌ و مۆبایلی ئافره‌تان، له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/12/2021، پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، ئافرەتێک و هاوسەرەکەیان بە ناوی (س. ب. م) و (د. ح. م) دەستگیر کرد، کە لە قەزای خەبات هەڵدەستان بە دزینی جانتای ئافرەتان و بردنی پارەی ناو جانتاکان لەگەڵ مۆبایل. ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوه‌، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

هەواڵ
21-12-2021

حکومەتی ھەرێم حەوت ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەری ساڵی راگەیاند کە لە رۆژی 25-12-2021 تاوەکو 1-1-2022ـە و رۆژی یەکشەممە 2-1-2022 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.   لە راگەیەنراوێکدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەبارەی پشووەکە هاتووە، لە سەرجەم دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومییەوە پشووی فەرمی دەبێت. پشووەکە لەکاتێکدایە لە پارێزگای هەولێر وەکو ئومێد خۆشناو، پارێزگاری شارەکە ئاماژەی پێکرد، "بۆ رێزگرتن لە قوربانییانی لافاوەکە و شەهیدانی پێشمەرگە ئاهەنگی سەری ساڵ ناگێڕین"، پارێزگای دهۆکیش دوای ئەوە و لە رۆژی دووشەممە بە فەرمی رایگەیاند، "بەهۆی دۆخی هەولێرەوە" ئاهەنگی سەری ساڵ ناگێڕن.

هەواڵ
20-12-2021

بەڕێوبەری ناحیەی دارەتوو: داوا دەکەین خەڵک ھۆشیاربن و نەخەون

کاروان عارف، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو ڕایگەیاند، لەسەر راسپاردەی ناوەندی هاوبەشی هامائاهەنگیی قەیرانەکان، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر دەستمان کردووە بە گواستنەوەی ئەو خێزانانەی هەینی رابردوو ماڵەکانیان بەر لافاو کەوتن". وتیشی: تاوەکو ئێستا 12 خێزان کە لە 59 کەس پێکدێن گواستراونەتەوە چەند هۆتێلێک لە نێو شاری هەولێر و "هەر خێزانێک دەیەوێت ماڵەکەی چۆڵ بکات، ئامادەین بیان گوازینەوە" بەڕێوبەری ناحیەی دارەتوو داوا لە دانیشتووانی ناحیەکە دەکا هۆشیار بن و نەخەون، چونکە تاوەکو کاتژمێر دووی شەویش مەترسیی روودانی لافاو هەیە، داواش دەکەم ئەوانەی خانووەکانیان دوو نهۆمە، لە نهۆمی دووەمی خانووەکانیان بخەون.

هەواڵ
20-12-2021

فەرمانێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ بەرپرسانی یەکێتی

بافڵ تاڵەبانی، فەرمانێکی دەرکرد و پێدەچێ کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی پێ بنێنە قۆناغێکی نوێوە. بەپێی بڕیارە نوێیەکەی بافڵ تاڵەبانی، هیچ بەرپرسێک لەناو یەکێتیدا بۆی نییە هێزی چەکداری هەبێت. سەرجەم هێزەکان دەبێت سەر بە هێزەکانی ۷٠ی یەکێتی و حکومەت بن. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی ھێزی تایبەت بەخۆیان ھەیە، لەوانە " شێخ جەعفەر، کۆسرەت رەسوڵ، مەحمود سەنگاوی و لاھور شێخ جەنگی کە ئێستا دەرکراوە"

هەواڵ
20-12-2021

سەعدی پیرە: پۆستی سەرۆكکۆمار بە گفتوگۆ یەکلایی دەکرێتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشیتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پۆستی سەرۆك کۆمار بە گفتوگۆ یەکلایی دەکرێتەوە. سەعدی پیرە ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی باش بوو، باس لەوەکراوە کە لایەنە براوەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە کۆببنەوە و پڕۆژەیەک بۆ بەغدا ئامادە بکەن، گرنگە لە هەرێمی کوردستان یەکگرتووبین لە داکۆکیکردن لە داخوازییەکانمان". سەبارەت بە رێککەوتن لەبارەی پۆستەکان، سەعدی پیرە گوتی: "لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی باسی پۆستەکان نەکراوە و دواخراوە، لەسەر ئەوە کۆکین کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد دەبێت. ئێمە پێمان خۆشە بۆ یەکێتی بێت، بەڵام شایەنی گفتوگۆ لەسەر کردنە و بە گفتوگۆ یەکلایی دەکرێتەوە". لەبارەی ئەوەی کە لە کۆبوونەوەی رۆژی 19/12/2021ی شاندی پارتی و یەکێتی لە دەباشان باس لە پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرابێت، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: "دەبێ لایەنە سیاسییەکان بە درێژی باسی ئەو بابەتە بکەن و لەگەڵ پەرلەمانیش گفتوگۆی لەسەر بکرێت، چونکە دواخستنی هەڵبژاردن پێویستی بە درێژکردنەوەی خولی پەرلەمانە، هێشتا ئەم خولە ساڵێکی ماوە و زووە باس بکرێت". K24

گشتی
20-12-2021

بەغدا ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ ھەولێر نارد

سەرچاوەیەک له‌ لقی هەولێری بانکی ناوەنديی عێراق ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە 20/12/2021، بڕیاری خەرجکردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر”. پێشتر حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بەغدا ٢٠٠ ملیارەکە بنێرێ، مووچەی ھەموو وەزارەتەکان بەیەکەوە دابەش دەکات.

هەواڵ
19-12-2021

سلێمانی.. لە شەڕە تەقەیەکدا سێ کەس بریندار بوون

له‌ گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری سلێمانی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ ڕوویدا و سێ کەس بریندار بوون. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، کە هێزە ئەمنییەکان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌. هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ دیار نییە و پۆلیسیش هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.

هەواڵ
19-12-2021

باڵاترین 10 بودجەی هێزی بەرگری بۆ ساڵی 2021 لە جیهاندا

پێگەی "Global Fire Power"ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا باڵاترین 10 بودجەی هێزی بەرگری لە جیهاندا بۆ ساڵی 2021 بڵاوکردەوە. یەکەم: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەپێی بودجەی بەرگری ساڵی 2021 ئەمریکا 740 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ بواری بەرگری تەرخان کردووە و لە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی جیهان.دووەم: چین لە پلەی دووەم بە بودجەیەکی بەرگری کە دەگاتە 178 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.سێیەم: هیندستان، بودجەی بەرگری هیندستان لە ساڵی 2021 گەیشتە 73 ملیار و 650 ملیۆن دۆلار.چوارەم: ئەڵمانیا، بودجەی بەرگرییەکەی گەیشتە 57 ملیار و 430 ملیۆن دۆلار.پێنجەم: شانشینی یەکگرتوو، بودجەی بەرگرییەکەی گەیشتە 56 ملیار و 42 ملیۆن دۆلار.شەشەم: ژاپۆن، 51 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.حەوتەم: سعوودیە، 48 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.هەشتەم: کۆریای باشوور، 48 ملیار دۆلار.نۆیەم: فەڕەنسا، 47 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.دەیەم: ئوسترالیا، 42 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار. پەیجی دژە تیرۆر

1 2 ... 682 683 684 ... 1148 1149