Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13714 بابەت
هەواڵ
11-01-2026

کەی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر چاک دەکرێتەوە؟

بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکاوە و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، " کە هەر ئەمڕۆ چاکی دەکەنەوە." بۆری ئاوی ئیفراز لە کاتژێر 08:30ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 11/01/2026،  شکاوە و ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، "تیمەکانیان چوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە چاککردنەوەی بۆرییەکە کردووە و هەر ئەمڕۆ کارەکانی تەواو دەبێت. پڕۆژەکانی ئیفراز لە هەولێر نیوەی ئاوی خاوێنی سنوورەکە دابین دەکەن. تەنیا پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ سەرچاوەی سەرەکیی نزیکەی 40 گەڕەکی شاری هەولێرە، جگە لە پڕۆژەکانی ئیفراز، شارەکە پشت بە ئاوی بیرەکان و پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بە هەولێر دەبەستێت، کە 20ـی تەمموزی پار کرایەوە هەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە، ئیفراز یەک کە ساڵی 1967 دروستکراوە، ئیفراز دوو ساڵی 1982 و ئیفراز سێ ساڵی 2007 کەوتووەتە کار.

هەواڵ
11-01-2026

سبەی لاهوور شێخ جەنگی دادگایی دەکرێت

بڕیارە سبەی لە دادگای سلێمانی، پرۆسەی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بەڕێوەبجێت و بڕیار لەسەر ماددە یاساییەکان بدرێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، دادگاییکردنی لاهووری شێخ جەنگی لە کاتژمێری 10:00ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو مادددە یاساییانەی لاهوور شیخ جەنگی پێ داداگایی دەکرێت، هەمان ئەو "ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، ئەو تۆمەتانەن کە سەرەتا پێی دەستگیرکراوە. تۆمەتەکان بریتین لە: کوشتنی بە ئەنقەست، پیلاندانان بۆ کاری تێکدەرانە. شەوی 22ی ئابی 2025، پاش ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی ئامادە نەبوو خۆی ڕادەست بکات، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، (دژە تیرۆر، ئاسایش، کۆماندۆ) هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و دوای سێ کاژێر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی توند، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و بەشێکی ئەندامانی هێزی چەکداری لاهوور شێخ جەنگی بەناوی "هێزی دووپشک" دەستگیرکران. کۆمەڵیک ئەندامی هێزەکەی لاهوور توانیان ناوچەکە بەجی بهێڵن و نەکەونە دەست هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، دوای ئەوەش سلێمانیان بەجێهێشت.  

هەواڵ
11-01-2026

پەیامی مەزڵووم عەبدی لەسەر ئاگربەست لە حەلەب

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی نێوەندگیریی نێودەوڵەتییەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە حەلەب.ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی بە پێنج ڕۆژی شەڕی سەخت و گەمارۆی تووندی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دێنێت. بڕیاری کشانەوە و گواستنەوەی هێزەکان بەرەو ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر، دوای ئەوەیە کە هاوسەنگیی هێز لە حەلەب بەهۆی چەکی قورسی سوپای سووریاوە گۆڕا، هاوکات ژیانی سڤیل کەوتووتە مەترسییەوە.مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند: "داوا لە لایەنی ناوبژیکار دەکەین پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکان. هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ تێکۆشەرانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و بنەماڵەی شەهیدان دەردەبڕین کە ئازایانە لە بەرامبەر هێرشەکاندا وەستانەوە."شەڕی حەلەب لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بووە هۆی شەهیدبوونی 28 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 115 کەسی دیکە، هاوکات زیاتر لە 155 هەزار کەس ئاوارە بوون. گواستنەوەی بریندارەکان و مەدەنییەکان وەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە دەست پێ دەکات.

هەواڵ
11-01-2026

ئیدارەی خۆسەر لەبارەی پێشێلکارییەکانی حەلەب پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هۆشداری دەدات لەوەی پێشێلکارییەکانی حەلەب بێ لێپرسینەوە تێناپەڕن و جەخت دەکاتەوە دەکاتەوە لەوەی گەڕەکە کوردییەکان "تاوانی جەنگ" و کۆچی زۆرەملێ بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیان تێدا ئەنجامدراوە.ئیدارەی خۆسەر لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاژامەی بەوەکرد، "پێشێلکاری بەرامبەر خەڵکی مەدەنی کراوە، کۆچپێکردن بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیایە و دڵنیایی دەدەین ئەم تاوانانە بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕن."ئیدارەی خۆسەر داوا لە دانیشتووانی ڕەسەنی هەردوو گەڕەکەکە دەکات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵێنی داوە هەموو توانایەکی دارایی و لۆجستی بخاتەگەڕ بۆ کەمکردنەوەی نەهامەتییەکانیان.

هەواڵ
10-01-2026

ئاگربەستی کاتی لە حەلەب ڕاگەیەندرا

ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕزگارکردنی برینداران و ئافرەتان و منداڵان لە نەخۆشخانەی خالید فەجر، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئاگربەستێک لە چەند ناوچەیەکی گەڕەکەکان. ڕۆژی شەممە 10ـی کانوونی دووەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی هەوار، بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگربەستییان لەو گەڕەکە گەمارۆدراوانەی شاری حەلەب، ڕاگەیاندووە، بە مەبەستی وەستانی شەڕ لە بەشێکی ئەو گەڕەکانە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانجی سەرەکی لەم ئاگربەستە بریتییە لە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ تیمە پزیشکی و مرۆییەکان تا بتوانن کارەکانیان بکەن بۆ گواستنەوەی برینداران، هەروەها ئافرەتان و منداڵان لە نەخۆشخانەی خالید فەجر کە دەکەوێتە گەڕەکی شێخ مەقسوود. ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە لە 6ـی کانوونی دووەمەوە ئەم دوو گەڕەکە ڕووبەڕووی هێرشی توندی چەکدارانی حکوومەت بوونەتەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکە کۆمەڵکوژی دڕندانەیان بەرانبەر مەدەنییەکان ئەنجام داوە. هەر ئەمڕۆ، عەزام غەریب پارێزگاری حەلەب، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نزیکەی 155 هەزار کەس لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئاوارەبوون و ڕوویان لە گەڕەک و گوندەکانی دەوروبەری حەلەب کردووە

هەواڵ
10-01-2026

ئاسایشی گەڕەکە کوردییەکان راگەیەندراوێکی توندی بڵاوکردەوە

دەقی راگەیەندراوەکە: لە هەوڵێکی بێهیوادانەدا بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی، میدیاکانی گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و پاشکۆکانیان، وێنەی ئەو پاسانە بڵاودەکەنەوە کە خەریکی ڕاگواستنی هاوڵاتیانی مەدەنی گەڕەکی "شێخ مەقسود"ن لەژێر ئەو تۆپبارانە دڕندانەیەی کە ماوەی پێنج ڕۆژە گەڕەکەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە. ئەم میدیایانە بە درۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوانەی ناو پاسەکان شەڕڤانانی ئێمەن. ئێمە جەخت دەکەینەوە ئەم بانگەشانە سەرلەبەریان درۆن و ڕاست نین. ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە وێنەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەن کە بە زۆرەملێ ڕاگوازراون و قوربانی دەستی هێرشی ڕاستەوخۆی ئەو گروپانەن. جگە لەوەی ژمارەیەک گەنجی مەدەنی لەلایەن ئەو گروپانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب

هەواڵ
10-01-2026

وەزارەتی دەرەوەی سووریا سوپاسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا سوپاس و پێزانینی قووڵی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ ڕۆڵی کاریگەر و بەرهەمداری لە پشتگیریکردنی سەقامگیری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا. وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا، جەختی کردەوە کە ڕێکارە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ناو گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە تەنیا کردەوەیەکی جێبەجێکردنی یاسان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایشی گشتی و هیچ پێکهاتەیەکی نەتەوەیی یان ئایینی، بەتایبەتی کۆمەڵگەی کوردی، ناکەنە ئامانج. بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێک بووە بۆ پێشێلکارییەکانی گرووپە چەکدارەکان کە لە نیسانی 2025 ڕێککەوتنیان لەگەڵ کرابوو، بەڵام دواتر لەو گەڕەکانەوە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی حەلەب. حکومەتی سووریا دووپاتی دەکاتەوە، کورد بەشێکی دانەبڕاو و هاوبەشێکی کاریگەرە لە دامەزراوە نیشتمانییەکاندا، بۆیە ئێستا کار بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی و ئاساییکردنەوەی ژیان دەکرێت تاوەکو سەروەریی یاسا بەسەر چەکدا بچەسپێت. وەزارەتی دەرەوە وێڕای سوپاسکردنی وڵاتانی ئەمریکا، سعوودیە، قەتەر، تورکیا، فەرەنسا و بەریتانیا، جارێکی دیکە بایەخی هەوڵە مرۆیی و سیاسییەکانی سەرۆک بارزانی بەرز نرخاند لە بەهێزکردنی ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە و پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا.

هەواڵ
10-01-2026

نوێترین زانیاریی لەبارەی شەڕەکەی حەلەب

تاوەکو ئێستا ڕووبەڕووبوونەوەی توند لە نێوان ئاسایشی سەر بە ئیدارەی خۆسەر و سوپای سووریا لە حەلەب بەردەوامە و هێزەکانی ئاسایشی هندرین دوایین زانیاریی لەبارەی گەڕەکی شێخ مەقسوود بڵاودەکەنەوە. لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئاسایشی سەر بە ئیدارەی خۆسەر بڵاویکردووەتەوە و هاتووە، شەڕێکی سەخت لە گەرەکەکە بەردەوامە و هیزەکانمان شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی سوپای عەرەبی سووریا دەکەن و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان تێکشکێندراون. ئەوەش هاتووە، کە بارودۆخی نەخۆشخانەی خالید فەجر زۆر خراپە و ژمارەیەکی زۆر برینداری تێدایە کە پێویستیان بە چارەسەری هەیە.

هەواڵ
10-01-2026

هەڵوێستی فەرەنسا لەسەر حەلەب گەیشت

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا نیگەرانیی خۆی لە شەڕی حەلەب دەردەبڕێت و داوا دەکات، شەڕڤانان بە شێوەیەکی لە ناوچەکە بکشێنەوە.فەرەنسا کە یەکێکە لە پشتیوانە نێودەوڵەتییەکانی کورد لە سووریا دەبینرا، ئێستا داوای شەرڤانان دەکات لە حەلەب و دەیەوێت ڕێگری لە کارەساتێکی مرۆیی گەورە لەناو حەلەبدا بکرێت.وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا نیگەرانی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لە حەلەب بەتایبەتی لە شێخ مەقسوود دەربڕی و ڕایگەیاند، پشتگیری لەو پێشنیازانە دەکەین کە ئامانجیان دڵنیابوونە لە پاراستنی هەموو مەدەنییەکانی حەلەب، وەک ئەوەی حکومەتی سووریا بەڵێنی داوە، هاوکات وەزارەتەکە داوای کشانەوەی شکۆمەندانەی تەواوی شەڕڤانان دەکات لەو ناوچەیە.ئەم هەڵوێستەی فەرەنسا تەنیا دوای چەند کاتژمێرێک لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و ئیمانوێل ماکرۆن دێت.

هەواڵ
10-01-2026

وەزارەتی کارەبا لەبارەی دۆخی کارەبا پەیامێک بڵاودەکاتەوە

شەپۆلێکی بەفر و باران هەریمی کوردستانی گرتووەتەوە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دروستکردووە، لەوبارەیەوە وەزارەتی کارەبا پەیامێک بڵاودەکاتەوە. دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا: وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، دوای ئەو شەپۆلە ڕەشەبا و باران و بەفرەی شەوی ڕابردوو ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی گرتەوە، بووە هۆی زیانگەیاندن بە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبا لە نێوان وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، هاووڵاتییانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە. هەروەها تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی وزەی کارەبا، بارودۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد و دوای چەند کاتژمێرێک بەشێکی زۆری کارەبای پارێزگاکان گەڕایەوە، لە ئێستاشدا دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە. وەزارەتی کارەبا سوپاسی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئارامییان و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، لەگەڵ ڕوودانی هەر گرفت و کێشەیەک لە تۆڕەکانی کارەبا، تیمەکانمان لە ئامادەباشی دان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە

هەواڵ
10-01-2026

سوپای سووریا شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی کۆنتڕۆل کردووە؟

چەند ڕۆژێکە شەڕێکی سەخت لە نێوان سوپای سووریا و ئاسایشی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان لە حەلەب بەڕێوەدەچیت و تا دێت گرژییەکان زیاتر دەبن. بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 10/01/2026، ئاسایشی ناوخۆ لە گەرەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب ڕایگەیاند، گەڕەکەکان لەژێر کۆنتڕۆلی هێزی ئاسایشی هندرێندایە و سوپای عەرەبی سووریا نەیتوانیوە گەرەکەکان کۆنتڕۆل بکات. ئاسایشی ناوخۆ دەشڵێت: ڕاگەیاندنی سووریا هەواڵی ساختە و پڕوپاگەندە لەبارەی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بڵاودەکەنەوە و گەڕەکەکانیان پێ کۆنتڕۆڵ نەکراوە. لەلایەکی دیکەوە، ئاسایشی ناوخۆ بە ئامانجگرتنی بنکە تەندروستییەکان بە کارێکی نامرۆڤانە ناودەبات و دەشڵێت: ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، ئەوا کارەساتی مرۆیی ڕوو دەدەن.

هەواڵ
09-01-2026

سەرۆک بارزانی و تۆم باراک دۆخی حەلەبیان تاوتوێ کرد

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆک بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، دۆخی حەلەبیان تاوتوێ کرد. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 9ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی و تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لە بارەی دۆخی حەلەب کرد. بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و سووریا و دوایین پەرەسەندن و گرژییەکانی سووریا و شاری حەلەب ئاڵوگۆڕ کرا. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان نەمێنن و بارودۆخ ئاسایی ببێتەوە و هەنگاوی جددیش بۆ بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بنرێت.

1 2 ... 67 68 69 ... 1142 1143