Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13714 بابەت
هەواڵ
13-01-2026

پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە سنووری هەولێر تەواو بوو

دوای سێ‌ مانگ كاركردنی چڕ، بەشێوەیەكی ئەندازەیی سەرنجڕاكێش یەكێك لە شاكارەكانی رێگاوبان لە چوارڕێیانی هەولێر-كۆیە-هەنارە، لە دەربەندی گۆمەسپان دروست كرا و قۆناغی قیرتتاوكردنیشی كۆتایی هات و بەم نزیكانە دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتیانی كوردستان، بە تایبەت هەولێر و كۆیە. لە پەڕەی فەرمیی پارێزگای هەولێر بڵاوکرایەوە، ئەو شوێنە كە پێشتر بە دەربەندی گۆمەسپان ناسرا بوو، یەكێك بوو لە جەنجاڵترین ڕێگەكان و یەك سایدەكانی كۆیە-هەولێر و شەقڵاوە و گۆمەسپان لەوێوە جیا دەبوونەوە و پەستانی زۆر لەسەر بوو، بە تایبەت لە وەرزی بەهاردا دەخنكا لە ڕووی هاتوچۆوە، بەڵام ئێستە هەموو ئەو ڕێگایانە بە فەرمان و سەرپەرشتی مەسروور بارزانی بوون بە دووساید و پرد و تونێلی مۆدێرن. بە تەواوبوونی ئەو چوارڕێیانە نوێیە، ئیتر هەردووسایدی رێگەی هەولێر-گۆمەسپان،سماقووڵی، هەولێر-كۆیە و هەولێر-هەنارە، بە شێوەیەكی سەلامەت و شەقامێكی مۆدێرن پێكەوە بەستراون و بە نزیكانە بە فەرمی دەكرێنەوە. لەمڕۆوە دەست دەكرێ بە شۆردی رێگەكە و دواتر هێلكاری ئاراستەكانی شەقامەكە و خێراییەكانی دیاری دەكرێت و لەگەڵ تەواوبوونی دەروازە نوێیەكەی هەولێر لە كەسنەزان، پێكەوە دەكەونە خزمەتی شۆفێر و خەڵكەوە. پڕۆژەكە پێكدێت لە بەرزەپرد، تونێل و دووساید لە ئاراستە جیاوازەكانەوە و جگە لە گرنگییەكەی بۆ سەلامەتی ژیانی خەڵك، ناوچەكە زۆر سەرنجڕاكێش دەكات. دووسایدی هەولێر گۆمەسپان لە چوار پرد و یەك ئەندەرپاس، 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆ پێكدێت، هەروەها لەو پڕۆژەیەدا دوو هەزار كارمەند و 600 ئامێری جۆراوجۆر كاریان كرد كە 100% هێزی كاری ناوخۆیین و كۆمپانیای خۆماڵی هەموو كارەكانی كردووە. ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجی و گرنگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و بە تەواوبوونی، سوودێكی زۆری دەبێت بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی سەر ڕێگەكە، كە پێشتر یەك ساید بووە و ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆی رۆژانە لێ دەكەوتەوە، بەڵام سەرۆكی حكوومەتی كوردستان كۆتایی بەو كێشانە هێنا. پڕۆژەكە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی كاری تێدا دەكرێت و بە تەواوبوونی، ڕێگەی هەولێر تا سماقووڵی بە درێژیی 38 كیلۆمەتر دەبێتە دووساید. لە 10ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر- كۆیەی دانا، هەر لەوكاتەدا رای گەیاند كە ڕێگەی هەولێر - گۆمەسپان دەكەن بە دووساید. پڕۆژەكانی ئەو ڕێگەیە، بەشێكن لە تۆڕێكی فراوانی هەڵمەتی ڕێگەوبان كە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لە هەموو ناوچەكانی كوردستان و بە ڕێنوێنی ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكوومەت دەستی پێ كرد و بەشێكی زۆریان خراونەتە خزمەتەوە و ئەوەیشی ماوە لەمساڵدا تەواو دەبن.

هەواڵ
13-01-2026

شەڕ لە نێوان هەسەدە و سوپای سووریا سەرهەڵدەداتەوە

سوپای عەرەبی سووریا، هەردوو ناوچەی مەسکەنە و دێر حافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب وەک "ناوچەی سەربازی داخراو" ڕادەگەیەنێت و ئەمەش ئامادەکارییە بۆ دوورخستنەوەی تەواوەتیی هەسەدە لەو ناوچەیە. مەسکەنە و دێر حافر خاڵی ستراتیژین و وەک پردی پەیوەندی لە نێوان حەلەب و ڕەققە دەبینرێن. چۆڵکردنی ئەم ناوچانە لە لایەن هەسەدەوە، واتا کشانەوەی هێزە کوردییەکان بۆ دواوەی هێڵە بەرگرییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی فوورات و نەمانی دەسەڵاتیان بەسەر ئەو ناوچە عەرەبنیشینانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵیاندا مابوونەوە. دەستەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای عەرەبی سووریا ڕایگەیاند: "بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە گرووپە چەکدارەکان دەکەین ئەم ناوچانە وەک پێگەیەک بۆ ئەنجامدانی کردەوەکانیان بەکاربهێنن؛ پاراستنی سەروەریی خاک و گیانی هاووڵاتیان لە پێشینەی کارەکانمانە." - دەستەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بڕیاریشی داوە هەردوو ناوچەی مەسکەنە و دێر حافر لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب وەک ناوچەی سەربازیی داخراو مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. - هاوکات داوای لە هاووڵاتییان کرد، بۆ پاراستنی گیانیان لە بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەو ناوچانە دوور بکەونەوە، سوپا جەختیشی کردەوە کە بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە گرووپە چەکدارەکان دەکات کە ئەو ناوچانە وەک پێگەیەک بۆ ئەنجامدانی کردەوەکانیان بەکاربهێنن. ئەم هەوڵەی دیمەشق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانە، جارێکی دیکە گۆڕەپانی شەڕ لە نێوان سوپای سووریا و هەسەدە دەکاتەوە.

هەواڵ
13-01-2026

شاسوار عەبدولواحید سێ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتووە

دوای ئەوەی دادگای سلێمانی ڕەتیکردەوە شاسوار عەبدولواحید بە کەفالەت ئازاد بکات، چاوەڕوانی بڕیاری نوێی دادگا دەکات. ئەو سزایەی لەسەر سکاڵای "شادی نەوزاد" ئەندامی پێشووی پەرلەمابی کوردستان بەسەریدا سەپێنرابوو، لە ڕۆژی 29ـی مانگی رابردوو کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا شاسوار عەبدولواحید ئازاد نەکراوە و لە چاوەڕوانیدایە. شاسوار عەبدولواحید، لە بنکەی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەستبەسەرە، بەو پێیەی ئەو سزایەی لەسەر سکاڵای "شادی نەوزاد" بەسەریدا سەپێنرابو، لە گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی بەسەری بردووە. دوای کۆتایی هاتنی سزاکەی تەنها شوێنی هێشتنەوەی شاسوار عەبدولواحید لە گرتوخانەی چاکسازی گەورانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە گۆڕدراوە، بەوپێیەی دوای کۆتایی هاتنی سزاکەی نابێت لە گرتووخانەی چاکسازی بهێڵرێتەوە. لە ئێستادا شاسوار عەبدولواحید لە بنکەی گرتن و گواستنەوە چاوەڕێی بڕیاری نوێی دادوەرە، بەوەی بە کەفالەت ئازاد دەکرێت یاخود لەسەر دۆسیەیەکی نوێ سزا دەدرێتەوە و ڕەوانەی گرتووخانەی چاکسازی دەکرێتەوە. هەفتەی رابردوو، شاسوار عەبدولواحید بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانی لەخواردن گرتووە، ئەمەش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هێشتنەوەی لەزیندان و ئازاد نەکردنی. ئەوکات میدیاکانی نەوەی نوێ ئاماژەیان بەوەکرد، شاسوار عەبدولواحید لەزینداندا باری تەندروستی تێکچووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هۆکارەکەی مانگرتنی بووە لە خواردن. دوای سێ ڕۆژ لە مانگرتنی لە خواردن، شاسوار عەبدولواحید مانگرتنەکەی شکاندووە. لە ئێستادا لە بنکەی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە لە دۆخی چاوەڕوانیدایە. شاسوار عەبدولواحید، لە ڕۆژی 12 ی مانگی 8 ی ساڵی رابردوو دەستگیرکرا، لەوکاتەوە تا ئێستا لە زینداندایە و دوای بەسەر بردنی ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێنرا لەسەر دۆسیەی شادی نەوزاد، هێشتا چارەنوسی یەکلایی نەکراوەتەوە.

هەواڵ
12-01-2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانیەوە

سەرۆک بارزانی لەبارەی دروستبوونی هەڵمەتێک دژی ئەو هاووڵاتییە عەرەبە سوورییانە لە هەرێمی کوردستان دەژین، پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان لە كاردانەوە بەرانبەر ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری حەلەب، بەداخەوە لە هەندێک پێگەی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا و ناوەندی تردا، هەڵمەتێك لە دژی ئەو هاووڵاتییە عەرەبە سووریاییانە دەبینرێت كە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین. ئەم جۆرە هەڵمەت و ڕەفتارانە لە جێی خۆیدا نین و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ پڕەنسیپ و بەهاكانی گەلی كوردستان ناگونجێن و دژی سیاسەت و ڕوانگەی گشتیی دامودەزگەی هەرێمی كوردستانن. لە ڕاستیدا نابێ ئۆباڵی ئەنجامدانی تاوان لەلایەن خەڵكێكەوە بخرێتە ئەستۆی خەڵکانێکی دیکەوە كە هیچ پەیوەندییان بە تاوانەكەوە نەبووە. دەبێ ڕێزی ئەو پەنابەر و هاووڵاتییە عەرەبە سووریاییانە بگیرێت كە پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە و لێرە دەژین و پێویستە كۆتایی بەم هەڵمەتە نابەجێیە بهێندرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە بگرن. مسعود بارزانی12ی كانوونی دووەمی 2026

هەواڵ
12-01-2026

بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی

جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی و وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی پێشبینی دەکات بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزێت. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئێستا بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 146 هەزار و 600 دینارە و چەند هۆکارێکی هەیە. دەڵێت: "پێشبینی دەکەم جارێکی دیکە بەهای 100 دۆلار ببێتە 149 هەزار دینار، دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناریش بە ئەستەم دەزانم." بەگوێرەی زانیارییەکانی جەبار گۆران، خواست لەسەر کڕینی دۆلار زیادبووە، بەتایبەت لەلایەن بازرگانەکانەوە. سیستمی ئەسیکۆداش کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هەبووە، ئەمە سەرەڕای دۆخی سیاسیی و ئابووری.

هەواڵ
12-01-2026

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات و ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی وەرزش دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە 12/01/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد (ئامەد سپۆر) بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی یانەکە ناهید ئەرەن کرد. ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی یانەکە و کار و چالاکییەکانیان خستەڕوو کە یەکێکە لە یانە وەرزشییە پێشەنگەکانی تورکیا . هەروەها ستایشی سەرۆکی حکومەتیان کرد بۆ پشتیوانیکردنی بواری وەرزشیی و وەرزشوانانی کوردستان و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا. لەلای خۆیەوە سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی وەرزش و وەرزشوانان کرد لە گەیاندن و پەرەپێدانی پەیامی ئاشتیی و تەبایی لە نێوان گەلاندا. سەرۆکوەزیران دەستخۆشیی لە یانەکە کرد، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشوانان دووپات کردەوە.

هەواڵ
12-01-2026

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی میسر دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی میسر لە کوردستان کۆبوویەوە و پەیوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد. ڕۆژی دووشەممە 12/01/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز مەحموود فاروق یوسف، کونسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد. بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ قاهیرە و دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی کراکونسوڵی گشتیی میسر ، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەکە و ڕۆڵی لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.سەرۆکوەزیران، پيزانینی بۆ ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد و ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی.

هەواڵ
12-01-2026

لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی هەولێر دەکرێت؟

تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، لە ماوەی رابردوو چەند جارێک داوایان کردووە دۆسیەی سەرۆکی بەرەی گەل، ڕەوەانەی هەولێر بکرێت و ئەمڕۆ دادگای سلێمانی داواکەی قبووڵ کرد. بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، بڕیاردرا کەیسی لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت، تاوەکو بڕیاری لەسەر بدرێت، کە دادگاییەکە لە هەولێر بەڕێوەبچێت یان لە سلێمانی.لاهوور شیخ جەنگی ڕەوانەی هەولێر دەکرێت؟ تەنیا دۆسیەی لاهوور شیخ جەنگی ڕەوانەی هەولێر دەکرێت، نەک خودی لاهوور شێخ جەنگی و پۆلادی برای، بەڵام سەرجەم ئەو ئیفادانەی لەسەر کەیسەکەیان وەرگیراوە، لەگەڵ کەیسەکەی ڕەوانەی هەولێر پێداچوونەوەی هەولێر دەکرێت. کێ سکاڵای لەسەر لاهوور شێخ جەنگی تۆمار کردووە؟ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، سکاڵایان لەسەر لاهوور شێخ جەنگی تۆمار کردووە، بەڵام ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون. لاهوور شێخ جەنگی بە ماددەی 56 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، ئەو ماددەیە تایبەتە بە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. بەڵام دوای ڕووبەڕوونەوە لالەزار، ماددەکەی گۆڕا بۆ 406 و تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست. شەوی 22ـی ئابی ساڵی ڕابردوو، هێزێکی زۆری  دژەتیرۆر، ئاسایس و کۆماندۆی یەکێتی هەڵیکوتایە سەر شوێنی حەوانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، دوای سێ کاتژمێر شەڕکردن، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و بەشیکی زۆری ئەندامانی هێزی دووپشک دەستگیر کران.

هەواڵ
12-01-2026

بۆڕیی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چاككرایەوە

بۆڕیی هێڵی ئاوی ئیفراز سێ چاككرایەوە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ ئاو بگاتەوە گەڕەكەكانی شاری هەولێر. دوێنێ یەكشەممە، بۆڕیی سەرەكیی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لەنێو وێستگە سەرەکییەکە شكا، دابەشكردنی ئاو لە بەشێكی گەڕەكەكانی شاری هەولێر ڕاوەستا، تیمەكانی چاككردنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەستیانكرد بە چاككردنەوەی بۆڕییەكە و دوای 20 كاتژمێر لە كاركردن، بۆڕییەکە چاككرایەوە.بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕایگەیاندووە، دوای شكانی بۆڕی هێلی گوێزەرەوەی ئاوی 'ئیفراز سێ' كە تیرەكەی 1500 ملمە و لە جۆری 'GRP'ـە، دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و  درەنگانی ئەمشەو بۆرییەکە چاککرایەوە.بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ئاو ئاراستەی عەمبارەکان دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاو بگاتەوە ئەو گەڕەكانەی هەولێر كە بەهۆی شكانی بۆڕییەكەوە بێ ئاو بوون.

هەواڵ
12-01-2026

ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی دادگایی دەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی، پرۆسەی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بەڕێوەبجێت و بڕیار لەسەر ماددە یاساییەکان بدرێت، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە نێو دادگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دادگاییکردنی لاهووری شێخ جەنگی لە کاتژمێری 10:00ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو مادددە یاساییانەی لاهوور شیخ جەنگی پێ داداگایی دەکرێت، هەمان ئەو “ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، ئەو تۆمەتانەن کە سەرەتا پێی دەستگیرکراوە. تۆمەتەکان بریتین لە: کوشتنی بە ئەنقەست، پیلاندانان بۆ کاری تێکدەرانە. شەوی 22ی ئابی 2025، پاش ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی ئامادە نەبوو خۆی ڕادەست بکات، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، (دژە تیرۆر، ئاسایش، کۆماندۆ) هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و دوای سێ کاژێر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی توند، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و بەشێکی ئەندامانی هێزی چەکداری لاهوور شێخ جەنگی بەناوی “هێزی دووپشک” دەستگیرکران. کۆمەڵیک ئەندامی هێزەکەی لاهوور توانیان ناوچەکە بەجی بهێلن و نەکەونە دەست هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، دوای ئەوەش سلێمانیان بەجێهێشت.  

هەواڵ
11-01-2026

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی...

وەزارەتی ناوخۆ بریارێکی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەردەکات و تایبەتە بەو گرێبەستە ئەلیکترۆنیانەی لەکاتی کرین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا ئەنجام دەدرێن. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی بۆ کارئاسانیی هاووڵاتییان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە لێخۆشبوون بۆ سزای دواکەوتنی ئەو گرێبەستە ئەلیکترۆنییانە دەردەچێت، کە لە ماوەی یاسایی 60 ڕۆژ دا مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارییەتییان بۆ نەکراوە.  ئەم بڕیارە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە کاتی دیاریکراودا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن، بەو مەرجەی تاوەکوو ڕێککەوتی ١ی شوباتی ٢٠٢٦، سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن. ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆ لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی مامەڵەکانی هاتوچۆ بە شێوازێکی سەردەمیانە و ئەلیکترۆنی.

هەواڵ
11-01-2026

مەسرور بارزانی پێشوازی لە نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ د...

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/11 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی ئەسعەد تورکی سواری نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کرد. لە دیدارەکەدا نوێنەری عێراق لە یونێسکۆ ، کورتەیەیەکی دەربارەی کارو و چالاکییەکانیان لە ڕێکخراوی یونێسکۆ خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگیی نوێبەراتیکردنی هەموو پێکهاتە و بەشەکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لە ڕێکخراوەکەدا کرد. سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و کار و چالاکییەکانی نوێنەری عێراق دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لە گرنگیی بوونی هەرێمی کوردستان بە ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کردەوە.

1 2 ... 66 67 68 ... 1142 1143