سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی حەلەب گفتوگۆیان کرد. دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی: ڕۆژی هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆكی سووریا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە كرد لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە. هەروەها سەرۆك شەرع ئەوەی دووپات كردەوە كە كورد پێكهاتەیەكی ڕەسەن و سەرەكیی گەلی سووریایە و جەختی لە پابەندبوونی تەواوی دەوڵەتی سووریا بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنیەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سووریا بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ئەو تێروانینەی سەرۆك شەرع هەبوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سووریەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك ڕاگەیاند كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن. هەروەها جەختیشی لە پێویستی بەردەوامیی ڕاوێژ و هەماهەنگی كردەوە ئەویش لەپێناو ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەك و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع لەبارەی دۆخی حەلەب بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و کەمێکی دیکە زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە. دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی: ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆکی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع ڕۆژی هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆكی سووریا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە كرد لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە. هەروەها سەرۆك شەرع ئەوەی دووپات كردەوە كە كورد پێكهاتەیەكی ڕەسەن و سەرەكیی گەلی سووریایە و جەختی لە پابەندبوونی تەواوی دەوڵەتی سووریا بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنیەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سووریا بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ئەو تێروانینەی سەرۆك شەرع هەبوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سووریەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك ڕاگەیاند كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن. هەروەها جەختیشی لە پێویستی بەردەوامیی ڕاوێژ و هەماهەنگی كردەوە ئەویش لەپێناو ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەك و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.
ئەنجوومەنی گەرەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە سەرباری بەردەوامی بۆردومانەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: دەمێنینەوە و بەرگری دەکەین .لە سێ ڕۆژی ڕابردووەوە، گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی هێرشی چەکداری و بۆردوومانی چڕ بوونەتەوە، ئەم هێرشانە کە لە لایەن هێزەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا و گروپە چەکدارەکان ئەنجام دەدرێن، مەترسییەکی گەورەی مرۆییان لە ناوچەکە دروست کردووە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی ئەنجوومەنی خەڵکی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، لە ڕۆژی 6ی کانوونی دووەمی 2026ەوە هێرشەکان بە چەکی قورس دەستیان پێکردووە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ مزگەوت، قوتابخانە، نەخۆشخانە، ماڵی هاووڵاتیان و ناوەندە خزمەتگوزارییەکانیان کردووەتە ئامانج. ئەنجوومەنەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئامانجی سەرەکیی ئەم هێرشانە کۆچپێکردنی زۆرەملێی دانیشتووان و تێکدانی دیمۆگرافیای ئەو گەڕەکانەیە کە سەدان ساڵە خەڵکی ڕەسەنی لێ نیشتەجێن. لە پەرەسەندنێکی مەترسیداردا، نەخۆشخانەی خالید فەجر کە تاقە ناوەندی تەندروستیی ناوچەکەیە، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بەتەواوی لەکار کەوتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی گەمارۆ و هێرشەکانەوە، دەیان ژن و منداڵ و کەسی سڤیل بریندار بوون و هیچ دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنیان نەماوە. ناوچەکە ئێستا لە ناو جەرگەی قەیرانێکی مرۆیی قورسدایە و سەرمای زستان و کەمیی پێداویستییە سەرەتاییەکان دۆخەکەی بۆ سەدان هەزار دانیشتووی گەڕەکەکان دژوارتر کردووە. ئەنجوومەنی گەڕەکەکان ڕەخنەی توند لە بێدەنگیی هێزە نێودەوڵەتییەکان دەگرێت و دەڵێت: ئەو لایەنانەی کە وەک گەرەنتی ڕێککەوتنامەکانی 10ی تشرینی یەکەم و یەکی نیسان دەستنیشان کرابوون، لە ئاست ئەم پێشێلکارییانە بێدەنگن. هەروەها جەخت دەکەنەوە کە بانگەوازەکانی لایەنی هێرشبەر بۆ تەسلیمبوونی هێزە ئەمنییەکان (ئاسایش) و چۆڵکردنی گەڕەکەکان، لە لایەن گەل و هێزە بەرگریکارەکانەوە بە توندی ڕەت کراوەتەوە و بڕیاری مانەوە و بەرگریی دراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە تەواوی خەڵکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە کراوە کە بە دەم بریندارانی نەخۆشخانەی خالید فەجرەوە بچن و بۆ پاراستنی ناسنامە و گەڕەکەکانیان، لە دژی ئەم هەوڵانەی کۆمەڵکوژی و گۆڕینی دیمۆگرافیا ببنە یەک دەنگ و پشتیوانی هێزە ناوخۆییەکان بن. گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، بە ناوچەی کوردنشین و فرەنەتەوە ناسراون کە لە ساڵانی ڕابردوودا سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەرییان پەیڕەو کردووە، ئەم ناوچانە پێشتریش چەندین جار ڕووبەڕووی گەمارۆ و هێرشی گروپە چەکدارەکان بوونەتەوە، بەڵام هێرشەکانی ئەم دواییەی ساڵی 2026 وەک هەوڵێکی ڕاستەوخۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنامە ئەمنییەکانی پێشوو و گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتووانی ناوچەکە دەبینرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک لەبارەی ڕووداوەکانی حەلەب بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت ڕێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات. دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی: ڕووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد لە پێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێڕ پرسیارەوە. شەڕ و توندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتی هیچ کێشەیەک ناکات. هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت ڕێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات. پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، ئێمەی بە قووڵی نیگەران کردووە. هیوادارین هەموو لایەک، دان بە خویاندا بگرن و ژیانی هاووڵاتییان بپارێزن و بۆ چارەسەریی کێشەکان، پەنا بو دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن. هەروەها هیوادارین سیستەمی حوکمرانی ئێستای سوریا لە ئاستی بەرپرسیارەتیی دەسەڵاتێکی دیموکرات و گشتگیر بۆ هەموو خەڵکی سووریا بێت.
ئەمڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و بەپێی زانیارییەکان گفتۆگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکەن.ماوەی ساڵێک و سێ مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەواو بووە و تاوەکو ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە. پارتی و یەکێتی بەشی زۆری پرسەکانی تایبەت بە حکومەتیان یەکلا کردووەتەوە و پۆستەکان ماوە.وا بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 08/01/2026، پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانە و دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کۆببنەوە.پێشتر مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، گفتوگۆیەکی چڕدەکرێت، ئەگەری زۆرە وادەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دیار بکرێن.
سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: گۆڕانكارییە سیاسیەكانی سووریا دەرفەتێكی باش بوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكی گونجاو بۆ ئەوەی ڕەچاوی مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە سووریا بكرێت و سەرجەم كێشەكانیش چارەسەر بكرێن. لەوپێناوەشدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەوڵی زۆرمان دا كە پێویستە هەرچی گرفت و ناكۆكی هەیە لەڕێگەی دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن. بەڵام ئەو بارودۆخە مەترسیدار و ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە ئێستا لە شاری حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و مەترسی لەسەر ژیانی خەڵكی سڤیل و هاووڵاتیانی بێتاوان دروست كردووە و هەڕەشەی پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی كورد لەو ناوچەیەدا هەیە. داوا لە دەستەڵاتدارانی سووریا دەكەم ناكۆكیی سیاسی نەكرێتە ناكۆكیی نەتەوەیی و لەو كێشە و گرفتانەی لە ناوچەی حەلەبدا هەن ڕێگە نەدرێ هاووڵاتیانی كورد تووشی گوشار و زەبروزەنگ و دەركردنیان لە شوێنی باب و باپیرانیان و پاكتاوی ڕەگەزی ببنەوە، هەروەها داواش لە لایەنە كوردییەكان و بە تایبەت (قسد) دەكەم ئەوەی لە توانایاندا بێت بیكەن لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ و پێكدادان و ڕێگەگرتن لە خونڕێشتنی زیاتر و هەردوولا كار بۆ گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. ناكرێ بوونی ناكۆكیی سیاسی ببێتە هۆی ئەوەی ژیانی خەڵكی سڤیل بخرێتە ژێر مەترسی و پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی گەلی كورد ڕوو بدات و ئەوە تاوانی دژی مرۆڤایەتیە و دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە. مسعود بارزانی 7ی کانوونی دووەمی 2026
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، داوای لە دەزگا ئەمنییەکان و هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا کرد کە بە هیچ شێوەیەک ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران نەبنەوە و پەنا بۆ توندوتیژی نەبەن. ئەم داوایەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران لەم ڕۆژانەی سەرەتای ساڵی 2026دا، شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتییان بەخۆیەوە بینیوە و سەرۆککۆمار جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی مافی دەربڕینی هاووڵاتییان و هێورکردنەوەی گرژییەکان دەکاتەوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین شەپۆلی توندی ناڕەزایەتی بەخۆیەوە بینیوە کە زۆرجار بە توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە وەڵام دراونەتەوە و قوربانی زۆری لێکەوتووەتەوە. مەسعوود پزیشکیان کە وەک کەسایەتییەکی میانڕەو دەستبەکار بووە، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی گۆڕینی شێوازی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگری لە تەقینەوەی زیاتری توڕەیی شەقام بگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە قەیرانی ئابووری و داواکارییە کۆمەڵایەتییەکان هێشتا وەک هۆکاری سەرەکیی بێزاریی هاووڵاتییان لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا ماونەتەوە.
چەند رۆژێکە ناجێگیریی بەهای دینار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە. بەرپرسێکی بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، بانکەکەیان هیچ ویستێکی بۆ گۆڕینی نرخی دینار نییە، هۆکارەکەش بۆ جێبەجێکردنی گومرگی پێشوەختە دەگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2026 حەیدەر غازی، بەرپرسی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، "هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار رووی نەداوە، بانکی ناوەندی هیچ نیازێکی گۆڕانکاری لە نرخی دیناردا نییە و نرخەکە لەسەر 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک جێگیرە." بەرپرسی راگەیاندنی بانکی ناوەندی دەڵێت، "ئەوەی لە بازاڕەکاندا وەکو نرخی ئاڵوگۆڕ باس دەکرێت، تەنیا داواکاریی بازاڕی نافەرمییە بۆ دۆلار، لە دەرەوەی سیستمی ئەو بانکانەیە کە مۆڵەتی کارکردنیان لە گواستنەوە دەرەکییەکاندا هەیە." حەیدەر غازی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی لە بازاڕ بۆ رێکاری گومرگی پێشوەختە گەڕاندەوە، بەهۆی ئەو داواکارییەی لە دەرەوەی سیستمی بانکی هەیە و گوتی، "رەنگە جێبەجێکردنی رێکارەکانی گومرگی پێشوەختە گوشارێکی زۆری خستبێتە سەر دۆلاری کاش، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی داواکاری لەسەر دۆلار لە بازاڕە نێوخۆییەکان." رێکاری گومرگی پێشوەختە لە سەرەتای کانوونی یەکەمی 2025ـەوە کەوتە واری جێبەجێکردن. گومرگی پێشوەختە وادەکات بازرگانان لەبری رادەستکردنی گومرگ لە دەروازە سنوورییەکان بە کاش، پێشتر رادەست بکرێت و لەنێو سیستمى ئەسیکۆدا دەیسەلمێنێت پارەى گومرگى داوە، تاوەکو کۆدێکى پێبدرێت و لە رێگەیەوە بتوانێت کاڵاکەى لە دەروازە سنوورییەکان دەرباز بکات. کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندیی بە دەنگۆکانەوە هەیە زیا تائی، نوێنەری کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق رایگەیاند، "دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینێکی وەهمییە و هۆکارەکەی بۆ هەواڵ و دەنگۆکانی ناوخۆ و دەرەوە دەگەڕێتەوە، نەک کەمیی دۆلار لە بازاڕدا." زیا تائی ئاماژەی بەوە کرد، نرخی ئاڵوگۆڕ لە عێراق بەردەوام لەژێر کاریگەریی هەواڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و رووداوە هەرێمییەکاندایە؛ گوتیشی، "ئەم گۆڕانکارییە راستەقینە نییە و وەهمییە، چونکە هێشتا خستنەڕووی دۆلار و داواکاری لەسەری وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە." نوێنەری کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو رایگەیاند، "هۆکاری ئەم ناسەقامگیرییە لە بەهای دینار، کاریگەریی ئەو هەواڵانەیە کە لە ناوخۆ و دەرەوە بڵاودەبنەوە." ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەگەر رووداوەکان بەرەو ئاراستەیەکی نەرێنی بڕۆن، ئەوا نرخی دۆلار زیاتر بەرز دەبێتەوە. تائی تیشکی خستە سەر ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئەگەری گۆڕانکاری لە نرخی فەرمیی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەکەن و گوتی، "بەشێکی دیکەی کاریگەرییەکان پەیوەندی بەو هەواڵانەوە هەیە کە باس لە ویستی حکومەت دەکەن بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕ دروست کردووە." رۆژی 5ی ئەم مانگە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار، ئەمڕۆش 100 دۆلار بە 146.500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی هێنانەوەی کەلوپەلی حاجیان دەکات لە سعودیە. کاروام ستوونی، وتوبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، ئاگاداری سهرجهم كۆمپانیاكانی گواستنهوهی كهلوپهل له ههرێمی كوردستان دهکەینەوە، کە ههر كۆمپانیایهك دهیهوێت بهشداربێت له كهمكردنهوهی هێنانهوهی كهلوپهلی حاجیان له عهرهبستانی سعوودیه له شاری مهككهی پیرۆزهوه بۆ ههرێمی كوردستان بۆ گشت پارێزگاكان و ئیداره سهربهخۆكان. کاروان ستوونی ڕاشیگەیاند، دهتوانن لە رۆژی چوارشهممه 07-01-2026، سهردانی بهشی یاسایی و گرێبهستهكان له بهرێوهبهرایهتی گشتی حهج و عومڕه بكهن به مهبهستی وهرگرتنی تهندهر. هەروەها دوا وادە بۆ وهرگرتن و گهڕانهوهی تهندهر كاتژمێر 11ـی پێش نیوهڕۆی رۆژی یهكشهممه 18-01-2026.
دوای ئەو پشێوییانەی لە نزیک هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب لەنێوان سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا، وەزارەتی بەرگریی سووریا هۆشداریی بە دانیشتوونەکانی ئەو دوو گەڕەکە دەدات. وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، سەرجەم پێگەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دەبنە ئامانجی ڕەوای سەربازی سوپای سووریا. سوپای سووریا داوا لە هاووڵاتییانی مەدەنی نیشتەجێی هەردوو گەڕەکەکە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی پاراستنی گیانیان دەستبەجێ لە بارەگا و خاڵە سەربازییەکانی هەسەدە دووربکەونەوە. هاوکات بۆ دەرچوونی هاووڵاتییان لەو ناوچانە، سوپا کردنەوەی دوو ڕێڕەوی مرۆیی ئارامی ڕاگەیاندووە، کە بریتین لە، دەروازەی عەوارز و شەقامی زوهوور و ئەم ڕێڕەوانە تاوەکو کاتژمێر3:00 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کراوەیی دەمێننەوە.
شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی پەستانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بۆ چەند خولەکێک کارەبا لە تەواوی کوردستان پچڕا و دواتر دۆخەکە ئاسایی بووەوە. بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر ڕایگەناد، کێشەکە نەماوە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە، تیمە تەکنیکییەکان کێشەکەیان چارەسەر کردووە و دۆخی کارەبا ئێستا ئاساییە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتژمێر 01:30 بۆ 02:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر کرا ، تا کاتژمێر 04:00 دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە، ئێستا هیچ شوێنێک نیە کارەبای بۆ نەگەڕابێتەوە. دوێنێ ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا بەهۆی زۆری خواستی هاوبەشانی کارەبایە، هەروەها کێشەی تەکنیکی یەکێکە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا، هەوڵەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا بەردەوامە، کار لەسەر ئەوە دەکەین نزیکەی 180 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت و تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماری ساڵی ڕابردوو بە گوژمەی 116 ملیار دینار ژمارەیەک پرۆژەی جێبەجێ کردووە. بەگوێرەی ئامارێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 2025 بە گوژمەی 116 ملیار دینار، 67 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە شاری هەولێر لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە جێبەجێ کراون. لەو نێوەندەدا بە ڕووبەری یەک ملیۆن مەتر دووجا کاری کردنەوەی شەقام و 260 هەزار م٢ کاری قیڕتاوکردن ئەنجامدراوە. سەرەڕای بەرهەمهێنانی دوازدە هەزار تۆن قیر بۆ چاککردنەوەی ڕووبەری 60 هەزار مەتر دووجا بۆ شەقامە ناوخۆییەکان. هەروەها لە ئێستادا بەپێی پلانی نوێی ساڵ، کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شەقام لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامی دەبێت.