سبەی چوارشەممە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کودەبنەوە. کۆبوونەوەکە لە ھەولێر دەکرێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و یەکدەنگی کورد، دەکرێت. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، گفتوگۆش لەبارەی ڕێکەوتنی نوێی ستراتیژی دەکرێت.
هونەرمەندی دیاری تورکیا سیبەل جان، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا بە شۆخ و شەنگی دەردەکەوێت. سیبەل جان، کە لەدایکبووی ساڵی 1970-یە و سێ جار هاوسەرگیری کردووە و 3 منداڵی هەیە. یەکێکە لە هونەرمەندە گۆرانی بێژە دیارەکانی تورکیا.
ئهمه دهقهكهیهتی: لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە گوایە شەوی 3/2ـی كانوونی دووهمی 2022 رووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە روویداوە. ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان رایدەگەیێنین، هیچ رووبەرووبونەوەیەک لە نێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە رووی نەداوە، ئەوەی روویداوە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستیان بەسەر چەند قاچاخچیەک گرتووە کە هەوڵی گەیاندنی هاوکاریان بۆ چەکدارانی پەکەکە داوە، بۆ زیان گەیاندن بە خەڵکی ناوچەکە و کوردستان بە گشتی، بەبێ بوونی هیچ زیانێک لە برایانمان لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، خۆشەبەختانە دەستگیرکراون. خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکە دڵنیا دەکەینەوە تاکو پێشمەرگە قارەمانەکان گیان فیدایانە لە سەنگەرەکان و ئاسایشەکان شورەی پۆڵاین بن، خاک و خەڵکی کوردستان هەمیشە پارێزراو دەبن لە هەر هەوڵ و پلانێکی دوژمنان کە هەوڵ بدەن ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدەن . راگهیاندنی بهرێوهبهرایهتی ئاسایشی بازگهكان
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە سەرەتای ساڵی نوێی ٢٠٢٢ لە قودسی کوردستان، کەرکوک کرد. سەرەتای کۆبوونەوەکە کە ئەمرۆ ٣-١-٢٠٢٢ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی لە کەرکوک بەرێوەچوو، بە ساتێك رێزلێنان لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان و عێراق دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. تەوەرەی سەرەکی باسەکان رەوشی سیاسیی کوردستان و عێراق بوو لە دەروازەی ساڵی نوێ و ھەڵوێستی یەکێتیی دەربارەی ئیستحقاقی کورد لە بەغدا و پێکھاتنی حکومەتێکی نوێی وڵات لەبەر رۆشنایی دەرەنجامی دوا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کە ئێستا گۆڕینەوەی بیروڕا و گفتوگۆی چڕ لە نێوان ھێزە سیاسییەکان بۆ ئەم مەبەستە دەستیپێکردووە. کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لەم بارەیەوە جەختیکردەوە لە سیاسەتی نەگۆری یەکێتی، کە پێویستە حکومەتی داھاتوو لەسەر بنەمای دەستوور و تەوافوق و شەراکەتی راستەقینە نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات و پێشینەی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دەربەست لە ئاست داخوازییەکانی گەلی عێراق بکاتە کارنامەی بەپەلەی خۆی. چونکە تەنھا بە حکومەتێکی لەو شێوەیە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەپەرژێتە سەر ئەرکە نیشتمانییەکانی بەرەنگاری تیرۆر و تایفەگەری و ڕاستکردنەوەی باری ئەمنی و سیاسی بە تایبەتی بۆشایی ئەمنی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادی کە پێویستی بە ھەماھەنگی کارا ھەیە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق. بۆ ئەم مەبەستەش مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەی لە کەرکوک بە ئاماژە و پەیامێکی کوردستانی و عێراقی لە قەڵەمدا کە مەبەست لێی بایەخدانە بە ژیان و ئارامی خەڵکی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە کە لە جیاتی ھەموو کوردستان و عێراق قوربانییەکی زۆریان داوە لە شەڕی دژی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکان و پێویستە بە نەخشەرێی سياسی و دەستووری کێشەکانیان چارەسەر بکرێت. کۆبوونەوە ھەروەھا پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەکخستنی بەکردەوە و کارای ھەڵوێستی کوردستانی لەبەرامبەر پێشھاتەکانی عێراق بۆ ئەوەی پرۆژەی کوردستانی ئەرکەکانی لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی و ئیستحقاقەکانی حکومەتی تازە جێبەجێ بکات. بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە ھاوبەشەکانی یەکێتی و پارتی گەڵاڵەی بەرنامەی پێکەوەیی لەبەغدا یەکلایی بکەنەوە. بەشێکی تری تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تەرخانی کاروباری ناوخۆی یەکێتی و چاکسازی و گەشەپێدان و ھەڵوێستی حزبی کرا. جەخت کرایەوە کە پرۆسەی رێکخستنەوەی پەیکەری یەکێتی لە مەکتەب و ئۆرگانەکان بەردەوامە و ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕوا بۆ پتەوکردن و پوختەکردنی ریزەکانی یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال و کۆششکردن بۆ گەنجکردنەوەی حزب لەرێی نوێکردنەوەی بەشداری چۆنایەتی ژنان و لاوان لە ئۆرگان و رێکخراوەکانی یەکێتیدا.
"گروپی لۆبی"، كە لەناو بزووتنەوەی گۆڕان دروست بوون، هەڕەشەی داخستنی دەرگای گردەكە (مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی) دەكەن. بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی جێگەی داواكاریو خواستەكانی ئەوان لەو لیژنەیە نەكراوەتەوە، كە بۆ ئامادەكاری كۆنفرانسی نیشتمانی دروستكراوە، ئەندامانی "گروپی لۆبی" هەڕەشەی داخستنی دەرگای گردەكەیان لە بەرپرسانی گۆڕان كردووە. هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو گروپە ماوەی 48 سەعاتیان داناوە بۆ جڤاتی نیشتمانی، بەوەی داواكارییەكانیان جێبەجێبكرێت، بە پێچەوانەوە رێگە بەكەس نادەن هاتووچۆی گردەكە بكاتو دەرگا بەڕووی هەموو سەركردەكانی گۆڕان دادەخەن. ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی 2ی كانوونی دووەم، جڤاتی نیشتمانی لیژنەیەكی حەوت كەسی پێكهێنا، ئەوەش بۆ ئامادەكاری بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەكە، كە بڕیارە لە 26ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت. "گروپی لۆبی" لەلایەن چیا نەوشیروان مستەفاوە پێكهێنراوە، ئەوەش بەئامانجی جێبەجێكردنی خواستو داواكارییەكانی بۆ كۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان. ژێدەر بوار نیوز
مامۆستا بەدەل بەرواری و سێ لەو هاونیشتمانیانەی کە لە ماوەکانی رابردوودا لە زیندان بوون و ئازادکران بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە چوونەوە سەر کارەکانی پێشووی خۆیان؛ بەدەل بەرواری لەوبارەوە رایگەیاند، "گەڕامەوە سەر کارەکەم و ئێستا هیچ کێشەم نییە". هاوکات عومەر عەلی تەها، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک رۆژی دووشەممە 03-01-2022 رایگەیاند، "بڕیارەکە لە وەزارەتی پەروەردەوە هاتووە و ئێمەش نووسراومان بۆ پەروەردەکانی زاخۆ، دهۆک، رۆژئاوا و ئاکرێ کردووە بۆ دەستبەکاربوونەوەی سێ مامۆستا و فەرمانبەرێک". بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆک لە نووسراوێکدا، کە واژۆی عومەر تەها، بەڕێوەبەری گشتیی لەسەرە، بڕیاریداوە هەریەک لە بەدەل عەبدولباقی ئەبابەکر بە ناونیشانی مامۆستای بنەڕەتی؛ فرسەت ئەحمەد سەعید، فەرمانبەر؛ سلێمان مووسا ئەحمەد، مامۆستای بنەڕەتی و جەمال خەلیل مەجید، مامۆستای ئامادەیی دەست بە کارەکانیان بکەنەوە. بەدەل بەرواری، مامۆستا لە قوتابخانەی بەهدینان لە گەڕەکی شێلێی شاری دهۆک، ڕایگەیاند، "هیچ کێشەم نەماوە و وەکو مامۆستا گەڕاومەتەوە سەر کارەکەم". بەدەل بەرواری دەڵێت، "لە ماوەی مانەوەم لە زیندان تەنیا کارەکەم راگیرابوو، مووچەی بنەڕەتیم لە زیندان بۆ دەهات؛ زۆر هاوکاری کرام بۆ گەڕانەوەی کارەکەم، بە تایبەت بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک". رووداو
سهرچاوهیهكى ئاگادار له مهكتهبی سیاسیی یهكێتى به باڵکێشی ڕاگهیاند: ”مهكتهبی سیاسی پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ به سهرپهرشتى بافڵ جهلال تاڵهبانى كۆدهبێتهوه”. سەرچاوەکە ئاماژهى بهوهشكرد، کە “لهكۆبوونهوهكهدا تاوتوێی دۆخى سیاسیی ههرێمى كوردستان و عێراق و دوایین پێشهاته سیاسی و ئهمنییهكان دهكرێت”. تهوهرێکی دیکەی کۆبوونەوە پرسی پێكهێنانى حكومهتى داهاتووى عێراق و پەیوەندییەکانی یەکێتی دەبێن لەگەڵ لایەن سیاسییەکان، بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ئەمڕۆ لە چەند پارێزگایەکی عێراق کراوەتە پشوو. ئەمڕۆ ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی-یە، کە بەرەبەیانی 3ی کانوونی دووەمی 2020، لە رێگەی بۆردوومانێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمەریکاوە کوژران. هەربەم بۆنەیەوە، لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەدین، ئەنبار، نەینەوا، دیالە، واست، زیقار، بابل، بەسرە، نەجەف، کەربەلا، میسان و دیوانیە، ئەمڕۆ کراوەتە پشووی فەرمی. هەر پەیوەست بەو یادە شەوی رابردووش، لایەنگرانی بەشێک لە لایەنە شیعەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی. چەند چالاکی و گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ئەمڕۆش بەردەوامییان دەبێت. k24
سبەی دووشەممە ٢٠٢٢/١/٣ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان بۆ مانگی ٢٠٢١/١٢ دابەش دەکرێت.
جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان دەستەیەکى حەوت کەسیى هەڵبژارد و لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى نیشتمانى کارا کرد، بەمەبەستى ئەنجامدانى دوەم کۆنفرانسى نیشتیمانى لە نزیکترین کات و سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان. دواى زنجیرەیەک کۆبونەوە لە دو هەفتەى رابردودا، سەرلەبەیانى ئەمرۆ یەکشەممە (٢٠٢٢/١/٢) جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوەوە، کۆبونەوەکە تەواوکارى کۆبونەوەکانى دیکە بو کە لە هەفتەى رابردو ئەنجام درا. سايتی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاوی کردەوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیماندا دەستەیەکى حەوت کەسى بە نوێنەرایەتى جڤاتەکانى نیشتیمانى و گشتى و سێ لە هەڵسوڕاوانى دیارى دەرەوەى جڤاتەکان هەڵبژێردران کە بریتین لە (هۆشیار عومەر، نزار محەمەد، هاوڕێ کاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، د. تەها حەمە عەزیز و شوان قلیاسانى). ئەو دەستەیەی کە لە کۆبونەوەى ئەمڕۆدا متمانەى جڤاتى نیشتیمانیى وەرگرت لەگەڵ لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس، دەست بە ئامادەکارى دەکەن بۆ ئەوەى لە نزیکترین کاتدا کۆنفرانسى دوەمى نیشتیمانى بۆ بەخۆداچونەوە و خۆ رێکخستنەوەى بزوتنەوەکە ببەستن. بەپێى دەستورى رێکخراوەیى بزوتنەوەى گۆڕان ئەرکەکانى کۆنفڕانسى نیشتیمانى خۆى دەبینێتەوە لە - نوێکردنەوەى بەرنامەى سیاسى لە بوارە جیاوازەکاندا - پێداچونەوە بە دەستورى رێکخراوەیى، هەڵسەنگاندن و دەستکاریکردنى پلاتفۆرمەکانى هەڵبژاردنەکانى پارێزگا و هەرێم و عێراقى فیدراڵ، - هەڵسەنگاندنى ئەداى تیمەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەت و نوێنەرەکانى لە دەزگا هەڵبژێردراوەکانى؛ پارێزگا، هەرێم و عێراقى فیدراڵ - هەڵسەنگاندنى ئەداى جڤاتى نیشتیمانى لە چەند ساڵى رابردودا. هەمو ئەمانەش پڕۆسەى سەرلەنوێ خۆڕیکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕانە بەتایبەت دواى ئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کە بزوتنەوەى گۆڕان نەیتوانى تێیدا دەنگى پێویست بەدەستبهێنێت.
پارێزگاری هەولێر ڕوونکرنەوە دەدا لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک دەدا کە تێیدا چەند گەنجێک گێچەڵ بە ئافرەتان دەکەن و دەڵێ: ئەو شوێنە هەولێر نییە. پارێزگاری هەولێر بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بڵاوبوونەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت گێچەڵ بە ئافرەتان دەکرێت، لە هەولێر نیە، ئەگەر حاڵەتێکی نەخوازراوی لەو شێوەیە رووبدا، رێکاری توند دەگرینە بەر.
شێخ نەھرۆ کەسنەزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە سلێمانی ساز کرد و ئامانجی کۆبوونەوەکەی بە وتەی خۆی: ڕاگەیاندنی ھەلی کارە بۆ خەڵکی شارەکە، بەڵام لە میانی کۆبوونەوەکەیدا بڕی 250 ھەزار دینار وەک بەخشیش دەداتە پەیامنێرن و زۆربەیان وەریدەگرن. عیماد بیلال, یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەیە کە پارەکەی ڕەتکردووەتەوە، بە باڵکێشی وت: ھەموو پەیامنێرەکان وەریان گرت، ئێستا بەشێک لەوانە لە کەناڵەکانیانەوە داوایان لێکراوە پارەکە بگەڕێننەوە. بە پێی پرەنسیپەکانی کاری ڕۆژنامەوانی، وەرگرتنی خەڵات و پادداشت و ھەرجۆرە دەستکەوتێکی تر، بۆ میدیاکاران ڕێگەپێنەدراوە و وەرگرتنی ھەر شتێک پێچەوانەیە لەگەڵ ئیتیک و پرەنسیپە میدیاییەکان.