چیا نەوشیروان مستەفا گروپێكی لەناو بزووتنەوەی گۆڕان دروستكردووە، بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەو گروپەوە فشار لەسەر ئۆرگانەكانی بزووتنەوەكە دروست بكات، كە ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی.بەپێی زانیارییەکان، گروپەكە ناوی لێنراوە "گروپی لۆبی"و لەچەند ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی‌و چەند كەسێكی تری ناو بزووتنەوەی گۆڕان پێكدێن.هەر بەپێی زانیارییەكان، ئامانج لەدروستكردنی ئەو گروپە ئەوەیە، بۆ ئەوەی چیا نەوشیروان مستەفا لەڕێگەیانەوە فشار لەسەر ئۆرگانەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دروست بكات‌و ئەو ئامانجانەی دەیەوێت بۆ كۆنفرانسی نیشتمانی بەدی بهێنێت.ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 26ی كانوونی دووەم بزووتنەوەی گۆڕان كۆنفرانسی نیشتمانی ببەستێت‌و لەئێستاوە دەستكراوە بە ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنفرانسەكە.زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە "گروپی لۆبی" بە ئاماژەی چیا نەوشیروان مستەفا دەستیان بەفشار كردووە، بۆ ئەوەی لە لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانس چەند ئەندامێكیان هەبێت."گروپی لۆبی" داوای سێ ئەندامیان لەو لیژنە نۆ كەسییە كردووە، كە بڕیارە ئامادەكاری بۆ كۆنفرانسی نیشتمانی بكەن، بەو هۆیەشەوە كێشە دروست بووەو تائێستا نەتوانراوە ئەندامەكانی ئەو لیژنەیە دیاری بكرێت.بەپێی راسپاردەی جڤاتی نیشتمانی دەبێت ئەندامانی لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانسی گۆڕان لە نۆ كەس پێكبێن‌و تائێستا چوار ئەندام لە جڤاتەكانی گشتی‌و نیشتمانی دیاریكراون بۆ لیژنەكەو كێشە لەسەر پێنج ئەندامەكەی تر هەیەو بەو هۆیەوە نەتوانراوە لیژنەكە پێكبهێنرێت. ژێدەر بوار نیوز
نازدار جزیری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە و ساڵی نوێ لە فانەکانی پیرۆز دەکات. نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیره‌ی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه.
لە شاری ستراسبۆرگ لە فەرەنسا، تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەیان ئۆتۆمبێل دەگوازنەوە کە لە لایەن خەڵکەوە ئاگریان تێبەردراوە. سووتاندنی ئۆتۆمبێل لە شەوی سەری ساڵ لە فەرەنسا بووەتە دیاردە، خەریکە جێگەی خۆی لە مێژوو و کولتووری فەرەنسی بەهێز دەکات. شەوی رابردوو 874 ئۆتۆمبێل لە فەرەنسا سووتێندران؛ 87 یان تەنیا لە شاری ستراسبۆرگ بوون. لێکۆڵینەوە دەستی پێکراوە و 441 کەسیش دەستگیرکراون. ژان پاول، دانیشتووی ستراسبۆرگ دەڵێت "ئۆتۆمبێل ماڵ و سەروەت و سامانە، ئامرازی کارکردنە، دەتوانیت لە چرکەیەکدا لەدەستی بدەی. بێ ئۆتۆمبێل بەیانی رۆژی دووشەممە چۆن دەچیتە سەرکار؟" سووتاندنی ئۆتۆمبێل لە فەرەنسا مێژووەکەی بۆ 90ـەکانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە. هۆکاری جیاواز باس دەکرێت بۆ سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکان لە شەوی سەری ساڵی نوێ‌دا لە فەرەنسا، لەوانەش وەک رێگەیەک بۆ نەهێشتنی بێزاری و ناڕەحەتی لای هەندێک کەس. ماریتی مونیر، دانیشتووی ستراسبۆرگ دەڵێت "بووەتە کێبڕکێ لەنێوان گەڕەکەکان، بۆ ئەوەی بزانن کام گەڕەک زۆرترین ئۆتۆمبێل دەسووتێنێ؛ ئەمە جێگەی قبووڵکردن نییە. باشتروایە ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین." لە شەوی سەری ساڵی نوێی ساڵی 2018دا 1290 ئۆتۆمبێل و لە 2019شدا 1457 ئۆتۆمبێل سووتێندران. بەڵام لە 2020دا بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ خەڵک دەرفەتی ئۆتۆمبێل سووتاندنیان کەمتر بوو کە 861 ئۆتۆمبێل بوو.
سیروان عەباس رووداو بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2021 دا لە هەرێمی کوردستان 74 زانا‌و مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە، کە 47 یان بە هۆی کۆرۆناوە بووە. مەلا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی رابردوو 74 زانا و مامۆستای ئایینی کۆچی دواییانکردووە، 47 مامۆستای ئایینی به هۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوە و ئاماژەی بەوەشکرد "کۆچی دوایی ئەو مامۆستایانە کەلێنێکی گەورەی دروستکردووە". مەلا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی وتیشی " سەرجەم ئەو مامۆستایانە پێشنوێژ و وتارخوێن یان پێشنوێژبوون و بە فەرمی فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف بوون". بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان جەختی لەوە کردەوە "به ئامانجی زیندوو هێشتنه‌وه‌ی خزمه‌ت و دڵسۆزییه‌كانی ئه‌و زانایانه‌ی وه‌فاتیان كردووه، راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان وێنه‌و ناو و رێککەوتی وه‌فات و شوێنی نیشته‌جێ بوونیانی تۆمارکردووە، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌رشیف و لای خه‌مخۆرانی بواری زانست و شه‌ریعه‌ت پێگه و ناوبانگیان به دره‌وشاوه‌یی له سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو بمێنێته‌وه و له یاد نه‌كرێن".
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ڕایگەیاند، دوو گەنجی دانیشتووی گوندی دایلانی سیدەکان لە پشت گوندەکەیان نزیک بنکەیەکی سەربازیی تورکیا بوونەتەوە و سەربازانی تورکیاش هەردووکیانی دەستبەسەرکردووە. ئەمڕۆ شەممە 1-1-2022 ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان رایگەیاند، "شەوی پێنج شەممە 30-12-2021 دوو گەنج بە ناوەکانی حەیفی خەلیل تەمەن 20 ساڵ و زێدان نەبی تەمەن 19 ساڵان کە دانیشتووی گوندی دایلانی شارۆچکەی سیدەکانن، نزیک بارەگایەکی سەربازیی سوپای تورکیا بوونەتەوە و لە لایەن سەربازانەوە دەستگیرکراون." ئیحسان چەلەبی وتی، لە رێگەی پاسەوانی سنووری عێراقەوە بەدواداچوون کراوە و روونبووەتەوە کە دوو گەنجەکە لای سەربازەکانی سوپای تورکیا دەستبەسەرن. بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان وتی، سەربازانی قەڵاکە بە پاسەوانی سنووریان گوتووە کە دەیانەوێت هۆکاری نزیکبوونەوەی ئەو دوو گەنجە لە بنکە سەربازییەکەیان بزانن و بۆ ئەو مەبەستەش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن. ساڵی 2019 سوپای توکیا لە سنووری برادۆستەوە خاکی هەرێمی کوردستانی بەزاند و ژمارەیەک بنکەی سەربازیشی لە بەرزاییەکانی ناوچەکە دروستکردووە. رووداو
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ده‌بێت جوان ئیحسان، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به‌هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى شێر په‌نجه دوو له ئه‌ندامه‌كانى له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌بڕدرێته‌وه.به‌پێى زانیارییه‌كان، له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو، جوان ئیحسان، سه‌رۆكى پێشووى فراكسیۆنى یه‌كێتیى له په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌ندامى ئێستاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك بوو، له دواى ته‌شه‌نه‌كردنى نه‌خۆشییه‌كه‌ى له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ستێكى بڕاوه‌ته‌وه.جوان ئیحسان، مانگى رابردوو به فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى وه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه ده‌ستنیشانكرا. جوان ئیحسان سەرچاوە بوار نیوز
دوای کۆتایهاتنی پشووەکانی ساڵی نوێ، دابەشکردنی موچەی مانگی (12)ی فەرمانبەران دەستی پێ‌کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە، دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین دەستپێدەکات و وەزارەتی تەندروستیش یەکەم وەزارەتە کە مووچە وەردەگرێت. بەهۆی پشوەکانی ساڵی نوێی (2022)وە دابەشکردنی مووچە کەوتوەتە ساڵی نوێ و دوای وەزارەتی تەندروستیش بەپێی ڕیزبەندی وەزارەتەکانی دیکە مووچە وەردەگرن. بەپێی زانیاریەکان، دوای وەزارەتی تەندروستی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی (70 و 80)موچە وەردەگرن
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینیەوە، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند و داوای یەکڕیزی و یەکگوتاری حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ بەشداریکردن و کارکردن لەسەر کارنامەیەکی هاوبەش بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵی كرده‌وه، له‌پێناو جێبجێكردنی مادده‌ی 140 و مافه ده‌ستوورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ده‌قی په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان: بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم رۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و، لە سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگران و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان و گەلە خۆڕاگرەکەمان دەکەین. هەلومەرجی سیاسی عێراق بەرەو قۆناغێکی نوێ دەڕوات، بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەسەندکردنی ئەنجامەکانی، بۆیە لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر یەکڕیزی و یەکگوتاری حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ بەشداریکردن و کارکردن لەسەر کارنامەیەکی هاوبەش بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵی و داھاتووی عێراق، کە ئەجێندایەکی روون و تێروتەسەل لەخۆ بگرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و مەسەلە هەڵواسراوە درێژخایەنەکان، بەجۆرێك كه لە خزمەتی خواست و مافە رەواکانی گەلەکەمان بێت، لەوانەش جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستوور و دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم و پێداویستییەکانی ھێزی پێشمەرگە و، چەسپاندنی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بە پێی ئیستیحقاقی دەستووریی. بەبۆنەی سەری ساڵی (2022)ی زایینیەوە، جارێکی دیکە بەڵێن نوێ دەکەینەوە، کە وەك هەمیشە لە ئاست خواست و ویستی گەلە خۆراگر و سەربەرزەکەمان دابین و سووربین لەسەر پتەوکردنی سەقامگیری و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی و ئاشتەوایی و قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و فرەڕەنگیی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئەو قەوارەیە و دەسکەوتەکانمان. هیوادارین ساڵی نوێ ساڵی کۆتاییهاتنی کێشە و گیروگرفت و دەردەسەرییەکان بێت.. ساڵێکی بە هات و هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و هەموو لایەك لە دەرد و بەڵا و ناخۆشی و پەتای کۆرۆنا و نەخۆشی بەدوور بن. مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان 31ـی کانوونی یەکەمی 2021
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، به (به‌یان)ێك بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند، ئه‌مه ده‌قى (به‌یان)ه‌كه‌یه:به‌یانپاڵپشت به حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (٧) و بڕگه‌ی (سێیه‌م)ى مادده‌ى (١٨) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتایی (خولی پایزه‌ى ساڵی سێیه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان)ی‌دا.
ساڵى تازه‌ى زايينى له ته‌واوى گه‌لى كوردستان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه ئه‌منييه‌كان، گه‌نجان و له كوردستانييانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له گه‌لانى عيراق و له جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه و قه‌يرانه‌كاندا و كۆتاييهاتنى په‌تا و ناخۆشى بێت. ئومێد، ئاسووده‌يى، سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن بۆ مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جيهاندا به هۆى په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانييه‌وه، دوو ساڵى سه‌ختمان به‌ڕێكرد. له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام بووين، ڕووداو و به‌سه‌رهاتى دڵته‌زێنى كۆچ و كاريگه‌ريى خراپى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و لافاومان بينى. هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و هه‌موو ئه‌وانه‌م كه ئازيزانيان له ده‌ست دا و به ڕێزه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه. سوپاسى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م كه به‌رگه‌ى قه‌يران و كێشه‌كانيان گرتووه. تێبه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان، پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدرا‌ڵيى هه‌رێمى كوردستان، ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان، كار و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى له هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت. له عيراقيش به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌يه‌كى تازه، تێگه‌يشتنى واقعى و ئيراده‌ى جددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، يه‌كترقبووڵكردن و هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه‌ى هه‌مووان له پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست پێويسته، كه متمانه و ئارامى و سه‌قامگيرى بگێڕێته‌وه و به ژيان و گوزه‌رانێكى باشتر بۆ هه‌مووان له ئێستا و داهاتووى خۆيان دڵنيا بن. سوپاسى هاوپه‌يمانى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و دۆستان ده‌كه‌ين كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا پشتگيرى و هاوكارييان كردين. چه‌مك و به‌هاى هاوبه‌ش كۆمانده‌كاته‌وه و پێكه‌وه ده‌بين. وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌ى ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شين و وه‌ك ئه‌ندامێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى له عيراق و ناوچه‌كه ده‌مێنينه‌وه، هه‌رێمى كوردستانيش سه‌رزه‌مينى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى ده‌بێت. به ئومێد و گه‌شبينييه‌وه له ژيان و ساڵێكى تازه و داهاتوو ده‌ڕوانين و ساڵى نوێ له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2021/12/31
سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵبژاردنێكی باش بوو و ئەنجامەكانیشی دەرخەری ویست و ئیرادەی هاووڵاتیان بوو. ده‌قی په‌یامه‌كه: بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم. هیوادارم ساڵی تازە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت بۆ باشتربوونی گوزەرانی خەڵك و بەدیهاتنی سەقامگیری و پێشكەوتنی زیاتر بۆ گەلەكەمان. بە پێویستی دەزانم سوپاسی خۆم ئاراستەی هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان و هەموو خەڵكی كوردستان بكەم كە هەردەم بە قوربانیدان و خۆڕاگریی خۆیان، لەبەرانبەر هەڕەشەكان و تیرۆر و ئابڵۆقەدا وەستاونەتەوە و پارێزگاری‌یان لە كوردستان كردووە. ئەركی سەر شانی هەموو دامودەزگا و لایەنە سیاسییەكانە لەئاستی قوربانیدانی گەلەكەماندابن و پێكەوە و بە هیمەتی هەموو لایەك پارێزگاری لە دەستكەوتەكان و مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن. هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵبژاردنێكی باش بوو و ئەنجامەكانیشی دەرخەری ویست و ئیرادەی هاووڵاتیان بوو. دوای پەسەندکردنی ئەنجامەكان لە لایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە پێویستە هەنگاو و نەریتە دەستوورییەكان بۆ پێكهێنانی کابینەی نوێی حكوومەت و دەزگاكانی تر خێراتر جێبەجێ بكرێن و، بووژانەوە و خزمەتگوزاری و، ماف و ویستی هاووڵاتیان و سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بكرێتە ئەولەویەتی بەرنامەكانی حكوومەتی داهاتوو. ئەویش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و سازان و هاوسەنگی لە حوكمڕانیدا. هاوكاتیش نابێ چیتر هەوڵی پەراوێزخستنی ھیچ پێكهاتەیەکی عێراق لە حوكمڕانیدا بدرێت. بە بۆنەی سەری ساڵی 2022ـی زایینییەوە جارێكی دیکە جەخت لە پەیامی ئاشتیانە و فەرهەنگی پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و، پێویستە هەموو لایەك بە باشی لەوە تێبگەن كە عێراق و ناوچەكەمان چیتر بەرگەی كێشە و توندوتیژی و تیرۆر و توندڕۆیی و ناسەقامگیری ناگرێت. ئەركی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیشە بۆ پاراستنی ئاشتی و دادپەروەری و ئاساییش هۆكارێكی یارمەتیدەر بێت، بۆ ئەوەی چیتر لەمە زیاتر گەلانی ناوچەكە و خەڵكی بێ‌تاوان تووشی نەهامەتی و وێرانكاری نەبن. لەساڵی تازەدا بەهیوای ئەوەی ئاشتی و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت و، ئومێدی خێر و خۆشی بۆ گەلی كوردستان دەخوازم. لە خودای گەورە داواكارم گەلەكەمان لە هەموو جۆرە پەتا و نەخۆشی و نەهامەتی و كارەساتێک بە دوور بگرێت. مسعود بارزانی 31ـی کانوونی یەکەمی 2021
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی زایینی 2022 بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی2022،گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و گشت هاونیشتمانییانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، هەڵگری خێر و خۆشی و ساڵی کامەرانیی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و قەیران و نەهامەتییەک بێت .ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای چەندین گرفتی دارایی و ئاستەنگی دروستکراو،حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ لە پێناو زاڵبوون بە سەر کۆسپ و بەربەستەکان و درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی، هەروەها بە هەماهەنگیی و هاوکاری لە گەڵ کەرتی تایبەتیش، چەندین پڕۆژەی گرنگی لە بواری بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام دا. هیوادارین بە هاوکاری هەموو لایەک، لە ساڵی نوێشدا، بتوانین بە شێوەیەکی باشتر، خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و پڕۆژی نوێ بەگەڕ بخەین. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان بکەم کە تێگەیشتنیان بۆ دۆخی سەختی دارایی هەبوو، هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی ڕۆژە سەختەکان و بەردەوامبوونی کاروانی پێشکەوتنی کوردستان بێت.هەروەها بە داخەوە لە ساڵی ڕابردوودا، چەندین کارەساتی سروشتی و ڕووداوی نەخوازراویش ڕوویاندا کە زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتەوە، چەندین پێشمەرگەی قارەمانیش، لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەرگریکردن لە خاکی کوردستاندا شەهید بوون. لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموویان دەکەینەوە و هەمیشە لە یادمانن. ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆزبێت و کوردستانیش هەمیشە ئاوەدانتر و بەھێزتر بێت . مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان