سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت -فەرماندەیی زێرەڤانی.-ليوای نەوت و گاز.-هێزی ئامادەیی سلێمانی
100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147900 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 167000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 199000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 11200 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5200 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2015 دیناری عێراقی
شەوی رابردوو لە قەزای رواندز بەهۆی بارگاویکردنی مۆبایل ماڵێک سووتا و بەشێکی زۆری کەلوپەل و پێداویستییەکانی نێو ماڵ سووتاون. خاوەن ماڵەکە دەڵێت "بە وایەرێکی خراپ بارگاویم کرد و لە پڕ مۆبایلەکە تەقی و ئاگری دروستکرد." زانا ئیبراهیم، برای ئەو کەسەی کە مۆبایلەکەی بارگاوی کردووە و دەڵێت "لە کار گەڕایەوە و مۆبایلەکەی خستە سەر شەحن، خۆی بۆ خۆشۆردن چووە حەمام و دواتر مۆبایلەکەی بەهۆی بارگاویکردنەوە تەقی و ماڵەکەش سووتا." مۆبایلەکە هی هۆگر ئیبراهیم بووە بە گوتەی براکەی، کرێکاری دەکات و دەخیلەی داناوە بۆ ئەوەی پارە کۆبکاتەوە ژنی پێبێنێت. ئەو وایەرەی مۆبایلەکەی پێ بارگاوی کراوە بەگوتەی خاوەنی مۆبایلەکە لە دووکانێک کڕیویەتی بە چوار بۆ پێنج هەزار دینار. دەشڵێت "ساڵی رابردوو مۆبایلەکەم بە هەزار و 450 دۆلار کڕی بوو [ئایفۆن 11 پڕۆماکس]، بەڵام وایەرەکەم بە چوار بۆ پێنج هەزار دینار کڕی، وایەرە ئەسڵەکەی خۆم لە سەرەوە بوو، بەڵام ئەوکات لەلام نەبوو." رووداو
مهلا بهختیار، ئهندامی ئهنجوومهنی باڵای سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستان رهتیكردهوه، ئهمساڵ بهشداری هیچ مهراسیمێكی یادكردنهوهی قاسم سولهیمانی، فهرماندهی پێشووی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردبێت. نووسینگهی راگهیاندنی مهلا بهختیار له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك، نووسیویهتی: "بۆ ئەمساڵی یادی تیرۆرکردنی سەردار قاسم سلێمانی، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵاو بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی، هیچ دیدارو لێدوانێکی رۆژنامەوانی نەبووە". ئهم روونكردنهوهیه له دوای ئهوه دێت، رۆژی 3ی ئهم مانگه پهیجی فهرمی كونسوڵخانهی كۆماری ئیسلامی له شاری سلێمانی وتهیهكی مهلا بهختیاریان به پۆستهر بڵاوكردبوویهوه، كه تێیدا وتبووی: شههید قاسم سولهیمانی قهڵای پتهوی پشتگیریكردن بوو له پێشمهرگه.
ژوورى ئۆپهراسیۆنی پارێزگاى ههولێر، بۆجێبەجێکردنى بڕیارەکانى لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبۆوە. راگهیاندنی پارێزگای ههولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا رایگهیاند، ئەمشەو بهسهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووهوه و گەیشتە ئەم بڕیارانە: یەکەم: درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن گشت فەرمانبەرانی حکومەت، بە هەردوو ڕاژەی شارستانی و سەربازی، تاوەکو ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، هەر فەرمانبەرێکیش پابەند نەبێت ئەوا بەپێی یاسای تەندروستی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵ دا دەکرێت. دووەم: ئەنجامدانی پشکنینی كۆڕۆنا لە خاڵه سنورییەکان بۆ هەموو ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، تەنانەت ئەوانەش کە کارتی ڤاکسینیشیان هەیە، جگە لەوانەی که تێستی کۆڕۆنای پێش (٤٨) کاتژمێریان پێ بێت. سێیەم: لیژنەی باڵا بڕیاری دا کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێنمایی تایبەت لەسەر پرسەدانان دەربکات. چوارەم: گروپی گەشتیاری دەبێت پیش (٤۸) کاتژمێر لە گەشتەکەیان تێستی کۆڕۆنایان کردبێت یان کارتی ڤاکسینیان هەبێت. پێنجەم: پێویسته گشت هاووڵاتیان (ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە یان وەرنەگرتووه) له هەموو شوێنه گشتیە داخراوه کانی وەك (فەرمانگه حكومییەکان، مارکێت، ڕێستۆرانت، شوێنه بازرگانییەكان، کۆمپانیاکان و شوینەکانی دیکەی کەرتی تایبەت) پابەندبن بە بەستنى ماسك و مەودای (١،٥) یەک مەتر ونیو نێوانیان بپارێزن. شەشەم: له دوای ۲۰۲۲/۲/۱ هیچ کەسێك ڕێگەی پێ نادرێت سەردانی شوێنه گشتییەكان بكات وەك (فەرمانگە حكومییەکان، مارکێت، ڕێستۆرانت، شوێنه بازرگانییەکان، کۆمپانیاکان و هۆڵی بۆنەكان) بەبێ هەبوونی کارتی ڤاکسین یان ئەنجامدانی تێستی کۆڕۆنا که (٤٨) کاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت. دواتر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەیانێک وردەکاری سەرجەم ئەو بڕیارانە ڕادەگەیێنێت. لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ٤ی کانوونی دوومی ٢٠٢١
بڕی 250 ملیۆن دینار وەک منحە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرج دەکرێت لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی ( ٢٥٠,٠٠٠,٠٠٠ ) ملیۆن دینار وەک بەخشین (منحە) بۆ پارێزگای ھەڵەبجە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر نزیکەی دوو ملیار دینار لە داهاتی ئاوی ساڵانی 2017-2021 دیارنامێنێت و حەوت کەسیش بە تۆمەتی بردنی پارەکە دەستگیرکراون. بەپێی زانیارییەکانی " چەند فەرمانبەرێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر کە لە بەشی (داهات و گەنجینە)ی بەڕێوەبەرایەتییەکەدان، لە ساڵی 2017ەوە بەشێک لە داهاتی کۆکراوەی ئاو کە لە ماڵان و شوێنی بازرگانی وەردەگیرێت ناگەڕێننەوە بۆ گەنجینەی حکومەت و دەیبەن، بەڵام بەهۆی سکاڵای چەند هاوبەشێکەوە کارەکەیان ئاشکرا بووە. ئەو کەسانەی پارەکەیان بردووە توانیویانە فێڵ لە لێژنەکانی وردبینی و بەڕێوەبەرەکانی فەرمانگەکەش بکەن.
كۆمپانیایەكی ئەمەریكی پێشبڕكێی بۆ یەك ملیۆن کتێب دەکات و کتێبی ”لەسەر لێوارەكانی ئازادی.. مەسعود بارزانی كوردستانی بردە لێوارەكانی سەربەخۆیی” خەڵاتی یەكەمی وەرگرت”. داڤان یەحیا، خەلیل نووسەری کتێبەکە ڕایگەیاند، کتێبەکەم لە سەردەمی ڕیفراندۆم ئامادەكردووە و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و ئەمەریكا و ئەوروپا لەبەردەستە، بە زمانی ئینگلیزی ئامادەكراوە و 242 لاپەڕە لە خۆدەگرێت و لە كۆتایی ساڵی 2020 چاپ كراوە كە ناوەڕۆكی کتێبەکە ئاماژە بەو فاكتەرانە دەكات کە بوونەتە هۆی ئەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی، داوای ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی بكات. نووسەرەکە وتیشی: ”لەلایەن كۆمپانییەكی ئەمەریكییەوە پێشبڕكێی کتێب ئامادە كرابوو، بەندەش وەك نووسەرێكی كورد بەشداریی پێشبڕكێی كۆمپانیا ئەمریكییەكەم كرد كە هەموو ساڵێك زیاتر لە یەك ملیۆن ناونیشان بەشداری لە پێشبڕكێیەكەدا دەكەن، بۆ ئەمساڵیش ئاگادار كرامەوە کتێبەکەم خەڵاتی یەكەمی پێشبڕكێیەكەی بردووەتەوە”. ئاشكراشیكرد، بۆ جاری یەكەمە کتێبێکی كوردی لە پێشبركێیەكی جیهانیدا خەڵاتی یەكەم بە دەست دێنێت، ئەوەش جێگەی ئومێدە بۆ منی نووسەر كە بتوانم لەو ڕێگەیەوە خزمەتی میللەتی خۆم بكەم، بەتایبەتی کتێبێک لەسەر دۆزی كورد و سەربەخۆیی نووسرابێت، شانازیی پێوە دەكەم.
بەپێی ڕێنمایی ژمارە 3ی سالی 2021دەبێت گرێبەستی ئەلکترۆنی پەیڕەو بکرێت لەکاتی کڕین وفرۆشتنی ئوتومبێل وماتۆرسکیل ، بۆیە بۆئاشناکردنی هاوڵاتیان بەگرێبەستی ئەلکترۆنی بەباشی دەزانین سودەکانی گرێبەستی ئەلکترۆنی بخەینە ڕوو کەئەمانەی خوارەوەن:-1/ڕۆژانە بەدەیان کەس سەردانی هاتووچۆ دەکەن و سکاڵای ئەوە دەکەن کە ئەوان ئوتومبێلیان کڕیوە لەکەسێک وەپارەیان داوە وگرێبەستیان نوسیوە ،کەچی خاوەنی ئوتومبێلەکە ئامادە نابێت پەنجەمۆریان بۆ بکات،وەلەهاتوچۆش هیچیان بۆناکرێت لەدادگاش پاش ماوەیەکی دوورودرێژ، ئینجا بڕیار نادرێت بەگۆڕینی مولکیەت ،چونکە گرێبەست یان نیە یان کەهەیە سیمایەک و پشتگیریەکی یاسایی نیە ،بەمەش هاولاتی کڕیار توشی گرفت دەبێت ومالی دە فەوتێت،بەلام گرێبەستی ئەلکترۆنی کەدەکرێت و واژۆ دەکرێت ولەفەرمانگەی یاسایی هاتووچۆ پشتڕاست دەکرێتەوە،ئەو گرێبەستە بەگرێبەستێکی فەرمی دادەنرێت وەلەژێر ڕۆشنایی ئەوە دادگا زۆر بەئاسانی بڕیاری بەناوکردنەکە دەدات بێ ئامادەبونی فرۆشیار بۆ پەنجەمۆر.2/خەڵکانێکی زۆر کەبەنیازی سەفەرن یان قەرزارن و نیازی خۆشاردنەوەیان هەیە و ئوتومبێل بەهاوڵاتیان دەفرۆشن بە(وکالە)،ئەو (وکالە)یەزۆر جار ساختە دەکرێت هاوشێوەی گرێبەستی ئاسایی مەعرەزەکان ،بەمەش هاوڵاتی کڕیار خۆی دەبینێتەوە کەوا ئوتومبێلێکی کڕیوە بەبێ ئەوەی هیچ ئەگەرێک هەبێت بۆئەوەی بتوانێت مولکیەتی بخاتە سەر ناوی خۆی،بەمەش توشی کێشە دەبێت،بەڵام گرێبەستی ئەلکترۆنی ڕۆلی وەکالە ناهێلێت وڕێگر دەبێت لەدروستبونی ئەو کێشەیە.3/ئەگەر کەسێک ئوتومبێلەکەی بفرۆشێت بەگرێبەستی ئاسایی ،وەبەر لەبەناوکردنی بمرێت،ئەوە ئوتومبێلەکە بەناوی کڕیار ناکرێت،وەئەگەر وەکالەشی بۆکرابێت وەکالەکە نایخوات و کۆتایی پێ دێت،بەڵام گرێبەستی ئەلکترۆنی بکرێت ولەفەرمانگەی یاسایی هاتووچۆ پشتراست بکرێتەوە وەلەماوەی داریکراوی خۆی پێشکەش بکرێت،مافی میراتگرەکانی مردوەکەی بەسەر نامێنێت کەئیستا ئەوکێشەیە زۆر باوە وەخەلکێکی زۆر ئوتومبێلی کەسانی مردویان لایە وەناتوانن بیخەنەسەرناوی خۆیان ،بەتایبەت ئەگەر میراتگری ناکامی هەبێت،وەبۆ دادگاو هەمو لایەک ڕوون دەبێتەوە کەکەسەکە بەرلەمردنی ئوتومبێلەکەی فرۆشتوە ،بەمەش کێشە بۆکڕیار دروست نابێت.4/کۆمپانیاکان ئوتومبێلی بەکارهاتوو بەکارنەهاتوو هاوردە دەکەن وەهەندێکیان وەکو ئیستیغلال کردن ئوتومبێلی لێدراو بەدەر لەڕێنماییەکان هاوردە دەکەن و بەهاوڵاتیانی دەفرۆشنەوەوەلەگرێبەستی خۆیان، خاوەنی کۆمپانیاکان ناچار ناکرێن بەوەرگرتنەوەی ئوتومبێلەکان ئەگەر هەر عەیبێکی شاراوەیان هەبێت(عیوب خفیە)،بەلام لەگرێبەستی ئەلکترۆنی کۆمپانیاکان ناچار دەکات بەقەرەبو وەرگرتنەوە لەکاتی بونی عەیبی نەبینراووشاراوەکەهۆکار بێت بۆتۆمار نەکردنیان ،کەلەکاتی ئێستادا خەلکێکی زۆری کڕیار ئەمجۆرە کێشەیان بۆدروست بوە لەگەڵ کۆمپانیاکان.5/گرێبەستی ئەلکترۆنی گرێبەستێکی باوەڕپێکراوە وەسنوری بۆدیاری کراوە کەمانگێکە بۆئوتومبێلی بەکارهاتوووتۆمارکراو،وەماوەی 60ڕۆژە بۆئوتومبێلی بەکارهاتو یان بەکارنەهاتووی تۆمارنەکراو، وەدەبێت لەماوەی دیارکراو کارەکانی تۆمارکردن یان گۆڕینی مولکیەت ئەنجام بدرێت،کەئەمەش ڕێگر دەبێت لەهەر کێشەیەکی هەڵبەز ودابەزی نرخ وپەشیمان بونەوەو شتی تر.6/ئەو گرێبەستە وبڕگەو بابەتەکانی بەتەواوی لەژێر کۆنترۆلی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، وەبەهیچ شێوەیەک کۆمپانیای ئەهلی بەشدار نیە نەلەڕێکخستنی وەنەلەبەڕێوەبردنی ،وەهیچ مافێکی کەسی بەسەرەوە نیە. ب هاتووچۆی هەولێر 2022/1/4
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2022، لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری بە سەرۆکایەتی شێخ حەسەن ئەلعەزاری کرد. لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق. ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی تەحەدیات و وەڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرایەوە، ئەویش لە چوارچێوەی راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و رەچاوکردنی داخوازیی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق.
خانمه پهرستارێك له بهریتانیا، دوای ئهوهی تووشی كۆرۆنا بوو، به توندی نیشانهكانی لێدهركهوت و بههۆیهوه نزیكهی مانگێك بێهۆشكهوت، بهڵام به پێدانی حهبی ڤیاگرا، بههۆش خۆی هاتهوه. به گوێرهی راپۆرتێكی رۆژنامهی دهیلی مهیلی بهریتانی، دوای ئهوهی مۆنیكا ئهلمێدا، تهمهن 37 ساڵان، كه پیشهی پهرستاره، تووشی كۆرۆنا دهبێت، بۆ ماوهی 28 رۆژ بێهۆش دهبێت و له ژێر چاودێری پزیشكی دهمێنێتهوه، بهڵام به بهكارهێنانی حهبی ڤیاگرا، كه وهك تاقیكردنهوهی كلینیكی پێیدراوه، هۆشی دێتهوه. ئهو پهرستاره بههۆی سهختی رهوشی تهندروستی، گوازرابۆوه چاودێری چڕ، وهك خۆی بۆ رۆژنامهكه باسیكردووه، پزیشكان بڕیاریاندابوو تهنیا 3 رۆژی دیكه ئامێری ههناسهدانی دهستكردنی لهسهر بمێنێتهوه، دواتر لایبدهن، بهمجۆرهش كۆتایی به ژیانی دههات. مۆنیكا ئهلمێدا، كه له ژووری ههناسهدانی دهستكردی نهخۆشخانهی لینكۆن كاردهكات و ههر لهوێش چارهسهرییهكانی وهرگرتووه، باس لهوه دهكات، كاتێك هاتووهتهوه هۆش خۆی، پزیشكان پێیانگوتووه، كه حهبی ڤیاگرایان پێداوه، ئهو حهبهش بووهته هۆی چارهسهربوون و رزگاركردنی لهو دۆخه تهندروستییهی تێدایه. حهبی ڤیاگرا، ناوه زانستییهكهی سیلدینافیل Sildenafilـه و له ژێر ناوی بارزگانی ڤیاگرا فرۆشراوه، سهرهتاش بۆ چارهسهركردنی نهخۆشیهكانی دڵ و گوشاری خوێن و سینگهكوژێ بهرههمهێنرا، بهڵام دواتر له تاقیكردنهوهكان دهركهوت چارهسهری لاوازی سێكسی پیاوانیش دهكات. ڤیاگرا هاوكاره له گواستنهوهی خێرای خوێن له ههموو جهستهی مرۆڤ و سووڕی خوێن خێرا دهكات، ههر ئهوهشه وایكردووه ئهو پهرستاره لهو دۆخه رزگاری بێت. K24
100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147100 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 165000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 199000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 11300 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5200 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2014 دیناری عێراقی