Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
06-01-2022

تەرمی شوانەکەی ھەولێر دۆزرایەوە

ڕاگەیندراوێک لەنووسینگەی پارێزگارى هەولێر وێڕای دەستخۆشیمان لەهێزەکانى (بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى) و ڕێکخراوەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی لەگەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی لافاوەکەی شەوی 17/12/2021، بەردەوام بوون کە به‌هۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیان تەرمەکانیان دۆزرایه‌وه‌ و دوو هاووڵاتی بێسەروشوێن بوون بەناوەکانی( ئومێد شامل) و منداڵێک بەناوی (دانەر نەبەز)، سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.1.6 تەرمی هاوڵاتی (ئومێد شامل) دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە. نووسینگەی پارێزگاری هەولێر2022.1.6

گشتی
06-01-2022

بۆچی مارلین مۆنرۆ خۆی کوشت؟

مامۆستا مەسعود محەمەد لەیەكێك لە كتێبەكانیدا سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەربریِ بوو بەتەعجوبەوە نووسیبووی: من تێناگەم (مارلین مۆنرۆ + جوانی+ گەنجی+ ناوبانگ+ پارەو سامان = خۆكوشتن!!) ئەمە یانی چی؟! پیاو سەری لەمە دەرناچێ‌؟ ماوەیەكی زۆر هەر لەبیر و مێشكمدا مابووەوە چونكە گومانی ئەوە ھەبوو کە له‌لایه‌ن CIA کوژرابێت و تەنانەت پیاوێكی پیری هەمان دەزگای ناوبراویش له‌ ته‌مه‌نی ۷۸ ساڵیداولە کاتی سەره مەرگا لە نەخۆشخانە دانی بە تیرۆركردنی ئەودا نابوو. لەسایتێكیشدا دوانامەی ئەو هونەرمەندەم بینی كە بەراستی وتەكانی دواساتی ژیانی و وەسیەتەكەی بۆ هاوتەمەن و هاورەگەزەكانی زۆر جێگای سەرنج و هەڵوێستە لەسەركردنە و هەرلەو نامەیەشیدا هۆكاری خۆكوشتنەكەی ئاشكرا ئەكات و وەڵامی سەرسوڕمانەكەی مامۆستا ئەداتەوە: (من بێزارترین و دڵناخۆشترین ئافرەتم!) ئەوە دەربڕین و دانپیانان و هەڵقوڵاوی ناخی بەناوبانگترین هونەرمەندی ئەمریکی مارلین مۆنرۆ یە پێش ئەوەی خۆی‌ بكوژێ‌، نامەیەکی بۆ کچێکی گەنج کە داوای ئەوەی لێکردبوو ئامۆژگاری بکات تا ببێتە هونەرمەندێکی بەناوبانگ و سەرکەوتووی وەک مارلین مۆنرۆ..لە نامەکەیدا نووسیویەتی: [بۆ ئەو ئافرەتەی ئارەزووی نواندن وکارکردن دەکات لە سینەمادا....ئاگاداری گەورەیی و سەربەرزی خۆت بە....ئاگاداری ڕووناکییەکانی سینەماو خۆ نواندن و هەموو ئەوانە بە کە دەیانەوێ بتخەڵەتێنن...من دڵناخۆشترین ئافرەتم.... باشترین شت لە هەموو ئەوانەی تر بریتیە لە: ماڵ و ژیانی خێزانی شەریفانە...بەختەوەری ڕاستەقینە بۆ ئافرەت (ژیانی خێزانی پاک و شەریفانەیە).....نیشانەی بەختەوەری ئافرەتە... هەموو خەڵکی ستەمیان لێکردم.... وە کارکردن لە سینەمادا وا لە ئافرەت دەکات وەک کاڵایەکی هەرزان و بێ نرخ بێت، هەرچەندە ناوبانگ و گەورەیی و سامان بەدەست بهێنێت. من ئامۆژگاری کچان دەکەم بەکارنەکردن لە سینەمادا و دوورکەوتنەوە لێی...ئەگەر ژیر و عاقڵ نەبن...کۆتاییان وەک کۆتایی من دەبێت ] ئەم وتانەی دوا ساتەکانی تەمەنی ئەم هونەرمەندە بەناوبانگە هەرچەندە وەڵامێكی چڕ وپڕی پرسیارەكەی مامۆستا مەسعود محەمەد ئەدەنەوە بەوەی كە هیچ سەرت سوڕ نەمێنێ‌ لەوەی (جوانی و گەنجی و ناوبانگ و پارەو سامان) ئەگەر هەوێنەكەی ژیانی لەگەڵدا نەبێت بەختەوەری و دڵئارامی و خۆشنوودی بۆ مرۆڤ ناهێنێ‌، ئیتر هەرچەندە لەدوورەوە وێنەی جوانی لێبگیرێ‌ و هەمیشە لەسەر تریبۆنەكانی راگەیاندنەوە بەشێوەیەكی ئەفسوناوی نیشانبدرێت و ببێتە ئەستێرەی هونەر و مانگی ئەوین و شەوی غوربەت و رۆژی خۆشبەختی، تەنانەت ببێتە جێگای سەرنج و چاولێكردن و ئێرەیی پێبردنی هاوتەمەنانیشی بەهۆی ئەزموونكردنی رێژەیەكی زۆر لە خواستەكانی تەمەن و ژیانی وەك ئەوەی كە مارلین مۆنرۆ زۆر بەئاسانی ئەیتوانی پێی بگات (ئەگەر خواست لەسەر ئەوەبێت كەبەدەستهێنانی ئەستەمە) هەرلە ئامۆشۆكردنی كۆشكی سپی ئەمریكی بەهۆی تێكەڵبوونی بەسەرۆكی ئەوكاتە (جۆن كەنەدی و براكەی رۆبێرت) یان ئەو پارەو سامانەی كەبەسەریدا رژابوو، بەڵام كاتێ‌ زووم ئەكەیت بۆ ناو رۆح و ژیانی ناوەكی و دەروونی ئەبینی كەسێكی هەمیشە مەحزوون و پڕلەمەراق و دوودڵی و ناڕەحەتیە چونكە هەوێنی ژیانی پێ نیە، هەرچی وێنەیەكی موزەییەف و ناڕاستێك كەبەهۆی كەناڵەكانی راگەیاندن و نواندن و هونەرەوە نمایشی كردووە بەكۆتاییەكەی دیووی راستەقینەی خۆی نیشان دا و راستی ناخۆشیەكانی دڵ و دەروونی خۆی نمایش كرد،لەنێو پانتای هونەریدا و لەسەر شانۆ و رووكاری فیلمەكاندا چەند دەمامكی سەرنجراكێشی پۆشی بوو كەبەراستی موعجبین و بینەرانی سەرسام كردبوو، بەژیانە تایبەتیەكەیی و نیشاندانی كۆتایی تەمەنی هەموو باڵەخانەكانی جوانی ئەو هەلاهەلابوون و هەموو وێنەجاونەكانی ناشیرین بوون و هەموو سەرسام بوونەكان ترسێنەر بوون، خوای گەورە خۆی ماكی دڵی مرۆڤی دروستكردوەو هەرخۆشی بەیادی خۆی ئارامی پێ‌ ئەبەخشێ‌ ... بەبێ‌ یادی ئەو ئارامی بۆ دڵ ناگەڕێتەوە ... ئارامی وەك باڵندەیەك، باڵنەخشین .. رۆح سوك وایە لە دڵێكدا سرەوت ئەگرێ‌ كە ئاوازی یادی خوا كەژاوەی جلوە و نەشونمای بێ‌ .. ألا بذكر الله تطمئن القلوب ... هەركات ئاوازی یادی خوا لەدڵان بڕا باڵندەی ئارامش و هێمنیش كۆچ دەكات .. ئیتر دڵیش دەبێتە هێلانەی گوناه و ماری ئارەزوو پەپكەی تیا ئەكات .. گوناهیش سنگ ئەخورێنێت و خاوەنی شەرمەندە دەكات و لەئازاری دەروونی و قەسوەتی دڵدا ئەیكوژێ‌، ژەنگ بەسەر رۆحیدا ئەهێنێ‌ و بەهیچ شتێ‌ دڵی ئارام نابێت و هێمنی و سەكینەت بۆ دڵی ناگەڕێتەوە، چونكە لەبنەماوە ئەو رێگایەی ئەو گرتوویەیتە بەر دژ بووە بە یادی زاتی ئەكبەر، هەربۆیە ئەم حاڵەتەی رووبەڕووی هەڕەشەیەكی خوایی ئەبێتەوە و سوننەتێكی ترسناكی بەسەردا جێبەجێ ئەبێ‌ كەئەویش (ومَنْ أَعْرَض عَنْ ذكری فإِنَّ ڵهُ مَعِیشَەً ضنكاً ...) سورەتى طه ئایەتی 124 واتە: ئەوەیش ڕوو وەربگێڕێت لەبەرنامە و یادی من و پشتی تێبكات ، بێگومان بۆ ئەو جۆرە كەسانە ژیانێكی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت..... ئەوەی ئارامی لە دڵ ئەتارێنێ‌ گوناهە، ئەوەی دڵنەوایی دڵ ئەكا زیكرە. ئەگەر لەززەتی تەركی لەززەت تۆ بزانی ئیتر لەززەتی (نەفس) بەلەززەت نازانی ئەگەر پشووی لاشە بەكەمی خۆراكە .. ئەوا پشووی دڵ و دەروونیش بەكەمی گوناهە، لوقمانی حەكیم چەند جوان رێنوێنی كورەكەی دەكات كە ئەفەرموێ‌: (ئەوەی سەرزەنشتی نەفسی بكات سەركەوتووە، ئەوەی لەكۆتایی كارەكانی بڕوانێ‌ براوەیە، ئەوەی هەڵەشە بێ‌ پەشیمانە، ئەوەی ئارامگربێ‌ سەربەرزە) كۆتایی هەركارێك ئاسوودەیی و دڵئارامی پێبەخشیت ئەوە لە تەقوا و خواناسیەوەیە، هەروەك كۆتایی هەر كارێك بێزاری و نائارامیت لێ‌ دەستكەوت ئەوە لە سەركەشی و شەیتانەوەیە. نووسينى: عادل شاسوارى

هەواڵ
06-01-2022

لە هەرێمی کوردستان پێنج تووشبووی ئۆمیکرۆن تۆمارکرا

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێنج توشبووی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە. سامان بەرزنجی وتیشی: تووشبووەکان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی دهۆکن و لە دەرەوە گەڕاونەتەوە.

هەواڵ
06-01-2022

بووک و زاوایەک لە رۆژی زەماوەندەکەیان لەسەر گۆرانییەک جیابوونەوە

لە ئاھەنگێکی بوک گواستنەوەدا لە بەغدا پایتەختی عێراق، شەڕێک بەھۆی ھەڵبژاردنی گۆرانییەوە لە نێوان خێزانەکاندا رویدا و بە جیابوونەوەی بووک و زاوا کۆتایی ھات.بەپێی ھەواڵی میدیاکانى عێراق، ئەو گۆرانییەی کە لە کاتی ئاھەنگێکدا لە بەغدای پایتەخت لێدراوە، ناکۆکی لە نێوان خێزانی بوک و زاوادا دروستکردووە.ھەڵبژاردنی گۆرانیی "موسەیتەڕە" لەلایەن خێزانی بووکەوە بە بانگەشەی ئەوەی کە ھۆنراوەکەی سوکایەتی بە زاوا دەکات و بە کەمی نیشانی دەدات، زاوا و خێزانەکەی توڕە کردووە.سەڕەڕای نیگەرانییەکان و بەردەوامی لێدانی گۆرانییەکە، شەڕ لە نێوان خێزانەکاندا دروست دەبێت و لە کۆتاییدا جیابوونەوەی بوک و زاوای لێدەکەوێتەوە و زەماوەندەکە ھەڵدەوەشێتەوە.بڕیاری جیابوونەوەکە بوک و زاوا پێش کۆتاییھاتنی ئاھەنگەکە داویانە، لە میدیا ناوخۆییەکاندا بە "خێراترین جیابوونەوە" بڵاوکراوەتەوە.

گشتی
06-01-2022

ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە ھۆتێلێک کردبو دەستگیرکرا

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەھۆتێلێک کردبو و دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبو. بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، "ئێوارەی دوێنێ تۆمەتبارێک تەقەی لەھۆتێلێک کرد، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتە شوێنی ڕوداوەکەو تەقەکەرەکە دەستگیرکرا". ئەوەش هاتوە،  لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبو. پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەرو، "تۆمەتبار (م، ف، ع) لەدایکبوی 1993 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە."

هەواڵ
06-01-2022

دەستگیرکراوەکان پیرەمەگرون ئازادکران

ئاسایشی سلێمانی سەرجەم ئەو گەنجانە ئازاد دەکات کە لە خۆپیشاندانەکانی پیرەمەگرون دەستگیرکرابوون. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ئازادکردنی تۆمەتبارەکان لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی بووە و ئەمڕۆ هەموویان ئازاد دەکرێن. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات، کە دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە و لەبەرکردنی جلی پرتەقاڵی بە بەریاندا، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

هەواڵ
05-01-2022

پۆلیسی سۆران: تۆمە‌تبارێكی "مە‌ترسیدار" دە‌ستگیرکرا

پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئە‌مڕۆ لە‌ ڕێكە‌وتی ٢٠٢٢/١/٥ پۆلیسی ناوشاری شاری سۆران / بنكە‌ی پۆلیسی ســـۆران توانیـــان تۆمـــە‌تبارێكی داواكراو لە‌لایە‌ن دادگایی لێكۆلیـــنە‌وە‌یی زاخۆ دە‌ستـــگیر بكە‌ن، بە‌ناوی (س - ص - ع ) بە‌پێی مادە‌یی (٢)لە‌ یاسایی خراپ بە‌كارھێــنانی ئامێــرە‌كانی پە‌یوە‌ندی ، ڵە‌ئە‌نجامی لێكۆلیـــنە‌وە‌ بۆمان دە‌ركە‌وت كە‌ تۆمە‌تباری ناوبراو پە‌یوە‌ندی خۆشە‌ویـــستی لە‌گە‌ڵ دە‌یان ئافرە‌ت درووست كردوە‌ ، دوواتر ھە‌لساوە‌ بە‌ ھە‌ڕە‌شە‌لێكردن و بە‌كارھێـــنانیان . ئاماژەی بەوەشکردووە، لــــێرە‌وە‌ داوا دە‌كە‌ین لە‌ ھاونیشتیمانیان بە‌گشتی و ئافرە‌تان بە‌تایـــبە‌تی كە‌ وشـــیار و چاوكراوە‌بن بە‌شێوە‌یە‌كی تە‌ندرووست پلاتفۆڕمە‌كانی تۆڕی كۆمە‌لایە‌تی بە‌كار بھێنن، لە‌كاتی بوونی ھە‌ر كێشە‌یە‌كدا ئاگاداری پۆلیس بكە‌نە‌وە‌ بە‌مە‌بە‌ستی یارمە‌تیدانیان و پارستنیان لە‌ ھە‌ر پلان و ھە‌ڕە‌شە‌یە‌كی ئە‌دە‌بی و ئەخلاقی . بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ٥ی ١ ی ٢٠٢٢

هەواڵ
05-01-2022

پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن

پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن، ڕاگویوندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: راگەیاندراو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ھەردوولا رێککەوتن کە پارتی و یەکێتی پێکەوە بە شاندێکی ھاوبەشی کوردستانی پرۆسەی دانوستاندن لەگەڵ ھێز و لایەنە سياسيه عێراقییەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ دەستپێبکەن، بۆ ئەم مەبەستەش وەرەقەیەکی کاری ھاوبەش ئامادەکراوە .

هەواڵ
05-01-2022

نزیکەی 10 ملیار دینار بۆ زیانلێکەوتووانی هەولێر کۆکراوەتەوە

پارێزگاى هەولێر: قۆناغى یەکەمى ناوى هەموو ئەو بەڕێزانە بڵاو دەکاتەوە کە هاوکارى و یارمەتیان بۆ زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر ڕەوانەکردووە دواى ئەو کارەساتەى لەڕۆژى هەینى 2021.12.17 بەهۆى لافاوەوە بەسەر شارەکەمانداهات، کە سەرەڕاى زیانى گیانى قەبارەى زیانە مادیەکانیشى زۆر گەورە بوون، جگە لەزیانەکانى کەرتى گشتیى تەنها زیانى هاوڵاتییانى زەرەمەند بەبڕى (20) تاوەکو (21) ملیار دینار خەمڵێندراوە، بۆ هاوکاریى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووان هەر ئەو ڕۆژەى کە لافاوەکە ڕوویدا پارێزگاى هەولێر ژمارە حسابێکى بە ژمارە (508)ى بانکى منارە کردەوە بۆ گەیاندنى هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان لەلایەن هەرکەس و لایەن و گروپ و خێرخوازێک کە بیەوێت دەستى یارمەتى بۆ لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان درێژبکات، وێڕاى سوپاس بۆ سەرجەم ئەو کەس و لایەن و کۆمپانیایانەى دەستیى هاوکارى و یارمەتیان بۆ لێقەوماو و زیانلێکەوتووان درێژکردووە، لێرەدا وەک قۆناغى یەکەم ناوى هەموو ئەو بەڕێزانە بڵاو دەکەینەوە کە هاوکارییەکانیان گەیاندۆتە ژمارە حیسابى بانکى منارە، هەر بۆ زانیارى هەڵمەتەکە بەردەوامە و هەرکەسێک نیازى بەخشینى هەیە دەتوانێت لەرێگەى ژمارە حیسابى (508)ى بانکى منارە هاوکارییەکانى بگەێنێت، ئەوەى تاوەکو ئێستاش گەیشتووە بەوشێوەیەى خوارەوەیە:- ئەو پارانەى خەرجکراوە:-1- خەرجکردنى بڕى (یەک ملیار و دووسەد ملیۆن دینار) لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى دەزگای ڕوانگە بۆ دابینکردنى پێداویستییە سەرەتاییەکانى لێقەوماو و زیانلێکەوتووان.2- خەرجکردنى بڕى (یەک ملیار دینار) لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پاککردنەوەى ڕێرەوى ئاو و چاککردنى کەندەکان.3- خەرجکردنى بڕى (دووملیار و چوارسەد و هەشتاو هەشت ملیۆن و شەش سەد هەزار دینار) لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ دابینکردنى پێداویستیى سەرەتایی وەک (نەوت، سەبەتەى خۆراک، ئامێرەکارەباییەکان، سۆپا ….هتد).4- بڕى (بیست و حەوت ملیۆن و نۆسەد هەزار دینار) کەمپینى پارێزگاى هەڵبجە کە هەر خۆیان بەسەر لێقەوماو و زیانلێکەوتووان دابەشیانکرد.(5-هەژدە ملیۆن و هەشت سەد و پەنجا هەزار دینار) لەلایەن ڕێکخراوى ئێن ئاڕ سی6- (حەفتاو هەشت ملیۆن دینار) لەلایەن ڕێکخراوى عەنکاوا7- (چل ملیۆن دینار) گەرمیان8-(سێزدە ملیۆن دینار) کەلار9- (سی ملیۆن دینار) قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى10- پێدانى بڕى پێنج هەزار دۆلار بۆ هەریەک لەبنەماڵەى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە، کە کۆى گشتیی دەکاتە شەست هەزار دۆلار لەلایەن خانەوادەى بەڕێز مەسرور بارزانى دابینکراوە. ئەوپارانەى خراوەتە سەر ژمارە حیسابى بانکى منارە و لەئێستادا لەبەردەست دایە:- 1- عوسمان فەرەج، فان ڕۆیاڵ پێنج ملیۆن دینار2- حوسامەدین یاسین تەها _ یەک ملیۆن دینار3- فەرهاد ئەنوەر تەها __ سەد هەزار دینار4-نازم ئیبراهیم حەسەن پەنجا هەزار دینار5-هیوا جەمال فارس _ شەش سەد هەزار دینار6- سەباح قادر، کۆمپانیاى فرویل_ حەفت ملیۆن و سێ سەد و نۆەت و حەوت هەزار و پێنج سەد دینار 7- حاجى یەحیا، جیهان گروپ_ سەد و پەنجا ملیۆن دینار8- خالید عەلی عەبدوڵڵا سێ ملیۆن و حەفت سەد هەزار دینار9- کاوە عەبدولرەحمان ئەحمەد _ دووسەد و پەنجا هەزار دینار 10- فاروق مەلا مستەفا، کۆمپانیای ئاسیا سێل یەک ملیار دینار11- هەڵۆ ئەحمەد عەبدوڵڵا _ چوارسەد هەزار دینار12- هەمزە شێخە قاسم _ پێنج سەد و پەنجا هەزار دینار13- عەباس حاجى رەسوڵ _ دوو ملیۆن دینار14- شەماڵ خانە میرفەتاح یەک ملیۆن و بیست و پێنج هەزار دینار15- سەفین محسین دزەیی حەفت ملیۆن و حەفت سەد هەزار دینار16- موعین شێخ ساڵح، کۆمپانیای ئاى ستار مید _ چواردە ملیۆن و حەفت سەد و هەشتا هەزار دینار17- وریا یونس مستەفا _ هەشت سەد هەزار دینار18- هەڵکەوت ئورجلقە یونس _ دوو ملیۆن دینار19- محەمەد شەریف یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار20- مەهدى عەبدوڵڵا کۆمپانیاى شەپۆڵى بەهێز یەک ملیۆن دینار 21- موحسین یونس، کۆمپانیاى بەهێز یەک ملیۆن دینار22- کمال محەمەد ساڵح _ سێ ملیۆن دینار23- ڕێباز محەمەد حەملان _ حەفت ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار 24- ڤاڵا فەرید ئیبراهیم حەفت ملیۆن دینار25- فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا سێ ملیۆن دینار 26- ئەنجومەنى گومرگى سەوزە و میوە دە ملیۆن دینار27- کروبیاد فیروز عارف، کۆمپانیاى مجلره _ سی ملیۆن دینار 28- کۆمپانیاى هیوا ئەحمەد ماجدى سەد و پەنجا ملیۆن دینار29- ئەحمەد جەمیل _ یەک ملیۆن دینار30- عەبدولموئمن عیسمەت قادر _ چوار ملیۆن و هەشت سەد و سی هەزار دینار 31- سەندیکاى ژمێریاران و وردبینان بیست ملیۆن دینار32- سەعدی ئیسماعیل مەحمود سەد و پەنجا هەزار دینار33- پەیام سەعدى ئیسماعیل _ سەد و پەنجا هەزار دینار 34- سەعدى محەمەد ئەمین دزەیی یەک ملیۆن دینار35- شەریف ساڵح حەسەن پێنج سەد هەزار دینار36- ڕۆشنا غەفور ڕەحیم حەفت سەد و سی و پێنج هەزار دینار 37- دکتۆر بەشیر حەداد _ پێنج ملیۆن دینار38- ڕابەر سدیق یەک ملیۆن دینار39- لانە روکار بەیانى حەفت سەد هەزار دینار40- ئاگرین عەبدوڵڵا عەزیز دوو ملیۆن دینار41- پشتیوان سلێمان وسو دووسەد و نۆهەد هەزار دینار42- بەفرین دزەیی/ قلارا پێنج ملیۆن دینار43- د.نەهلە قادر محەمەد یەک ملیۆن دینار44- ژوورى بازرگانى و پیشەسازیی هەولێر سێ سەد ملیۆن دینار45- بەختیار حەیدەر عوسمان ______ دوو ملیۆن دینار46- ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح _ حەفت ملیۆن وسێ سەد و چل ویەک هەزار دینار47- فەرهەنگ میرانى _ بیست ملیۆن دینار 48- کۆمەکى پارێزگاى دهۆک پێنج سەد و نۆەد و پێنج ملیۆن و شەش سەد و بیست و هەشت هەزار دینار49- ڕێزان عەبدولرەحمان حەسەن یەک ملیۆن و دووسەد هەزار دینار 50- کۆمپانیاى داون تاون ____ بیست و پێنج ملیۆن دینار51- بەرەڤان حەمدی حسێن _ دوو ملیۆن دینار52- زیرەک دونا ______ سەد و پەنجا هەزار دینار53- بەختیار شوکرى حەسەن سەد و پەنجا هەزار دینار54- سنکام عەبدولقادر عەبدوڵڵا سەد و چل و پێنج هەزار دینار55- ساڵح مستەفا، کۆمپانیای هاردى پازدە ملیۆن دینار56- نەخۆشخانەى شیلان لە دهۆک دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار57- قەهار مەولوود دەروێش حەفتاو پێنج هەزار دینار58- کۆمەکى ئیدارەى سەربەخۆیى سۆران _ سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار 59- کۆمەکى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئاوقافى هەولێر _ سەد و سی و یەک ملیۆن و دووسەد و پەنجا و دووهەزار و دووسەد و پەنجا دینار 60- سەباح ملحم __ پەنجا ملیۆن دینار61- هوتێل گاردینیا _ دە ملیۆن دینار62- دیار مەکى سادق یەک ملیۆن دینار63- کۆمپانیای ئاسۆى گەل دوو ملیۆن دینار 64- کۆمپانیای کورد هەوارگەى شنگل بانەى گەشتیارى دە ملیۆن دینار65- ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلى ، کۆمپانیای ماس چوارسەد ملیۆن دینار 66- حاجى سەردار، ڕێماس سیتى _ سی ملیۆن دینار67- کۆمپانیای بروسک _ دە ملیۆن دینار68- مەریوان حاجى جەمال ، کۆمپانیای مایۆرکا _ سێ سەد ملیۆن دینار 69- ئاسۆ حاجى مەحمود بامۆکى، گروپى کۆمپانیاى هەڵبجە چوار سەد ملیۆن دینار 70- کاوە فایەق عەلى، کۆمپانیاى ساوث کوردستان سێ سەد ملیۆن دینار71- کۆمپانیای سەلام فەقێ کەریم خۆشناو _ دە ملیۆن دینار72- یوسف عوسمان سمایل ، کۆمپانیای سلاڤا پەنجا ملیۆن دینار73- کارگەى بۆیاخ و تەنەر و ئیزۆگام ___ یەک ملیۆن دینار74- حاجى فەیسەڵ گەردى، کۆمپانیای کارمەند پەنجا ملیۆن دینار75- حاجى مەسعود تاهیر ، کۆمپانیاى ڕەسەن حەفتا و پێنج ملیۆن دینار 76- کاروان جەوهەر الیاس _ دە ملیۆن دینار77- خورشید عەبدولەتیف، کۆمپانیای تانج _ پەنجا ملیۆن دینار 78- ئەحمەد ڕێکانى _ پەنجا ملیۆن دینار79- کۆمپانیای نەجمەدین سەد و پەنجا ملیۆن دینار 80- محەمەد ئیسماعیل و ئەحمەد ئیسماعیل محەمەد، کۆمپانیای هاوکارى پەنجا ملیۆن دینار81- کۆمپانیای ئەلمەحمود پازدە ملیۆن دینار82- مەلا یاسین مەحمود و هادى عەبدولرەحمان، کۆمپانیای بەڕێز _ حەفتا و پێنج ملیۆن دینار83- کۆمپانیای گرین عێراق _ سەد و پەنجا ملیۆن دینار 84- ئارى محەمەد سەعید پەنجا هەزار دینار85- عەلى حسێن ئیبراهیم _ پەنجا هەزار دینار 86- خێرخوازێک _ دە هەزار دینار87- عەلى عەبدولئەمیر سلێمان _ بیست و پێنج هەزار دینار 88- فاتن زێدان پەنجا هەزار دینار89- خانەوادەى بەڕێز مەسرور بارزانى حەفتا و پێنج هەزار دۆلار 90- لانە محەمەد عەلى پێنج سەد دۆلار91- بەناز بەختیار شەفیق سەد دۆلار92- کۆمپانیای جى ئی جی و خەڵکى دەڤەرى بارزان _ دووسەد و پەنجا هەزار دۆلار93- ڕێبەر ئەحمەد خالید _ بیست هەزار دۆلار 94- تارە محەمەد عەبدولرەحمان _ سی و پێنج یۆرۆ95- کۆمەکى چەمچەماڵ _ ملیۆنێک و دووسەد و نۆەد و شەش هەزار دینار96- کۆمەکى کەرکوک _ سێ ملیۆن و چوارسەد و پەنجاو دووهەزار و دووسەد و پەنجا دینار کۆى گشتی:1- ئەو پارەیەى خەرجکراوە بۆ زیانلێکەوتووان (چوارملیار و نۆسەد و هەشتا و پێنج ملیۆن و سەد و پەنجا هەزار دینار)2- ئەو پارانەى خراوەتە ژمارە حیسابى بانک بۆ هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووان لە ئایندەدا (پێنج ملیار و شەش سەد و حەفتا و دوو ملیۆن و دووسەد و پەنجا و هەشت هەزار دینار) ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر2022.1.5

هەواڵ
05-01-2022

بۆچی بەرهەم ساڵح دەبێتەوە بە سەرۆک کۆمار؟

تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کە پشکی کوردە ڕێکنەکەوتوون، بەڵام بەپێی زانیاریەکان، ئێران پشتگیری لە بەرهەم ساڵح دەکات و یەکێتیش ناچارە کاندیدی بکاتەوە. بڕیارە 9ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی بکات، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، لایەنەکانیش بە تەواوفوق کاندیدی سەرۆکی حکومەت و سەرۆک کۆمار دیاری دەکەن. بەپێی زانیاریەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران، پشتگیری لە بەرهەم ساڵح دەکات، بۆ ئەوەی بۆ جاری دووەم ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار، بۆ ئەو مەبەستەش فشاری خستۆتە سەر یەکێتی و ناچاری کردووە بەرهەم ساڵح کاندید بکاتەوە و بیر لە گۆڕینی نەکاتەوە. ئێران، هەموو لایەنەکانی نزیکی خۆی لە عێراق ئاگادار کردۆتەوە کە پشتگیری لە بەرهەم ساڵح بکەن، لە بەرامبەریشدا یەکێتی ناچارە بە هەر نرخێک بووبێ، پارتی رازی بکات بەوەی بە کاندید کردنەوەی بەرهەم ساڵح ڕای ببێت. بەپێی زانیاریەکانی  باڵکێش  ، یەکێتی ترسی ئەوەی هەیە کە پارتی بە بەرهەم ساڵح ڕازی نەبێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنەکانی نزیکی ئێران ڕێککەوتووە کە ئەگەر پارتی ڕازی نەبوو، ئەوان کاندیدی خۆیان کە بەرهەم ساڵحە پێشکەش دەکەن و بە پاڵپشتی ئەوان ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار. هەر بەپێی زانیاریەکان، ئەمریکاش هیچ لارییەکی نیە لەوەی کە بەرهەم ساڵح ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار. ئەو پشتگیریەی ئێرانیش بۆ ناوبراو، بێدەنگبوونییەتی لە پرسی تەعریب و مادەی 140 و گرنگیدانە بە پرۆژەکانی ئێران.

هەواڵ
05-01-2022

یەکگرتوو رەتیدەکاتەوە ئەندامێکیان پارەی خەڵکی بردبێت

ڕوونکردنەوەیەک لەمەڵبەندی ۱٦ ی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە. بەناوی خوای گەورەو میهرەبان یەکگرتوو و یەکگرتووەکان و سەرکردەكانی وێنەی ئەمانەت پارێزی و وەفان و بەخاکی بوون و ڕاستگۆیی ناسراون خرمەتی کۆمەڵگا بەئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانن. ئەو کارەی کراوە کە گوایە کەسێک لەشاری کۆیە پارەی بردوە و باس دەکرێت لەهەندێک پەیج ئەکاونت و سۆشیال میدیائەگەر ڕاست بێت و پشت ڕاست بکرێتەوە بەهەموو شێوەیەک کارێکی نامڕۆڤانەو نارێک و قێزەونەو بەتوندی ئیدانەو سەرکۆنەی دەکەین. ئەو کارانە دوورن لەکەڵتوری کوردەواری و دینداری و کۆییانەو دەشتی کۆیە.وەک تێدابوونی سەرکردەیەکی یەکگرتوو لەشاری کۆیە بەهەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوەو دورە لەڕاستی .کەسی ناوبراویش کە گوایە ئەم کارەی کردوە دەڵێن ئەندامی یەکگرتووە دوورە لەڕاستیەوە. بەهیچ شێوەیەک یەکگرتوو نەبووە سەیری فیس بووک و بکەن بەیەک ووشەش باسی یەکگرتوو و دیفاع لەیەکگرتووی نەکردوە لەهەموو ژیانی بەڵکو دعایە بۆ شتی تر دەکات. بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە خەڵک ئاگای لەپارەو سەروەت و سامانی خۆی بێت و هەر مامەڵەیەکی کرد ئەواا بەشێوەیەکی یاسایی بیکات .وە ئێمە لێرەوە بەڕای گشتی ڕادەگەیەنین کەمافی یاسایی خۆمان بەکاردێنین بە تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی هەر خەڵک و پەیج و ئەکاونتێک کە هەوڵ بدات هەواڵی درۆو چەواشەکاری دژی یەکگرتوو پەخش بکات و هەوڵی ناوزڕاندن بدات. خوای گەورە هەموولایەک و ووڵات و نیشتمانمان بپارێزی لەدەردو بەڵاو ناخۆشیەک. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانمەڵبەندی ۱٦ کۆیەی یەکگرتوو

هەواڵ
05-01-2022

بەرهەم ساڵح: قاسم سولەیمانی لە کاتێکی ناخۆش بە هانامانەوە هات

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە یادی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە وتارێکدا رایگەیاند، قاسم سولەیمانی لە کاتێکی ناخۆش بە هانامانەوە هات. بەرهەم ساڵح، گوتی "لێرە کۆبووینەتەوە بۆ یادکردنەوەی دوو شەهیدی کەسایەتی گەورە و کاریگەری لە مێژووی وڵاتەکەمان ئەوانیش فەرماندەی شەهید موهەندیس و فەرماندەی گەورەی ئێرانی قاسم سولەیمانی، کە لە کاتێکی زۆر ناخۆش بەهانامانەوە هات، بەشداریکرد لەگەڵ هێزە چەکدارەکانمان و خەڵکی وڵاتەکمان بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش، له‌پێناو عێراقدا خۆی كرده‌ قوربانی". راشیگەیاند "خاڵی دەستپێکردنی کۆتاییهاتنی قەیرانەکان چەسپاندنی عێراقێکی سەقامگیر و سەربەخۆییە، کە خاوەنی سەروەری بێت و توانای گێڕانی رۆڵی میحوەری هەبێت، بۆ کۆکردنەوەی ناوچەکە و دانانی سیستمێکی بەرگری بۆ ناوچەکە". k24

1 2 ... 674 675 676 ... 1148 1149