ئاسۆ حاجی، ڕۆژنامەنوسی دیاری پارتی دەڵێت؛ لە کۆبوونەوەی حەنانەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر و موقتەدا سەدر کاتێک باس هاتۆتە سەر کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار، موقتەدا سەدر بە ئامادەبووانی راگەیاندووە کە سەرخستنی کاندیدی سەرۆک بارزانی هەر کەسێک بێ و هەرچیەکی دەربارە بگوترێ ئەرک و بەرپرسیاریەتێکی ئەخلاقیە و بە دڵنیایەوە نەک دەنگی بۆ دەدەین دەنگی دیکەشی بۆ کۆدەکەیەنەوە. ئاسۆ حاجی ئاماژەی بەوە کردووە کە زانیارییەکانی لە یەکێک لە بەشدارانی کۆبوونەوەکە وەرگرتووە.
بەها باران بلوتووث، ئەو خزمەتگوزارییە تەکنەلۆجییەیە کە ئامێرەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە بۆ ئاڵوگۆڕی داتا و زانیاری. دیارە کە بە ئینگلیزی، وشەی بلو (Blue) واتە ڕەنگی شین، هەروەها وشەی تووث (tooth) واتە ددان. کەواتە بلوتووث واتە (ددان شین). زۆرجار ئێمە ناوی شتەکان دەبەین و بەکاریان دەهێنین بەڵام زۆر دەگمەن بیر لە ڕەگوڕیشەی وشەکان دەکەینەوە.ئەم وشەیە بەناوی پاشایەکی ڤایکینگەکانەوە کراوە (دانیمارك و نەرویج) کە ناوی (هاڕاڵد بلوتووث Harald Bluetooth) بووە لە سەدەی دەیەمی زایینی (لە ٩٥٨ تا ٩٨٥ فەرمانڕەوایی کردووە). ئەم نازناوی "ددان شینە"، کە بە زمانی ئەوان Blåtand بووە، لەوەوە هاتووە کە پاشاکە زۆر حەزی لە خواردنی تووی شین (شاتوو blueberry) بووە. بەردەوام خواردوویەتی، بەڕاددەیەك، هەمیشە ددانی شین دەرکەوتووە. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٦ کۆمپانیای ئنتێل Intel بۆ تەکنەلۆجیا، ئەم وشەیە بەکار دێنێ و دواجار تەرخان دەکرێ بۆ بەیەكبەستنەوی ئامێرەکان. نوێنەری کۆمپانیاکە دەڵێ کەوا ئەو ناوەی لە کتێبی پاشای ڤایکینگەکان بەرچاو کەوتووە و سیفەتی ئەو پاشا ددان شینەش، لەجێی خۆیدا، بریتیی بووە لە بەیەكبەستنەوە و ئاشتکردنەوەی هۆزە ئەسکەندەنافییەکان، کە ڕێك سیفەتی خزمەتگوزاریی بلوتووثەکەی سەردەمە!ئیتر ئەو کۆمپانیایە لۆگۆ و ئایکۆنی بلوتووث دروست دەکات کە لە یەکەم پیتی ناوەکانی پاشاکە بە زمانی دانمارکی H و B پێك هاتووە.
بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، سبەی شەممە، ئەنجوومەنی سەکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدا. باڵکێش لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی، لەو کۆبوونەودا یەکێتی بڕیاری کۆتایی لەبارەی کاندیدی ڕەسمی حیزبەکەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەدات و ڕەنگە لەتیف ڕەشید بکەنە کاندیدی سەرەکی حیزبەکەیان و دەستبەرداری بەرھەم ساڵح ببن.
بەھای دراوەکان بۆ ئەمڕۆ هه‌ینى 4/2/2022، بەم شێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمریکی = 147.850 دینار 100 یۆرۆ = 166.500 دینار 100 پاوەند = 199.000 دینار 100 ھەزار تومەن = 5.600 دینار 100 لیرەی تورکی = 11.250 دینار
میسال ئالوسی، سیاسه‌تمه‌داری عێراق گوتی: كۆمه‌ڵێك له‌و لایه‌نانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا به‌شدارییان كرد، نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتوو بن، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و چه‌كیان هه‌ڵگرت، هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌یزران و چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی تیرۆرستییان دا، جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و قۆناغه‌یه كه هه‌موو عێراقییه‌كان هیوای بۆ ده‌خوازن و داواشی له به‌رهه‌م ساڵح كرد، چیتر خۆی نه‌كاته سه‌ره رمی میلیشیاكانی ئیتاری ته‌نسیقی و گوتیشی: هۆشیار زێباری كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و هه‌رگیز ملكه‌چی گرووپه میلیشیاكان نه‌بووه. ئالوسی له‌كاتی میوانداری له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی لایه‌نه دۆڕاوه‌كان ئه‌وكات جۆرێك له شڵه‌ژانی هێنایه ئاراوه، ئێستاش به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به‌هێزه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی كه كردوویه‌تی، به‌ڵكو له‌كاتێكدا كه ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌یه‌وێت ئه‌نجامدانی چاكسازی و ده‌ستپێكێكی نوێ، ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كانیش ده‌یانه‌وێت، خۆی له ده‌ستپێكێكی نوێ‌دا ده‌بینێته‌وه، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ش كه ئێستا سه‌رۆك بارزانی به سه‌نگێكی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌نگی پارتی و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ده‌ستپێكێكی نوێ، كه ئه‌مه شتێكی نوێیه له عێراق و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه چیتر بوار بۆ یاریكردن به ئه‌نجامه‌كان نه‌ماوه. هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رۆك بارزانی به به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژووییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و جووڵه ده‌كات و هیوادارین كه‌سانی دیكه‌ش په‌یڕه‌وی هه‌مان هه‌نگاو و ستراتیژیه‌ت بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كێشه‌یه‌ی باس ده‌كرێت، ته‌نها له‌ناوماڵی شیعه‌دا نییه، به‌ڵكو ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌یه كێشه‌ی نێوان عێراق و ئێرانه، كێشه‌ی نێوان گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌یه كه سه‌ره‌تایه‌كی نوێیان بۆ عێراق ده‌وێت، كێشه‌ی نێوان براوه‌كان و دۆڕاوه‌كانه. جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ی له 2003ـه‌وه چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و وه‌لائیان بۆ ئێران هه‌یه، له هه‌ڵبژاردنه‌كان شكستیان هێنا، ئه‌وانه‌ی دۆڕاون، ئه‌وانه‌ن كه نه‌یانتوانی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه باڵی ئێرانن. ئالوسی گوتی: له‌كاتێكدا دۆخێكی ناسه‌قامگیر له عێراق به‌هۆی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران هه‌یه و له عێراقه‌وه هێرشی سه‌ر ئیمارات و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، ئێمه سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین كه هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ن، ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ ژیان له عێراق بڕه‌خسێت، دوای ئه‌وه‌ی كه میلیشیاكان ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ژیانیان تێكداوه. له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش، كه ئایا پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ كه لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تێیدا به‌شدار نه‌بن، ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت؟ میسال ئالوسی گوتی: به‌ڕای من لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی "به فشار و تیرۆر" كۆكراونه‌ته‌وه، میلیشیاكانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه ئیراده‌یه‌كی ناده‌ستووری و نادیموكراسی له عێراق هه‌یه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌یه‌وێت، ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، بۆیه من داوا له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌م، له ركابه‌رییه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكشێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته سه‌ری رمه‌كه بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و گرووپه میلیشیاكان، چونكه ئه‌مانه دۆڕاون و زۆرینه‌یه‌كی په‌رله‌مانیش هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی نوێیه و موقته‌دا سه‌در، كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، داوای ژماره‌یه‌ك خاڵی نوێ ده‌كات، له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ پیاده‌كردنی ئیراده‌یه‌كی نوێیه بۆ ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ. k24
ئەمڕۆ پێنجشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا کە کۆشکی سپی لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاوی کردەوە، گوتی: "لەسەر فەرمانی من هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژئاوای سووریا بەسەرکەوتوویی ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان لەپێناو پاراستنی گەلی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان و بۆئەوەی جیهان زۆر سەلامەت و ئاسایش بەرقەرار بێت ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و، بەهۆی لێهاتووی و ئازایەتی هێزەکانمان ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادیمان کوشت".بایدن جەختیشی کردەوە: "لەو ئۆپەراسیۆنە هیچ سەربازێکی ئەمریکی نەبووە قوربانی". kurdistan CT
بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ڕۆژی شەممەی داھاتوو، ئەنجوومەنی سەکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدا. باڵکێش لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی، لەو کۆبوونەودا یەکێتی بڕیاری کۆتایی لەبارەی کاندیدی ڕەسمی حیزبەکەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەدا.
نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە کوشتنی گەنجەکەی دهۆک بڵاوکردەوە.ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی ٣١/١٢/٢٠٢٢، پۆلیسی دهۆک لە بوونی تەرمێک ئاگادارکرایەوە کە هی کەسێک بوو بە ناوی دۆسکی ئازاد، کە پێشتر ڕەگەزی خۆی بۆ ڕەگەزی مێ گۆڕیبوو.لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وتەی ئەندامانی خێزانی ناوبراو، دەریانخست کە دۆسکی ئازاد لەلایەن برایەکی خۆیەوە کوژراوە و تەرمەکەی بەر لە چەند ڕۆژێک لە دۆزینەوەی لە نزیک گوندێک لە شاری دهۆک فڕێدراوە.پۆلیسی دهۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاستەوخۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردۆتەوە و تۆمەتبار بە گوێرەی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایسزادانی عێراقی (کوشتنی ئەنقەست) بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دهۆکەوە بۆ دەرچووە.دەزگا ئەمنییەکان ناوی تۆمەتبارەکەیان لە تەواوی فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان بڵاوکردۆتەوە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بەردەوام، بەڵام تەرمی دۆسکی ئازاد دوای دەرچوونی تۆمەتبارەکە لە وڵات دۆزراوەتەوە.
ڕۆژ بە ڕۆژ یەکێتی لە دەرچوونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بێهیوا دەبێ، لەبەرئەوە، بەشێک لە سەرکردەکانی داوا دەکەن لە چوار ساڵی داهاتوودا یەکێتی ببێتە ئۆپۆزسیۆن.ئەم پێشنیارەی سەرکردەکانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا باسکراوە، بەڵام بافڵ تاڵەبانی ڕەتیکردۆتەوە.بەپێی زانیارییەکان، لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بافڵ تاڵەبانی بە ئەندامانی گوتوە "ئه‌گه‌ر ببینه ئۆپۆزسیۆن له حکومه‌تی عێراقی، کێشه‌ی گه‌وره‌مان بۆ دروست ده‌بێت، ده‌یان خه‌ڵکمان بێ کار ده‌بن و لیواکانمان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه".بافڵ تاڵەبانی وتوشیەتی: بەهەر شێوازێک بووبێ دەبێ بەشداری لە حکومەتی داهاتوی عێراقدا بکەین.
دادگای فیدڕاڵی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 3ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 دانیشتنی تایبه‌ت به وه‌ڵامی داواكه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجامدرا. دادگای فیدڕاڵی راشیگه‌یاند، داواكه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی ره‌تكرایه‌وه.
بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147800 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 168000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 199000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 11000 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5500 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2014 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 425000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 375000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 320000 دیناری عێراقی
سەركردەیەكی هاوپەیمانی سیادە رایگەیاندووە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كە ئێستا دووبارە خۆی بۆ پۆستەكە كاندیدكردووە، هەوڵ دەدات كاتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كە دووشەممەی داهاتووە، رێگەیەکی یاسایی بدۆزێتەوە تا دوای بخات، چونكە گومانی لە هەڵبژاردنی هەیە.مشعان جبوری رایگەیاندووە، بەرهەمی ساڵح ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەوڵ دەدات دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تێكبدات کە سەرۆک کۆماری تێدا هەڵدەبژێرێت.جبووری لە توییتێکدا گوتی: کاتێک بەرهەمی ساڵح، کاندیدی خولی دووەم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بۆی دەرکەوت کە سەرکەوتنەکە بۆ ڕکابەرەکەی دەبێت، کە هۆشیار زێباریە، بەردەوامە تا لە ڕێگەی دادگای فیدراڵی دانیشتنی پارلەمان دوا بخات.