Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
06-02-2022

پەیامی هۆشیار زێباری لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی

هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، ڕێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەگرن ئەگەر هەر بڕیارێک بدات. زانیاری زیاتر..

هەواڵ
06-02-2022

پارتی بڕیاری کۆتایی دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا کۆده‌بێتەوە بۆ بڕیاردان له‌باره‌ى کۆبونەوەكه‌ى سبەینێ دوشەممەی پەرلەمانی عێراق. شوان محەمەد ڕۆستەم ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، "بڕیارە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی کۆببینەوە بۆ تاووتوێکردن‌و بڕیاردان لەبارەی بەشداریکردن یان نەکردن لەکۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق". سەبارەت بەبڕیاری حزبەکەیان لەبارەی بەشداریکردن لەکۆبونەوەکەی ڕۆژی دوشەممە محەمەد وتویه‌تى:"هێشتا هیچ ڕونکردنەوە یان هەڵوێستێکمان لەبارەی بەشداریکردن‌و نەکردنەوە پێنەگەیشتوە". ئەوەش لەکاتێکدایە نوێترین بڕیاری موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ پەرلەمانتارانی ڕەوتەکەی ئەوەیە، بەشداریی کۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق نەکەن.

هەواڵ
06-02-2022

بڕیارێک لە حکومەتەوە بۆ ھاونیشتمانیان

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە 15٪ی پارەی پێشینەکانی (خانووبەرە، قەرزی بچووک، قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون، هاوسەرگیری، کشتوکاڵی، پیشەسازی و گەشتیاری) خۆشبێت، کە لەلای هاووڵاتیانە، بەڵام بەو مەرجەی لە ماوەی 90 رۆژدا پێشینەکان بگەڕێننەوە. بەپێی نووسراوی ژمارە (1215)ی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 06-02-2022 دەرچووە، تێیدا هاتووە: 1- داشکاندنی 15٪ی لەو پێشینانەی حکومەت، کە لەلای هاووڵاتیانە، وەک پێشینەی (خانووبەرە، قەرزی بچووک، قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون، هاوسەرگیری، بانکی کشتوکاڵی، پیشەسازی و گەشتیاری) بە مەرجێک هاووڵاتیان ئامادەبن لە ماوەی 90 رۆژی کار، لە رێکەوتی 19-01-2022 تەواوی پێشینەکان بۆ حکومەت بگەڕێننەوە. 2- دوای جێبەجێکردنی خاڵی (1)ی سەرەوە تەواوی سزای دواکەوتن کە هاتووەتە سەر ئەو پێشینانە، لێخۆشبوونیان بۆ بکرێت. 3- داشکاندنی رێژەی 15٪ی لە بری پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (شارەوانییەکان، گەشتوگوزار و ئاو) بە مەرجێک کەس و لایەنی بەرپرسیار لەو پابەندییە داراییە ئامادەبن، تاوەکو 90 رۆژ لە رۆژی دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی ئەو پابەندییە داراییە بۆ حکومەت بگەڕێننەوە. 4- بڕگەکانی سەرەوە تەواوی سزای دارایی دواکەوتنی قەرزی بەشدارییەکان تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە، بە مەرجێک خاوەنکار تەواوی پارەی کەڵەکەبووی بەشدارییەکان بەشێوەی نەقد بە یەکجار بدات لە ماوەی دەستنیشانکراو لە سەرەوە. 5- لێخۆشبوون لە تەواوی سزا و سووی دواکەوتنی پەیوەست بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری لەسەر رەسم و باجی کەڵەکەبوو بە مەرجێک تەواوی تەواوی باج و رەسم بدرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی (1)ی سەرەوە. 6- بڕگەکانی سەرەوە خودی باج و رەسم ناگرێتەوە کە بەپێی دەستوور دەبێت لە چوارچێوەی یاسای لێخۆشبوون لە رەسم و باج رێکبخرێت. قەرزە بازرگانییەکانیش ناگرێتەوە، کە بە بازرگان و وەبەرهێنەران دراون، وەک ئاسانکارییەک لەلایەن بانکە بازرگانییەکانەوە. 7- ئەو باجدەرانەی بەپێی (57 و 58)ی یاسای باجی دەرامەت ژمارە (113)ی ساڵی 1982ی هەموارکراو ئاراستەی دادگاکان کراوە، هەروەها ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن لێژنەی (استئنافیە) دەرچووە، ئەم لێخۆشبوونە نایانگرێتەوە. 8- ئەو پاژە (تسقیط)انەی کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری، کە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دەرکراوە و پێیدراوە، لە سزای دواکەوتن و سوو دەبەخشرێن لە ماوەی 90 رۆژی کارکردن بە مەرجێک تەواوی رەسم و باجەکان بگەڕێننەوە. 9- بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە ئاسانکارییەک لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بە شێوازی (تسقیط)یشەوە بۆ پێدانی باج و رەسمی کەڵەکەبوو، بە مەرجێک داواکاریی بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانکارییە پێشکەش بکرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی (1)ی سەرەوە لە دەسەڵاتی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری دایە.

گشتی
06-02-2022

نرخی زێڕ و دراو

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147950 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 169000 دیناری عێراقی        100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 200000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 11000 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5700 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2014 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 428000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 378000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 322000 دیناری عێراقی

هەواڵ
06-02-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا (ئۆستریا) دەک...

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گیرۆڵد ڤۆڵمەر سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و باشووری ئەوڕوپا لە وەزارەتی دەرەوەی نەمسا و ئۆسکار ڤوستنگەر باڵیۆزی نەمسا لە عێراق و ئوردن کرد .لە دیدارەکەدا گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نەمسا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا .سەرۆکی حکومەت بە پێزانینەوە ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی وڵاتی نەمسا لە گەڵ هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی ئەو وڵاتە لە خەڵکی کوردستان کرد.شاندی نەمسا خواستی وڵاتەکەیان بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا دەربڕی.چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی کورد لە ئەوروپا و گرنگیی ڕێگرتن لە کۆچی نایاسایی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

هەواڵ
06-02-2022

لە شەقامێکی ھەولێر ١٣ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ سیانزە ئۆتۆمبێل لەشەقامی ١٢٠ مەتری شاری هەولێردا پێکدادان لە نێوانیاندا روویداوە و بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە. ئەمڕۆ یەکشەممە، فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەناروێکدا ئاماژەی بەوەدا، رووداوی پێکدادان لە نێوان سیانزە ئۆتۆمبێل لە شەقامی ١٢٠ مەتری لە شاری هەولێر روویداوە. بە گوێرەی راگەینەراوەکە، وتە بێژی هاتوچۆی هەولێر هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان گەڕاندووەتەوە.

هەواڵ
05-02-2022

ڕەیان لەنێو بیرەکە ڕزگار کرا بەڵام گیانی لەدەستدا

دوای پێنج رۆژ گیرخواردن لەنێو بیرێکدا لە وڵاتی مەغریب، رەیانی تەمەن پێنج ساڵان رزگارکرا، بەڵام دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. وەزارەتی تەندروستی مەغریب ھەواڵی مردنی ڕەیانی پشتڕاست کردەوە.

هەواڵ
05-02-2022

سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی سەلاحەدین بەئادین کرد

دەقی پەیامەکەبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانبەبۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەركردایەتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.بە پێزانینەوە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە درێژایی تەمەنی سیاسیی خۆی خاوەنی هەڵوێستی میانڕەو و بەرپرسانە بووە و لە زۆر وێستگەدا یارمەتیدەری تەبایی سیاسیی بووە. هیوادارم لە سایەی فرەیی و پڕۆسەی دیموكراسیی كوردستاندا برایەتی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان قووڵتر ببێت و هەموو لایەك لە خزمەت بەرژەوەندیی باڵاكانی گەلەكەماندا بین.مسعود بارزانی5ی شوباتی 2022

هەواڵ
05-02-2022

سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر بە تەلەفۆن قسەیانکرد

سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە دەكاتئێوارەی ڕۆژی شەممە 5ـی شوباتی 2022 سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد.لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە. بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو بتوانێ بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی ڕۆڵەكانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قووڵكردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت.

هەواڵ
05-02-2022

گورزێکی دیکە کەمەر شکێن بەر بەرهەم ساڵح کەوت

لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، بەتایبەتی لیستی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نووری مالیكی، لەگەڵ گۆڕینی بەرهەم ساڵحن، وەك كاندیدی یەكێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، لەكۆبوونەوەی رۆژی هەینی، چواری شوبات، كە لەشاری بەغدا لەنێوان شاندی یەكێتی‌و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامدرا، سەركردەكانی ناو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای گۆڕینی بەرهەم ساڵحیان وەك كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردووە.هەر بەپێی زانیارییەكان، زۆرینەی لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، بەتایبەتی خودی نوری مالیكی، لە بەرهەم ساڵح نیگەرانن، بۆیە داوایان لەشاندەكەی یەكێتی كردووە، لەكاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بیكێشنەوەو لەتیف رەشید بكەنە كاندیدی فەرمی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە.زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، بڕیارە بەم نزیكانە، بەتایبەتی پێش كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە حەوتی شوبات، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە كۆبوونەوە بكات‌و بڕیاری یەكلاكەرەوە لەو بارەوە بدات.پێشتر باڵکێش لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیبووی، کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە و ئەگەری زۆر هەیە کە کاندیدی یەکێتی بگۆڕن و بەرهەم ساڵح بکشێننەوە.

هەواڵ
05-02-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق...

ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهینانی حکومەتی نوێی عێراق کرا و جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و لە یەکنزیکبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرا لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و چارەسەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ. شاندی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستانیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە سەرکەوتنی ھەرێم سەرکەوتنی ھەموو عێراقە و پێویستە ھەموو ھەوڵەکانمان چڕبکەینەوە لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی گشت ھاووڵاتییانی عێراق.

هەواڵ
05-02-2022

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و هومەما حەموودی

ئەمڕۆ شەممە 5ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هومام حه‌موودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد. لە دیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوە دەستوورییەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق جەخت لە نزیكبوونەوە و هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە ئەوەیش لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

1 2 ... 656 657 658 ... 1148 1149