سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگەی خۆبەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کردەوە و دەڵێت، لە رۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەکات و سێ رۆژ دەخایێنێت.
مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە. سەرچاوەیەک لە پارتی بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی بۆ چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە. ئەو سەرچاوەیە گوتی، رەنگە باسی پرسی سەرۆککۆماڕ، سەرەکی بێت.
ئهمشهو بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان كۆمهڵگەی چڕه و گوندی مهلا بروان، له سنووری قهزای شێخان، سێ برا گیانیان لهدهستدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سێ براکە بە ناوەکانی كۆڤان و نێچیرڤان و یوسف-ن.
پرۆژەیەك پێشكەشی شارەوانی سلێمانی كراوە بۆئەوەی باخی گشتی سلێمانی بكرێتە پرۆژەیەكی بازرگانی.بە پێی بەدواداچونەكان پرۆژەیەك پێشكەشی شارەوانی سلێمانی كراوە بۆئەوەی باخی گشتی سلێمانی بكرێتە پرۆژەیەكی بازرگانی، لە پرۆژەكەدا هاتووە، شوێنی باخی گشتی سلێمانی كە (12) دۆنمە بكرێتە پرۆژەیەكی بازرگانی و نهۆمی ژێرەوەی بكرێتە گەراجی ئۆتۆمبێل و نهۆمەکانی سەرەوەش بۆ هۆتێل و چێشتخانە.باخی گشتی دەكەوێتە سەرەتای شەقامی سالم، بەرامبەر هۆتێل سلێمانی پاڵاس لە ساڵی 1937 بونیاداراوە لەسەر ( ١٢ )دۆنم زەوی، كۆنترین و جوانترین باخچەیە لە شاری سلێمانی و پڕ سەوزاییە، پەیكەری ( چوار ئەفسەرە شەهیدەكە ) لەبەردەم باخی گشتی دانراوە، لە دەروازەكەیەوە پەیكەری كۆمەڵێك لە شاعیر و هونەرمەندان دانراوە، لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیانی زۆر رووی تێ دەكەن.درەختەكانی ئەم باخە بریتین لە ( توو، سورەچنار، سنەوبەر، قەزوان و هەندێك) لەو درەختانە بتەمەنیان ٤٥ بۆ ٦٥ساڵەو لەبەردەركی سەرا تا دووڕیانەكەی سەرچنار سەربە باخی گشتی یە.باخی گشتی شاری سلێمانی لەساڵی ١٩٣٧ بونیادنراوە لەلایەن موتەسەریفی ئەوكاتی سلێمانی (مەجید یاقوبی). مەحمود ئەفەندی کە خەڵكی سلێمانی بووەو ئەندازیارو سەرۆكی شارەوانی ئەوكاتە بووە سەبارەت بە شێوازی دروستكردنی ئەم باخەو كاركردن تێیداو ئەو كاتەی كە ئەم باخە دروستكراوە دەڵێت: ئەم ناوچەیە شوێنێكی چۆڵەوانی و قەراغ شاربووە تەنها گەڕەكەكانی ئابڵاخ و كانێسكان هەبوون، هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم ناوچەیەش بۆ دروستكردنی باخێكی لەم شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی سەرچاوەی ئاوی كارێزی كانێسكان بەم ناوچەیەدا تێ پەڕبووە و توانراوە بۆ باخداری سودی لێ وەربگیرێت . ژێدەر: درەو
بە بڕیارى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لە پێناو بەرژەوەندى گشتیی و بۆ دابەزاندنى نرخى سوتەمەنى، سەرجەم بازگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار کرانەوە بە ڕێگەپێدان بە هێنانى (بەنزین) و (غازى شل، غازى بتڵى ماڵان، نەوتى سپى، گازوایل) بۆ پارێزگاى هەولێر بەپێى کوالێتى و رسوماتە کارپێکراوەکانى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکان.
تاکە بەربژێرەکەی رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، سکاڵای یاسایی لەسەر ئەنجامی کۆنگرەی 12ی حیزبەکەی تۆمارکرد و دەڵێت: "هەڵبژاردنەوەی رابەر بۆ خولی سێیەم نایاساییە و لە پەیڕەوی ناوخۆی حیزبدا نەهاتووە، کە کەسی یەکەم لە دوو خول زیاتر ئەو پۆستەی هەبێ". کامیل حاجی عەلی، بەربژێری بێ رکابەر و دەرنەچووی رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە کۆنگرەی 12 رایگەیاند: "دەرچوونەوەی عیرفان عەبدولعەزیز، لە کۆنگرەدا، کارێکی تەواو نایاساییە و لە دەرەوەی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبدایە، بۆ ئەو مەبەستەش سکاڵای یاساییم لە دژی ئەنجامی کۆنگرەکە لەلای لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تۆمار کردووە". کامیل حاجی عەلی ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆنگرەدا پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورام پێدراوە، کە ئەمە هەمان دەسەڵاتی پۆستەکەی پێشوومە کە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی بووم "من هیچ پۆستێکم قبووڵ نییە و دەبێ بە یاسا بیسەلمێنم کە ئەو کارە نایاساییە". کامیل حاجی عەلی، ئێستا عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی بە رابەری خۆی نازانێت و دەشڵێت: "بەر لە کۆنگرە هەڕەشە لە من و ئۆرگانەکانی حیزبیش کراوە و لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نامەمان بۆ هاتووە، کە تێیدا چەند تۆمەتێک دراوەتە پاڵ من و هەڕەشەش کراوە، بەشێک لە تۆمەتەکان ئەوەیە کە من لەکاتێکدا وەزیر بووم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ هاوکارییەکی ماددی حیزبم نەکردووە، لەکاتێکدا بە ئێستاشەوە کە خانەنشینم، بەشێکی مووچەکەم بۆ حیزبە". کامیل حاجی عەلی هەروەها گوتی: "لە نامەکەدا ئەوەش نووسراوە، کە گوایە دەستێکی گڵاو هەبێ بۆ نەهێشتنی بزووتنەوەی ئیسلامی و نووسەرانی نامەکەش ئەوەشیان نووسیوە کە مەگەر کەسی دیکەی جگە لە کاک عیرفان عەبدولعەزیز، بەسەر لاشەی ئەواندا بچێت و ببێتە رابەر". ئەحسەن حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، بوونەوەی عیرفان عەبدولعەزیز بە رابەر، کۆتاییهاتووە و کۆنگرە بڕیاری لێداوە. ئەحسەن حەسەن گوتی: "مانگێک بەر لە کۆنگرە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاریدا، کە ئەگەر هەر کەسێک خۆی بەربژێر بکات بۆ رابەری حیزب، ئەگەر رکابەری نەبێت، دەبێ 50+1ی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بەدەستبهێنێت، ئەگەر ئەو رێژەیە بەدەستنەهێنێ، ئەوا خۆکارانە رابەری پێشوو هەمان پۆست وەردەگرێتەوە، ئەم بڕیارەش کۆنگرە داویەتی". رۆژی شەممە 05-02-2022 کۆنگرەی 12ـەمی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوەچوو. تەنیا یەک بەربژێر بۆ پۆستی رابەری گشتی، 35 بەربژێر بۆ ئەنجوومەنی شوورا و 15 بەربژێر بۆ 9 مەڵبەند خۆیان بەربژێر کردبوو. لە کۆی 631 ئەندامی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، 542 ئەندام دەنگیان دا. مونیرە عەبدولعەزیز، ئەندامی ئەنجوومەنی شوورای بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند: "رابەری گشتی کە هەموو تایبەتمەندییەکانیشی لەگەڵە، هەرچەندە بە یاسا و پەیڕەو و پرۆگرام بۆی هەبوو خۆی بەربژێر بکات، بەڵام ئەو خۆی خۆویستانە دەستبەرداری پۆستەکەی بووە". دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، کامیلی حاجی عەلی تاکە بەربژێری بزووتنەوەکە نەیتوانی 50+1ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بەوەش نەیتوانی ببێتە رابەری نوێی بزووتنەوەکە، تەنیا 265 دەنگی بەدەستهێنا، کە پێدەچوو ئەنجامەکەی بەدڵ نەبێت و هەر زوو هۆڵی کۆنگرەی بەجێهێشت. بە دەنگی 277 ئەندامی کۆنگرە، کە دەنگیان نەدابوو بە كامیل حاجی عەلی؛ عیرفان عەبدولعەزیز بۆ ساڵی نۆیەم و بۆ جاری سێیەم بووەوە بە رابەری گشتیی بزووتنەوەکە، هەرچەندە خۆیشی بەربژێر نەکردبوو. ژێدەر رووداو
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی دەڵێت، بەربژێری سەرۆک بارزانی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هۆشیار زێبارییە و هەر ئەویش دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەدات کە هۆشیار زێباری تەنیا بەربژێری پارتی نییە، بەڵکو بەربژێری سەدرییەکان و هاوپەیمانیی سەروەرییشە؛ ئەوەشی خستووەتەڕوو، د. بەرهەم ساڵح کۆسپ لەبەردەم دانیشتنی پەرلەمان دروستدەکات بۆئەوەی لە پۆستەکەی بەردەوامبێت. رۆژی دووشەممە 07-02-2022 عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی هۆکاری بەشدارینەکردنی فراکسیۆنی پارتی لە دووەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق راگەیاند و گوتی، "ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنی سەدری و هاوپەیمانیی سەروەری هاوپەیمانییەکمان پێکهێناوە؛ بەشدارینەکردنی ئێمەش پەیوەندیی بە کۆمەڵێک فاکتەرەوە هەیە؛ یەکێک لەوانەش دەرکردنی فەرمانێکە لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە لەسەر بەربژێری ئێمە". بە گوتەی عەرەفات کەرەم، دەرکردنی ئەو فەرمانەی دادگەی فیدراڵی لەسەر هۆشیار زێباری "جێگەی مەترسی نییە؛ هەندێک لایەن وا بیر دەکەنەوە کە ئیدی هۆشیار زێباری کۆتاییهاتووە، بەڵام با دڵی خۆیان خۆشنەکەن، چونکە ئەو فەرمانە لە بەرژەوەندیی ئێمەدایە". لەسەر ئەو سکاڵایەی لەسەر هۆشیار زێباری لە دادگەی فیدراڵی تۆمارکراوە، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی دەڵێت، "ئەو بابەتە چەندین ساڵە کۆتاییهاتووە؛ هەڵدانەوەی ئەو دۆسیانە لەم کاتەدا پرسێکی سیاسییە کە بەڕێز بەرهەم ساڵح هەوڵدەدات دانیشتنی پەرلەمان نەکرێت و کۆسپ دەخاتە بەردەم ئەوەی دانیشتنەکە بکرێت، چونکە دەزانێت ئەگەر دانیشتنی پەرلەمان بکرێت هۆشیار زێباری دەردەچێت". عەرەفات کەرەم جەخت لەسەر رۆڵی بەرهەم ساڵح لەو دۆسیەیەدا دەکاتەوە و دەڵێت، "خۆ دەستی مۆزەمبیقی تێدا نییە؛ هەر ئەوە ئەو کارە دەکات". لەبارەی تەواوکردنی رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی پەرلەمان، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی دڵنیایی ئەوە دەدات کە "هەر دانیشتنێکی پەرلەمان بکرێت ئەگەر ئەو هاوپەیمانییەی ئێمە بەشدار نەبێت، هیچ دانیشتنێک ناکرێت، چونکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێویستە 219 ئەندام ئامادەی دانیشتنەکە بن". عەرەفات کەرەم جەخت لە "بێتاوانی" هۆشیار زێباری دەکاتەوە لەو دۆسیانەی رووبەڕووی کراونەتەوە و دەڵێت، "ئەگەر شتێک لەسەر هۆشیار زێباری هەبووایە، لە دەستپاکی، خوێندنی باڵا و بابەتە پەیوەندیدارەکان، ئەوکات لایەنەکان کە هاوپەیمانیمان لەگەڵیان پێکهێناوە قبووڵیان نەدەکرد". بە بۆچوونی عەرەفات کەرەم، ئەو هەوڵانەی دژی بەربژێرەکەی سەرۆککۆمار دەدرێن، "هەوڵی سیاسین و مەبەستی سەرەکییان ئەوەیە دانیشتنی پەرلەمان نەکرێت بۆئەوەی بەڕێز بەرهەم ساڵح بەردەوام بێت لە سەرۆکایەتیی کۆمار. جێگەی داخە کە بەڕێز بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتیی کۆماری کردووەتە ئامرازێک بۆ هەڵبژاردن و بەرژەوەندیی کەسیی خۆی. بۆ ئەو هەڵمەتەش ئەو دەسەڵاتەی خۆی لەسەر دادگە و زۆر دەزگای دیکە بەکارهێناوە، کە ئەمەش پێچەوانەی دەستوورە". بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی، رژدبوونی خۆیان لەسەر بەربژێرکردنی هۆشیار زێباری دەکەنەوە و دەشڵێت، "بەربژێری سەرۆک بارزانی هۆشیار زێبارییە و هەر ئەویش دەبێت؛ هۆشیار زێبارییش تەنیا بەربژێری پارتی نییە، بەڵکو بەربژێری سەدرییەکان و هاوپەیمانیی سەروەرییە؛ هەموویان رازین لەسەری و هیچ کێشەیەکی نییە. ئێمە رژدین لەسەر بەربژێربوونی و هیچ بڕیارێک نییە پەشیمان ببینەوە". ژێدەر رووداو
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە 7ی شوباتی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبوەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە 93.56 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەرزترین بەهای نەوتە لە 7 ساڵی رابردودا. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری بەرزبونەوەی بەهای نەوت بۆ سەروی 93 دۆلار پەیوەندیدارە بە بونی مەترسی لەسەر وزەی جیهان بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان روسیا و ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئەوەش وایکردوە خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت.
هاوپهیمانی چوارچێوهی ههماههنگی له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، بایكۆتی دانیشتنی سبهی ئهنجوومهنی نوێنهرانی راگهیاند. بڕیاره سبهی كاتژمێر (12)ی نیوهڕۆ، ئهنجوومهنی نوێنهران بۆ دوو بڕگه كۆببێتهوه. به گوێرهی خشتهی دانیشتنهكه، دوای خوێندنی چهند ئایهتێك له قورئانی پیرۆز، له بڕگهی یهكهمدا ژمارهیهك نوێنهر سوێندنی دهستووری دهخۆن. سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی نوێنهران، كه له (9ی كانوونی دووهم/ یهنایری 2022) ههڵبژێردراوه، راشیگهیاندبوو، له بڕگهی دووهمدا ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی كۆمار بهڕێوهدهچێت. به گوێرهی بهیاننامهیهك، كه وێنهیهكی دهست كوردستان24، كهوتووه، هاوپهیمانی چوارچێوهی ههماههنگی رایگهیاندووه، له سۆنگهی روانگهی روون و وردمان بۆ ئهو واقیعه سیاسییهی له ئهنجامی پشێوی ههڵبژاردنی رابردوو هاتووهته ئاراوه، ههڵوێستمان هاوشێوهی هاوپهیمانهكانمان روونه و سبهی له دانیشتنی نوێنهران بهشداری ناكهین، بهر لهوهی گفتوگۆكان بگهنه كۆتایی. ئهم ههڵوێسته له كاتێكدایه ههریهك له كوتلهكانی سهدر و سیاده و پارتی بایكۆتی دانیشتنی نوێنهرانیان كردووه، كه بڕیاره سبهی بهڕێوهبچێت.
بتانەوێت و نەتانەوێ لە چل ساڵی رابردوودا ناسری رەزازی رەمزی مقاومەتی نیشتمانی و نەتەوەیی کوردستان بووە و گۆرانی و سرودەکانی لە ناخۆشترین رۆژگارەکانی ژیانی ئەم میللەتە گیانی خۆڕاگری و بەرگری بووە بۆ پێشمەرگە و زیندانیانی رێگای رزگاری… تەنانەت ئەو مەلایەی کە لە مزگەوتەکەیدا تێر بە دڵی خۆی جوێن و ناسزا بە ناسر دەڵێت، لە سایەی ئەو هێزە بەرگریکارەوە ئەوێرێت بە کوردی جوێنەکانی بدات کە ناسر و هاوڕێکانی لە ناو خەڵکدا دروستیان کردوە…ناسر، جگە لە شادی و خۆشی بەخشین بە خەڵک و بەهێزکردنی رۆحی سۆڕشگێرانە لەلای تێکۆشەرانی رێگای رزگاری کوردستان چی زیانێکی بۆ دین و ئیمانی ئەو جۆرە مەلایانە هەبووە کە لە زۆر بونەدا وەک (شیطان اخرس) کڕوکپ دەبن بەرامبەر بە ناحەقی…موسڵمانی و نا موسڵمانی ناسر چ پەیوەندیەکی بە تۆوە هەیە تا هانی خەڵکی لێ بدەیت؟!ئەرگەر ئەرکێکی ئاینی خۆت رادەپەڕێنیت، هەر لە بندەستا دەیان ناحەقی بە ئاینەکەت و مەزهەبەکەت دەکرێت بۆ لێی بێ دەنگی..!! بۆ ئاودەکەی بە ئاشی دوژمنانی کورددا، چیت داوە لە ناسری رەزازی## کە دەیان ساڵە تورک و رۆم و عەجەم و عەرەب دەیانەوێت بیشكێنن، بەڵام ئەو تا دێت گەورەتر دەبێت… مەجید ساڵح
پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان بەشداری لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراقدا ناکات.
پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەینێ ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند، سبەی نیوەڕۆ دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکات. ئەمشەو 6ی شوباتی 2022، پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی دووشەممەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لە دوو بڕگەدا دەستپێدەکات، کە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە سوێندخواردنی هەندێک ئەندامانی پەرلەمانە و بڕگەی دووەمیش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارە.