ڕۆژی پێنجشەممە 17ی شوباتی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی و سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر، لەڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست و هەماهەنگی لە هەڵوێستەكانی هاوپەیمانێتی ستراتیژیی سێقۆڵی لە قۆناغی ئێستادا كرا، ئەویش لەپێناو گەیشتن بە پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی. هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا لەسەر پێویستیی كۆبوونەوەی هێزە پێكهێنەرانی هاوپەیمانێتیی سێقۆڵی لە ڕۆژانی داهاتوو ڕێك كەوتن.
ئێوارهى ئهمڕۆ پێنجشهممه 2022/2/17 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان بۆ بهشداريكردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، دهگاته ئهڵمانيا. له پهراوێزى كۆنفرانسهكهدا كه ڕۆژانى 18 تا 20ى شوبات دهخايهنێت، سهرۆك نێچيرڤان بارزانى چهندين ديدار و كۆبوونهوهى لهگهڵ ژمارهيهك له سهركرده و بهرپرسانى باڵاى وڵاتان دهبێت.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٧٢٢ ) ١. پشکنین: ( ٦٥٩٤ پشکنینی نوێ)• ( ٣٨٤٨) هەولێر• ( ٧٠٩) سلێمانی• ( ١٨٢٣) دهۆك• ( ٥٨) هەڵەبجە• (٨٧) گەرمیان• (٦٩) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٧٧١ تووشبووی نوێ)• ( ٣٣١) هەولێر• (٩٩) سلێمانی• (٣٢٢) دهۆك• ( ٨) هەڵەبجە• (١١) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٢٥٤ چاکبوون)• ( ٦٨٣) هەولێر• ( ١٤٣) سلێمانی• ( ٣٨١) دهۆك• ( ٧) هەڵەبجە• ( ٢٨) گەرمیان• ( ١٢) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٩ مردن)• ( ٣) هەولێر• ( ٣) سلێمانی• ( ٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٩٣٨٠٧٨ (١٥١٣٢٠٥ هەولێر، ٩٣٨٠١٠ سلێمانی، ١٤٥٩١٥٠ دهۆك، ٢٧٧١٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٤٢٥٦٣٨ (١٣٥٩٠٤ هەولێر، ١٣٩٩٨٥ سلێمانی، ١٤٢١٩٢ دهۆك، ٧٥٥٧ هەڵەبجە)چاکبوون ٤٠٥١٦٠ ( ١٢٧٥٠٦ هەولێر، ١٣٥٠٥٤ سلێمانی، ١٣٥٣٧٨ دهۆك، ٧٢٢٢ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٣١٤٥ (٦٢٦٦ هەولێر، ١٧٨٩ سلێمانی، ٥٠٠٣ دهۆك، ٨٧ هەڵەبجە)مردن ٧٣٣٣ (٢١٣٢ هەولێر، ٣١٤٢ سلێمانی، ١٨١١ دهۆك، ٢٤٨ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٧ی شوبات ٢٠٢٢
رۆژی (15ـی شوبات/ فێبرایهری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومهت، گهیشته قهتهر و دواتر سەردانەکە لە میدیاکانی ئەو وڵاتە دەنگی دایەوە. رۆژی (16ی شوبات/ فێبرایهری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له دهوحهی پایتەختی قەتەر، لهگهڵ شێخ تهميم بن حهمهد ئال سانى، ميرى قهتهر كۆبووەوە. له كۆبوونهوهكهدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە برهودان به پهيوهندييهكانى قەتەر لهگهڵ ههرێمى كوردستان و عێراق بهتايبهتى له بوارهكانى ئابوورى، بازرگانى و وهبهرهێناندا کرا، سهردانهكهی سهرۆكی حكومهت بووه جێگهی گرنگیپێدان لهلایهن میدیاكانی قهتهڕ و وڵاتانی كهنداو و عهرهبی. دیوانی میری قهتهر له سایتی فهرمی خۆیان لهبارهی سهردانهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، شێخ تهمیم بن حهمهد ئال سانی، میری قهتهر پێشوازی له بهڕێز مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و شاندی یاوهری كرد. ئەمیر لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆدەبێتەوە" ئەمە ناونیشانی هەواڵێكی رۆژنامەی (qatar-tribune) بوو لهبارهی سهردانهكهی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ قەتەڕ. وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە" هەواڵێكی دیکەی ئەمڕۆی رۆژنامەی "الوطن" بوو کە باسی لە برەودانی پەیوەندیکانی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان دەکرد. لە هەواڵێكی دیکەدا لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، رۆژنامەی "الوطن" نووسییەتی "پایە بڵند پێشوازی لە مەسرور بارزانی دەکات". بههۆی گرنگی سهردانهكهی مەسرور بارزانی بۆ دهوحه، وێبسایتی "gulf-times" رایگەیاند، سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ، شێخ خالید بن خەلیفە لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە رۆژنامەی "العرب" نووسیویەتی "سەرۆک وەزیران پەیوەندیەکانی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق توند دەکاتەوە." K24
سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، جارێكی دیكه وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە. هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی سالی(٢٠٢١) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (١)تا ئهمرۆ( ١٦/شوباتی ٢٠٢٢) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە... بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ,کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی ) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی ٢/ ٢٠٢٢ دابەشکردنی موچەی مانگی (١) بەردەوام بێت.
ئەوەی لە ئەلف و بێی یاسا و سیاسەتیش تێدەگات، دەزانێت بڕیاری دادگای بەناو فیدرالی عیراق بڕیاریکی سیاسیە و ڕوون و ڕاشکاو پێچەوانەی دەستوری عیراقە، زور بەڕووونی بۆ تۆلەکردنەوەیە لەهەرێمی کوردستان و بەدەستی هەندیک هیزەوە بەکاردەهینریت دژی هەرێمی کوردستان. ئەوە هەنگاوی یەکەم نیە و کۆتایش نیە لەلایەن ئەو عەقڵیەتە شۆڤێنیەوە لەبەغدادەوە دژی هەرێمی کوردستان و بۆ ووشککردنی سەرچاوەی ئابوری هەرێمی کوردستان، لای خەلکی دلسوز و کورد پەروەرو حزبەنیشتمانیەکانی کوردستان روونە. ئەوەی کەمایەیی عەیبەی گەورەو حەیاچوونی هەندێ کەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتاری کوردە کە چۆکیان هاتوەتە لەرزین و داوادەکەن حکومەتی هەرێم هەرچی زوە تەسلیم بیت، ئەگینا جەیش و جاشمان دێننە سەر، لەکاتیک دا ئەو کەس و لایەنە سیاسیانە باش دەزانن کە عیراق جەیش و جاش و حەشدیشی بەکارهیناو هیچی پی نەکرا ئەگینا چاوەڕێی بڕیاری دادگایان نەدەکرد و بەهیز نەک دەستیان بەسەر ئابوری کوردستان دەگرت بەلکو شتیکیان نەدەهێشت بەناوی هەرێمی کوردستانەوە. هەرچی جاشەکانی گروپی پازەدەو ئەوانەی شەو رۆژ لەبەغداد خەریکی جاسوسی بوون لەسەر کوردستان شاگەشکە بوون و پیروزبایی لەعیراق و دادگاکەی دەکەن ، بەبیانوو درۆی ئەوەی گوایە نەوتی هەرێم ناشەفافە و بۆ خزمەتی خەلکی هەرێم نیە بۆ ئەوەی لای خەلکی وای پیشان بدەن کەئەوان جاش نین ، لەکاتیکدا نەوتی هەریم زور زور لەنەوتی عیراق شەفاف ترە و موچەی کوردستانیش ئیستا لەسەدا هەشتای لەپارەی نەوتی کوردستان دەدریت ، خۆ ئەو جاشانە باش دەزانن کاتیک لە ۲٠۱٤ عیراق بودجە و موچەی هەرێمی بری هەرێم لیتریک نەوتی نەفروشتبوو. ئیوە لە خەمی نانی جاشێتی و سەرشۆڕیەکانی خۆتان بن کوردستان خاوەنی خۆی هەیە و پاریزەری خۆی هەیە ، پیویستی بەجاش و خۆفروش نیە خۆی وەک خەمخۆر پیشان بدات .بەهمەن کاک عەبدوڵا - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیەوە رایگەیاند، دەسیسەیەك لەم هەلومەرجەدا دژی كوردستان ئاگرەكەی گەشاندۆتەوە.دەقی بابتەکەی مەلا بەختیار:كاتژمێری سیاسی .. نەوتو دادگای ئیتیحادیدادگای ئیتیحادی عێراق، دوای زیاتر لە (10) ساڵ لە سكاڵای یاسایی لەمەڕ نەوتو گاز دژی هەرێمی كوردستان، لەمكاتەدا كە عێراق لە رۆخی دۆخی مەترسیدارە، كەیسی ژەنگرتوی گرێبەستەكانی نەوتو گازو مافی هەرێمی كوردستانی لە سەرچاوە سروشتیەكان، لە كاتژمێرێكی سیاسی سەیردا، هێنایەوە ئارای مەرامو بڕیارێكی چاوەڕواننەكراوی دژی هەرێمی كوردستان دا.لەم نوسینەدا، ناچمە سەر وردەكاری یاساییو رێسایی كەیسەكە. ئەمەیان ئەركی پسپۆڕەكانە. ئەوەی لای من مایەی راچڵەكینە، كاتژمێری بڕیارەكەیەو بڕیارەكەش، چەندین پرسیاری رەوا دەوروژێنێ. وەكو:یەكەم: بۆچی دادگا؛ دوای زیاتر لە (10) ساڵ ئەم كەیسەی گەیاندە بڕیاری بێكۆتایی؟دووەم: بۆچی دادگا؛ پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانیشەوە نەكردووە، هەتا زانیارییان بخەنە بەردەست؟ یان بۆچی زانیاریان لەسەر هەرێم لە حكومەتی عێراقیش وەرنەگرتووە؟سێهەم: بۆچی دادگا؛ لە حكومەتەكانی عێراق ناپێچێتەوە، كە ئایا لە (10) ساڵی رابوردودا چۆن لە هەرێمی كوردستانیان قبوڵ كردووە، گرێبەستەكانی نەوتو گاز تێپەڕێنن؟چوارەم: لەهەمووی گرنگتر، ئەی بۆچی لەم دۆخەدا كە كێشەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو پاشان سەرۆك وەزیرانو كابینە هەیە، دادگای ئیتیحادی رێك لەم كاتژمێرەدا كەیسەكەی وروژاند؟ئەوەندەی تێیگەیشتبین، ئەم كەیسە وەكو ئاگری بن كا وایە.. دەسیسەیەك لەم هەلومەرجەدا دژی كوردستان، ئاگرەكەی گەشاندۆتەوە.ئەم بڕیارانەش، مەترسی ترم بیردەخاتەوە، كە هەرێم لەبەردەم پیلانێكی ئیقلیمی گەورەتردایە. (دوو ساڵە قسەی لەسەر دەكەم) لاموایە، دۆخەكە ئاوا بەردەوام بێ، پەلكێشمان دەكەن بۆ بەتاڵكردنەوەی مادەی (140)یش. بەڵكو بۆ كەمكردنەوەی رێژەی موچەخۆرو هێزی چەكداری كوردستانیش.. بە رادەیەك كەمیدەكەنەوە، لەشكرێك لە بێكار رووبەڕووی هەرێم دەكەنەوە.لەم دۆخە سیاسیەی هەرێمدا، كە لایەنە سیاسیەكانی لێكترازاوون، بڕیارەكە بۆئەوەیە حكومەتی هەرێم نەتوانێ بەرهەڵستی بڕیارەكەی دادگا، بەهۆی ناكۆكی لایەنەكانو قەیرانی داراییو فشاری خەڵكەوە، بكات. بەمەش زوو دەركەوت زلكردنی كێشەكان لەسەر سەرۆك كۆمار چ زیانێكی لێكەوتەوەو حاڵیش وا بڕوات، چ كارەساتێك چاوەڕوانی كوردستانە. واتا: پرسی هەرێم دەكرێتە قوربانی پۆست. بێئاگا لەوەی لە دەوروبەردا چی دەگوزەرێ.لەكۆتاییشدا.. ئەم قسانەم پاساو نییە بۆ هیچ چەشنە گەندەڵییەك لە كەیسی نەوتو گازدا، كە لە رابوردودا كراوە. چ ئەو گەندەڵیەی بە سیستەم كراوەو چ ئەو گەندەڵیەی بە هەڕەمەكی.. نەوتو گاز بە قاچاخ ئاودیو كراوە. بەندە چوار ساڵ لەمەوبەر گوتومە: بەرپرسەكان لە نەوتەوە بۆ جەوت دەدزن. هەر ئەو رەفتارانەشە وای كردووە، بەشێكی جەماوەر ئەم بڕیارە نابەجێیەی دادگای فیدراڵیان لا ئاسایی بێ. بەڵكو هەفتە تێناپەڕێ، ناڕەزایی خوێندكاران، موچەخۆران، ژینگەپارێزان، عەلوەكان، مامۆستایانی گرێبەست رونەدات. هەروەها كێشەی كەمی كارەباو گرانی سوتەمەنی تەنگی بە كەمدەرامەتەكان هەڵچنیووە. پێموایە، دۆخێكی بابەتی خوڵقاوە، كە حكومەت كێشەكانی پێ چارەسەر ناكرێو خەڵكیش بە چارەسەری حكومەت رازی نابێ.. ئەم هەلومەرجە پێماندەڵێ: دۆخێكی جەماوەری خرۆشاو.. لە جۆش خواردندایە!!
له لێدوانێكدا سهركهوت ئهحمهد، گوتهبێژی بهڕێوبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، پیاوێكی تهمهن (32) ساڵ، له گهڕهكی كوردساتی شاری سلێمانی، دوای دهمهقاڵێی لهگهڵ هاوسهرهكهی فیشهكێكی پێوه ناوه و بهو هۆیهوه هاوسهرهكهی گیانی لهدهستداوه. روونیشیكردهوه، بكوژهكه، دواتر فیشهكێكی به سهری خۆیهوه ناوه، بهڵام گیانی لهدهست نهداوه و گواستراوهتهوه بۆ نهخۆشخانهی شار. ئهو ژنهی كوژراوه، دایكی منداڵێكی بچووكه و به چهكی كڵاشینكۆف تهقهی لێكراوه. پۆلیس پهڕاوی بۆ رووداوهكه كردووهتهوه و تهرمی ژنهكه گواستراوهتهوه بۆ پزیشكی دادوهری. K24
عەتا قەرەداغی، لە تویتێکدا نووسیویەتی: "لە دەرچوونی یاسای دادگای داگیرکەری عێراقییەوە لە دوێنێوە، هەندێک حزب و کەسایەتی و کۆنە و تازە خۆفرۆشی کورد بە عێراق، لە شۆڤێنیست و ئیسلامییە کونە پەپوەکانی عێراق، زیاتر لایەنگیری بڕیارەکەی دادگای شۆڤێنی عێراق و بەکرێگیراوی ئێران دەکەن دژی کورد. ئەمەش بەڵگەی لاوازی کەسێتی کوردی و ناهۆشیاریەتی". هەروەها ئاماژەی بەوەداوە: "دادگای فیدراڵی عێراق جیاوازیەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ مەحکەمەی سەورەی سەردەمی بەعس، ئەو لە روانگەی بەرژەوەندی ناسیونالیستی عەرەبیەوە مامەڵەی کوردی دەکرد، ئەمەی ئێستا لە روانگەی ناسیونالیستی ئیسلامی شۆڤێنی عەرەبی فارسی تورکیەوە سەیری کورد دەکات، کوردی ساویلکە، عێراقچی، پولەکی لەوە تێناگەن". https://twitter.com/AttaQaradaxi/status/1493896753963220997?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1493896753963220997%7Ctwgr%5E%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.24.krd%2Fckb%2Fstory%2F217110-D8B9DB95D8AAD8A7-D982DB95D8B1DB95D8AFD8A7D8BADB8C%3A-D987DB95D986D8AFDB8EDAA9-D8AEDB86D981D8B1DB86D8B4DB8C-DAA9D988D8B1D8AF-D984D8A7DB8CDB95D986DAAFDB8CD8B1DB8C-D8A8DA95DB8CD8A7D8B1DB95DAA9DB95DB8C-D8AFD8A7D8AFDAAFD8A7DB8C-D8B4DB86DAA4DB8ED986DB8C-D8B9DB8ED8B1D8A7D982-D8AFDB95DAA9DB95D986
بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەرەتای موئامەرە و دەستێکی ئێرانیەکانە دژی کیانی کوردی نەک تەنھا ئابوری سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان پرسیار ئەوەیە بۆچی ئەم دادگایە چەندین ساڵە و تەنانەت دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش بڕیارێکی وای دژی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان نەداوە تا ئەو کاتەی بەرەی ئێران لە عێراقدا لاواز دەبن و ھۆکاری لاوازیەکەیان دەگەڕێننەوە بۆ پشتیوانی نەکردنی کورد و بەتایبەت لایەنی سەرەکی و یەکەمی کوردستان کە لە ئێستادا دژی دەستێوەردانی دەرەکیە لە کوردستان و عێراقدا؟لەگەڵ ڕێزی زۆر بۆ ناوی دادگا و سەروەری یاسا بەشێک لە شیعەی عێراق و ئێرانیەکان ئەیانەوێت دادگاکانی عێراق و ماف و ئازادیە دەستوریەکانی کورد وەکو قومارخانە و شوێنی سیغەی ناشرعی ئافرەتان (مەلھاکان)ی قوم و تاران تەماشا بکەن و بەکاری بھێنن بۆ حەزوئارەزوو بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خۆیان.ئەگەر سەرکردایەتی کورد بێ دەنگ و بێ ھەڵوێست بێت لە ئاستی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دژی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان یان ھەر لایەن و تاکێکی کورد دڵخۆش بێت بەو بڕیارە و پشتیوانی لێبکات ئەوا جگە لە چونە قاڵبی خیانەتکاریەوە ئەبێت چاوەڕێی لەدەستدانی نیشتیمانەکەی و ھەرێمی کوردستانیش بێت بە چەند قۆناغ و موئامەرەیەکی تری لەم جۆرە بڕیارە. ھەر لایەن و تاکێکی کوردی ئەتوانن و جێگای دەستخۆشیە چاودێر و دژی گەندەڵی و بەھەدەردانی داھاتی نەوت و غاز بن، بەڵام ھەوڵدان بۆ ڕادەستکردنەوەی ئابوری سەربەخۆی کوردستان لە ڕقی ململانێ ناوخۆییەکانی خۆمان، یان چەواشەکردنی خەڵک و تۆمەتبارکردنی ھەر ھێز و لایەنێکی کوردی کە بەرگری لە ئازادی و ئابوری سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان دەکات و ھەوڵی پاراستنی قەوارەی ھەرێم دەدات ئەوە خیانەتە و شایەنی چاوپۆشی و لێخۆشبوون نیە و پێویستە دادگایی بکرێت بە تاوانی خیانەتی نیشتیمانی.
ئهمڕۆ چوارشەممە 16ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له دهوحهی پایتەختی قەتەر، لهگهڵ شێخ تهميم بن حهمهد ئال سانى، ميرى قهتهر كۆبووەوە.له كۆبوونهوهكهدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە برهودان به پهيوهندييهكانى قەتەر لهگهڵ ههرێمى كوردستان و عيراق بهتايبهتى له بوارهكانى ئابوورى، بازرگانى و وهبهرهێناندا کرا.هەروەها هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.