ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوکۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و گرنگیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات کرایەوە .
ئەمڕۆ شەممە 19ی شوبات له دووهم ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف ئهندامانى ئهنجومهنى نوێنهرانى ئهمهريكا كۆبووەوه.لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا. هەروەها ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای ئیتیحادی کرل دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و دووپاتکرایەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، ئەگەر وەزیری دارایی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان نەبێت لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، ئەوا قەدەغەی گەشتکردن لە دژی وەزیرەکە دەردەکەن، تا ئەو کاتەی دێتە پەرلەمان و ڕوونکردنەوە لەسەر بەرزبونەوەی نرخی دۆلار دەدات. بۆ ئەم مەبەستەش 50 پەرلەمانتار واژوویان لەسەر بانگهێشتکردنەکەی کردووە.
۹٥٪ داهاتی نەوتی و نانەوتی عیراق چی لیکراوە بۆ خەلکی کوردستانی ڕوون بکەنەوە جاشولکە سەرشۆڕەکان یەک پرۆژەی ئاوەدانی یەک شاری عیراقمان پێ بڵێن ، یەک دەسکەوتی عێراقمان پی بلین گەر ئیوە زەرەیەک مەردایەتیتان تیایە ، باسی بیرە نەوتەکانی بەسرە هەر ناکەین بڕۆن بزانن نەفتی نەفتخانە لەخانەقین و نەفتی کەرکوک بۆکویدەچیت جاشە سەرشۆڕەکان . یەکێك لە کارە هەرە باشە کانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە نەیهیشتوە ئیوەی جاش و سەرشۆر بەناوی حزبی سیاسی و پەرلەمانتار و چاودیری چاوشۆرەوە ، عەقدەکانی نەوت و ریککەوتن لەگەل کۆمپانیاکان ببینن ، چونکە دەچوون جاسوسیتان لەسەری دەکرد . ئێوە گەر مەردن دەڵێن یاسایی نەوت و گازی هەرێم نادەستوریە باسی یاسا دەستوریەکەی عیراق بکەن بزانین لەکوێ یە ؟ گەر جاش نین و ژەهر ناڕێژن بۆ خەلکی کوردستان باسی شەفافیەت و دەسکەوتەکانی ٦ ملیون بەرمیل نەوتی رۆژانەی عیراق بکەن ، باخەلک جیاوازیەکە بزانن . ئەگەر جاش نین بەکرێگیراو نین ، ووڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە ، گروپی هیوای دۆڕاو سەرشۆر . بەهمەن کاک عەبدوڵا - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا دەربارەی پێشهاتەکانی قەیرانی ئۆکراینا گوتی، ڤلادیمێر پووتین، بڕیاری خۆی داوە و من لەو باوەڕەدام دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا. بایدن، ئەوەشی زیاد کرد، "پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن جوداخوازەکان کە لە لایەن رووسیاوە پاڵپشتیی دەکرێن دەبینین و، هێزەکانی رووسیا پلان دادەنێت بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا لە چەند رۆژی داهاتوودا و شاری کیێڤ دەکاتە ئامانج".بایدن، دووبارەیشی کردەوە، "ئەمریکا هێزی شەڕکەر رەوانەی ئۆکراینا ناکات، بەڵام پاڵپشتیی پێشکەش بۆ ئۆکراینا دەکرێت، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە هەموو بستێکی خاکەکانی پەیمانی ناتۆ".بایدن، روونیشی کردەوە، "هەر کارێکی سەربازیی رووسی واتا ئەوان دەرگای دیپلۆماسییەتیان داخست و جەنگیان هەڵبژارد". kurdistanCT
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا بارانبارین دەستپێدەکات، بارانبارین بەشێوەی نمە باران و مامناوەندی دەبارێت. لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لە هەندێک کاتدا باران بەلێزمە دەبارێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 18ی 2022 لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتالیا کۆبووەوە.لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا . جەخت لە سەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا. 3
رۆژی پێنجشەممە (17ـی شوبات/فەبرایەری 2022) گرتە ڤیدیۆی بووک و زاوایەک بڵاوکرایەوە کە زاواکە لە رۆژی هاوسەرگیریەکەیاندا لە میسر، دەستدرێژی دەکاتە سەر بووکەکە، ئەمەش کاردانەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بەدوای خۆیدا هێنا. بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "قاهیرە24"، رووداوەکە لە شەقامی سوڵتان حسێن لە پارێزگای ئیسماعیلیە روویداوە. یەکێک لە شایەتحاڵەکان بە "قاهیرە24"ـی راگەیاند، زاواکە کە تەمەنی سەرو 30 ساڵ دیار بوو لە شەقامی سوڵتان حسێن هێرشی کردە سەر بووکەکەی. شایەتحاڵەکە ئاماژەی بەوەشدا، کەسێکی گوزەرەکە دوای رووداوەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە. بە گوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، دوای رووداوەکە بووکەکە چووەتە پۆلیسی ئیسماعیلیە و بە زاواکەی دەڵێن کە نایەوێت لەگەڵ ئەودا بڕوات. https://www.instagram.com/tv/CaHdDWdFyis/?utm_medium=copy_link
ئەوەی عورفە و ئاساییە، مرۆڤ هیوای ههموو خێر و خۆشییهك بۆ گەل و خاکی خۆی دهخوازێت و لەو پێناوە خوێن دەبەخشێ و شەهید دەبێ. ئەوەی نامۆ و جێی شەرمەزاریە، مرۆڤ هەبێ دڵخۆش بێت و پشتگیری دژە بەرژەوەندییەکانی گەل و خاکی خۆی بکا! بۆیە هەر کەس و لایەنێک بە بڕیارە سیاسییەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەربارەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان خەنی بێت و خۆشحاڵی خۆی بۆ دەرببڕێ، ئەوا بێگومان بێ رێزی دەکات بە سەروەری هەرێم و بە خوێنی پیرۆزی شەهیدانمان، کە هەرێمی کوردستانی لەسەر بونیات نراوە، ئەوانە لە کۆتایی دەبن بە پەند بۆ زەمان و باش بزانن مێژووش رەحم بە کەس ناکات. بەردەوام شۆڤێنییە دژە گەشەسەندنەکانی کوردستان هەوڵ و بڕیاری زیاتر لەو بڕیارە سیاسییانەی ئێستای دادگای باڵای ئیتیحادیان لە عێراق داوە، لە پێناو گەمارۆدان و لاوازکردن و شەڕی دژە قەوارەی هەرێمی کوردستان، ئەگەرچی بۆ ماوەیەکی کاتی توانیبیان زەرەرمان پێ بگەیەنن، بەڵام سوپاس بۆ خوا، کە هەموو جار لەو هەوڵانە شکستیان هێناوە و ریسیان لێ بووهتەوە خوری، ئەمجارەش بێگومان بن، کە هەوڵەکانیان سەرناگرێ و هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو دەبێ. خۆ ئەوە زیاتر لە 15 ساڵە سەدان پێشێلکاری دەستووری لە عێراق دەکرێ و زۆریشی بەرامبەر مافە دەستوورییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستانن، خێرە لە لایان دادگای باڵای فیدڕاڵی نە بایە و نە باران و نوقەیان لێوە نەهاتووە؟! بۆچی لە کاتێکی هەستیاری هەنووکەیی ئەو کەیسە دەجووڵێننەوە و تێیدەڕوانن و بە پەلە پەل بڕیارێکی سیاسی نا دەستووری لە دژی هەرێمی کوردستانی پێ دەردەکەن؟! ئەوە خۆی لە خۆییدا بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە بۆ هەبوونی فشاری بەهێزی سیاسی لە دەرکردنی بڕیارەکەیان. با هەمووان باش بزانن، جەنابی سەرۆک بارزانی رابەرە بەهێز و میهرەبانەکەی کوردستان ئەوەتان لێ قەبوڵ ناکات، وەک خودی بەڕێزیان فەرمووی هەرگیز سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێم ناکات، چاوەڕوان بن وەک هەموو جار بە حیکمەتی سەرۆک و دڵسۆزان لە هاوخەبات و هاوکارانی جەنابیان، لەم شەڕە دژە قەوارەی هەرێم دا ئەو جارەش ئەو لوغمە وەک هەموو لوغمەکانی تر، کە لەپێش پێشکەوتن و مافە ڕەواکانی هەرێم چێندراون، پوچەڵ دەکاتەوە و بەسەر بەرزی سەردەکەوین و کوردستان براوە دەبێ. کوردە دژە کوردستانیەکانیش، تەنها شەرمەزاری و ڕیسوابوونیان بۆ دەمێنێتەوە. لەنجە شزەیی - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
دژەتیرۆرى کوردستان کەسێکى فێڵباز دەستگیر دەکات لەدواى وەرگرتنى زانیارى، کەسێك لە سنوورى پارێزگاى دهۆك هەستاوە بە فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنى هاووڵاتییان بە مەبەستى دەستکەوتی دارایى لە رێگەى خۆناساندن و خۆدەرخستن وەك کەسێکى تر (انتحال الشخصیة)، ئەم کارەشی لە رێگەى بەکارهێنانى بەرنامەیەکى تایبەتى مۆبایلى زیرەك ئەنجام داوە. بۆ ئەم مەبەستە، لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی دژەتیرۆرى کوردستانەوە، زانیارى لەسەر تۆمەتبار کۆ کرایەوە و دەرکەوت ناوى (ر. ع. ا. ح)ە. لە رێکەوتى (9/2/2022) لەسەر بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە دەستگیر کرا. لە دەرئەنجامى لێکۆڵینەوەکان، تۆمەتبار دانى بە تاوانەکانیدا ناوە. پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە بەپێى بڕیارى (160 ساڵى 1983) بە مەبەستى وەرگرتنى سزاى یاسایى.
ڕاگەیەندراوێک لە ھاتوچۆی سلێمانییەوە: دوابەدوای ئەو ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمان لە بەرواری دوێنێ بڵاو کرایەوە سەرجەم شۆفێری پاسەکان ئەوانەی لە قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکان کە منداڵ دەگوازنەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دوابەدوای ئەو ئاگاداریەی کە پێشتر بڵاو مان کردەوە هەستا بە لێپێچینەوە لەو شۆفێرانەی سەرپێچی دەکەن لە ڕێگەی مەفرەزەکانی هاتوچۆی ناوشار و بە سەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی وە ئەو شۆفێرانەی کە پابەند نابن و منداڵیان زیاتر لەوەی کە یاسا رێگەی پێداوە سەرخستووە کە پێچەوانەی یاسای هاتوچۆیە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا بە پێی سەرپێچییەکانیان لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرا. داوا لە شۆفێران دەکەین لەو جێگەیانەی ئاماژەی بۆ کراوە و کار دەکەن و منداڵان هاتوچۆ پێدەکەن سەرپێچی نەکەن و ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بکەن پێویستە بە پێی ژمارەی کوشنی ناو ئەو پاسانە نەفەر سەربخەن، وە بەپێی یاسای هاتووچۆ سەرخستنی نەفەری زیادە قەدەغەیەپێویستە هەموو پاسێک چاودێرێکی سەر بە ئیدارەی ئەو شوێنە کە پاسەکە کاری بۆ دەکات تیایدا بێت، وە ڕۆڵی ئەو چاودێرە ئەوەیە کە ڕێگە نەدات بەو شۆفێرە سەرکێشی و تیژڕەوی و بەکارهێنانی مۆبایل و ڕۆیشتن بە پێچەوانەی ئاراستە وە پێچکردنەوە لە شوێنی قەدەغە یاخود گۆرانی و ئاوازێک بە دەنگێکی بەرز بە چەشنێک دابنێت کە ببێتە مایەی نەهێشتنی ئارامی سەرنشینانی ناو پاسەکە یاخود هەر سەرپێچییەکی دیکە بکات، وە بە پێچەوانەوە ئاگاداری ئیدارەی خۆی بکات لە ڕەفتاری ئەو شۆفێرە کە دەبێتە مایەی مەترسی رووداو و کارەساتی هاتووچۆیی نەخوازراو