Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
15-02-2022

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕوانگەی باوەڕبوونی بە دەستوری عێراقی فیدڕاڵ ساڵی ٢٠٠٥، کە لە ماددەی ١١٧دا دانیناوە بە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی بەسەرجەم دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەرییەوە، و دەسەڵاتەکان دابەشکران لە نێوان دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان و هەرێمەکان و لە دەستووری عێراق جێگیرکرا کە بواری نەوت و گاز لە دەسەڵاتی حەصری حکومەتی فیدراڵی نیە بە پێی ماددەی ١١٢ی دەستور و ئەم ماددەیەش دانی ناوە بە مافی هەرێمی کوردستان بۆ دەرهێنان و پەرەپێدانی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان،   لە ڕوانگەی کاری پێکەوەیی لەم بوارەدا کە لە مادەی ١١٢ی دەستوردا هاتووە هەرێمی کوردستان هەنگاوی نا بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی یاسایەک دەربکات بۆ نەوت وگاز کە ڕەشنووسەکەشی ئامادەکرا و پەسەندکرا لەلایەن هەردوولاوە لە شوباتی ساڵی ٢٠٠٧ و لە کۆنووسی ئامادەکردنی رەشنووسەکەشدا هاتووە هەردوولا رێکەوتن ئەگەر لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا پرۆژە یاساکە دەرنەچووێندرا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەو داڕشتنەی کە هەردوولا پەسەندیان کردبوو ئەوا هەردوو حکومەت سەرپشکن لە پەرەپێدانی سێکتەری نەوت وگاز . لەبەر ئەوەی ڕەشنووسە هاوبەشەکە یەک لایەنە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە گۆڕانکاری جەوهەری تێدا کرا بەبێ هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک پڕۆژەکە خاڵیکرایەوە لە دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێم، بۆیە پەرلەمانی کوردستان بە پشتبەستن بە دەسەڵاتە دەستورییەکان یاسای نەوت و گازی هەرێمی تەشریع کرد و لە دوای کەوتنە بواری جێبەجێ ئەم یاسایە، کۆمپانیا نەوتییە گەورەکانی دونیا بە سەرمایەی گەورە وەبەرهێنانیان لەم بوارە کرد بۆ گەڕان بەدوای نەوت و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان دوای دۆزینەوەی نەوت. لە دوای بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لە شوباتی ساڵی ٢٠١٤ یەکلایەنە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە و پێش ئەوەی هەرێمی کوردستان نەوت هەناردەی دەرەوەی بکات، لە ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەرێم بۆ قەیرانێکی دارایی گەورە لە مانگی ئایاری ٢٠١٤ نەوتی هەرێم هەناردە کرا بۆ دابینکردنی مووچە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لەو کاتەشەوە هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە گفتوگۆکردن بۆ گرتنەبەری رێکاری دەستوری هاوبەش، لە دوایین وێستگەشدا هەردوولا لە  چوارچێوەی یاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵدا لە ساڵی ٢٠٢١ رێکەوتن کە هەرێمی کوردستان مافی دەرهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەیە، داهاتی فرۆشتنی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمیش رۆژانە بدرێتەوە بە حکومەتی فیدراڵی، لە هەمانکاتدا هەر دوولا لێکتێگەشتنێکی هاوبەشیان هەبوو بۆ داڕشتنی  پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی بە پشتبەستن بە ماددەی ١١٢ی دەستور ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە هەرێمی کوردستان باوەری بە کاری پێکەوەیی لە چوارچێوەی دەستوور لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی هەیە بۆ داڕشتنی ستراتیژیەتی نەوت و گاز لە سەرتاسەری عێراق. لە کاتێکدا دەبوو هەموو لایەنەکان پاڵپشتی ئەو کەشە ئەرێنییەیان بکردایە  لە نێوان حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ، بەڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ بڕیارێکی دەرکرد بەبێ ڕەچاوکردنی بنەما دەستوورییەکان بە پشتبەستن بە  یاسا مەرکەزییەکانی رژێمی بەعسی پێشوو کە  ناکۆکن لەگەڵ بنەماکانی فیدڕاڵیەتدا، ئەرکی دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکانیشە ئەو یاسا مەرکەزییانە لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ەوە هەڵبوەشێننەوە لە ناویشیاندا یاسای وەزارەتی نەوتی ژمارە ١٠١ی ساڵی ١٩٧٦، سەرەرای ئەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی چەندین سەرپێچی یاسایی و رێکاری دادبینی تێدایە وەکو یەکخستنی دوو داوای جیاواز بەبێ بوونی بنەمای یاسایی. بۆیە ئەم بڕیارە ئەبێتە هۆکاری زیاتر ئاڵۆزکردنی بابەتەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکە لەبەر رۆشنایی ئەو راستییانەی سەرەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر: ١. ئەم بڕیارە نادادپەروەرانە و نادەستورییە و دژ بە ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە و قبوڵکراو نییە و پێویست بوو دادگا لێکۆڵینەوەکانی فراوانتر بکات و رەچاوی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستانی بکردایە. ٢. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەرداری مافەکانی هەرێمی کوردستان نابێت کە لە دەستوری عێراقدا جێگیرکراون، لەم سۆنگەیەشەوە حکومەتی هەرێم لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دەستوری بنەڕەتی بۆ ئەم بابەتە، سەرەڕای ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد و هەوڵیدا کە ئەم داوایە دوابخرێت و دەرفەتێک بدرێت بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی داهاتوودا ڕێکبکەوێت. ٣. حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو رێکارێکی دەستوری و یاسایی و دادوەری دەگرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردن و پاراستنی هەموو ئەو گرێبەستانەی کە لە بواری نەوت و گازدا کراون. حکومەتی هەرێمی کوردستان 15/2/202215 شوبات 2022

هەواڵ
15-02-2022

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتیی عێراقی و كوردستانی بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە. ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات. مسعود بارزانی ۱٥ی شوباتی ٢٠٢٢

هەواڵ
15-02-2022

دوو کارتی بەهێزی پارتی دژی یەکێتی کە هێشتا بەکاری نەهێناون

دوای ئەوەی ململانێکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار گەیشتە لوتکە، ئێستا هەردوو لایەنەکە هەموو هەوڵێکیان بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستەیە و سازشی لەسەر ناکەن.پارتی و یەکێتی کاندیدی خۆیان هەیە و تائێستا دیارنیە کاندیدی کام لایان زۆرینەی دەنگەکان دەباتەوە، بەڵام لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی رێبەر ئەحمەد لەلایەن دادگاوە کە دووبارە یەکێتی سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە، رەنگە پارتی دەست بۆ دوو کارتی فشار ببات.یەکەم: لە ئەگەری پێداگری کردنی یەکێتی، دوو نییە پارتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت لە بەرامبەردا پۆستی سەرۆک کۆمار بدرێتە سونەکان.دووەم: ئەگەر یەکێتی ئامادەی دانوستاندن نەبێ، رەنگە پارتی هەڵبژاردن دوا نەخات و بەمزوانە سەرۆکی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات، ئەمەش گورزێکی گەورە لە یەکێتی دەدا، چونکە لاهور جەنگی لەلایەن سەرقاڵی لیستی تایبەت بە خۆیەتی و ناوماڵی یەکێتیش تەواو شپرزەیە.

هەواڵ
15-02-2022

لە قەڵادزێ پیاوێک بە بەرچاوی ژنەکەیەوە بە چەقۆ دەکوژرێت

رۆژی سێشەممە 15-02-2022 شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، دوو هاوژین کە بۆ ئاهەنگێکی خێزانی دەچوون، لەلایەن سێ کەسەوە رێگەیان لێدەگیرێت و پیاوەکە دەدرێتە بەر چەقۆ و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات. شۆڕش ئیسماعیل وتی: "پیاوەکە ناوی ( ق . ب . ع )ـە و لەدایکبووی ساڵی 1968ـە، دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینە لە قەڵادزێ و پێشمەرگەیە لە لیوای 6ـی پیادە، دوای ئەوەی بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و شوێنەواری 4 چەقۆ بەسەر جەستەیەوە بووە و هاوژینەکەشی بە سووکی برینداربووە." ژنی کوژراوەکە قسەی بۆ پۆلیس کردووە و دەڵێ، "بەیەکەوە ویستویانە بچن بۆ هۆڵی ئاهەنگێک لە قەڵادزێ، لەلایەن سێ کەسی ناسراو بە چەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و بەسەختی برینداریان کردووە و دواتر گیانی لەدەستداوە." بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

هەواڵ
15-02-2022

ڕوسیا دەستی کرد بە کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە نزیک سنووری ئۆکراینا 

لە کاتیکدا وڵاتانی رۆژئاوا ترسی هێرشی سەربازیی رووسیایان هەیە، ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، بەشێک لە هێزە بڵاوەپێکراوەکانی رووسیا لە نزیک سنووری ئۆکراینا دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ سەنگەرەکانی خۆیان. ئیگۆر وکلاشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا گوتی، یەکەی هەرێمەکانی باشوور و رۆژئاوا ئەرکەکانیان تەواوکرد و دەستیان کرد بە بارکردنی کەرەستەکان لە رێگەی ئامرازە وشکانییەکان و هێڵەکانی شەمەندەفەرەوە و گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان. هاوکات هەر ئەمڕۆ دمیترۆ کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەرکە دیپلۆماسییە هاوبەشەکان لەگەڵ هاوپەیمانە رۆژئاواییەکان بوونە هۆی خۆبەدوورگرتن لە هەڵکشانی رووسیا. kurdistan CT

هەواڵ
15-02-2022

مەسرور بارزانی گەیشتە قەتەر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومی گەیشتە قەتەر و لە فڕۆکەخانەی دەوحە لەلایەن بەرپرسانی باڵای قەتەر پێشوازی لێکرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ میری قەتەر، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، ئامانج لەم سەردانە، گفتوگۆکردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و کشتوکاڵ.

هەواڵ
15-02-2022

زەوییەکانی گوندی کۆری ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێن

دوای داڕشتنەوەی نەخشەی نوێ، زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رادەستی خاوەنەکانیان کران. عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر رایگه‌یاند، ئەمڕۆ نەخشەی تازەی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێت، دوای ئەوەی لە سەرنجدان تەواو دەبن، چەسپاندنی بۆ دەکرێت و رێگە بە خاوەن زەوییەکان دەدەین داوای رێپێدانی خانوو دروستکردن بکەن. راشیگەیاند، ماوەی 14 رۆژ دیارکراوە، ئەگەر هەر گرفتێک هەبێت، خاوەن زەوییەکان دەتوانن سکاڵاکانیان بدەنە لیژنەی پەیوەندیدار، بۆ ئەوەی گرفتەکان چارەسەر بکرێن.

هەواڵ
15-02-2022

مەسرور بارزانی بەرەو قەتەر بەڕێکەوت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو میرنشینی قەتەر بەڕێکەوت. سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی-یه‌ بە یاوەری شاندێکی حکومی دەبێت. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە سەردانەکەیدا جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ میری قەتەر، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتەش کۆدەبێتەوە. بە گوێڕەی راگەیاندراوی فەرمی حکومەتی هەریمی کوردستان ئامانج لەم سەردانە، گفتوگۆکردنە له‌ بارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و کشتوکاڵدا

هەواڵ
14-02-2022

مەسرور بارزانی بانگھێشتی قەتەر دەکرێت

سبەی سێشەممە (15ی شوباتی 2022) ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر ، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومی، سەردانی قەتەر دەکات.سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا، جگە لە کۆبوونەوە لە گەڵ میری قەتەر، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتەش کۆدەبێتەوە.ئامانج لەم سەردانە،گفتوگۆکردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و کشتوکاڵدا.

هەواڵ
14-02-2022

ڕاگەیاندراوێك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و، لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت. مەحموود محەممەد 14ی شوباتی 2022

هەواڵ
14-02-2022

پارتی کاندیدی فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئاشکراکرد

پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کرد.

هەواڵ
14-02-2022

پارتی کاندیدی نوێی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دایە پەرلەمان

پارتی دیموکراتی کوردستان سێ ناوی نوێی وەکو کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق داوەتە پەرلەمان. بەپێی زانیارییەکی نافەرمی کە بە باڵکێش دراوە، دوای رەتکردنەوەی هۆشیار زێباری، پارتی ناوی سێ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەڵام ئاشکرای نەکردووە. بەپێی زانیاریەکان، کاندیدەکان هەریەکە لە فازڵ میرانی، فوئاد حسێن و ئازاد بەروارین.

1 2 ... 651 652 653 ... 1148 1149