پاش ئەوەی دادگای فیدڕاڵی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕەتکردەوە، ناوبراو بافڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح بە تۆمەتبار دەزانێت. هۆشیار زێبارى باس لەوەدەکات بە هۆی جوڵاندنی ئەو سکاڵایەی لەسەری تۆمار کرا بوو لە دادگای فیدراڵی نەیتوانی خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەر بۆیە بافڵ تاڵە بانی و بەر هەم ساڵح بە تۆمەتبار دەزانێت. هۆشیار زێبارى لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى بی بی سی باسی ئەوە دەکات ئەو سکاڵایە لەلایەن سێ پەرلەمانتارى یەکێتییەوە لەسەرى تۆمارکراوە و لەلایەن بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانى یەوە جوڵێنراوە. وتیشی "چارەسەرى زۆریان خستووەتە بەردەم یەکێتى بۆ دەستهەڵگرتن لەپۆستى سەرۆک کۆمار، لەوانە پێدانى سەرجەم پۆستەکانى دیکە، بەڵام ئەوان رەتیان کردووەتەوە ناكرێت ئێمە ٣١ كورسیمان هەیە، یەكێتی ١٧ بۆ ١٨ كورسی هەیە یەكسان بین، وتیشی ئەو سەربازى سیاسی مەسعود بارزانییە و ئەوەى ئەو فەرمانى پێ بکات جێبەجێی دەکات.
100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 146000 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 165500 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 198000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 10800 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5900 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2011 دیناری عێراقی
یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەکەیدا، رێکخستنەوەی باج لە هەرێم بووە. حکومەت وەک دەسەڵاتی جێبەجێکردن ناتوانێت باج زیاد بکات, بەلکو ئەرکی ئەم دەسەلاتە تەنھا جێبەجێکردنی یاساکانە و ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەریش ئامانج لێیان تەنھا رێکخستنەوەی باج و رێگری کردن بووە لە خۆدزینەوە لە دانی باج. هەر لەم چوارچێوەیەدا باجی کۆمپانایا گەورەکان و گەورە باجدەران رێکخراوەتەوە و ئەم چەندەش کاریگەریی لە سەر زیادکردنی داهات هەبووە و ئەم داهاتەش بۆ خزمەتی هاولاتیان دەبێت.لەم ماوەیەدا گلەیی هەبووە کە رێژەی باجی پیشەوەران و خاوەن دوکان و پیشە بچووکەکان زیاد بووە، جەنابی سەرۆکی حکومەت خۆی بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتەکە کرد و دوای چەند کۆبوونەوەیەک فەرمانی بە لایەنە پەیوەندارەکان کردووە کە دیارکردنی رێژەی باج بۆ پیشەوران بە رێگەی مەزندە رابگیرێت و وێرای بەردەوامی لە کۆکردنەوەی باج، ڕەچاوی دۆخی ئابووری و ژیانی پیشەوەران بکرێت و نابێت باج ببێتە هۆی لاوازکردنی جوڵەی ناو بازار.حکومەتی هەرێم بە رێگەی بسپۆرانی بواری باج، خەریکی رێکخستنەوەی رێکارەکانی وەرگرتنی باجن بە شێوەیەک کە دیارکردنی رێژە و و کۆکردنەوەی باج بە شێوەیەکی گونجاو و دادپەروەرانە و شەفاف بێت. تا ئامادەبوونی ئەو سیستەمەش نابێت بارگرانیی دارایی بۆ پیشەوەران دروست ببێت. نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان٢١/٢/٢٠٢٢
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی شوبات، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانی بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، گه‌یشته‌وه هه‌ولێر. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دەوحەی پایته‌ختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە .پاشان سەرۆکی حکومەت، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، چەندین دیداری لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و توركيا و وڵاتانی عەرەبی هەبوو، لەوانە دیداری هاوبەشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و شاندی باڵای کۆنگرێسی ئەمەریکا، هەروەها سەرۆکی حکومەت، دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، وەزیری بەرگری تورکیا، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دیکەی ئەنجامدا.لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا، بارودۆخی گشتی و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە تاووتوێ کرا.سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئاماژەی بەوەدا کە لە دیدارەکانیدا، ڕوانگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ڕوودە‌ده‌ن، خستووەتەڕوو، به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگن. دووپاتیشی کردەوە کە بە هەموو شێوەیەک، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین.
ئەمڕۆ یەكشەممە 20ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە عزەت شابەندەر، كەسایەتیی سیاسی عێراقی كرد.لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم هەنگاوە دەستوورییەكانی دوای یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاڵوگۆڕ كرد.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگه‌یاند، چه‌ندین دیداری دوولایه‌نه‌مان ئه‌نجام داوه و كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رهه‌می باشیان ده‌بێت. مه‌سرور بارزانی گوتی: "به‌شداریمان له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كرد، بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانین و بیروبۆچوونه‌كانی خۆمان وه‌كو هه‌رێمی كوردستان بخه‌ینه‌ڕوو، چه‌ندین دیداری دوولایه‌نه‌مان ئه‌نجام داوه". گوتیشی: "له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ژماره‌ی به‌شداربووان كه‌متر بووه، به‌ڵام توانیمان چه‌ندین دیدار ئه‌نجام بده‌ین". سه‌رۆكی حكومه‌ت روونیكرده‌وه، له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن، روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوێبیستی بیربۆچوونی ئه‌وانیش بووین، پێموایه كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه به‌رهه‌می باشی ده‌بێت، تێگه‌یشتنی باشیشمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان. سه‌باره‌ت پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه بابه‌تێكی ناوخۆییه، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆمان نیشانداوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕیارانه‌ی به سیاسی كراون، به‌داخه‌وه دژی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه دراوه، ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بووه بۆ شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان، قسه‌ی پێویستمان له‌باره‌وه كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه بابه‌تی سیاسی، ئابووری و ئاسایشن، له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆمان كردووه، بیروبۆچوون و تێڕوانینی هه‌رێمی كوردستان‌مان باس كردووه. k24 https://youtu.be/kbx8jo8uEbk
جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، فیتۆیان لەسەر بەرھەم سالح نیە. جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان فیتۆیان لەسەر بەرھەم ساڵح نییە، ھەموو خائین و خۆفرۆشێک، فیتۆی سەرۆک بارزانی و پارتی لەسەرە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق. بەرھەم سالح ئەو کەسایەتییە نییە جەنابی سەرۆک بارزانی دژایەتی بکات بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەرھەم کەسێکی خائین و خۆفرۆشە و لەپێناو مانەوەی لە دەسەڵات ئامادەی ھەموو کارێکی نابەجێیە دژ بە گەل و خاک و نشتیمانەکەی و ھەمووان شاھیدن لەپێناو کورسیەک، حزبێکی کردە قوربانی بە ھەزاران ئەندام و لایەنگرەوە. پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ھیچ گرنگییەکی بۆ پارتی نییە، ئێستا وەک پارتی موسرین لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار، ھۆکار ئەوەیە ناکرێت چیدی کەسێکی خۆفرۆش لەپۆستێکی پشکی کوردابێت و خیانەت لە گەلەکەی بکات، بێ ھەڵوێستبێت لەم ھەموو زوڵم و ستەم و تەعریبەی لە ئاست گەلی کورد دەکرێت،ھانی دەسەڵاتدارانی عێراق بدات ھێز بجولێنێت لە دژی گەلەکەی، وەک ئەوەی مالکی بە ئاشکرا رایگەیاند «بەرھەم ساڵح جێگری سەرۆکوەزیران بووە لەساڵی ٢٠٠٦، سەبارەت بە نەوتی ھەرێمی کوردستان پێی ڕاگەیاندووم ھێز بجولێنم لە دژی کورد»! ھەرچەن ئێمە باوەرمان بە عێراقی یەکگرتوو نییە و لەوەتەی ھەین لەپێناو مافەرەواکانی گەلی کورد و سەربەخۆییمان خەبات دەکەین و قوربانی دەدەین،بەڵام سیاسەتێکی زۆر دروستە ئەو پۆستانەی پشکی کوردن لە بەغدا، لە دەستی خەلکانێکی دڵسۆزی خاک و گەل و نیشتیمان بێت، داکۆکی کاری سەرسەختی مافە دەستووری و یاساییەکانی گەلی کوردبێت. نەک وەکو بەرھەمێکی بێ بەرھەم، کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان بە پێش چاویەوە تەعریب دەکرێت و کوردانی سنورەکە ئەتک دەکرێن بێدەنگی ھەڵبژێرێت! بودجەو مووچەی گەلەکەی ببردرێت و مافە یاسایی و دەستوریەکانی گەلەکەی بە بریارێکی موسەیەس لێ زەوت بکرێت، بێ دەنگی ھەڵبژێرێت! خائین و خۆفرۆشان دەبێت حەجمی خۆیان بزانن، راستە یەکریزی نێوماڵی کورد لەسەروی ھەموو پۆستێکەوەیە، بەڵام یەکریزیەک نا لەگەڵ خائین و خۆفرۆشبێت ئەحمەد گلی - کادری پێشکەوتووی پارتی
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه نه‌وتی كردبوو به‌هاوسه‌ره‌كه‌یداو سوتاندبوی دواتر هه‌ڵاتبوو. دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات ئاگاداركرایه‌وه له‌بوونی ڕووداوێكی سوتانی ژنێك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و دوای گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه له‌سه‌دا (75)ه. هه‌روه‌ها دوای وه‌رگرتنی ووته له‌ژنه‌كه، ده‌كه‌وت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (هـ، ڕ، ح) له‌دایكبووی 1997 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردوه‌و سوتاندوویه‌تی‌و دواتر هه‌ڵاتووه به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون‌و خۆحه‌شاردان. پاش ڕووداوه‌كه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش‌و بنكه‌كانی ڕاسپارد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار، به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێزیان توانرا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406/31 ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان
تیرۆریست (احمد ابراهیم احمد جدیع) ئەندامێکی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوو، لە رێکەوتی 7ی تشرینی دووەمی ساڵی 2021، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کرا، بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوو، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 19ی شوباتی 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرا.
ماوه‌ى دوو مانگه كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى كوردستان بارودۆخى ته‌ندروستى له دۆخێكى ناجێگیردایه و سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ و فراكسیۆنى ئه‌و حزبه‌ش له په‌رله‌مان نایانه‌وێ ئه‌و بابه‌ته بچێته راگه‌یاندنه‌كان. به‌پێى زانیارییه‌كان، ماوه‌ى دوو مانگه كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى كوردستان، تووسى نه‌خۆشییه‌كى قوڕس بووه. به پێى زانیارییه‌كانى بواریش ناوبراو تووسى خوێن به‌ربوونى سورێنچك و گه‌ده و ریخۆڵه بووه و له ماوه‌ى ئه‌و دوو مانگه‌شدا سێ جار نه‌شته‌رگه‌رى بۆكراوه. هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا به ته‌واوى نازانرێ هۆكارى نه‌خۆشییه‌كه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى چییه؟ به‌و پێیه‌ى ئه‌نجامى پشكنینه‌كان رانه‌گه‌یاندراوه، به‌ڵام به‌شێك له خانه‌واده‌كه‌ى گومان ده‌كه‌ن ژه‌هرخوارد كرابێت. هه‌ربه‌پێى به دواداچوونه‌كانى بوار، له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو مانگه‌دا كێشى له‌شى سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ زۆر كه‌میكردووه و له هه‌ندێ كاتیش‌دا هۆشى نامێنێت، بۆیه پزیشكان داوایان لێكردووه بۆ چاره‌سه‌رى بچێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات و وابڕیاریشه دواى ته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌ى ڤیزا خانه‌واده‌كه‌ى بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ى وڵات. هه‌رچه‌نده ماوه‌ى دوو مانگه كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى كوردستان دیار نه‌ماوه سه‌ره‌تا وابڵاوكراوه كه له لایه‌ن سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ی نوێ سڕكراوه، به‌ڵام دواى به دواداچوون ده‌ركه‌وت ناوبراو تووشى نه‌خۆشى بووه، به‌ڵام فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ و شاسوار عبدالواحید، ئه‌و بابه‌ته‌یان له میدیاكان شاردۆته‌وه و به‌پێى زانیارییه‌كانى بواریش تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ سه‌ردانى ناوبراوى نه‌كردووه. ژێدەر بوار نیوز
100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 145900 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 166000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 198000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 10900 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5700 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2011 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 450000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 397000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 338000 دیناری عێراقی
ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەروەها ئاماژە بە سەردانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەندا و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.