شاخهوان سائیب، بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی سوتاوی له سلێمانی بهخهندان-ی راگهیاند، بهیانی ئهمڕۆ چوارشهممه شنیاری تهمهن 21 ساڵان كۆتایی بهژیانی هات، ئەوەش دوای ئهوهی پێنج رۆژ بهر له ئێستا بەوتەی کەسوکارەکەی و پۆلیسی سلێمانی "لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا".
(هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد) پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلى هاولاتیەک لە جۆری (مارسیدس) لە شاری هەولێر دەدزرێت،هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ و توانیان شوێنی تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدەری تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ح. ع. ع) بدۆزنەوە وه تۆمه تبار دەستگیر بکەن له كومپانيای به ستانى Gps له كاتى به ستانى Gps بۆ ئۆتۆمبيليك و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەکە،کەوا لەگەڵ هەریەک لە تۆمەتباران (س.س. خ) و (ا.ت. ح) و (ی.ا.ع) و (ع.ف. م) هەڵدەستان بە کڕینی ئۆتۆمبێل، پاشان ئامێری GPSیان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دادەنا و سویچیان کۆپی دەکرد و کۆپییەکیان لای خۆیان دەهێشتەوە، پاش ماوەیەک لە ڕێگای ئامێری Gps شوێنەکەیان دەستنیشان دەکرد و دەیاندزی، وه ( 7 )ئۆتۆمبێل ئامادە کرابوو بۆ دزین لەلایەن ئەم باندە ،هێزەكانمان توانيان تۆڕی GPS هەڵبوەشێنینەوە،تاکو تۆمەتباران نەتوانن ئۆتۆمبێلەکان بدزن. تۆمەتبارانی خواره وه هەریەکەو ئەرکێکی هەبوو لە ڕێکخستنی تاوانی دزین کە ئەنجامیان دەدا:1- تۆمەتبار (ا.ت.ح) کاری ئەوە بوو پارەیان پێ بدات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بکڕن.2- تۆمەتبار (س. س. خ) بیرۆکەکە هی ئەو بووە و وە ڕێکخستنی کارەکان و کڕینی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن ئەو ئەنجام دەدرا.3- تۆمەتبار (ح. ع. ع) ئەرکی ئەوە بوو کە ئامێری GPSی لەناو ئۆتۆمبێلەکان ببەستێت.4- تۆمەتبار (ی. ا. ع) کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجام دەدا.5- تۆمەتبار (ع. ف. م) کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات. لێرەوە سوپاسی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر و گشت هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر دەکەین کە هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بوینە لەگەل هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وەک یەک تیم کارکراوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و پاراستنی ئەمنیەت و سەرومالی هاولاتیان و چەسپاندنی سەروەری یاسا.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پوتین یاسای نێودەوڵەتی پێشێل کردووە و بەرپرسانی باڵای ڕووسیا سزا دەدەن. جۆ بایدن لە وەڵامی ڤیلادیمێر پۆتیندا ڕایگەیاند، نازانیم پوتین لەسەر چ بنەمایەک دەڵەتی نوێ دروست دەکات و وتیشی: سزاکانی ئەمجارەکان جیاواز دەبێ لە سزاکانی ساڵی 2014
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازی له رۆبەرتۆ کارلۆس ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەى ریال مەدریدی ئیسپانی، هەروەها پاتریك كلۆیڤێرت ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەى بەرشلۆنەی ئیسپانی كرد. ئهمڕۆ سێشەممە هەردوو ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێی جیهانی به سهردانێك گهیشتنه ههولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
د.عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی عێراق لە قەتەر خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کردووە . ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 22.2.2022 پەرلەمانی عێراق ناوی ئەو کەسانەی ئاشکراکرد کە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێرکردووە، لەنێو لیستەکەدا بۆ یەکەمجار ناوی د.عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی عێراق لە قەتەر بینرا کە کەسایەتییەکی کوردە و پێشتر لەنێو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پۆستی هەبووە. عومەر بەرزنجی بەبێ ئاگاداری حیزبەکەی ئەو کارەی کردووە و دەڵێ بڕیارێکی تاکەکەسی خۆمە.
له راگهیهندراوێكدا بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر دهستگیركردنی دوو تۆمهتباری راگهیاند، كه له دوو تۆمهتی جیاوازدا تێوهگلاون و تاوانی، دهستدرێژی، كوشتن و دزینیان ئهنجامداوه. بهگوێرهی راگهیهندراوی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایش، پرۆسهی لێكۆڵینهوه و دهستگیركردنی دوو تۆمهتبارهكه به ههماههنگی لهگهڵ هێزهكانی دژهتیرۆر و وهزارهتی ناوخۆ ئهنجامدراوه. دهقی راگهیهندراوی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر: لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتیمان بۆ بەدواداچوونی تاوانەکان و دۆزینەوەی تاوانباران، پاش ئەنجامدانی دوو تاوانی جیا لە دوو شوێنی شاری هەولێر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری هێزەکانی دژەتیرۆر و وەزارەتی ناوەخۆ و پۆلیس، توانیان هەردوو تاوانەکە ئاشکرا بکەن و دواتریش لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیریان بکەن، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە و رێکارە یاساییەکان، دانپێدانانی تاوانباران لەو تاوانانە بڵاودەکەینەوە:- 1- دەستگیرکردنی تاوانبار (س.ج.ع) بە ماددەی (406) کە لەبەرواری 4ى شوباتی 2022 هەڵسابوو بە هەوڵی دەست درێژی کردنە سەر ئافرهتێك بەناوی (ن.ع.ع) و دواتر کوشتنی لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر. 2- دەستگیرکردنی تاوانبار (ع.ا.ح) بە ماددەی (443)، کە لەبەرواری 3/12/2021 هەڵسابوو بە دزینی بڕی چوارسەد ملیۆن دینار لە بانکی ئاشووریی ئەهلی لە گەڕەکی بەختیاریی شاری هەولێر.
پەرلەمانی عێراق ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی ئاشکرا کر کە 33 کاندیدن و دەشڵێت، چوار کاندید، کشاونەتەوە و دوو کاندیدیش بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی زانکۆوە ڕەتکراونەتەوە. ناوی کاندیدە پەسەند کراوەکان 1- رێبەر ئەحمەد خالید 2- بەرهەم ئەحمەد ساڵح 3- رێبوار ئەوڕەحمان وەستاساڵح 4- ئومێد عەبدولسەلام قادر 5- رزگار محەممەد ئەمین 6- خالید سدیق عەزیز 7- عەبدوللـەتیف محەممەد جەمال رەشید
تاڵیشکە خواردنی سەرەکی کەوەتاڵیشکە جسم بەتەواوەتی لە ئیلتیهاب پاک دەکاتەوەچەوریەکان دەسوتێنێتپەنکریاس چالاک دەکات شەکرە ڕێکدەخاتتاڵیشکە دەوڵەمەندە بە مادەیئەمپسلین… تتراسایکلین.. ڕیفاردینهیچ دەرمانێک هێندە ئیلتیهاب کوژ نییەئەنزیمەکانی جگەر ڕێک دەخات نەخۆشی پێستناهێڵێتچاو بەقوەت دەکات بۆ زاکیرە باشترین دەوای کوردەوارییەدڵ بەقوەت دەکاتڕەنگ زەردی ناهێڵێتبۆ هۆڕمۆنی ئافرەتان باشە ئازاری سوڕی مانگانەکەم دەکاتبەردی گورچیلە لەناو دەبات حالبەکان پاک دەکاتەوەشێوازی خواردن: تاڵیشەکە بە ناسکی بکەن بە زەڵاتە دکتۆرتان ناوێت د. رۆژین مەهدی
بولەنت ئەرسۆی، هونەرمەندی ناسراوی تورک، بۆ یەکەمجار سەردانی هەولێر دەکات و ئاهەنگێک بۆ هۆگرانی لە کوردستان سازدەکات. دیدار کەریم، یەکێک لە رێکخەرانی ئاهەنگەکە، رایگەیاند، لە 24-2-2022 لە وایت هۆڵ لە هەولێر ئاهەنگەکە سازدەکرێت و جێگەی هەزار و 200 کەسی تێدا دەبێتەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئاهەنگەکەدا سەرەتا هەریەک لە هونەرمەندان ئۆزلەم لە باکووری کوردستان، هەندرێن رۆژ لە رۆژئاوای کوردستان و هەڤاڵ زاخۆیی لە باشووری کوردستان، لە ئاهەنگەکەدا بەشدار دەبن، دواتر ئەرسۆی بە گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی درێژە بە ئاهەنگەکە دەدات. ئەرسۆی، بۆ دڵنیاکردنەوەی هۆگرانی لە هەولێر و کوردستان، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا باس لە سەردانی بۆ هەولێر و سازکردنی ئاهەنگەکەی کردووە. بولەنت ئەرسۆی، لە 9-6-1952 لە ئیستەنبووڵ لە دایکبووە، یەکێک لە ناودارترین هونەرمەندانی تورکە و هۆگرانی بە 'دیڤا' دەیناسێنن و لەرێگەی گۆرانییەکانی 'Geceler' ،'Beddua' ،'Mazallah' ،'Biz Ayrılamayız' و 'Sefam Olsun' ناوبانگی پەیداکردووە و خاوەنی 42 ئەلبوومی گۆرانییە. سەرەتای دەرکەوتنی ئەو هونەرمەندە وەک گۆرانیبێژ و ئەکتەری پیاو بوو، لە 1981 نەشتەرگەریی گۆڕینی رەگەزی لە لەندەن ئەنجامدا و خۆی کرد بە ژن و بەو هۆیەوە دژایەتی کرا و بڕیاری قەدەخەکردنی بەرهەمەکانی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە درا. Rudaw
ئەمڕۆ دووشەممە د.لەتیف رەشید یەكێك لە بەربژێرەكانی یەكێتی بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق ڕای گەیاند كاك مەسعود نەك هەر لەناو كورد، لەناو عێراقیش بووەتە مەرجەعێك بۆ ڕۆڵی كورد. د. لەتیف رەشید لە دیداری میدیایەكی سلێمانیدا ئاماژەی بەوە داوە كە هۆكاری بوونی سەرۆك مەسعود بارزانی بەمەرجەعی كورد ئەوەیە كە "ئەوان گەورەترین ژمارەی پەرلەمانتاریان لە پەرلەمانی كوردستاندا هەیە، هەروەها گەورەترین ژمارەی ئەندام پەرلەمانی كوردیشیان لە بەغدا هەیە، حكوومەتی هەرێم بەدەست ئەوانەوەیە، هەروەها پەیوەندییەكی بەهێزیشی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراقدا هەیە، بەم شێوەیە بووەتە مەرجەعێك بۆ كورد". بەربژێرەكەی یەكێتی لەبارەی پشتیوانی لەناو حزبەكەشیەوە دەڵێ "زۆربەی هەرە زۆری ئەندامانی یەكێتی بڕیاریان هەیە لەسەر بەربژێركردنی من و دژ نین". دەشپرسێ كەستان بینیوە بڕیار و لێدوانێكی دابێت لەبارەی ئەوەی كە تاكە بەربژێری یەكێتی، د.بەرهەم ساڵحە، دەشڵێ "راستییەكەی ئەوەیە كە لەناو یەكێتیدا، ئەوەی من بینیومن و قسەم لەگەڵ كردوون، زۆربەیان پێیانخۆشە من بەربژێری پۆستی سەركۆمارم".
ئەڵمانیا هۆشداری توند دەداتە ڤیلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا و ڕایدەگەیەنێت: نابێ دان بە سەربەخۆیی لۆهانسک و دۆنستیک بنێت. ئەم هۆشداریەی ئەڵمانیا لەکاتێکدایە کە بڕیارە دوای کەمێکی تر پوتین وتارێک ئاراستەی گەلی ڕووسیا بکات و دوا بڕیار لەبارەی هەرێمەکانی لۆهانسک و دۆنستیک بدات کە دوو هەرێمی ئۆکرانین و لەژێر هەژموونی رووسیادان. هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە ڕووسیا و دەڵێ: داننان بە سەربەخۆیی هەرێمەکانی لۆهانسک و دۆنستیک بڕیارێکی تاکلایەنەی رووسیا دەبێ. هەروەها کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، پوتین دان بە سەربەخۆیی ئەو دوو هەرێمەدا دەنێ.
پاش کەمێکی تر، ڤیلادیمێر پوتین، وتارێک لەبارەی گرژییەکان پێشکەشی گەلی رووسیا بکات. نوێ دەکرێتەوە...