دەقی ڕوونکردنەوەکە: کەناڵی ئێن ئار تی، بە نەفەسێکى دەمارگیرانە خەریکی یاریکردنن بە پرسى مووچەى فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێم ئەویش بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى نادروست کە دەیانەوێت ڕای گشتى بەلاڕێدا بەرن.ئەو کەناڵە ئاماژەی بەوە داوە گوایە چاوگێک لە وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندوون مووچە ئامادەیە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیان نەداوە. ئێمە لە وەزارەتی دارایی سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیێنین کە هیچ بنەمایەکی نییە.حکوومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی مووچەی موچەخۆرانی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢، لە داهاتی مانگی دووی هەمان ساڵ تەمویل کردووە، هەروەها بۆ موچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢١، بە داهاتی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ تەمویل کراوە، پێشتریش لە بڵاکراوەیەکدا ئەم روونکردنەوەیە بە ڕای گشتی دراوە.داوا لە گشت میدیاکان دەکەین خۆیان لە زانیاری هەڵە دووربخەن و بە پێچەوانەوە بەرامبەر بە یاسا بەرپرس دەبن.هاوپێچ/ هەر دوو ڕوونکردنەوەمان سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی مانگی 2021/12 و لە بەرواری 2021/12/18، موچەی مانگی 2022/1 لە ڕێکەوتی 2022/2/16 لە پێگەی فەرمی وەزارەتمان بڵاوکراوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، پوتین بڕیاریداوە خەڵکی مەدەنی ئۆکراینا بکاتە ئامانج و وتیشی:" خۆمان بەدەستەوە نادەین".دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی خۆبەخشەکان لە سوپای وڵاتەکەی زیاد دەبێت.ئەمە لەکاتێکدایە کە یەکێتی ئەوروپا لە نوێترین کاردانەوەیدا 26 کەسایەتی ڕووسیای سزادا و بڕیاریشیدا بە بەهای 500 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری ئۆکراینا بکات.
كه‌سوكاری ئەو دادوەرەی پارێزگای میسان کە لەلایەن گرووپێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان کوژرابوو، سكاڵا له‌سه‌ر بەرهەم ساڵح تۆمار ده‌كه‌ن، بەهۆی دەرکردنی فەرمانی لێخۆشبوو‌ن بۆ چەند بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر. پارێزەری كه‌سوكاری دادوەرەکە له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌راده له به‌غدا، سکاڵای لەدژی بەرهەم ساڵح تۆمار کردووە، بەهۆی ئەوەی دوای چەند هەفتەیەک لە کوشتنی "ئەحمەد فەیسەڵ ئەلساعدی" دادوەری پسپۆڕ لە تاوانەکانی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەرەوە لە پارێزگای میسان لەسەر دەستی چەند بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر، بەرهەم ساڵح بڕیاری لێخۆشبوونی تایبەتی بۆ تاوانبارەکان دەرکردووە. بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی ""یەقین پرێس"، "جه‌واد لوئه‌ی یاسری" کوڕی پارێزگاری پێشووی نەجەف، سەربە گرووپێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە. دەسەڵاتدارانی عێراق لە ساڵی 2018 دەستگیرکردنی گرووپێکیان راگەیاند لەناو گرووپەکەش "جواد لؤي الياسري" هەبوو، گرووپەکە لە پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف بازرگانیان بە ماددەی هۆشبەرەوە کرد بوو. هەر لە ساڵی 2018 دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، دوای تۆمەتبارکردنی بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، سزای زیندانی 20 ساڵ و سزای دارایی 30 ملیۆن دینار (25 هەزار دۆلار) بەسەر "جه‌واد لوئه‌ی یاسری" سەپاند.
کۆبوونەوەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کۆتایی هات و ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان ناتوانێت دووبارە دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بکاتەوە. ئاماژەی بەوەش کردوە، هیچ یاسایەک نیە کە دووبارە دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بکاتەوە.
سکرتێری ناتۆ ڕایگەیاند، نە سەرباز دەنێرنە ئۆکراینا و نە لەناو خاکی ئەو وڵاتەش شەڕ دەکەن. هەروەها سەرۆکی پۆڵەندا ڕایگەیاند، هیچ سەربازێک و فڕۆکەیەکی جەنگی نانێرنە ئۆکراینا بۆ ئەوەی رێگە خۆش نەکەن بۆ دەستێوەردانی سەربازی. ئەمە لە کاتێکدا کە سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ڕووسیا بێ ئەنجام بووە.
لە دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستاندا کە بڕیاربوو، تێیدا بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان ڕەتبکرێتەوە، بەڵام فراکسیۆنی یەکێتی دەنگی پێنەدا. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، دوای خوێندنەوە بابەتەکە، فراکسیۆنی یەکێتی پاشگەزبوونەتەوە لەوەی دەنگی پێبدەن و ئیمزای بکەن.
سێ وڵات 70 فڕۆکەی جەنگیان ڕەوانەی ئۆکراینا کرد. بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، بولگاریا، پۆڵەندا و سلۆڤاکیا 70 فڕۆکەی جەنگییان ناردووە بۆ ئۆکرانیا. هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پێی نایە رۆژی شەشەم، بەگوێرەی سەرچاوەکانیش مۆسکۆ کاروانێکی سەربازیی بە درێژایی 60 کیلۆمەتر بەرەو کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بەڕێکردووە و تەنیا 25 کیلۆمەتری ماوە بگاتە کیێڤ. هاوکات کەنەدا رایگەیاند، دوو فڕۆکەی رووسیایان لە ئاسمانی وڵاتەکەیان دوورخستۆتەوە.
ئەمریکا 12 ئەندامی شاندی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکانی لە وڵاتەکەی دەرکرد، هەروەها شاندی دیپلۆماتی خۆی لە رووسیا سەرپشک کرد لە جێهێشتنی وڵاتەکە. ئەمە لە کاتێکدایە کە وێنەی مانگە دەستکردەکان ئاشکرایان کردووە کە کاروانێکی سەربازی ڕوسی بە دووری تەنیا 27 کیلۆمەتر بەرەو کیێڤ بەڕێگەوەیە. بەپێی زانیاری ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان، سوپای ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی زەمینی فراوان بۆ سەر ئۆکرانیا و کیێڤی پایتەخت بەتایبەتی. بەپێی زانیاریەکان، ئێستا شاری کیێڤ کەوتۆتە ژێر بۆردوومانێکی سەخت و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە، هەروەها حکومەت داوای لە هاوڵاتیان کردووە بچنە ژێرزەمینەکانەوە و نەیەنە دەرەوە. لەلایەکی ترەوە، بڕیارە ئەمشەو پرۆژە بڕیارێک بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆکرانیا. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهۆی شەڕەوە، فەڕەنسا باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ داخست.
بەپێی زانیاری ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان، سوپای ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی زەمینی فراوان بۆ سەر ئۆکرانیا و کیێڤی پایتەخت بەتایبەتی. بەپێی زانیاریەکان، ئێستا شاری کیێڤ کەوتۆتە ژێر بۆردوومانێکی سەخت و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە، هەروەها حکومەت داوای لە هاوڵاتیان کردووە بچنە ژێرزەمینەکانەوە و نەیەنە دەرەوە. لەلایەکی ترەوە، بڕیارە ئەمشەو پرۆژە بڕیارێک بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆکرانیا. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهۆی شەڕەوە، فەڕەنسا باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ داخست.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی جەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکاری سەربازی و پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا و گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپات کرایەوە .شاندی سەربازی ئەمەریکی، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پێشڤەچوونەکانی یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگەیان کرد و جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە کردەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/2/2022 به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رچوار سه‌رۆكايه‌تييه‌كان، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، په‌رله‌مانى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌كه‌دا بڕيارى دادگاى فيدرالی عيراق له ڕێکەوتی 15/2/2022 ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا. له‌مباره‌يه‌وه كۆبوونه‌وه جەخت دەکاتەوە كه بڕیارەکه‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى قبووڵكراو نييه و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پياده‌كردنى مافە دەستوورییەکانی و به هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌ست له ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌ڵناگرێت و هه‌موو ڕێگه‌يه‌كى ياسايى و ده‌ستوورى ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت، لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە: 1- بڕيارى دادگاى باڵاى فيدرالى پێچه‌وانه‌ى ده‌ق و گيان و بنه‌ما ڕاسته‌قينه‌كانى سيستەمى فيدرالييه و پێشێلكردنێكى زه‌ق و ئاشكراى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه. 2- برياره‌كه‌ى دادگا به شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ هه‌مواركردنێكى ناده‌ستووريى ده‌ستووره، چونكه بووه‌ته هۆى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌ستووريى هه‌رێمه‌كان و به‌خشينى به ده‌سه‌ڵاتى فيدرالى كه ئه‌مه‌ش ناته‌بايه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى دادگاى فيدرالى و پاشگه‌زبوونه‌وه‌يه له سيستەمى فيدرالى. 3- دادگا له بڕياره‌كه‌يدا پشتى به ياساكانى ساڵانى 1976 و 1985ى عيراق به‌ستووه كه ياساى ناوه‌ندين و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ده‌ستوورى ساڵى 2005ى عێراقى تازه‌دا ناكۆكه كه سيستمى حوكمى له عيراق له ناوه‌ندييه‌وه بۆ سيستەمێكى فيدرالى گۆڕيوه و به ڕوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم و پارێزگا‌كان و دەسەڵاتی فيدراڵى دابەش کردووە. 4- هه‌رێمى كوردستان پێى وايه ئه‌م بڕياره جگه له‌وه‌ى بنكۆڵكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدرالييه، له هه‌مان كاتدا پێشى وايه مه‌رامى تايبه‌تى له پشته و بێلايه‌ن نييه، به‌تايبه‌تيش كه عيراق به دۆخێكى زۆر هه‌ستيار و ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت و لايه‌نه سياسييه‌كان خه‌ريكى گفتوگۆن بۆ لێكگه‌يشتن و دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌يه‌ك بۆ ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى، ئه‌م بڕياره دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات. 5- دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه گرێبه‌سته نه‌وتييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت به ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان و ده‌قى مادده‌ى (112)ى ده‌ستوورى عيراق ئه‌نجام دراون، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دەسەڵاتە فیدرالیيەکان دواى تێپه‌ڕبوونى (17) ساڵ نه‌یانتوانی ئه‌ركى ياسايیى خۆيان جێبه‌جێ بکەن به دانانى ياسايه‌ك بۆ نه‌وت گاز له عيراق، وێڕاى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2007 و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى حكوومه‌تى ئه‌وكاتى فيدرال له‌و ڕه‌شنووسه هاوبه‌شه‌ى ياساى نه‌وت و گاز كه ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرابوو. 6- بە گرنگی دەزانین دادگای باڵاى فيدرالى به ياسايه‌كى نوێ و بەپێی حوكمه‌كانى ماددەی (٩٢)ى دەستوور پێک بێت و ئەرکه‌كانى بەپێی دەستوور جێبەجێ بکات، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه ده‌ستوورييانه‌ش به‌پێى ده‌ستوور ياسايان بۆ ده‌ربچێت و پێكبێن كه زامنى به‌رجه‌سته‌كردنى سيستمى فيدرالين. له‌م پێناوه‌دا سەرۆکایەتيی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسيیەکانی ناوخۆی ھەرێمى كوردستان و عيراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت بۆ گرتنەبەری ھەر ڕێکارێک بۆ پارێزگاریکردن لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمى كوردستان. ھەروەھا په‌رله‌مانى كوردستان ڕێكارى یاسایی و دستووريی پێويست ده‌گرێته به‌ر و ئەنجومەنی دادوەريی ھەرێمی کوردستان لە پێگە دەستوورییەکەی خۆیەوە بەردەوام دەبێت لەگەڵ ناوەندە دادوەرییەکانی عێراقدا بۆ داکۆکیکردن لەسەر دەستووریبوونی مافەکانی ھەرێمی کوردستان. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه و بەردەوام دەبێت له گفتوگۆى بنياتنه‌رانه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى، دۆستانى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش پشتگيرى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كه‌ن.
کۆشکی کرملینی رووسیا ڕایگەیاند، پلانێکیان ئامادەکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو سزایانەی کە وڵاتان بەسەر رووسیادا سەپاندوویانە. هاوکات سەرۆکی ئۆکرانیاش ڕایگەیاند، داوا دەکەین یەکسەر وڵاتەکەمان بکرێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و ئەندامانی ناتۆش ئامادەییان نیشانداوە کە بەیەکەوە چەک بدەنە ئۆکراینا. زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا لەبارەی زیانەکانی شەڕەوە ئاماژەی بەوەکردووە، تائێستا 16 منداڵ کوژراون و 45ی تریش برینداربوون.