حکومەتی ئۆکراینا کوژرانی سێ کەسی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئە‌و وڵاتە بووە لەگەڵ ڕووسیا.هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هاوکاری کردنی ئۆکراینا بەردەوام دەبن.لەلایەکی تریشەوە، ڤۆلۆدیمێر زێلنێسکی، سە‌رۆکی ئۆکراینا ڕەتیکردەوە شاری کیێڤی جێ هێشتبێ و ڕایگەیاند، لە پایتەخت ماوەتەوە.ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئۆکراینا داوای فڕۆکەی جەنگی لە ئەمریکا دە‌کات و ڕووسیاش داوا لە وڵاتان دە‌کات دەست لە هاوکاریکردنی ئۆکراینا هەڵبگرن.
سوپاسالاری ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە باشووری وڵات‌دا چوار فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسیان خستۆتە خوارەوە.ئاماژەی بەوەش کردوە، یەکێک لە فڕۆکەکان بێفڕۆکەوان بووە.
لەچەند رۆژی ڕابردوودا بەفەرمانی بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەژی ئەمین، بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپۆستەکەی دوورخراوەیەوە. بەڵام ئێوارەی 24ی شوبات، قوباد تاڵە‌بانی، ئە‌و گۆڕانکارییە ئەمنیانەی ڕاگرت کە بافڵ تاڵە‌بانی بڕیاری لەبارەیانەوەدابوو. هۆکاری سەرەکی نیگەرانییەکانی بافڵ تاڵە‌بانی لەو بەرپرسە ئەمنییەی حیزبەکەی گومانە لەکۆمەڵێک کاری ئەژی ئەمین کە لەماوەی هەشت مانگدا ئەنجامی داون. بافڵ تاڵە‌بانی، لەگەڵ دەست بەکار بوونی ئەژی ئەمین، وەک بەرپرسی ئە‌و دەزگایە، دەستکراوەی دە‌کات لە ئەنجامدانی هەموو گۆڕانکارییەک و پێی ڕادەگەیەنێت هەموو ئە‌و کەسانەی پێشتر لەو دەزگایە بەرپرسیارێتییان هەبووە لە کارەکانیان دووریان بخاتەوەو کەسانی نوێ لە شوێنیان دابنرێت، بەڵام ئەژی ئەمین زۆربەی گۆڕانکارییەکانی دواخستووەو پێی وابووە ئەوانە کادیری ئە‌م دەزگایەن و کادیر بەئاسانی دروست نابێتەوە کە بتوانێت ئە‌و کارانە ڕابپەڕێنێت. بۆیە لە‌م کارەیدا بافڵ تاڵە‌بانی، گومان لەسەر ئەژی ئەمین دروست دە‌کات. بەتایبەت کە بافڵ تاڵە‌بانی لای کەسە نزیکەکانی باسی ئەوەی کردووە کە ئە‌و وەک شەخسی خۆی هیچ خۆشی لەو دەزگایە نایەت و ئەزمونێکی تاڵی لەگەڵ ئە‌و دەزگایە هەیە، چونکە لاهور شێخ جەنگی لە ڕێگەی کادیرانی ئە‌و دەزگایەوە کۆنتڕۆڵی دواین کۆنگرەی ئە‌و حیزبەی کردبوو، توانیبووی دەست بەسەر تەواوی یەکێتیشدا بگرێت. یەکێکی دیکە لە گومانەکانی بافڵ تاڵە‌بانی لەئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری، دروستکردنی هێزێکی تایبەت بووە، لە‌لایە‌ن ئەژی ئەمینەوە لەژێر ناوی ئەوەی ئە‌و هێزە تایبەتەی پێویستە بۆ پاراستنی دەزگای زانیاری و لە ماوەی ئە‌و هەشت مانگە هێزێکی فراوان و تایبەتی ڕاهێنراو پێکدەهێنێت بۆ دەزگای زانیاری. ئەمانە بوونەتە کێشەی بنەڕەتی لەنێوان هەر یەک لە ئەژی ئەمین و بافڵ تاڵە‌بانی.بۆیە ئێستا بافڵ تاڵە‌بانی دەیەوێت ناوبراو لەپۆستەکەی دوور بخاتەوە. ژێدەر بوار نیوز
محەممەدی حاجی مەحمود ، بەبێ رکابەر بە سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە و عەبدوڵڵا حاجی مەحمودی براشی بە جێگر هەڵبژێردرا.
بەرزان عەلی حەمە زۆربه‌ی یه‌كێتیه‌كان كه لێی ناڕازی ده‌بن یان لێی تووڕه ده‌بن، ده‌ڵێن: ئه‌م پیاوه، بۆ یه‌ك ڕۆژیش خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیی نه‌بووه و له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕ و شۆڕشی كوردیدا، به سه‌لامه‌تی گه‌یه‌ندراوه‌ته ئه‌وروپا. هه‌ندێكی تر پێیان وایه ئه‌و ته‌نیا به هۆی ته‌كه‌تولات و ده‌سته‌گه‌ریی نێو یه‌كێتییه‌وه، بازه‌كه‌ی كۆشكی سه‌لامی به‌سه‌ره‌وه نیشتووه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌وانه مامۆستا جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییه كه ده‌ڵێت: جاڵجاڵۆكه‌ى ته‌كه‌تولات نه‌بووايه، كێ جه‌نابتى ده‌ناسى! ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی خواره‌وه. شرۆڤه‌ی پێشتری مامۆستا جه‌عفه‌ره بۆ به‌رهه‌م ساڵح: "هه‌زار جار ڕووی زه‌مانه ڕه‌ش بێت و هه‌زار نه‌فره‌ت له مێژووی ته‌كه‌تولات و ده‌سته‌گه‌ری و فراكسیۆنسازیی ناو یه‌كێتی، پیاوی ئه‌وتۆی هێناوه‌ته پێشه‌وه، له هه‌موو شت ده‌چن به‌س له (كاره‌كته‌ری سیاسی) نه‌بێت. ئارام شه‌هید ده‌بێت و شه‌هاب و جه‌عفه‌ر ئیعدام ده‌كرێن و عه‌لی عه‌سكه‌ری و دكتۆر خالد و عه‌لی هه‌ژار و كاردۆ گه‌ڵاڵی شه‌هید ده‌بن و هه‌ڵه‌بجه كیمیایی باران ده‌كرێت و به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو قوربانییه بۆ كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره و ئه‌وه‌ش پێشكه‌شی به‌رێزتان ده‌كرێت. تا ساڵی 1991 ئه‌گه‌ر جاڵجاڵۆكه‌ی ته‌كه‌تولات نه‌بووایه، كێ جه‌نابتی ده‌ناسی! ئێستاش كارامه‌یی و ئازایی به‌ڕێزتان نه‌بوو كه بوونه سه‌رۆككۆمار، جارێكی تر ته‌كه‌تولات و ده‌رهاویشته‌كانی ڕیفراندۆم و گوشاری دژانی ڕیفراندۆم بۆسه‌ر ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، ئێوه‌یان بۆ سه‌ر شانۆ هێنایه‌وه!" به‌رهه‌م ساڵح، كوڕی ڕۆژگارێكه جگه له خۆی، هیچ كه‌س له هاورێكانی، له‌و زیندانه به زیندوویی نه‌هاتنه ده‌ره‌وه كه ئه‌وی لێ هاته ده‌ره‌وه. ئه‌و ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی 62 ساڵه و هه‌شته‌مین سه‌رۆككۆماری عێراقه و هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی گرتووه‌ته‌به‌ر، تا ببێته‌وه به نۆیه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و عێراقه‌ی كه له 19 ساڵی ڕابردوویدا، ته‌نیا له خۆڵی بیابانه‌كانی، ڕێژه‌ی له سه‌ددی حه‌ڤده زیاتری به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه. هه‌ر ئه‌مڕۆ كه ئه‌م وتاره‌ی تیا ده‌نووسم، زیاتر له سه‌ددی حه‌ڤده‌ی خۆڵی بیابانه‌كانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌ولێره‌وه‌یه... ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جارێك وتبووی: به‌خوا ئه‌م كاك به‌رهه‌مه هیچی نه بۆ یه‌كێتی و نه بۆ خۆیشی نه‌كردووه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیش پێی وتبوو: تۆ له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆككۆماریت، ته‌نیا جارێكیش نه‌هاتوویته‌ته كه‌ركووك. به‌رپرسانی پارتی‌یش پێیان وتبوو: كاك به‌رهه‌م، تۆ چوار ساڵ سه‌رۆككۆمار بوویت، یه‌ك ده‌ستكه‌وتی خۆتمان پێ بڵێ بۆ كوردستان تا ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ دانانه‌وه‌ی تۆ بین؟ ئه‌و هه‌م لای پارتی و هه‌م لای یه‌كێتییه‌كانیش، هیچ ده‌ستكه‌وتێكی خۆیی پێ ناژمێردرێت چ بۆ حیزبه‌كه‌ی و چ بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یشی! ئه‌و جگه له‌وه‌ی كه له چه‌ند گرفت و ململانێی سیاسی‌دا بووه، هاوكات گرفته خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشی، زۆرجار كاردانه‌وه‌ی (له ڕق)دای پێ دروست كردووه. كچێكی ماڵی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، (نازانم كامیان بوو!) ژنی براكه‌ی سه‌رباخی هاوسه‌ری به‌رهه‌م ساڵح بوو، ناكۆكی كه‌وته نێوانیان و گه‌یشت به ته‌ڵاق. به‌رهه‌م ساڵح لایه‌نی ماڵه خه‌زورانی گرت و به پاڵپشتیی مام جه‌لالیش كێشه‌كه‌ی بۆ كۆتایی پێهێنرا. ئیدی له‌مه‌وه ناكۆكی قووڵ و دابڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌وته نێوان به‌رهه‌م ساڵح و هێڕۆخان له لایه‌ك و ته‌واوی ماڵباتی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش له لایه‌كه‌ی تره‌وه. ئه‌و تا ئه‌مڕۆیش له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و ڕقه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا، حه‌زده‌كات هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بگرێته به‌ر تا ببێته‌وه به سه‌رۆككۆمار و هاوسه‌ره‌كه‌یشی له ڕقی (چه‌ند كه‌سێك) بكاته‌وه به خانمی یه‌كه‌می عێراق. ده‌نا ئه‌و جگه له پڕكردنه‌وه‌ی حه‌زه ده‌روونی و ده‌ستكه‌وته ماددییه‌كانی، هیچ ئیشێكی تری به پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق نییه. ئه‌وه ده‌ستووره كه ده‌ڵێت: سه‌رۆككۆمار پارێزه‌ری ده‌ستووره، ده‌نا سه‌رۆككۆمار هیچ به‌ند و بڕگه و مادده‌یه‌كی ده‌ستووری نه‌پاراستووه. زیاتر له په‌نجا مادده‌ی ده‌ستووری دژ به هه‌رێمی كوردستان پێشێلكراوه، ئه‌و هیچ كات قسه‌ی نه‌كردووه. كه‌واته بۆچی ده‌بێت كه‌سێك بكرێته نوێنه‌ر و سه‌رۆكی تێكڕای خه‌ڵك، له كاتێكدا ئه‌و وه‌ك حیزبێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی كرد، سه‌ددی یه‌كی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوو؟ ئە‌م وتارە لە کوردستان٢٤ وەرگیراوە
بڕیارە لە رۆژی چوارشەممە، 9-3-2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت. بەپێی زانیاریەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە 5-3-2022 ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانیکردووە کە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2022 بکرێت بەبێ لێبڕین. دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ شەممە 5ی ئاداری 2022 ئە‌نجومە‌نی ئابووری هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سە‌رۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆکی حکومەت کۆبووەوە . لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ڕاپۆرتی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی پرۆسە‌ی ڕێکخستنەوەی باج و رسومات لە سەرجەم وەزارەت و دامودە‌زگا وپارێزگاکان كرا، ئە‌م لیژنەیە پێشتر لە لایەن ئە‌نجومە‌نی ئابوورییەوە پێکهێنرا بە مەبەستی ڕێکخستنەوەو پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئە‌و ڕسومات و کرێ خزمەتگوزاریانەی کە دامودە‌زگاکانی حکومەت کۆیان دەکەنەوە، لە پێناوی ئەوەی جارێکی تر ئە‌و داهاتانە بخرێنەوە خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان. لە‌م ڕووەوە، پوختەی ڕاپۆرتەکە خرایەڕوو کە چەندین پێشنیاری پێویستی بۆ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەخۆگرتبوو لە پێناوی ڕێکخستنەوەی ئە‌و رسومات و کرێی خزمەتگوزارییانەی وەردەگیرێن لە ھاووڵاتییان، بەجۆرێک ڕەچاوی بارودۆخی بژێویی وئابووری هاووڵاتی سوودمەند لە خزمەتگوزاریی بکرێت، سەرەڕای برەودان بە گەشەکردنی بازرگانی و ئابووری. لە گرنگترین پێشنیارەکانیش کە لە ڕاپۆرتەکدا هاتبوو، پێداچوونەوە بە یاسا وڕێنماییە بەرکارەکان و بایەخی برەودان و پێشخستنی سیستمی ئەلکترۆنی تۆماری داهاتەکان و لابردنی ئاستەنگەکان رووتین وبڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر داهاتی گشتی ناو ئە‌و سیستمە ئەلکترۆنیە بۆ ڕای گشتی وخستنەڕووی بوارەکانی خەرجکردنیان بوو. سە‌رۆکی حکومەت، وێڕای دەستخۆشیکردن لە لیژنەکە بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە شێوەیەکی پیشەییانە، جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە کاروبارەکانی حکومەت و بەتایبەتی بۆ تۆمارکردنی خەرجی و داهاتەکان کردەوە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی شەفافیەت و سنووردانان بۆ گەندەڵی و بەهەدەردانی داهاتی گشتی و کەمکردنەوەی رووتین و ئەڵقە زیادەکانی پرۆسە‌ی ڕاییکردنی مامەڵەکانی پە‌یوە‌ست بە کۆکردنەوەی داهاتی گشتی. دوای گفتوگۆ لەسەر پێشنیارەکان، ئە‌نجومە‌نی ئابووری پێشنیارەکانی پەسەندکرد و بڕیاردرا بە جێبەجێکردنیان لە چوارچێوەی پلانێکی تۆكمە، بە جۆرێک لایەنی بەرپرسیار وپرۆسەی جێبەجێکردن و ماوەی پێویست بۆ هەر پێشنیارێک دیاری بکرێت. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، هەروەها گفتوگۆ دەربارەی دۆخی ئابووری و دارایی کرا و جەخت لە پێویستیی ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی و نانەوتییەکان کرا ، لە هەمانکاتدا هەوڵەکانیش بەردەوامە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و حکومەتی هەرێم درێغی ناکات لە هەوڵدانی جدی بۆ دابینکردنی بودجەی هەرێم ومووچەی مووچە‌خۆران. هەروەها ئە‌نجومە‌نی ئابووری، وە‌زارە‌تی دارایی و ئابووری ڕاسپارد، ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسە‌ی دابەشکردنی مووچە.
سەرۆک مەسعود بارزانی، بەبۆنەی 31 ساڵەی یادی راپەڕینی 1991 پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، راپەڕین یەکێکە لە سەروەری و دەستکەوتە گرانبەهاکانی گەلی کوردستان، بۆ گەلی کورد دەرفەت بوو بۆ ئەوەی جیهان لە ئێش و ئازاری گەلی کوردستان بەئاگا بێتەوە. لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: "خرۆشانی خەڵک دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکەر پەیامێکی زۆر ڕوون بوو کە سەرباری بوونی زوڵم و تۆقاندن، ویستی ئازادیخوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاری هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کورددا هەبووه و دەشمێنێ. شانازییەکی تری ڕاپەڕین یەکڕیزیی گەل و پێشمەرگە و لایەنە سیاسییەکان و پلان و دووربینیی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بوو. ئە‌م یەکڕیزییە بووە فاکتەرێکی بەهێز کە لە سەردەمێکی ئاڵۆز و تاریک‌دا سەركەوتن و ئازادی مسۆگەر بکرێت". دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی راپەڕین بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سی و یەكەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تاك تاكی هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. ڕاپەڕین یەکێکە لە سەروەری و دەستکەوتە گرانبەهاکانی گەلی کوردستان. خرۆشانی خەڵک دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکەر پەیامێکی زۆر ڕوون بوو کە سەرباری بوونی زوڵم و تۆقاندن، ویستی ئازادیخوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاری هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کورددا هەبووه و دەشمێنێ. شانازییەکی تری ڕاپەڕین یەکڕیزیی گەل و پێشمەرگە و لایەنە سیاسییەکان و پلان و دووربینیی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بوو. ئە‌م یەکڕیزییە بووە فاکتەرێکی بەهێز کە لە سەردەمێکی ئاڵۆز و تاریک‌دا سەركەوتن و ئازادی مسۆگەر بکرێت. ڕاپەڕین بۆ گەلی کورد دەرفەت بوو بۆ ئەوەی جیهان لە ئێش و ئازاری گەلی کوردستان بەئاگا بێتەوە و، بۆ پاراستنی گەلی کوردستان هەنگاوی کردەیی بنێت. هەروەها دەرفەتێکی بێوێنە بوو بۆ پشتبەستن بە تواناكانی گەلی كوردستان و، وەرگرتنەوەی ئە‌و مافانەی ساڵانی دوورودرێژ زەوتكرابوون. ڕاپەڕین هەڵگری بەها و وانەی گەورە بوو. لە ڕاپەڕیندا گەلی کوردستان، نموونەی بەها و ڕەوشتبەرزی و فەرهەنگی خۆیشی پێشانی جیهانیان و ناوچەکە دا. بە هەزاران سەربازی سوپای ڕژێم کەوتنە دەست خەڵک و پێشمەرگە، بەڵام تەنانەت یەک کەسیشیان ئازار نەدران و سەرپشک کران کە بچنە دەرەوەی وڵات، یان لە کوردستان بمێننەوە، یان بگەڕێنەوە ناو حکوومەت. لە یادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991ی كوردستاندا جەخت لە پەیامی ئاشتی و ئازادیخوازیی گەلی كوردستان دەكەینەوە. ئە‌م پەیامە دەبێ بۆ تاهەتایە بەرز و زیندوو بمێنێتەوە. مسعود بارزانی 5ـی ئاداری 2022
لە ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ساڵی 1991، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانییان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. ڕاپەڕین وەرچەرخانێکی مێژوویی و خواست و پەیامی بەهێزی گەلی کوردستان بوو لە ڕەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستی، کە لە ئەنجامی یەکگرتوویی و یەکڕیزی سەرجەم خەڵکی کوردستانیش بە گشت پێکهاتەکانییەوە، توانرا دەسکەوتی مەزن بەدەست بهێنرێت و گەلی کوردستان، ببێتە خاوەنی دامەزراوە دەستوورییەکانی و بۆ داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت.یەکێک لە پەیامە گرنگەکانی ڕاپەڕینی 1991 ئەوەبوو ، کە هەرگیز خەڵکی کوردستان، دەستبەرداری ماف و داخوازیی نەتەوەیی و ژیانێکی ئازادانە و شکۆمەندانە نابێت. لە‌م پێناوەشدا قوربانییەکی زۆری داوە.ئەمڕۆش پێویستە هێزو لایەنەکان و خەڵکی کوردستان بە گشتی، بەهەمان گوڕ و تینی کاتی ڕاپەڕین، بەرگری لە دەسکەوت و مافە ڕەواکانیان بکەن کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەست هاتوون.ئێمە خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە بە هەموو شێوەیەک، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خۆمان دەکەین و کوردستان وەک نموونەیەکی گەشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی گشت پێکهاتەکان دەمێنێتەوە. شکۆدار بێت ساڵیادی ڕاپەڕینی ئاداری 1991.دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و گشت شەهیدانی کوردستان . مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێكخراوی ئایسۆ "International Organization for Standardization" به فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانی ناساند و کۆدی (IQ-KR)ی بۆ هەرێمی کوردستان دابینکرد. له‌مه‌ودا هه‌رێمی كوردستان له مامه‌ڵه جیهانییه‌كاندا کۆدی (IQ-KR) به‌كارده‌هێنێت و به‌فه‌رمی كاڵاكانی ده‌ناسێنێت، دوای رە‌زامە‌ندی رێکخراوی ئایسۆ (ISO) و دابینکردنی کۆدی تایبەت بە خۆی، ھە‌رێمی کوردستان بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی یونی‌کۆد (Unicode)، دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستانیش. ئە‌م ناساندنە‌ی ھە‌رێمی کوردستان؛ جگە لە‌وە‌ی ئاڵای کوردستان دە‌ناسێندرێت وە‌ك ھە‌رێمێك لە (یونی‌کۆد Unicode Standard)، کار ئاسانی دە‌کات بۆ بە‌ستنە‌وە‌ی دامودە‌زگاکانی ھە‌رێمی کوردستان بە دامودە‌زگا نێودە‌وڵە‌تییە‌کان. وه‌رگرتنی كۆدی ئایسۆ لەسەر داوای قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بووه، كه کۆدی (IQ-KR) بۆ هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك دابینكراوه، كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له داهاتوودا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌سته‌به‌ر بكرێت. له باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه قوباد تاڵە‌بانی گوتی: "ئە‌م ناساندنە هاوکارمان دە‌بێت لە مامە‌ڵە ئە‌لیكترۆنییە نێودە‌وڵە‌تییە‌كان و ھە‌نگاونانی زیاتر بەرەو حکومەتێکی ئەلیکترۆنی. هەروەها ئە‌م ناساندنە یارمەتیدەر دە‌بێت لە پرۆسە‌ی بازرگانی ئەلیکترۆنی و به‌ریدی نێودەوڵەتی (پۆستە) و گەشەکردنی کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان. جێی دڵخۆشییە كە ئە‌و ناساندنە رێگە‌خۆشکەر دە‌بێت بۆ دامەزراندنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بە فەرمی". جێگری سە‌رۆك وە‌زیران ستایشی رۆڵی ھە‌ردوو وە‌زارە‌تی پلاندانانی حكومە‌تی عێراق و حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستانیشی كرد، كە ھاوكار بوون لە‌م پرۆسە‌یە. رێکخراوی ئایسۆ "International Organization for Standardization"، رێکخراوێکی جیھانییە، تایبە‌تە بە دانانی پێوە‌رە‌کانی مۆڵە‌تە بازرگانی و پیشە‌سازییە‌کان و کارە‌کانی پە‌یوە‌ست بە تە‌کنە‌لۆژیا و دروستکردنی پە‌یوە‌ندیی نێوان دامودە‌زگاکانی وڵاتان، له 23ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1947ـه‌وه دامه‌زراوه، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 160 وڵات لە‌لایە‌ن ئە‌م رێکخراوەوه ناسێندراوە.
ڕووسیا گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌ورووپای بۆردومان كرد، كه كه‌وتووه‌ته ئۆكرایناوه و ئه‌مریكاش داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كا . ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4/3/2022، ڕووسیا بۆردومانی یه‌كه‌ی وزه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ئۆكراینای له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كرد، كه گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی چه‌كی ناوه‌كیی ئه‌ورووپایه، ئاگر له به‌شه‌كانی وێستگه‌كه كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ئۆكراینا ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
ئەمریکا 'تیمی وەڵامدانەوەی رووداوە ئەتۆمییەکان' چالاک دە‌کات كاژێرێك له‌مه‌وپێشکۆشش بێستانسووری به‌شی بكه لەSHARE ON FACEBOOKSHARE ON TWITTERSHARE ON WHATSAPPSHARE ON TELEGRAMSHARE ON VIBERSHARE ON MESSENGER زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانمجیهان رووداو A+A-رووداو دیجیتاڵدوای کەوتنەوەی ئاگر لە نزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپایە. وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاریان داوە، "تیمی وەڵامدانەوەی رووداوە ئەتۆمییەکان" چالاک بکەن.جێنیفەر گرانهۆڵم، وەزیری وزەی ئەمریکا لە تویتەر رایگەیاند، لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لەنزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، قسەی لەگەڵ وەزیری وزەی ئۆکراینا کردووە و بڕیاریداوە کە "تیمی وەڵامدانەوەی رووداوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا" چالاک بکات. وەزیری وزەی ئەمریکا دەڵێت، "ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای رووسیا لەنزیک وێستگە ئەتۆمییەکە بێباکانەیە و پێویستە بوەستێندرێت". بە گوتەی جێنیفەر گرانهۆڵم، "ریاکتۆرەکانی (کارلێکەرە ئەتۆمییەکان) بە پێکهاتەی بەهێز پارێزراون و بەشێوەیەکی سەلامەت کوژێندراونەتەوە". ئەمڕۆ ئاگر لە نزیک گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپا کەوتەوە ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی 04-03-2022 لەنزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپایە، ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی نزیک وێستگەکە بووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای چەند کاژێرێک کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان راگەیاند. لەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سە‌رۆکی ئۆکراینا رووسیای تۆمەتبارکردووە بە "تیرۆری ئەتۆمی" و ویستی "دووبارەکردنەوەی" کارەساتی چێرنۆبیل. سە‌رۆکی ئۆکراینا تکای لە سەرکردەکانی جیهان کرد کە بەهۆش خۆیان بێن و رێگری بکەن لە "مەرگی [ئەوروپا] بە کارەساتی ئەتۆمی" و گوتیشی، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە "هیچ وڵاتێک نییە جگە لە رووسیا". زێلێنسکی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەمە یەکەمجارە لە مێژووماندا، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. دەوڵەتێکی تیرۆریست ئێستا پەنا بۆ تیرۆری ئەتۆمی دەبات". وێستگە ئەتۆمییەکە لە زاپۆریژیا، کە شارێکی پیشەسازییە لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکراینا، 40%ی هێزی ئەتۆمیی وڵاتەکە دابیندەکات و بە گوتەی زێلێنسکی، لە کۆی 15 ریاکتۆر (کارلێکەری ئەتۆمی) شەشیان لەو شارەدان. بەپێی راگەیێندراوی کیێڤ، ئاگرەکە لەدوای هێرشێکی سوپای رووسیا بۆسەر باڵەخانەیەکی نزیک وێستگە ئەتۆمییەکە کەوتووەتەوە، سە‌رۆکی ئۆکراینا دەڵێت، "ئەمانە ئە‌و تانکانەن کە بە کامێرای حەراری پڕچەککراون، بۆیە دەزانن کە کوێ دەکەنە ئامانج". بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوەی شارەکەش دوای چەند کاژێرێک لە کەوتنەوەی ئاگرەکە رایانگەیاند، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە. بنکە ئەتۆمییەکانی ئۆکراینا بوونەتە خاڵی سەرەکیی نیگەرانییەکان، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای رووسیا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 24-02-2022 دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆسەر ئە‌و وڵاتە کرد و بۆردوومانی شارەکانی بە مووشەک و بۆمب دەستپێکرد. زێلێنسکی دەڵێت، "ئەگەر [لە وێستگە ئەتۆمییەکە] تەقینەوەیەک رووبدات، ئەوە کۆتایی هەموو شتێکە. کۆتایی ئەوروپایە"، دەشڵێت، "تەنیا کاردانەوەی دەستبەجێی ئەوروپا دەتوانێت سەربازانی رووسیا بوەستێنێت". کاردانەوە جیهانییەکان بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە ڤلادیمیر پووتین، سە‌رۆکی رووسیای تۆمەتبارکرد بەوەی کە هەموو ئەوروپای خستووەتە مەترسییەوە. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، "کردەوە بێباکانەکانی سەرۆک پووتین، ئێستا هەڕەشەی راستەوخۆن بۆ سەلامەتیی هەموو ئەوروپا"، هەروەها داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییش دە‌کات لە كاژێرەکانی داهاتوودا. جۆ بایدن، سە‌رۆکی ئەمریکا دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە بە تەلەفۆن لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سە‌رۆکی ئۆکراینا قسەی کردووە و باسیان لە رووداوەکە کردووە. هەروەها جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سە‌رۆکی ئۆکراینا لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لەنزیک گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپا قسەی کرد و رایگەیاند، "ئە‌م هێرشە قبووڵنەکراوانەی رووسیا پێویستە دەستبەجێ بوەستێندرێن" گەورەترین هێرش بۆسەر دەوڵەتێکی ئەوروپی لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە پێدەنێتە رۆژی نۆیەمی، بەهۆیەوە باس لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن ئۆکراینی دەکرێت. ئابووریی رووسیاش لە‌لایە‌ن وڵاتانی جیهانەوە کراوەتە ئامانج و سزای ئابووری بەسەریدا سەپێندراوە. رووداو