Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
07-03-2022

بەهۆى گرانکردنى نرخى خۆراک ھەشت مارکێتى هەولێر داخران

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەو کەس و لایه‌نانەی یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هەوڵاتییان دەکەن، ئەمڕۆ دووشەممە 2022.3.7، بەسەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لێژنەی پشکنین و چاودێری قائیمقامیەتی هەولێر دەستیان بەهەڵمەتێکی پشکنین و بەدواداچوون کرد لەنێو بازاڕ و مارکێت و کۆگا گەورەکان و لەئەنجام دا (8) مارکێتى گەورەى هەولێر کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکانیان لەسەر هاوڵاتییان زیادکردبوو داخران و ڕێکارى پێویست لەبەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر.شوێنەکانیش ئەمانەن: (یەک لە لقەکانى تیمارات، بازاڕى پایتەخت لەگەڕەکى هەڤاڵا، بازاڕى هەورى، سۆران بازاڕ، بارین مارکێت، مارکێتى زین سیتى، باوەڕ مارکێت، لایت سیتى). جێگەی باسە، هەڵمەتەکە بەردەوامە و ئامانج لێی پشکنین و بەدواداچوونە بۆ دەستکارینەکردنى نرخى کاڵا و کەل و پەل و پێداویستیەکانى هاوڵاتییان و هەموو بازاڕ و مارکێت و کۆگاکانیش دەگرێتەوە، ئەمڕۆش هەڵمەتەکە لە کۆگا گەورەکانەوە دەستى پێکرد تاوەکو بچووکترین مارکێت، هەر خاوەن کۆگا و مارکێت، مینى مارکێت و دوکانێک، نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان گران بکات و سەرپێچی بکات شوێنەکەى دادەخرێت و توندترین رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

هەواڵ
07-03-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق دەکات 

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیسپن لیندبەک باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق کرد.لە دیدارەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەرویج کرا.باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق، وێڕای خستنەڕووی پڕۆژە و بەرنامەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئامادەیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا.سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی نەرویجی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە گەڵ نەرویج و بەهێزترکردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.

بیروڕا
07-03-2022

درێغ بۆ سلێمانی 

ئەو عەلوەیەی کە لەسلێمانی ئەمڕۆ کرایەوە،بەپێی نووسراوێکی وەزیری بازرگانی شوێنەکەی گونجاو نییە،وە لەڕووی تەندروستییەوە گونجاو نییە چوونکە نزیکە لەکارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە،بەڵام وابزانم هێزی پشک گەورەترە لە تەندروستی خەڵک! ئەگەر مەقسەد خزمەتی شارەیە بریا شوێنێکی بۆ دیاریکرابا کە گونجاوو سەلامەت بووایە لەڕووی تەندروستییەوە. چەندین وەزیر هەن قسەیان لەسلێمانییەوە دەشکێت و بڕیارەکانییان پێشێل دەکرێن و لەلایەن دەسەڵاتی حزبییەوە بێهێزکراون، بەڵام ناتوانن ئەمە بەدەنگی بەرز بۆ خەڵک ڕوونبکەنەوەو بەجورئەتەوە پەنجە ناخەنە سەر برینەکان و تۆپەکە هەڵ دەدەنەوە باوەشی پارتی و حکوومەت. سلێمانی ئێستا بەهۆی دزینی داهاتەکەی،بەهۆی دەستبردن بۆ پارەی منداڵانی بێ سەرپەرشت،بەهۆی بردنی پارەی مامۆستاو ئاسایش،بەهۆی تاپۆکردنی زەوییەکانی لەسەر حزب،بەهۆی داواکردنی پشک و پارەی پێشەکی و ڕەشووە بۆ دارایی حزب،بەهۆی فرۆشتنی گردو باخچەو شاخ و دارو دیواری،بەخراپترین ساتی مێژوویی خۆیدا تێدەپەڕێت،حزبێک ئەم شارەی خنکاندووەو دەستی خستۆتە قوڕ قوڕاگەی و خەریکە لەناو زبڵ و خاشاکی خۆیدا نوقمی دەکات،زۆرینەی ڕۆشنبیرو قسەکەرەکانی ناوی خەسێنراون و کەمێک ماون بەجورئەتەوە پەنجە بخەنە سەر ئەم برینانە، ئەوانەی بۆ مێشوولەکەی پارتی قەڵەمیان تیژە، چاوو گوێیان داخستووە بۆ گای خەڵکی دیکە. داهاتی ناوخۆی ئەم سنوورە ۱٥٠ ملیار دینار بەرەو سەرەوەیە،مەرزەکانی جمەیان دێت و داهاتەکەیان بۆ حزبەو لەناو حزبدا بۆ شەخس، ئەم غەدرە یەکەم کەس لەئەندام ولایانگرانی حزبی دەسەڵات دەکرێت برسی دەکرێن،خۆزگە ئەمانەی بە سەرە قەڵەم باسمکردوون وانەبان،خۆزگە هیچیان ڕاست نەبوونایە! پێشەوا هەورامانی

هەواڵ
07-03-2022

‌هەڕەشەیەکی توند لە ئەمریکاوە بۆ ڕووسیا

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا و لیتوانیا یارمەتی ئۆکراینا دەدەن و چەکی پێدەدەن. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بە سەردانێک لە لیتوانایە ڕایگەیاند،  ژمارەیەکی زۆر سەربازمان ناردۆتە سنووری ئۆکراینا و کەشتی و فڕۆکەی جەنگیمان ئامادەکردووە ئەگەر ڕوسیا بیەوێ جەنگەکە فراوان بکات. بلینکن وتی: بەردەوام دەبین لە سزادانی رووسیا و هێزی بەرگریی ناتۆ لە ناوچەکەدا زیاد دەکەین و وتیشی " ئەگەر رووسیا بەردەوامبێت، باجی زۆر گەورە دەدات"

هەواڵ
07-03-2022

دابەشکردنی بەشەخۆراکی نوێ دەستی پێکرد

رۆژی یەکشەممە بەرواری 06/ 03/ 2022 بەسەر پەرشتی ( دلێر عبدالواحد ) بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراكی هەولێر وە بەڕێوەبەری کۆمەڵگای کۆگاکان و سەرجەم ئەمینداری کۆگاکان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 1/2022 ی هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر . دابەشکردنەکە بەم جۆرەبوو: برنجی تایلەندی بۆ بنکەکەکانی : بنکەی ( 210 )ی تەیراوە/ ناوشار . بنکەی ( 211) ی ناوبازار / ناوشار ( شەکر و فاسۆلیا و لەتکە نۆک ) بنکەکانی (216+220+ 221)  دەوروبەری شار وەکو بنەسڵاوە و کەسنەزان و دەوروبەری . شاوێس و پیرزین و مەلائۆمەر و دەورو بەری ، پیرمام  و دەوروبەری .  چاوەڕوانی گەشتنی (زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج) دەکرێت بۆ کۆگاکان و دوای دەرچوونیان لە پشکنین دابەش دەکرێن. ‌‌‌هەروەها   بڕی  ( 500 )تەن ( برنج ) ی تایلەندی گەیشتە کۆگاکان . دوای ئەوەی لە پشکنینی وەزارەتی تەندروستی دەردەچێ دابەش دەکرێت؟بەسەر بریکارەکان. وەجبەی یەکەمی ساڵی 2022 ئەم بەشە خۆراکە لەسەر لیستی مانگی  1 ی 2022 . بابەتی خۆراکەکە بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە: 1- شەکر الاتحاد   ۱   کغم . 2- زەیت تورکی یەک دەبەی  1 لتری. 3- دۆشاوی تەماتەی تورکی  ۱ قوتی ٤۰۰غم . 4- فاسۆلیا ترکی    ٥۰۰ غم . 5- لەتکە نۆکی رووسی  ٥۰۰ غم . 6- برنج تایلەندی  3 کگم .

هەواڵ
07-03-2022

بەرپرسێک خانوویەکی حکومەت دەفرۆشێت و دەستگیر دەکرێت

دەستە دەستپاکى عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکى کۆمەڵەیەک لە شارى بابل خانوویەکى کۆمەڵەکەى بە 2.5 ملیار دینار فرۆشتووە و  بە بەشێک لە پارەکە، کارگەیەکى بچووکى دروستکردنى کیسەى پێ کڕیوە و براوەتە ماڵى سەرۆکى کۆمەڵەکە و باقییەکەی بەسەر ئەندامانى ئەو کۆمەڵەیەدا دابەش کراوە. ئەمڕۆ دووشەمە 7.3.2022  فەرمانگەى لێکۆڵینەوەکانى دەستەى دەستپاکى عێراقی  لە بەیاننامەیەکدا وتی، سەرۆکى  کۆمەڵەى هاریکاری نیشتەجێکردن و جێگرەکەى و ژمێریارى کۆمەڵەکە و دوو ئەندامى تریان دەستگیرکردووە، بە تۆمەتى ئەوەى بەشێوەیەکى نایاسایی خانوویەکى سەر بەو کۆمەڵەیەیان فرۆشتووە بە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار و دواتر خانوویەکیان لە ناوچەیەکى پەڕی شار بە نرخێکى خەیاڵى  کڕیوە کە 750 ملیۆن دینار بووە.

هەواڵ
07-03-2022

نرخی نەوت ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد لە بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکبووەتەوە لە 130 دۆلار. ئەمڕۆ نرخی نەوت زۆر بەرزبووەتەوە و بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 11% دۆلار بەرزبووەتەوە. ئێستا بەرمیلێک نەوتی برێنت بەراورد بە رۆژی رابردوو 9.1% بەرزبووەتەوە. هەروەها بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەراورد بە رۆژی رابردو 7.48% دۆلاری بەرزبووەتەوە.

هەواڵ
06-03-2022

ئۆکراینا.. ڕێڕەوی مرۆیی خەڵکی ماریۆپۆل داخرا 

جارێکی دیکە رێڕەوی مرۆیی بۆ دەربازبوونی خەڵکی ماریۆپۆڵی ئۆکراینا داخرا.بەرپرسانی ئۆکراینا ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە رێگەکە داخراوە.

هەواڵ
06-03-2022

مەسرور بارزانی: ئامانجی سەرەکیمان، بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێزە...

یەکشەممە 6ی ئاداری 2022، بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی پیشەسازی لە پیناو ڕەخساندنی بازاڕ و کار بەڕێوەدەچوو. ئەم کۆڕبەندە بە هەماهەنگیی وەزارەتی پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان، بە ئامانجی پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و ڕەخساندنی هەلی کار ڕێکخراوە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی هەموو عێراق و هەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە، پێویستە بەو چاوەوە خوشك و برایانمان لە عێراق سەیری پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان بكەن، نەك بە پێچەوانەوە هەوڵی ئاستەنگ و كێشە دروستكردن بۆ هەرێمی كوردستان بدەن. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:  به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان خوشک و برایانی بەڕێز: ئامادەبووانی هێژا : خۆشحاڵم ئەمڕۆ بەشدارم لەم کۆڕبەندە پیشەسازییە گرنگە، کە ئامانج لە بەستنی ئەم کۆڕبەندە، رەخساندنی بازاڕە بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکان و هەروەها هێنانەئارای دەرفەت و هەلی کارە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان. دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی ئەم کۆڕبەندە دەکەم و هیوادارم ئەنجامەکانی، ببێتە هۆی زیاتر بەرەوپێشچوونی ئابووری و دروستکردنی دەرفەتی زیاتری کار. ئێمە لەسەرەتای ئەم کابینەیەدا، کارمان بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و بایەخدان بە گشت کەرتەکان کرد، بۆ ئەوەی تەنیا پشت بە سەرچاوەیەکی داهات نەبەستین، بەتایبەتی گرنگییەکی زۆرمان بە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ داوە و لەم رووەوە تا ئێستا چەندین پڕۆژەمان ئەنجام داوە. ئامانجی سەرەکیشمان، بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز بووە بۆ هەرێمی کوردستان. بەڵام ئاشکرایە پاش ماوەیەکی کەم لە دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان، دووچاری چەند قەیرانێکی سەختی تەندروستی و ئابووری بوونەوە. وەک بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە نێگەتیڤەکانی و بەتایبەتی دابەزینی نرخی نەوت له‌و كاته‌دا لە بازاڕەکانی جیهاندا، هەروەها نەناردن و دواکەوتنی خەرجکردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌، کاریگەریی نەرێنی لە سەر هەموو بوارەکانی ژیاندا دروست کرد. ئەم قەیرانانە، کێشە و گرفت و تەحەدای گەورەی نەک هەر بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ وڵاتانی زلهێزی خاوەن ئابووریی و پیشەسازی گەورەی جیهانیش دروست کرد و سیستەمی دارایی و ئابووریی ئەو وڵاتانەی دووچاری داڕمان و زیانی گەورە کردووە. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو قەیرانانەش، ئێمە هەرگیز لە کارکردن و پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریی و ستراتیجییەکان نەوەستاوین و بەپێی توانای دارایی بەردەست، بەردەوام بووین و لەماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، لە بوارە جۆراوجۆرەکان ئەنجامدراوە، وەک ڕێگاوبان، پیشەسازی ، کارەبا، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، کە هەندێکيان جێبەجێکراون و تەواوبوون و هەندێکیشیان ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندان. بێگومان بەشێک لە پڕۆژەکان بە هاوبەشی لەنێوان هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت ئەنجامدراون، کە لێرەدا سوپاسی کەرتی تایبەت دەکەم، کە بە هەماهەنگی و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ڕابردوودا پڕۆژەی گرنگیان ئەنجامداوە و حکومەتیش هەر ئاسانکارییەکی پێویست بێت، پێشکەشی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکات بۆ ئەوەی بەشداربن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان. لە هەمانکاتدا حکومەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاری گەنجان و خاوەن پڕۆژە  بچووکەکان لە بوارەکانی پیشەسازی و بازرگانی و داهێنان لە هەموو روویێکەوە دەبێت. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان ڕاده‌سپێرم، بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كان و ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ و ئاسانكاری زیاتر بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی، ئێمە هەمیشە لە سەردانەکانمان بۆ دەرەوە و دیدارەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانمان، ئالوگۆڕی بازرگانی و پێشخستنی ئابووری و دۆزینەوەی بازاڕبووە بۆ بەرووبووم و بەرهەمە ناوخۆییەکان و هەروەها رەخساندنی هەلی کاربووە بۆ گەنجەکانمان لە ڕێگەی هاندان و راکێشانی سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان و هەروەها سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی وڵاتە پێشکەوتووەکان لە پێناو بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان. حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلان و بەرنامەی گرنگ و تۆکمەی هەیە، بۆ بایەخدان بە کەرتی پیشەسازی، بە تایبەتی  لە بوارەکانی پیشەسازی خۆراک و پێترۆکیمياوی و پیشەسازی کانزاکان و دابینکردنی ماددەی خام بۆ پیشەسازی بچووك و مامناوەند و دروستکردنی چەند ناوچەیەکی پیشەسازی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان. بەڵام بێگومان بەدیهێنان و جێبەجێکردنی هەموو ئەو پڕۆژانە بە پلەی یەکەم بەندە بە هەبوونی سەقامگیریی سیاسی لە عێراق بە گشتی و هەبوونی پەیوەندییەکی باش و دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، کە ئێمە پێمانوایە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتیانی عێراقدایە و پێویستە بەو چاوەوە خوشک و برایانمان لە عێراق، سەیری پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان بکەن نەک بە پێچەوانەوە، هەوڵی ئاستەنگ و کێشە و گرفت دروستکردن بدەن بۆ هەرێمی کوردستان. ئێمە بەو داهات و توانا داراییە سنووردارەی بەردەستمان، ئەو پێشکەوتنەمان لە کوردستان دروستکردووە، کە لە هەموو بوارەکاندا جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق هەیە. بەڵام بەداخەوە لە جیاتی پشتیوانیکردن و دەستخۆشیکردن، هەندێک لایەن هەوڵی وەستاندن و سزادانی هەرێمی کوردستان دەدەن.  بۆیە هیوادارم ئەوانەی بیر لە تێکدانی پێشکەوتنی کوردستان دەکەنەوە، کەمێک بیر لەوەش بکەنەوە ئەو هەموو شەڕ و وێرانکارییەی لە ساڵانی رابردوودا لە عێراق روویاندا چ قازانجێکی بە خەڵکی عێراق گەیاند و ئەگەر ئەو هەموو توانا و داهاتەی عێراق لە جیاتی شەڕ و وێرانکاری و ململانیێی سیاسی لە خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتنی عێراق بەکارهێنرابووایە، ئێستا دڵنیاین عێراق یەکێک لە وڵاتە پیشەسازییە پێشکەوتووەکانی ناوچە و جیهان ده‌بوو. ئێمە لێرەدا دووپات دەکەینەوە کە خوازیاری باشترین پەیوەندین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و بە هەموو شێوەیەکیش داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان دەکەین لەپێناو زیاتر پێشخستنی هەرێمی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە هەموو عێراق. جارێکی ديكە دەستخۆشی لە رێکخەرانی ئەم کۆڕبەندە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

هەواڵ
06-03-2022

پۆلیسی هەولێر: دوو کەسمان دەستگیرکرد کە مادەی هۆشبەر و چەک و چەقۆیان پ...

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا چەند جۆرێک لە ماددەی هۆشبەر، چەک، فیشەک و چەقۆیان پێ بووە.مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 1:00ی بەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە چەند جۆرێک هۆشبەر، چەک، فیشەک و چەقۆیان پێبووە.تۆمەتبارەکان ناویان (م. ا. ن) و (م. ی. خ)ـە و بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکراون و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW)یان لا بووە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست گیراوە بەسەر 44.8 گرام کریستاڵ، 82.6 گرام حەشیش، 73.255 گرام جامایکا، کلاشنکۆفێک، مەخزەنێکی بەتاڵ، 33 فیشەک، دەمانچەیەکی جۆری تورکی و 17 فیشەک، 3 دانە پایپی بەکارھێنانی کریستاڵ، 2 چەقۆ، 80 دەنکە حەبی ترامادۆڵ، 3 بوتڵ خواردنەوەی کهولی لەگەڵ تەرازووی کێشانی ماددەی ھۆشبەر.هەردوو تۆمەتبارەکە بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراون"

هەواڵ
06-03-2022

مەسرور بارزانی پيرۆزبايى له‌ محەمەدی حاجی مەحموود ده‌كات

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 6ی ئادار مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پیرۆزبایی له‌ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد بۆ هەڵبژاردنەوەی به‌ سەرۆک و سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.سەرۆکی حکومەت، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن لە پێناو ئەوەی هەموو لایەنەکان بتوانن زیاتر خزمەتی گەل و وڵات بکەن.سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، سوپاسی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییەکەی.

هەواڵ
06-03-2022

بە چاودێری مەسرور بارزانی کۆڕبەندی پیشەسازی لە پیناو ڕەخساندنی بازاڕ و...

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئاداری 2022 کاتژمێر 2:30 ی پاش نیوەڕۆ ، بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی پیشەسازی لە پیناو ڕەخساندنی بازاڕ و کار لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت.ئەم کۆڕبەندە بە هەماهەنگیی وەزارەتی پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان، بە ئامانجی پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و ڕەخساندنی هەلی کار ڕێکخراوە.

1 2 ... 640 641 642 ... 1148 1149