مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھیچ دادگایەک بۆی نییە ماددەکانی دەستوور بنووسێتەوە. پەیامەکانی مەسرور بارزانی لەکۆنفرانسەکەدا: مەسرور بارزانی: داوای پێکھێنانی دادگای فیدڕاڵی دەکەین بەپێی دەستوور لە ماددەی 111 ھاتووە نەوت و گاز موڵکی ھەموو خەڵکی عێراقە. -ماددەی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی خەڵکی کوردستان جێبەجێ نەکراوە. -زۆرینەی خەڵکی کوردستان و عێراق دەنگیانبە دەستوور داوە. - خەڵکی کوردستان دەنگی بە دەستوور داوە بۆ ئەوەی مافەکانی وەربگرێت. - ھیچ دادگایەک بۆی نییە ماددەکانی دەستوور بنووسێتەوە -بڕیاری داشگای فیدڕقڵی لەبارەی نەوت و گاز پێچەوانەی دەستوور -بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسییە. بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نییە. بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەم.
ئەو گۆڕانکارییە ئەمنیانەی لەناو یەکێتی نیشتمانی کراون، کێشەی نوێی لە ناو حیزبەکە دروست کردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، بێ گەڕانەوە بۆ مەکتەبی سیاسیو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گۆڕانکارییەکانی کردووە. بەهۆی ئەوەی بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی لەوانە قوباد تاڵەبانیو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ناڕازین لەو گۆڕانکارییانەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی ئەنجامیداوە، کێشە لەناو حیزبەکە دروست بووە. هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو بەرپرسەی یەکێتی پێیانوایە، بێ گەڕانەوە بۆ مەکتەبی سیاسیو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گۆڕانکارییەکان کراونو هیچ راوێژێکیش بە ئەوان نەکراوە، بۆیە تائێستا گۆڕانکارییەکان بەتەواوی جێبەجێنەکراون. زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، قوباد تاڵەبانیو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، دەیانەوێت گۆڕانکارییەکان بە خواستی ئەوان ئەنجامبدرێتو کەسانی نزیک لە خۆیان لەو پۆستە ئەمنیانە دابنرێن، کە بڕیارە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت. ئەو دوو بەرپرسەی یەکێتی لەگەڵ ئەوە نین، کەسانی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی پۆستی هەستیارو ئەمنی لەناو یەکێتی وەربگرن، کە بافڵ تاڵەبانی بەنیازە چەند پۆستێک بدات بەو کەسانە. هەفتەی رابردوو بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، جەلال شێخ ناجی، کراوە بە سەرۆکی دەزگای زانیاری لە جێگەی ئەژی ئەمین، هەروەها هیوا چاوشین، کە ئێستا بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانییە دەچێتە شوێنی جەلال شێخ ناجی و دەبێتە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری هێزەکانی ٧٠ی یەکێتیو عەمید سەرخێڵی لێپرسراوی ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی ئاسایشیش دەبێتە بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، کە ئەوانە هەموویان بە کەسانی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ئەژمار دەکرێن. ژێدەر بوار نیوز
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل بە 117دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (RIA)ی ڕووسی، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، کە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکراینا، 498 سەربازی ڕووسی کوژران و 1597 سەربازی دیکەش بریندار بوون. جێگەی باسە جاری یەکەمینە کە مۆسکۆ ئاماری قوربانیانی لە جەنگی ئۆکراینا بڵاو بکاتەوە. وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەوەشی ڕاگەیاند، کە 2870 سەربازی ئۆکراینی لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای ڕووسیا کوژران و نزیکەی 3700 سەربازیش بریندار بوون.
دوو فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسیا بۆ ماوەیەکی کورت لە سەر دەریای بەلتیک-ـەوە چوونە ئاسمانی سوید و وەزیری بەرگریی وڵاتەکەش ئیدانەی ڕووسیا دەکات. وەزارەتی بەرگریی سوید لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگی ڕووسی لە جۆری SU27 و SU24 بۆ ماوەیەکی کورت هاتنە ئاسمانی سویدەوە و فڕۆکەیەکی سویدی لە جۆری JAS 39 خرایە ئامادەباشییەوە و یاوەری فڕۆکە شەڕەکانی ڕووسیایان کرد تا ئاسمانی وڵاتەکە بەجی بهێڵن. بەرپرسێکی سویدی کە لێدوانی بۆ ئاژانسی (TT) داوە و نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت وتی: “هەرگیز سوید ئەوە لە ڕووسیا قەبووڵ ناکات کە فڕۆکە جەنگییەکانی بنێرێتە ئاسمانی وڵاتەکەی”. ئەو بەرپرسەی سوید وتیشی: “سوید بۆ کارێکی لەم شێوەیە وەڵامێکی تووندی و دیپلۆماسی دەبێت و پێویستە ڕووسیا ڕێز لە سەروەری خاکی سوید بگرێت”.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد کە پۆلیسی هەولێر بە هاوکاری هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و بەڕیوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە لە چەند شوێنێکی جیا پێنج ئۆتۆمبێل و نزیکەی 100 مسقاڵ زێڕ و بڕێکی زۆر پارەی دزیوە. ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرهێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی تر، بە هەماهەنگی توانیان تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. س. م) دەستگیر بکەن، کە چەندین تاوانی دزی ئەنجام داوە، وەک لە خوارەوە هاتووە:1. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر رەنگی سپی مۆدیل 2022 لە گوندی زانکۆ لە هەولێر.2. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2022 ڕەنگی سپی.3. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدێل 2013 رەنگی سپی لە شەقامی 60 مەتری لە گەراج.4. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2011 رەنگی سپی.5. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا مۆدیل 2017 رەنگی سپی.6. دزینی 80 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لەگەل بڕی (2000$) دۆلاری ئەمریکی لە شاری ایطالی 2.7. دزینی بڕی (21,000,000) بیست و یەک ملیۆن دیناری عیراقی و بڕی (5000$) دۆلاری ئەمریکی و 15 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لە شاری مامۆستایان.لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی گشت هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەین، کە وەک یەک تیم کار دەکەین بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەرقەراربوونی ئەمنیەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، شاری خیرسۆنی ئۆکراینایان بەتەواوی کۆنترۆڵ کردووە.هاوکات وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: لەگەڵ چارەسەری دیبلۆماسیدان بۆ کێشەکان لەگەڵ ناتۆ.لەلایەکی ترەوە، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردنی ئۆکراینا.
نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 114 دۆلار و رێکخراوی ئۆپیکیش ڕایگەیاند، کە لەسەر بەرهەمهێنانی خۆی وەکو جاران بەردەوام دەبێ کە رۆژانە 400 هەزار بەرمیلە.
بۆ یەکەمجار وەزیری دەرەوەی رووسیا وەکو بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵات باس لە روودانی جەنگی جیهانیی سێیەم دەکات و دەڵێت، بە چەکی ئەتۆم دەبێت و وێرانکەر دەبێت. ئاژانسی هەواڵیی RIA رۆژی چوارشەممە 02-03-2022 بڵاویکردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، ئەگەر جەنگی جیهانیی سێیەم رووبدات، چەکی ئەتۆمیی تێدا بەکاردەهێندرێت و وێرانکەر دەبێت. وەزیرە رووسییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، رووسیا هەفتەی رابردوو دەستی بە "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت" کردووە دژی ئۆکراینا و رووبەڕووی "مەترسییەکی راستەقینە" دەبێتەوە ئەگەر کیێڤ چەکی ئەتۆمیی دەستکەوێت.
سوپای ئۆكراینا رایگهیاند، هێزهكانی رووسیا شهوی رابردوو له خاركیڤ دابهزیون و ئێستا شهڕ و پێكدادان له نێوان سوپاکانی هەردوو وڵات له دووهم گهورهترین شاری ئۆكراینا بهردهوامه. سوپای ئۆكراینا له له راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، كه شهوی رابردوو هێزێكی ئاسمانی رووسیا له خاركیڤ دابهزیون و هێرشیان كردۆته سهر نهخۆشخانهیهكی ئهو شاره. دەشڵێت، ئێستا شهڕ و پێكدادان له نێوان سوپای ئۆكرانیا و هێزهكانی رووسیا له خاركیڤ بهردهوامه.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوت 110 دۆلاری تێپەڕاند. ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 110 دۆلاری تێپەڕاند و نرخی نەوتی تێکساسیش زیاتر بە رێژەی لە %5 بەرزبووەوە، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش هێرشەکانی رووسیایە بۆ سەر ئۆکرانیا. نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 4.88% بۆ 110.09 دۆلار بەرزبووەوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی 5.06% بۆ 108.64 دۆلار بەرز بووەوە. لە یەکەم رۆژی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24/2/2022، بۆ یەکەمجار دوای 7 ساڵ، نرخی یەک بەرمیل نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند.
ڤیدیۆیەکی تۆڕی میدیایی باڵکێش 5 ملیۆن بینەری ڕەتکرد و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە. پاش ھێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتی ئۆکراینا و دروستبوونی پێکدادانی سەربازی لە نێوان ھەردوو وڵاتەکە، کە بە ھۆیەوە دەیان سەرباز بوونە قوربانی و دەیان ھەزار کەس لە ئۆکراینا ئاوارەبوون، باڵکێش ڤیدیۆیەکی کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمر پۆتین-ی سەرۆکی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا، لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا لەسەر مێزێکی گفتوگۆ بڵاوکردەوە کە پێش دووساڵ بە یەکەوە کۆبوونەوە و ڤیدیۆکە لە لایەن ئاژانسی RT ـییەوە تۆمار کرا. باڵکێش لەسەر ڤیدیۆکە نووسیبووی: پێش شەڕەکە، ئەم دانیشتنانەیش بە پێکەنینەوە هەبوو. ڤیدیۆکە لە ماوەی 3 رۆژدا، زیاتر لە 5 ملیۆن بینەری ھەبووە و نزیکەی 32 ھەزار کەس لای خۆیەوە بڵاویان کردووەتەوە. لینکی ڤیدیۆ https://fb.watch/bt_nMk_HdT/