وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیهی راگەیاند. سبەی دووشەممە ١٤ی ٣ی ٢٠٢٢، مووچەی یەکەی ٧ی ٨٠ی پێشمەرگە دابهش دهكرێت، ڕۆژی سێشەممه ١٥ی ٣ی ٢٠٢٢، مووچەی وەزارەتی دارایی دابهش دهكرێت. ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٢، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و ڕەگەزنامە دابهش دهكرێت، ههروهها ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٢، مووچەی وەزارەنی کاروباری شەهیدان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابهش دهكرێت.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانزۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین و ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت.جەختیش دەکەینەوە هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا ئیرادەیان هەبێ و خۆڕاگر بن.مسعود بارزانی۱۳ـی ئاداری ۲٠۲۲
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا رایگهیاند، به ئامانجگرتنى بهو شێوهيهى ههولێر و دووبارهبوونهوهى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زهقى ئارامى و سهقامگيرى و سهروهريى عێراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخهكه و زيانگهياندن به ئێستا و داهاتووى تهواوى عێراق، هيچ ئهنجامێكى ديكهى نابێت. له پهیامهكهدا هاتووه: سوپاس بۆ خواى مهزن، كه هيچ زيانێكى گيانى لێنهكهوتهوه. هاوسۆزى هاووڵاتيانى خۆشهويستى ههولێرين، كه له نيگهرانى و دڵهڕاوكێدا كاتێكى سهختيان بهڕێكرد. دهقی پهیامهكهی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان: زۆر به توندى ئهو هێرشه مووشهكييه سهركۆنه دهكهين، كه درهنگانى شهوى رابردوو به شێوهيهكى ترسنۆكانهى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خهڵك و ئارامى و سهقامگيريى ههولێرى پايتهختى ههرێمى كوردستانى به ئامانج گرت. سوپاس بۆ خواى مهزن، كه هيچ زيانێكى گيانى لێنهكهوتهوه. هاوسۆزى هاووڵاتيانى خۆشهويستى ههولێرين، كه له نيگهرانى و دڵهڕاوكێدا كاتێكى سهختيان بهڕێكرد. بهرهنگاربوونهوهى تهحهدى و ههڕهشه و مهترسييهكان، تهبايى و يهكڕيزى و كارى پێكهوهيى له ههموو لايهن و پێكهاتهكانى كوردستان دهخوازین. به ئامانجگرتنى بهو شێوهيهى ههولێر و دووبارهبوونهوهى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زهقى ئارامى و سهقامگيرى و سهروهريى عێراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخهكه و زيانگهياندن به ئێستا و داهاتووى تهواوى عێراق، هيچ ئهنجامێكى ديكهى نابێت. داوا له حكومهتى فيدراڵيى عێراق و كۆمهڵگهى نێودهوڵهتى دهكهين، به جددى لهسهر ئهم دهستدرێژيیانه بوهستن و ههموو ههوڵێك بدهن تا چيتر رێگه نهدرێت بێڕێزى به سهروهرى و سهقامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان 2022/3/13
جوتیار عادل، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا رایگهیاند، ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتیانمان دڵنیا دەکەینەوە، کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێکبدات. دهقی پهیامهكهی جوتیار عادل، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان: بەرەبەیانی 13ی ئاداری 2022، هێرشێکی مووشەکی کرایەوە سەر چەند شوێنێکی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتیانمان دڵنیا دەکەینەوە، کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێکبدات. د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان 13ی ئاداری 2022
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق له راگهیهندراوێكدا ئیدانهی هێرشه مووشهكییهكهی سهر ههولێری كرد و روونیكردهوه، "ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر شاری ھەولێر، ھیچ پاساوێک ھەڵنگرێت و چارەنووسی ھەر شکستھێنان دەبێت، ھەروەھا ئەنجامدەرانی ھێرشەکەیش سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن". له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: درەنگانی شەوی رابردوو، ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی شاری ھەولێر کران و لە چەند شوێنێکی جیادا کەوتنەخوارەوە. ئاماژه بهوهش كراوه، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ھێرشە دەستپێکردووە و لە داھاتوویشدا وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە. شەوی رابردوو بە 12 مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر گەڕەکێکی هەولێر بە ئاراستەی کونسڵخانەی ئەمهریکا و چەند زیانێکی ماددی لێکەوتەوە
بەداخەوە جارێکی تر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و شاری هەولێری خۆشەویست رووبەڕووری هێرشێکی تیرۆریستی بووەوە. بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەم و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم. دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەکی روونە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان. ئەرکی هەموومانە پێکەوە پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەمان بکەین و رووبەڕووی تەحەدییەکان بوەستینەوە. پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵكەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین. یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئامادەی هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەكە. بافڵ جەلال تاڵەبانی
پەیامێک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە: لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بە مووشەکی بالیستیکی هێرش کرایە سەر هەولێری پایتەخت بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 1ی ئەمشەو لە رێگەی 12 مووشەکی بالیستیکی گەرەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی زیانێکی گیانی نەبووە. بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستە کراون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئادار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی پێگەیشت.لهو پهیوهندییهدا، مستهفا كازمی وێڕای سەرکۆنەکردنی ئهو پهلاماره تیرۆریستییەی كرایه سهر ههولێری پایتهخت، پشتیوانی خۆشی بۆ سهقامگیری و ئاسایشی ههرێمی كوردستان دووپاتكردهوه.
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: هەولێر خوی بو ترسنوکان ناچەمێنێت. ئەو هێرشە تیروریستیەی کرایە سەر چەند شوێنەکی هەولێر بە توندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خوڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و رێنمایی دەزگا ئەمنیەکان جێ بە جێ بکەن. سوپاسی خوراگریتان دەکەم.
خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نیە و هیچ بریندارێک نەگەیشتۆتە نەخۆشخانەکان، چاودێری زیانەکان دەکەین و فریاکەوتەکان لە ئامادەباشی دان. د. سامان بەرزنجیوەزیری تەندروستی
سێ دەنگی بەھێز لە ھەولێر بیسترا، تا ئێستا ڕوون نییە ھۆکارەکە چییە.بەڵام دەنگەکان لە شەقڵاوە و کۆیەش بیستراون.زانیاریی پشتڕاست نەکراوە ھەیە کە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا کرابێتە ئامانج.
هەرچەندە لە تەقینەوەی ناکۆکی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگیدا، ئەژی ئەمین لەلایەن بافڵ تاڵەبانیەوە کرایە بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری، بەڵام ماوەیەکە چیتر لەلای بافڵ تاڵەبانی ئەو کەسایەتییە ئەمنییە پەسەند نەماوە، کۆتایی ئەم هەفتەیەش لە پۆستەکەی دوورخرایەوە لەبری جەلالی شێخ ناجی دانرا. بەپێی زانیارییەکان، لادانی ئەژی ئەمین، یەکێک لە هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ کوژرانی عەمید، موراد کانی کوردەیی و دوو پاسەوانی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیەوە لە پلانی دەستگیرکردنیان کوژران، بەپێی زانیارییەکان، گوایە بافڵ تاڵەبانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ موراد کانی کوردەیی دەرکردووە، بەڵام لە کاتی جێبەجێکردنی دەستگیرکردنەکەدا کە ٢٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بوو لە رانیە کوژراوە، ئەمەش خراوەتە ئەستۆی ئەژی ئەمین، هەرچەندە تا ئێستا ئەژی ئەمین هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوەو بەرپرسیارێتی لەو رووداوەدا رانەگەیاندووە. هۆکارێکی تری لابردنی ناوبراو پەیوەندی بە کێشەی نێوان گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان و یەکێتییەوە هەیە کە هەرچی بافڵ تاڵەبانییە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو کۆمپانیایە پشکی یەکێتی تێدایەو دەبێت ( یەک) ملیار دینار بدات بەو حیزبە، هاوکات پشکەکانی کۆمپانیاش بەفەرمی بەرێژەی ٥١% بخاتەوە سەر ئیدارەی گشتی یەکێتی. ئەو زانیاریانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە دانیشتنەکانیاندا ئەژی ئەمین بەرگری لە کۆمپانیای قەیوان کردووە، هەندێک ناوەندی یەکێتیش باس لەوە دەکەن ئەو داکۆکییەکی ئەژی ئەمین لەو کۆمپانیایەی دەکات، هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ناوبراو پشکی لە کۆمپانیایەکەدا هەیە، لە بارەی ئەم کێشەیەوە، تا ئێستا نە کۆمپانیای قەیوان و نە ئەژی ئەمین هیچیان بڵاونەکردۆتەوەو بەفەرمیش هیچ لەسەر ئەم رووداوە لە یەکێتی یەوە بڵاونەکراوەتەوە. "کۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانە لە ئەژی ئەمین"، ناوبراو بۆ ماوەیەک پێش تەقینەوەی کێشەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی ئەو مونەسیقی دەزگای زانیاری بووە لە نێوان ئەمەریکییەکان و ئێرانییەکان، لەو دەمەوەو لە دواتریشدا ئێرانییەکان نیگەران بوون لە ئەژی ئەمین و بەلایەنەوە پەسەند نەبووە، لەسەردەمی باڵادەستی لاهور جەنگی لەناو یەکێتی و دەزگای زانیاری ناوبراو کەمێک پەرواێز خرابوو، ئێستاش بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت هەمان کار بکات، ئەمەش وەک زیاتر لەسەرچاوەیەک ئاماژەی بۆ دەکەن هۆکارێکی تری لادانی ناوبراوە لە پۆستی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری. ژێدەر سپی میدیا