Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
14-03-2022

نەوەی نوێ هێرشی تووند دەکاتە سەر لاهور جەنگی 

ڕێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتار و کاندیدی نەوەی نوێ بۆ سەرۆککۆماری عێراق، بە تووندی ھێرش دەکاتە سەر لاھور جەنگی ڕيبوار ئەوڕەحمان دەڵێت: بە رای ئێمە لاهور جەنگی کێشەی دەرکردنەکەی خۆی لە ناو یەکێتی چارەسەر بکات کە ئێستا زۆر لە هەوڵی ئەوەدایە بگەرێتەوە ناو یەکێتی، نەک خەمی ئۆپۆزسیۆنی هەبێت. چونکە ئەو بەشێکە لەم دەسەڵاتە دز و گەندەڵە و، ئەو کەسەیە کە پێش هەڵبژاردنی عێراق هەوڵی دەدا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بچنە هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی و تەسلیمی دەسەڵات بن، نەک لە هەوڵی بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆندا بوبێت. «ئەو، ئەو کەسەیە کە خەریکی رۆژنامەنوس کرین و داخستنی میدیا ئازاکان و هەڵکوتانە سەر کەناڵ و سوتانی میدیای ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازادبوو، نەک ئێستا کە دەرکراویت بێیت باسی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن بکەیت».

هەواڵ
14-03-2022

ڕووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێ کەوتەوە

لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە پێنج کەس برینداربوون. نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەمە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا و بارهەڵگر سکانیا پێنج کەس برینداربوون، بریندارەکان سێ کەسیان لە ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا بوون و دوو کەسیان لە سکانیا بارهەڵگربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژارکران. ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سکانیا ویستویەتی(سوڕانەوە-یوتێرن) ئەنجامبدات بە ئاراستەی کەلار و ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆشتووە و پێکیانداداوە. تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە.

هەواڵ
14-03-2022

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆدەبێتەوە 

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی و شاندی یاوەری کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشی تیرۆریستی سەر شاری ھەولێر کرا و هەردوولا ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە ئەمە ھێرش و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەری عێراق .سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری پەیوەندییەکی دۆستانە بووە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش، هێرشی و پەلاماردانی هەولێریش دەستدرێژییە بۆ ئاسایش وسەقامگیری عێراق.سەرۆک وەزیرانی فيدرال ، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هێرشە قبوڵ کراو نییە و نامانەوێت خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێ و ناکۆکی وڵاتان.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە کەرتی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان كرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

هەواڵ
14-03-2022

سعودییە 81 کەسی لە یەک ڕۆژدا لە سێدارەدا

سعودییە ٨١ کەسی لە یەک ڕۆژدا لە سێدارەدا. ئێرانیش دەڵێت: ئەمە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە. بەرپرسانی سعودییە دەڵێن ئەو ٨١کەسەی لە سێدارە دراون کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجامداوە. سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: ئەمە پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە، سعودییە ناتوانێت بە توندوتیژی و تۆقاندن، قەیرانە سیاسی و مرۆییەکانی پەردەپۆش بکات.

هەواڵ
14-03-2022

مستەفا کازمی لە ھەولێرە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا. مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ و جومعە عناد، وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجوومەنی نیشتمانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێرە، کە بەهۆیەوە زیان بە چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوت.

هەواڵ
13-03-2022

بافڵ تاڵەبانی و قەیوان گرووپ ڕێککەوتن

بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، دوای هەڕەشەکانی بافڵ تاڵەبانی لە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنەکەی، هەردولا ڕێککەوتوون. باڵکێش زانیویەتی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەنێوا بافڵ تاڵەبانی و گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە ماڵی مام جەلال لە دەباشان کراوە و هەردوولا ڕێککەوتوون. بافڵ تاڵەبانی، پێی وایە نیوەی پشکەکانی قەیوان موڵکی یەکێتییە و دەبێ بگەڕێتەوە سەر ئیدارەی ئەو حیزبە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای یەک ملیار دۆلاری لە کۆمپانیاکە کردبوو. تائێستا دیار نیە رێککەوتنەکە چۆن و بەرامبەر چی کراوە.

هەواڵ
13-03-2022

مەسرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه...

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13 ی ئاداری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێری سەرکۆنەکرد.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە، پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەری عێراقە. سەرۆکی حکومەت، جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاودەکرێنەوە و ماوە ماوە دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر. سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد  بۆ سەرکۆنەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکە و داواشی کرد ئەمەریکا پشتیوانی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.

هەواڵ
13-03-2022

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٩ی ئاداری ٢٠٢٢ کە لە تەوەرێکیدا بەڕێزانوەزیری ناوخۆ و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و لیژنەکانیقایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانیی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ڕاسپارد بۆ چاودێریکردنی بازاڕەکانلە پێناوی ئەوەی کە ڕێگە نەدرێت ئەو دۆخە بقۆزرێتەوە و نرخەکان گران بکرێت و بارگرانی لە سەرهاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروست بکرێت، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانکۆبوونەوەیەکی گرنگی لە ڕۆژی یەک شەممە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٢ ئەنجامدا.بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کرد کە بەڕێزان بریکاری وەزارەت وپارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.دوای تاوتوێکردنی بارودۆخی بازاڕ و نرخەکان و هۆکار و پێشنیارەکان، کۆبوونەوە بۆ بەرژەوەندی گشتیو لە پێناوی ڕێگری لە قۆرخکاری و گرانکردنی بازاڕ، ئەم بڕیارانەی خوارەوەیدا:یەکەم: دروستکردنی ژووری ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە سەرۆکایەتی پارێزگا/سەرپەرشتیار، و ئەندامێتی نوێنەرانی ئەم دامەزراوانە (پۆلیس، ئاسایش، کشتوکاڵ، چاودێری بازرگانی،نەوت و کانزاکان، ڤێتێرنەری، تەندروستی، گومرگ). ئەم ژوورە دەسەڵاتی تەواوی یاسایی و ئیداری دەبێتبۆ ئەوەی لە بەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان چاودێری بازاڕ بکەن و ڕێگری لە قۆرخکاری وگرانکردنی نرخەکان بکەن و سزای یاسایی ئەو کەسانە بدەن کە سەرپێچی دەکەن.دووەم: ژووری ئۆپەراسیۆن دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ ڕێکخستنی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو (ئەوبەنزینەی بە نرخی حکومەت لە هەندێ بەنزینخانە دابەش دەکرێت) بە جۆرێک کە دابەشکردنی ئەو بەنزینەبۆ تاکسی و پاس و هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی زیاتر بێت، ئەمەش لە پێناوی ئەوەی کە ڕێگری لەگرانبوونی نرخی گواستنەوە بکرێت و باری هاووڵاتیانی ئازیز گران نەکرێت.سێیەم: ژووری ئۆپەراسیۆن دەسەڵاتەکانی خۆی بەکار دەهێنێت بۆ ئاسانکاری زیاتر بۆ هێنانە ژوورەوەیکەلوپەلەکانی خۆراک و بەنزین و سوتەمەنی بە ڕەچاوکردنی کوالیتی و ڕێنماییەکان

هەواڵ
13-03-2022

لەسەر هێرشکردنە سەر هەولێر، ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی هێرشکردنە سەر هەولێر رادەگەیێنێت و دەڵێت، دەبێت هێرشکاران سزا بدرێن. بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە 12 مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر هەولێر. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەو بارەوە رایگەیاند، "رژێمی ئێران بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە و دەبێت سزای ئەو پێشێلکارییە روونە کە کردیە سەر سەروەریی عێراق و هێرشکردنە سەر ماڵی خەڵکی بێتاوانی سڤیل وەربگرێت". هەروەها باڵیۆزخانەی ئەڵمانیاش لە عێراق تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە رووبەڕووی لێپێچینەوە بکرێن. هیچ شتێک رەوایەتیی بە جۆرێکی وەهای بەکارهێنانی هێز و تووندوتیژی نادات".

هەواڵ
13-03-2022

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکارییە دەکات

‎بەیاننامەیەك لە ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکاریە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا. پێکهاتەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاریە زەقەی سەروەریی عێراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی کەسانی مەدەنیی بێتاوان.

هەواڵ
13-03-2022

موقته‌دا سه‌در: پێویسته به‌په‌له‌‌ یاداشتنامه‌ ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌...

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ رایگه‌یاند، نابێت خاكی عێراق بكرێته‌ به‌هانه‌ و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشێل بكرێت، له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار پێویسته به‌په‌له‌‌ یاداشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزی ئێران بكه‌ن و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ وه‌ربگیرێت،‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و كرده‌وانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌. رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: نابێت خاكی عێراق له‌ باكووره‌وه‌ تا باشوور، له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ تا رۆژئاوا بۆ مه‌رامی ململانێ سیاسییه‌كان به‌كاربهێنرێت. هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ر دراوسێكانمان له‌ عێراقه‌وه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، به‌م شێوه‌یه‌ش ئیدانه‌ی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی و هه‌ر بۆردومانێك له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری عێراقه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار پێویسته به‌په‌له‌‌ یاداشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزی ئێران بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ وه‌ربگیرێت، كه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و كرده‌وانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌. ئاسمان و زه‌وی عێراق له‌ رابردوودا بۆ ئه‌و ململانێ مه‌ترسیدارانه‌ به‌كارهاتووه‌ و نابێت بێده‌نگی لێبكرێت. له‌ تویته‌كه‌ی سه‌دردا هاتووه‌: ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، كه‌ شوێنێكی ئیسرائیلی كراوه‌ته‌ ئامانج، ده‌بێت زۆر به‌خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ بكرێت، نابێت ئه‌مه‌ ببێته‌ به‌هانه‌ بۆ تێكدانی سه‌قامگیری عێراق و گه‌له‌كه‌ی. k24

هەواڵ
13-03-2022

ئەنجومەنی وەزیران: شوێنی بە ئامانجکراو شوێنێکی مەدەنی بووە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە شوێنی بە ئامانجکراو بنکەی ئیسرائیلی بێت و رایگەیاند: "شوێنی بەئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە". بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، بە 12 مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر شاری هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریێتی هێرشەکەی لە ئەستۆگرت و رایگەیاند: "بنکەیەکی ئیسرائیلیان" کردووەتە ئامانج، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران ئەو زانیارییە رەتدەکاتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە: "سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی رۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیک کۆنسولخانەی ئەمریکا بووە، رایدەگەیێنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە راستییەوە". سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هێرشەکەی خستووەتە ئەستۆی ئێران و دەڵێت: "ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، رێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانە". سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا لەبارەی هێرشەکە دەڵێت: "شەوی رابردوو 'ناوەندی ستراتیژیی پیلانگێڕی و ئاژاوەنانەوەی زایۆنییەکان' کرانە ئامانجی مووشەکە بەهێزەکانمان".  سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، جامعەی عەرەبی، حکومەت و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئێران دەکەن: "بە پەلە لێکوڵینەوە لەم هێرش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و راستیيەکان بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی تووند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر."

1 2 ... 635 636 637 ... 1148 1149