Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
12-03-2022

سبەی مووچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێ

سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەو وەزارەتەکە دابەشدەکرێن. ئەمڕۆ شەممە 12.3.2022 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەو وەزارەتە دابەشدەکرێت.

گشتی
12-03-2022

بایی نیو ملیۆن دۆلار دەرمان درایە وەزارەتی تەندروستی

بەئامادەبوونى (د.سامان بەرزنجى) وەزیرى تەندروستى و (د. ڕەهێڵ فریدون) بریکارى وزارەت و (د. کاوە خلیل) بەرێوەبەرى گشتى کاروباری تەندروستى و شاندی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆگای ناوەندی هەرێم مەڕاسیمی وەرگرتنی بڕی 85 تەن دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە پێکهاتبوو لە 30 بابەت بە قەبارەی 185 پەلێت بە گوژمەی نزیکەی 500 هەزار دۆلار بەڕێوەچوو. دەرمانەکان لەلایەن ڕێکخراوی WHO وەکو هاوکاری و پاڵپشتی بۆ وەزارەتی تەندروستی دابینکرا.

هەواڵ
12-03-2022

پەیامێک لە موقتەدا سەدرەوە

دوای كۆبوونه‌وه‌ی حه‌نانه‌ له‌ شاری نه‌جه‌ف، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه‌، حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌بێت و نه‌ شه‌رقییه‌ و نه‌ غه‌ربییه‌ ده‌بێت. له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی سه‌در نووسیویه‌تی: "حكومه‌تی داهاتوو، حكومه‌تێكی "نه‌ شه‌رقی و نه‌ غه‌ربی" ده‌بێت و حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌بێت".

هەواڵ
12-03-2022

زێلێنسکی: 1300 سەربازی ئۆکراینی کوژراون

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە سەرەتای هێرشەکانی ڕووسیاوە تا ئێستا 1300 سەربازێ ئۆکراینی کوژراون. ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی ڕایگەیاند، لە سەرەتای هێرشەکانی ڕووسیاوە تا ئێستا 1300 سەربازی ئۆکراینی کوژراون و وتیشی: ڕووسیا توانای ئەوەی نیە کیێڤ داگیر بکات. زێلێنسکی هێمای بەوەکرد، کە وڵاتەکەی پێویستی بە سیستەمی دژە موشەکە.

هەواڵ
12-03-2022

وردەکاری کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان

نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دیبلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنێتيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و پێشخستنى زياترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى كرد. بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى عێراق و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونەوە‌كه‌ بوو. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان به‌ لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له‌ چه‌قبه‌ستوويى سياسى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراق كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى بێت. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێکراون، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه‌. بەپێی راگەیێندراوەکە هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى‌، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كانيان تاوتوێكردووە و له‌سه‌ر گرنگيى كاركردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه‌ و نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، هاوڕا بوون.

هەواڵ
12-03-2022

خەلیفە نوێیەکەی داعش کێیە؟

بەشار خەتاب غەزال سومەیدەعی، دەگوترێت ئەو کەسەیە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەیعەتی پێدراوە بۆ ئەوەی ببێتە خەلیفەی تازەیان. بەشار بەپێی زانیارییە کەمە کۆکراوەکان پێشتر چەکداری ئەنسارولئیسلام بووە و دواتریش بە"دادوەری خوێن"ی داعش دیاریکراوە، بەیەکێک لە سەرکردە کۆنەکانی داعش و نزیکترینەکانی خەلیفەی پێشووی داعش دادەنرێت. رۆژی پێنجشەممە، 10ی ئاداری 2022، دامەزراوەی "فورقان"، یەکێک لە دامەزراوە میدیاییەکانی رێکخراوی داعش، پەیامێکی دەنگیی ئەبو عومەری موهاجیر، گوتەبێژی داعشی بڵاوکردەوە، کە تێیدا خەلیفە نوێیەکەی داعشی ناساند بەناوی "ئەبو حەسەن هاشمی قوڕەشی"، بەبێ ئەوەی ناوی تەواوی بڵاوبکاتەوە. پەیامە دەنگییەکەی موهاجیر لە کاتێکدایە رۆژی 25ی شوباتی 2022، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش،  بەشار خەتاب غەزال سومەیدەعی وەکو یەکێک لە بەربژێرەکان بۆ خەلیفەی نوێ ناساندووە و دەڵێت: "لەماوەی رابردوودا ناوبانگی زۆری پەیداکردووە و لەساڵی 2013ەوە لە ئەنساروئیسلامەوە جیابووەتەوە و بووەتە داعش." بەپێی  ئەو زانیارییە کەمانەی لەسەر بەشار خەتاب غەزال سومەیدەعی بڵاوکراونەتەوە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعشیش هەندێکی دەستکەوتووە، خەلیفە نوێیەکەی داعش بە "حاجی زەید" دەناسرێت، سەرپەرشتیاری دادگە و دەستە شەرعییەکان بووە، چەندین ناسناوی هەیە لەوانە" ئەبوو خەتاب عێراقی" و "ئەبو ئیسحاق" کە نزیکەی ساڵێک دەبێت لەتورکیاوە گەڕاوەتەوە بۆ سووریا. وردەکارییەکانی ژیانی سومەیدەعی لەرێگەی ئەو کەسانەی کە دەیناسن و لەگەڵیدا ژیاون کۆکراونەتەوە، یەکێک لەو کەسانە بەشێک بووە لە بازنەی نێوخۆیی و یەکێکی دیکە راوێژی داوەتە حکومەتی عێراق، زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن حاجی زەید پێشتر وەکو یەکێک لەبەهێزترین جێگرەوەی خەلیفەی داعش لە نێوەندە جیهادییەکاندا ناوی هاتووە. چەند پێوەر و ئاماژەیەک هەن کە راست و دروستیی ئەوە دەسەلمێنێت بەشار خەتاب غەزال سومەیدەعی خەلیفە نوێیەکەی داعش بێت، لەوانە ئەو یەکێکە لەو بەربژێرە دەگمەنانەی کە دەگوترێت لەوەچەی بنەماڵە و خێزانی محەممەد پەیامبەری ئیسلامە، ئەوەش خەسڵەتێکە لەپێشترێتی پێدەدات، ئەوە جگە لەوەی لەهەمان هۆزی موفتیی گشتیی عێراق "مەهدی سومەیدەعی"یە، سەرباری ئەوەی داعش دەیەوێت خۆی لەو رەخنانە بەدووربگرێت کە پێشتر بەهۆی خەلیفەکەیەوە، کە دەگوترا عەرەب نییە لێ دەگیرا، چونکە خەلیفەکەی پێشووی کەسێکی بەرەچەڵەک تورکمان بوو. بەشار خەتاب غەزال سومەیدەعی، لەساڵی 2013، پێش ئەوەی ئەبوبەکر بەغدادی گرووپە عێراقییەکەی و لقەکەی سووریای یەکبخات پەیوەندیی بە ریزەکانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە کردووە، پێش ئەوەش ئەندامی ئەنسارولئیسلام بووە، کە رێکخراوێکی جیهادی بووە و ئەندامەکانی زیاتر ئەو کورد و عێراقیانە بوون، کە لەئەفغانستان و شیشان شەڕیانکردبوو و ساڵی 2001 دروستببوو و دژایەتی خۆشی بۆ  حکومەتی هەرێمی کوردستانیش راگەیاند لەکاتی خۆیدا، سومەیدەعی لەساڵی 2013 لەگەڵ گرووپە چەکدارەکە چووەتە سووریا. بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری (New Lines) ی ئەمریکی، خەلیفەی پێشووی داعش بایەخی زۆری بە سومەیدەعی داوە، چونکە زۆرینەی سەرکردە و ئەندامانی رێکخراوە لەلای ئەو خوێندوویانە. پێشتر بەشار خەتاب غەزال سومەیدەعی لە سەنتەرێکی ئاینی لە ناوچەی"باب جدید" بەناوی ئیمامی موتەقین وتاری داوە و ژمارەیەک لە سەلەفی جیهادییەکانی داعش و دادوەری بۆ رێکخراوەکە پێگەیاندووە. لەساڵی 2019 یەکێک لە قوتابییەکانی دەستگیرکرا و دانی بەوەدا نا کە بەشار خەتاب غەزال سومەیدەعی سەرەتای ساڵی 2014 وەکو گەورە دادوەری رێکخراوی داعش دیاریکراوە. بەشار خەتاب غەزال سومەیدەعی تەواو زۆر نزیک بووە لە ئەبوو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی، خەلیفەی پێشووی داعش، سومەیدەعیی لە ساڵی 2014 بە"دادوەری خوێن" لە نەینەوا دامەزرا، کە دادوەرێکە تایبەتە بە تاوانەکانی کوشتن یان سزای لەسێدارەدان. گۆڤاری (New Lines)ی ئەمریکی روونیکردووەتەوە کاتێک ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی  لەکۆتاییەکانی ساڵی 2019 بووە خەلیفەی داعش، سومەیدەعی ئەندامی دەستەی باڵای ناسراو بە"لێژنەی راسپێردراو" بووە لەگەڵ پۆستەکەی دیکەیدا. بەپێی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) لە دوای تێکشکانی داعش لە رەقە چووەتە تورکیا و دواتر  گەڕاوەتەوە بۆ سووریا. ئاماژەکان باس لەوەدەکەن سومەیدەعی جگە لەوەی یەکێکە لە سەرکردە باڵاکانی داعش، هەروەها زۆر نزیک بووە لە خەلیفەی پێشووی داعش. رۆژی 3ی شوباتی 2022، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا زانیاری لەبارەی هێرشی هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ماڵی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەشی، خەلیفەی دووەمی داعش لە باکووری سووریا باسکرد و گوتی، دوای ئەوەی گەمارۆ دراوە، خۆی تەقاندووەتەوە و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لەگەڵ خۆیدا کوشتووە. بەپێی گێڕانەوەی ئەمریکییەکان ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی لە ماوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئەمریکادا بۆ سەر ماڵەکەی، خۆی تەقاندەوە، کە لە شارۆچکەی ئاتمە لە پارێزگەی ئیدلب دەژیا، شارۆچکەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەستەی تەحریر ئەلشامی نەیاری داعشدایە، دوای گەمارۆدانی ئەو خانووەی تێیدا دەژیا، ئەمریکییەکان بانگەوازی خۆبەدەستوەدانیان بۆ خەلیفەی پێشووی داعش کردبوو، بەڵام ئامادەنەبوو و خۆی تەقاندەوە و هاوسەرەکەشی کوشت. ئەبوبەکر بەغدادی دامەزرێنەر و یەکەم خەلیفەی داعش لە ئۆکتۆبەری 2019 لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کوژرا، دوای ئەوەی هەزاران عێراقی و کورد و خەڵکی بیانی کوشت. ژێدەر رووداو

هەواڵ
11-03-2022

لە رووداوێكی هاتووچۆدا 11 هاووڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەگەڵ پاسێکی بچووکدا لە رێگای نێوان پارێزگای بەغدا و بابل، 11 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا. سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی "ئەنادۆڵ"ـی راگەیاند، بەهۆی خێرایی و بێ ئاگایی لە کاتی لێخوڕینی نێوان دوو ئۆتۆمبێل و مینی پاسێکدا، رووداوێکی ترسناک لە رێگای گشتی لە نێوان پارێزگای بابل و بەغدا روویدا. ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون. بەپێی وتەی شارەزایانی بواری سەلامەتی هاتوچۆ، رێگەوبانە گەورەکانی پەیوەست بەشارە گەورەکانی عێراق زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و رۆژانەش ڕووداوی هاتوچۆ روو دەدات. دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق باس لەوە دەکەن، زۆرێک لە شۆفێران پابەندی رێنمایی هاتووچۆ نین.  k24 لقي 11 مدنياً عراقياً مصرعهم وأصيب 4 آخرون بجراح، الجمعة، جراء حادث سير مروع على الطريق السريع في محافظة بابل، وسط البلاد. ( Irak İçişleri Bakanlığı - وكالة الأناضول )

هەواڵ
11-03-2022

پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی ١١ی ئادار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار ئه‌مڕۆ 52 ساڵ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئاداری 1970 تێده‌په‌ڕێت، كاتێک شۆڕشی گەلی کوردستان بە سەرکردایەتیی ڕێبەری نیشتمانی مستەفا بارزانیی نەمر ، حکومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد، دان بە بەشێک لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار، ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بوو لە شۆرشی مەزنی ئه‌یلوول کە خاوەنی چەندین داستان و دەسکەوتی گه‌وره‌ و مێژووییە. ئەم ڕێککەوتننامەیە ، پەیامێکی ڕوونی گەلی کوردستان بوو کە هەمیشە باوەڕی بە دانوستان و گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان هەیە.ئەمڕۆ لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتاش خەڵکانێک هەن دەیانەوێ نکۆڵی لە مافەكانی خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی بکەن، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانمان نابین و هەموو كاتێكیش ئامادەین لەسەر بنەمای دەستوور، گفتوگۆیەکی به‌رهه‌مدار بکەین به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان11ی ئاداری 2022

هەواڵ
11-03-2022

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان زۆر بە بەرزی یادی پەنجا و دوو ساڵەی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار دەكەینەوە كە دەستكەوتێكی گرنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان بوو. لە ئەنجامی پێداگری و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و شۆڕش، بە ڕابەرایەتیی جەنابی بارزانیی نەمر ڕژێمی عێراق ناچار كرا كە لە یازدەی ئاداری 1970ـدا بۆ یەكەم جار و بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت. یازدەی ئاداری 1970، بەڵگەیەكی ڕوونە لە سەركەوتنی شۆڕش و ئیرادەی ڕەوای گەلی كوردستان بەسەر نكۆلیكاریی ناحەزانی گەلی كوردستان و هەوڵەكانیان بۆ سڕینەوەی گەلەكەمان. ڕێككەوتننامەی یانزدەی ئازار بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بوو. ئەو خەباتەی لەپێناو بەرقەراربوونی پێكەوەژیان و شەراكەت و دادپەروەری و ئاشتیدا بەردەوام بوو و گەییشتە ئەنجام. ڕاستە لەدوای ڕێككەوتنی یازدەی ئازاریش ڕژێمی عێراق ڕێگەی پەیمانشكێنی و ملهوڕی گرتەبەر بەڵام ئیرادەی گەلەكەمان بۆ بەردەوامی خەبات و خۆبەدەستەوەنەدان هەر بەردەوام بوو و، بووە هۆی بەدەستهاتنی دەستكەوتی گەورەتر. لە ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئازاردا جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە لە هەر بارودۆخ و لەژێر هەر گوشارێكدا ئیرادەی گەلی كوردستان ناشكێت و، كوردستان دەستبەرداری ئازادی و مافە ڕەواكانی نابێت. مسعود بارزانی11ی ئاداری 2022

هەواڵ
10-03-2022

کێشەی گەورە کەوتە ناو یەکێتی و دۆخی سلێمانی تێکچووە

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، کێشەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و ئەژی ئەمین قوڵبوونەتەوە و بافڵ تاڵەبانی ھێزی جووڵاندووە. باڵکێش زانیویەتی، بافڵ تاڵەبانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شێخ فاخیر، سەرۆکی کۆمپانیاکانی قەیوانیش دەرکردووە و داوای یەک ملیار دۆلاری لێ دەکات. ئێستا دۆخی سلێمانی ئاڵۆزبووە و ھێزێکی زۆر بڵاوەی پێکراوە، بە تایبەتی لە بەرزاییەکانی قەیوان.

هەواڵ
10-03-2022

باندێکی دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، باندێکی چوارکەسی بەتۆمەتی دزینی کێبلی کارەبا لەلایەن بەشی پۆلیسی قەزای ڕواندز دەستگیرکران… بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لەڕێکەوتی 9/3/2022 مەفرەزەی گەڕۆکی شەوانەی بەشی پۆلیسی ڕواندز توانیان لە کاتژمێر (2)ی شەو دوو تۆمەتبار بەناوەکانیان (س.ر.ع) و (ك.ص.م) دەستگیر بکەن کەخەریکی سوتاندنی کێبلی کارەبابوون، دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەگەڵیان دانیان بەتاوانەکەدا ناو ، وەدانیان بەوەدانا کە دوو کەسی تریش بەناوەکانیان (م.ت.خ) و (م.م.ص) بەژداربوونە لەتاوانەکە ، دوای چاودێریەکی ورد لەماوەی کەمتر لە 24کاتژمێر لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ڕواندز توانرا ئەو دوو تۆمەتبارەش دەستگیر بکەن، ئەوانیش دانیان بەتاوانەکەدا ناوە ، لەئێستادا هەرچوار تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ڕواندز بەپێی مادەی (442 ی.س) ڕاگیراون.

هەواڵ
10-03-2022

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى چین ڕاد...

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستاو فەرمانبەرو هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن: http://www.china-aibo.cn/en/info/1005/1283.htm تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات. ١. ماستەر: - پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. - پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە. - ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە. (بۆیە بەر لەپێشکەشکردنى داواکارى، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن). - داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت). - کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان. - کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن. - کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت. - پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت. تکایە پێش (٢٦/٤/٢٠٢٢) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەڵام تەنها رۆژانی (٢٤و٢٥و ٢٦/٤/٢٠٢٢) دۆکیۆمێنتەکان وەردەگیرێن، واتە ڕۆژانی پێش (٢٤/٤) و پاش (٢٦/٤/٢٠٢٢) بەڵگەنامەکان وەرناگیرێن: - پرکردنەوەی فۆرمی پشکنینی تەندروستی و دواتر پشتراستکردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار. - ئەگەر پێشکەشکار دامەزراو بو لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە لاری نەبونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامەی بە ڕونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی ڕاژە کە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزراو بو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری گەڕەک بهێنێت. - وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە هەردو شێوە (بە نمرەو بڕوانامەی دیواری). - توانستی زمانی ئینگلیزی - بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی و نەبونی پێشینەی تاوان کە پشتڕاست کرابێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار. - بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی - پاسپۆرت - دو نوسراوی پشتگیری لەلایەن مامۆستایانی پێشوى یان بەرپرس لەشوێنی کارەکەی. ٢. دکتۆرا: - پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. - پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. - ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە. (بۆیە بەر لەپێشکەشکردنى داواکارى، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن). - داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت). - کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان. - کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن. - کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت. - پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە  دەبێت. تکایە پێش (٢٦/٤/٢٠٢٢) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەڵام تەنها رۆژانی (٢٤و ٢٥و ٢٦/٤/٢٠٢٢) دۆکیۆمێنتەکان وەردەگیرێن، واتە رۆژانی پێش (٢٤/٤) و پاش (٢٦/٤/٢٠٢٢) بەڵگەنامەکان وەرناگیرێن: - پڕکردنەوەی فۆرمی پشکنینی تەندروستی و دواتر پشتڕاستکردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار. - ئەگەر پێشکەشکار دامەزراو بو لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە لاری نەبونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامەی بە ڕونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی ڕاژە کە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزراو بو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری گەڕەک بهێنێت. - وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرەکەى بە هەردو شێوە (بە نمرەو بڕوانامەی دیواری) - توانستی زمانی ئینگلیزی - بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی و نەبونی پێشینەی تاوان کە پشتڕاست کرابێت لەلایەن لایەنى پەیوەندیدار. - بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی - پاسپۆرت - دو نوسراوی پشتگیری لەلایەن مامۆستایانی پێشوى یان بەرپرس لەشوێنی کارەکەی. تێبینی: * هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت. * تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن: تەلەفۆن: ٠٦٦٢١٠٣٩٠٢ ئیمێل: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn

1 2 ... 637 638 639 ... 1148 1149