لە سی و چوارەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە لایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دادەنوێنین و بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە. هەڵەبجە مەڵبەندێکی گرنگی ڕووناک‌بیری و زێدی چەندین شاعیر و نووسەر و زانا و دانا و عارفی ناودار و بەناوبانگی کوردستانە، پێگەیەکی گرنگی لە دڵ و دەروونی کوردستانیاندا هەیە و بووەتە یەکێک لە سیمبولە هەرە دیارەکانی قوربانیدانی گەلی کوردستان لەپێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانی، بۆیە لەم یادە خەمناکەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و برینداران و زیانلێکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە و گشت قوربانیانی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دیکەی کوردستان بگرێتە ئەستۆ و بەپێی ماددەی 132ی دەستوور قەرەبوویان بکاتەوە و ڕێز لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی هەڵەبجە بگرێت، بۆ ئەوەی خزمەتێکی شایستە پێشکەشی هاووڵاتییانی بەشمەینەتی ئەم شارە ئازیزەمان بکرێت. ئەگەرچی چەند ساڵێکە هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە پارێزگا، بەڵام بەداخەوە تا ئێستاش، حکومەتی فیدراڵی لە ئاستی پێویستدا وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا ناکات و ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی، کێشە و ئاستەنگی بۆ دروست دەکرێت. بۆیە داوا لە بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی دەکەین لە زووترین کاتدا ئەو ڕێکارانە تەواو بکەن و چیتر ئەم بابەتە پشتگوێ نەخرێت. لە هەمانکاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە تەواوکردنی پێکهاتەی ئیداریی پارێزگای هەڵەبجە بە هێنانەکایەی ئەو دامەزراوانەی دیکەی پارێزگا کە ماون. حکومەتی هەرێمی كوردستان، خۆی بە قەرزاری کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەزانێت و ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە کە خزمەتێکی شایستەی هەڵەبجە و دانیشتووانە خۆشەویستەکەی بکات. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە و لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا چەند بابەتێكی تایبەت بە هەڵەبجە تاوتوێ دەكات. د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە، یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت. جوتیار عادل ئاشکراشی کردووە له کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکرێن.
بڕیاره له 26ی ئه‌م مانگه‌دا كۆتایی به مشتومڕی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بهێنرێت و سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێت. راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، رۆژی شه‌ممه (23ی ئازار/ مارسی 2022)ـی وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق دیار كرد. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیستی ناوی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه ناویان بۆ كێبڕكێی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار په‌سندكراوه و رایگه‌یاند، له كۆی 45 كاندید، 5 یان ره‌تكراونه‌ته‌وه. له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجوومه‌نه‌كه رایگه‌یاندووه، هه‌ریه‌ك له‌و پێنج كاندیده‌ی ره‌تكراونه‌ته‌وه، یه‌كێكیان رێكاره‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری ده‌یگرته‌وه و چواره‌كه‌ی دیكه‌یان به هۆی بڕوانامه‌یانه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه. به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، 40 كاندید كێبڕكێ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه ناوه‌كانیانه: 1 خالد صديق عزيز محمد 2 فيصل محسن عبود صياد الكلابي 3 شهاب احمد عبد الله علي النعيمي 4 حسين احمد هاشم وداعة الصافي 5 احمد موح عمران شبين الربيعي 6 احمد يحيى جاسم جويد الساعدي 7 صباح صالح سعيد عبدال الملكا 8 كاظم خضير عباس حسن داوغنة 9 رزكار محمد امين حمه سعيد رمضان 10 لؤي عبد الصاحب عبد الوهاب محمد 11 ريبوار اورحمن وستاصالح عارف 12 حمزة بريسم ثجيل مصحب المعموري 13 حسين محسن علوان حسين الحسني 14 عبد اللطيف محمد جمال رشيد الشيخ محمد 15 عمر صادق مصطفى مجيد العبدلي 16 برهم احمد صالح احمد 17 ثائر غانم محمد علي العثمان 18 اقبال عبد الله امين حسن حيلاوي 19 خديجة خدايخش اسد قلاوس 20 جبار حسن جاسم عبود 21 هادي عبد الحسين صدام محمد الفريجي 22 رعد خضير دفاك صايل الجنابي 23 ئوميد عبد السلام قادر طه بالاني 24 ريبر احمد خالد زبير 25 حيدر رشيد عبد الرزاق كعيد الطائي 26 كمال عزيز محمد رحيم قيتولي 27 جمال كبسون حميد عباس 28 احمد خليل خضير خليل كاخوري 29 ظافر عبد الأمير جبار عبود القريشي 30 احمد ساجت هاشم حسن العامري 31 محمد عبيد جدوع عبد الله 32 علي عبد حمد داود 33 عمر احمد كريم حسن به رزنجي 34 فائزة جبار محمد باباخان 35 سعد جميل ناصر مراد الفيلي 36 علي عباس رسن سنيد الكرعاني 37 طه حمه رشيد عبد الرحمن حمه امين 38 فتحية فتح الله حسن كاكةي 39 خالد مصطفى حسين شريف 40 عبد العزيز احمد محمد خلف الجبوري k24
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا کرد کە لە ڤيلله ڤاريۆلا باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق و ئان مێسكانه‌ن سه‌رۆكى نێرده‌ى ڕاوێژكاريى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له عيراق و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر و ژمارەیەک ڕاوێژکار پێکهاتبوون.لە کۆبوونەوەکەدا،سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوە دەستوورییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و شەڕی تیرۆر و کێشەی کۆچبەران تاووتوێ کرا.شاندی یەکێتی ئەوروپا، کورتەیەکیان دەربارەی کاروچالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بواری هاوکاریکردنی چاکسازییەکانی حکومەت لە ڕووی بەهێزکردن و باشترکردنی سیستەمی بانکی و کاروباری هێزەکانی ناوخۆ و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و تاوانی ڕێکخراو و سپیکردنەوەی پارە و کۆچی نایاسایی. لەم ڕووەوە، شاندەکە بە پێزانینەوە ئاماژەیان بە هاریکاريى و هەماهەنگیی بەردەوام و بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە گەڵ باڵیۆزخانە و نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق .سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی هاوکاریی وپشتیوانیی یەکێتیی ئەوروپا،باسی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆ برەودان بە شەفافیەت و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتیی.سەرۆکی حکومەت هەروەها، ئاماژەی بە نادەستووریبوونی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی کرد تایبەت بە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و جەختی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە.
حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرد.
وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: 2خۆکوژمان دەستگیرکردووە، کە پیلانیان ھەبووە، لە مانگی ڕەمەزاندا کردەی تیرۆرستی لە سلێمانی ئەنجام بدەن.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/3/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤيلله ڤاريۆلا باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و خاتوو ئان مێسكانه‌ن سه‌رۆكى نێرده‌ى ڕاوێژكاريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عيراق كرد. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، هێرشه مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، ئاماده‌يى و ڕۆڵ و چالاكيى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له بواره جياكاندا له عيراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى نێوانيان، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و مافى مرۆڤ و ئازاد‌ييه‌كان، دۆخى شه‌ڕ له ئۆكرانيا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران. باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عيراق پوخته‌يه‌كى له كار و چالاكييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و دامه‌زراوه‌كانى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان و پلانى داهاتوويان پێشكه‌ش كرد و جه‌ختى له خواستى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تيدانيان بۆ به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كان، به‌ڕێوه‌بردن، ئاوه‌دانكردنه‌وه، كه‌رتى وه‌به‌رهێنان و سيستمى بانكى، دووپات كرده‌وه. نێرده‌ى ڕاوێژكاريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاش هه‌موو ئاماده‌يى و پشتگيرييه‌كى نێرده‌كه‌يانى بۆ پێشكه‌شكردنى هاريكارى و پشتگيرى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا تا له بواره مه‌ده‌نييه‌كاندا يارمه‌تيده‌ر بن و هه‌رێمى كوردستانيش بتوانێت سوودمه‌ند بێت له به‌رنامه‌كانى نێرده‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و كاركردنى له‌سه‌ر چاكسازى له كه‌رتى سڤيلدا كه بواره‌كانى تايبه‌ت به تاوانى ڕێكخراو، كۆچى ناياسايى، پاراستنى شوێنه‌واره‌كان، به‌ڕێوه‌بردنى قه‌يرانه‌كان، بابه‌ته‌كانى جێنده‌ر، دادوه‌رى و چه‌ند بوارێكى ديكه، ده‌گرێته‌وه. لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌ڵوێستى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و ڕاگه‌يه‌نراوه‌كه‌ى ده‌رباره‌ى هێرشى مووشه‌كيى بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد و جه‌ختى له گرنگيى ئاماده‌يى و ڕۆڵى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و دامه‌زاروه‌كانى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ده‌توانن له بواره جياكاندا يارمه‌تيده‌ر بن، به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ديموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ و چاكسازى و دادوه‌رى و گه‌لێك بوارى ديكه‌دا كه بۆ ئێستا و داهاتووى عيراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/3/2022، هه‌ریه‌ك له حاكم زاملی و د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، به مه‌به‌ستی بینینی شوێنی بۆردومانه مووشه‌كییه‌كه‌ی ھەولێر گەیشتنە پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لە لایەن هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازییان لێ کرا. ئامانج لەو سەردانەی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی عێراق زانینی ئەو راستییەیە كە ئەو شوێنانەی كراونەتە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی 13/3/2022، شوێنی نیشتەجێبوونی ھاووڵاتیانی سڤیله و هیچ کام لەو بیانووانە ڕاست نین کە لەو بارەیەوە وڵاتی ئێران ڕایگەیاندووە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە وەڵامی لێدوانەکەی ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کە وتبووی هێرشکردنە سەر هەولێر پێشێلکردنی سەروەری عێراق نییە. دەڵێ، بەڕێز باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی، لە کەربەلا رایگەیاند، کە بۆردومانکردنی هەولێر پەیوەندی بە سەروەری عێراقەوە نیە؟ پێم وایە پێویستە بچێتە خولێکی دبلۆماسی و یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندیی باشی هاوسێیەتی و رێزگرتنی نێوان وڵاتان".
بەمەبەستی گەیاندنی ناڕەزایی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بانگهێشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت کرا بەمەبەستی گەیاندنی نارەزایی فەرمی حکومەتی هەرێم بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٤/٣/٢٠٢٢ کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، بانگهێشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کراو هەڵوێست و ناڕەزاییەکانی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانی ئاراستەکرا کە بەهۆی بۆردومانە موشەکییەکان زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوەو ترس و دڵەڕاوکێی لە ناو دانیشتوانی هەرێم دروستکرد. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەخت دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان لایەنگری ئاشتی و سەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە و جیهانە، لەو پێناوەشدا هەوڵی بەردەوامی هەبووەو قوربانی زۆری داوە. هیچ کات بەشێک نەبووە لە کێشەکان و هەمیشە هەوڵی چارەسەری داوە بە ڕێگەی دیالۆگ بۆ کێشەکان. داوا دەکەین چیتر هەرێمی کوردستان بە پاساوی بێ بنەماو دوور لەڕاستی نەکرێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان. وێڕای سەرکۆنە کردنی توندی ئەم هێرشانە دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە ئەم جۆرە رەفتارە بی پاساوانە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بوەستێندرێت و رێز لەسەروەری خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان بگیرێت. چونکە ئەم کردەوانە پێچەوانەی بنەمای دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان وڵاتان و دراوسێیەتییە. بە تایبەت ئێمە کە مێژوویەکی دوورودرێژمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هەیەو دەخوازین کە ئەم پەیوەندیانە بەردەوام بن لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و سوودو بەرژەوەندی هەردوولا. ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە کە بۆ موشەکبارانکردنی هەولێر کراون بە بیانوو، هەروەها پشتگیری لە پێکهێنانی لێژنەیەکی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ لێکۆڵینەوە و دەرخستنی راستیەکان، بۆئەوەی چیتر بە پاساوی بێ بنەما خاک و خەڵکی سڤیلی ئاشتی خوازی هەرێم بە ئامانج نەکرێن. ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان، ئەمریکای خستە دۆخێکی شەرمەزارییەوە، لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا لەگەڵ تاران.ئەو میدیا جیهانیە رایگەیاندووە، کە ئەمریکا بە پەرۆشە بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێت کە ئامانجی مووشەکەکانی ئێران نییە لە هەولێر. لە راپۆرتەکەدا هاتووە: ئێران لە هێرشە موشەکییەکەی خۆیدا" ناوەندە ستراتژییەکانی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج و دەسەڵاتدارانی کورد لە هەرێمەکە دووپاتیان کردەوە کە ئەو مووشەکانە لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمەریکا دراون ئامانجەکە کونسوڵخانە نەبووە" نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە باس لەوە دەکات کە ئەمریکا ئامانجی هێرشەکە نەبووە، و ئەو پێشبینیە ڕۆژنامەوانیانە هەڵە بوون و پێچەوانەکەی راستبوو.
گرووپێکی ھاککەری ئێرانی، هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئیسڕائیل دەستپێکرد. گرووپەکە هێرشی کردووەتە سەر ماڵپەڕی وەزارەتەکانی کاروباری ناوخۆ و ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و گەشتوگوزار و کەوتوونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی هاککەرەکان. هەر لەو هێرشانەدا، ماڵپەڕی مۆسادی ئیسڕائیلی-یش لەکار کەوتووە. جێگەی باسە هاککەرە ئێرانییەکان لەسەر تەواوی ماڵپەڕە هاککراوەکان نووسیویانە: “رژیم صهیونسیتی ۲۵ سال آینده را نخواهد دید”. واتە ڕژێمی سەهیۆنی 25 ساڵی دیکە نابینێ.