لیوا سهمهد بێتواتهیی، ئهفسهرى باڵا له هێزهكانى یەکەی حهفتای یەکێتی پەیوەندی بە پارتى دیموكراتى كوردستانهوه كرد و ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە سەردانی "مەزاری نەمرانی" کردووە لە ناوچەی بارزان.
سکرتێری گشتی ناتۆ ئاشكرای دهكات، مەترسی ئەوە هەیە رووسیا چەکی کیمیایی، بایۆلۆجی و ئەتۆمی بەکاربهێنێت. یێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ رایگهیاند، سیستمی بەرگری کیمیایی، بایۆلۆجی، و ئەتۆمی ناتۆمان چالاککردووە. لە دوای لوتکەی ناتۆ کە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش بەشداری تێداکردبوو ستۆڵتنبێرگ ئاشکرای کرد، زێلێنسکی داوای لە ناتۆ کردووە لەسەدا 1ـی ئەوەی هەمانە بدەینە ئۆکرانیا. سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژهی بهوه كرد، فەرماندەی باڵای سەربازی ناتۆ ژەنراڵ وۆڵتەر سیستمی بەرگری کیمیایی، بایۆلۆجی، تیشکیدەر و ئەتۆمی چالاککردووە. یێنس ستۆڵتنبێرگ، روونیكردهوه، هاوپەیمانەکانمان سیستمی بەرگری زیاتری کیمیایی، بایۆلۆجی، و ئەتۆمی زیاتر و گروپ و یەکەی جەنگی زیاتر رەوانە دەکەن. سكرتێری ناتۆ گوتی: "رووسیا چەند جارێک ناتۆو ئەمهریکا بەوە تۆمهتبار دەکات کە تاقیکرنەوەی بایۆلۆجی و کیمیایی لە تاقیگەکانی ئۆکرانیا ئەنجام دەدەن وەک ناتۆ بەتەواوی ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە. دهشڵێت: "پێمانوایە ئەمە پاساوێکی پێشوەختەی رووسیایە بۆ بەکارهێنانی ئەو چەکانە لە ئۆکرانیا، چونکە پێشتر رووسیا هاووڵاتیانی خۆی ژەهراویکردووە و لە سووریاش هاوکاری رژێمی ئەسەدی کردووە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر به خەڵکی سووریا. ستۆڵتنبێرگ گوتیشی: "من ناچمە ناو وردەکاری کە چی دەدەینە ئۆکرانیا بەڵام بەهەموو شێوەک لە ئاسمان و زەوی و دەریا و لەرووی پاراستنی سایبەریشەوە هاوکاری ئۆکرانیا دەکەین." k24
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/3/2022، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 120 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش، هەر بەرمیلێکی بە 113 دۆلار و 91 سەنت لە بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشرێت. ماوەی مانگێکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، هۆکاری سەرەکیش جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیایە.
دادگای فیدراڵی لە دانیشتنی خۆیدا، سكاڵاكەی عالیە نسەیف پەرلەمانتاری عێراقی لە دژی ڕێبەر ئەحمەد بەربژێری سەركۆماری عێراق و پارتی رەت كردەوە. شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند "دادگای فیدراڵی سكاڵای له دژی رێبهر ئهحمهد و پارتی دیموكراتی كوردستان رهت كردهوه، كه لهلایهن عالیه نوسەیفهوه تۆمار كرابوو". گوتیشی به گوێرهی دوابڕیاری دادگا لهسهر ناوهڕۆكی سكاڵاكه، رێبهر ئهحمهد و ههر كاندیدێكی دیكهی پارتی دهتوانن پۆستهكانی حكوومهتی فیدراڵی وهربگرن. پێشتر عالیه نوسەیف پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی دهوڵهتی یاسا، داوایهكی لهسهر پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمار كردبوو به تۆمهتی ئهوهی پارتی حزبێكی جوداخوازه و نابێت هیچ كاندیدێكی پۆستی حكوومهتی فیدراڵی وهربگرێت، بهڵام ئهمڕۆ داواكهی لهلایهن دادگای فیدرالییهوه رهت كرایهوه.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی ئاداری ۲٠۲۲ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوا هەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی ڕزگاریی نیشتمانی کرد و بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا و هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و سەقامگیریی و بووژانەوە بەدی بهێنێت بۆ هەموو لایەک.
مادلین ئۆڵبرایت، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. خانەوادەی ئۆڵبڕایت لە لێدوانێکدا هەواڵەکەیان پشتڕاست کردەوەو ئاماژەیان بەوەدا کە هۆکاری مردنەکەی شێرپەنجە بووە. مادلین ئۆڵبرایت، کە لە ساڵی 1937 لە دایک بووەو، یەکەمین خانم بووە کە وەکو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نێوان ساڵانی 1997 و 2001 خزمەت بکات. هەروەها لە ساڵانی 1993 بۆ 1997 وەکو باڵیۆزی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا بیڵ کلینتۆن بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان خزمەتی کردووە.
بهگوێرهی بهیاننامهیهكی نووسینگهی موقتهدا سهدر، رێبهری رهوتی سهدر، ئێوارهی ئهمڕۆ سهرۆك مهسعود بارزانی و موقتهدا سهدر، پهیوهندییهكی تهلهفۆنییان ئهنجامدا. وهك له بهیاننامهكهی نووسینگهی سهدردا هاتووه، له پهیوهندییه تهلهفۆنییهكهدا ههریهك له سهرۆك بارزانی و موقتهدا سهدر، بهبۆنهی پێكهێنانی گهورهترین كوتلهی پهرلهمانی "هاوپهیمانی رزگاریی نیشتمان" له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، كه گهورهترین كوتلهی پهرلهمانییه، پیرۆزباییان له یهكتر كرد. ههروهها بهبۆنهی راگهیاندنی كاندیدانی سهرۆك كۆمار و سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران ههردوو سهركردهكه پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕكرد. ئهمڕۆ له بهغدا به بهشداری پارتی ديموكراتى كوردستان و كوتلهی سهدر و سیادهى سوننى، "هاوپهیمانی رزگاریی نیشتمان" راگهیهندرا. سهرۆكی كوتلهی سهدر، حهسهن ئهلعهزاری، له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، هاوپهیمانی رزگاری نیشتمان، رێبهر ئهحمهد وهك پاڵێوراوی پۆستی سهرۆكایهتی كۆمار و محهمهد جهعفهر محهمهد باقر ئهلسهدر وهك پاڵێوراوی پۆستی سهرۆك وهزیران دهناسێنێت. بڕیاره رۆژی شهممهی داهاتوو، دانیشتنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری نوێی عێراق بهڕێوهبچێت. رێبهر ئهحمهد، پشتیوانی هاوپهیمانی رزگاری نیشتمانی بهدهستهێناوه و ئهو هاوپهیمانییه زۆرترین كورسی نوێنهرانی ههیه. دوای ئهوهی سهرۆك كۆمار ههڵبژێردرا، به گوێرهی دهستوور سهرۆك كۆمار پاڵێوراوی كوتلهی زۆرینه كه هاوپهیمانی رزگاری نیشتمانه رادهسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهت.
دەقی نامەکەی عەلی باپیر بۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی عێراقی بەڕێز 1- لە کاتێکدا بەردەوامی هێرشی زایۆنییەکان و ئەمریکیەکان بۆ سەر خاکی نیشتیمانی خۆشەویستمان عێراقی لانکی شارستانی و ئاینەکان، من وەک کوردێکی عێراقی موسڵمان ئامادەیی خۆم دەردەبڕم لەگەڵ سەرجەم برایانم کە ژمارەی هێزەکانمان( ۱٠ ) هەزار چەکدار و بە قەبارەی ۸ مەڵبەند کە دەکەوێتە ناوجەرگەی ناوچەکە لە هەڵەبجە لە ئەحمەد ئاوا دەشتی شارەزوور، بۆ بەشداری کردن بۆ هەر بەرپەرچداەوەیەکی هێرش بۆ سەر عێراقی خۆشەویستمان وە بۆ هەر ناوچەیەکی نیشتیمان 2- ئەمەوێت ئاگادارتان بکەمەوە کە هەندێک دەزگای تر پەیوەندییان پێوە کردووم، لە ڕێگەی ( ناوبژیوانی خێر ) ڕەدم نەکردەوە لەو کاتەدا و دوو نوێنەری خۆمانم نارد بۆلایان لە بەغداد و شوێنی تر، چەند جارێک چاویان بە یەک کەوتووە، وە هەروەها چاومان بە چەند کەسێک کەوتووە لە دەرەوەی عێراق بە نوێنەرەکانیان بەڵام بەداخەوە هیچ بەرهەمێکی نەبووە. 3- چەند دەوڵەتێکی ناوچەکەو چەند وڵاتێکی دەرەوە وەک ( سعودیە، ئێران کوێت ) هەوڵیان داوە تا ئێستا بە هاوکاری کردنی مادی و مەعنەوی بۆمان بە زۆر ڕێگا بۆ ئەوەی سەرنجمان ڕابکێشن بەڵام ئێمە پەیوەندیمان نەکرد و نەچووینە ژێر باری دوژمنانی عێراقەوە ئێمە هەمویانمان ڕەد کردەوەو ئاراممان گرت ( سەبری ئەیوب )، بەڵام هەموو سەبرێک سنوری خۆی هەیە وهەموو زەخت کردنێک دەرئەنجامی سلبی هەیە و زەختێکی گەورەمان لەسەرە 4- ماوەیەکی درێژ تێپەڕی لەسەر چاوپێکەوتنمان لەگەڵتان، بەڵام خۆی لە هیچ شتێکدا نەبینییەوە، بۆیە بڕیارمان دا هیچ نامەیەکی تر نەنێرین وە یا چاوپێکەوتنێکی تر لەگەڵیان، بەڵام برایانمان ( کەسانی خێر ) زەختیان لێ کردین کە ئەم نامەیە بنێرین بۆ ئێوەی بەڕێز وە هەروەها زەختی برایانمان وای لێ کردین نیشتیمانمان خۆش بوێت، عێراقمان خۆش بوێت کە بووە هۆی ئەوەی کە ئەم جارەش ئەم نامە بنێرین. 5- گەورەیی سەید ڕەئیس سەدام حسێن خوا بیپارێزێت شوێنگرەوەی سەلاحەدینی ئەیوبی بە لێدانی زایۆنیەکان بە موشەکی عێراقی سەربەرز وای لێکردین زیاتر حەماس مان هەبێت بۆ پارێزگاریکردنی لە خاکی نیشتیمانی خۆشەویستمان تاک بە تاک. 6- لاریمان نییە لە ناردی نوێنەرمان بۆ جارێکی تر بۆ چاوپێکەوتنی نوێنەرتان یان بینینی ڕاستەوخۆ لە دەرەوەی عێراق ئەگەر دەرفەت و بارودۆخی سیاسی گونجاو وە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی کارکردنی پێکەوەیی دژی دوژمنانی نیشتیمان 7- هەروەها وەک وتمان ئامادەییمان تێدایە بە لێدانی هەر ئامانجێکی دوژمنان لە ناو خاکی نیشتیمان و لێدانی هەر خانەیەکی زایۆنی کە ئێمە دەزانین هەن وە ئامادەین بە هەموو ئامادەکارییەک و توانامان ئەگەر دەوڵەت هاوکاریمان بکات بە پێی پێویست و هێزەکانمان وا لێ دەکەین هێزی سەربازی و سیاسی کە هاوشێوەی هێزەکانی یەکێتی و پارتین لە ڕووی هێزەوە، بگرە لەوانیش زیاترن لە ڕووی ژمارەوە. ئەم هێزەمان پاڵپشتێکی بەهێز و پشتیوانی سوپای عێراق ببێت لە ژێر سێبەری زانایی سەرۆککۆمار سەدام حسێن خوا بیپارێزێت.لە کۆتاییدا ڕێز و خۆشەویستیمان قبوڵ بفەرموون دڵسۆز و براتان عەلی باپیر وەتمان۱٤ ی ئازاری ۲٠٠۱ بەرامبەر بە ۱۹ی زو الحجە ۱٤۲۱الهجری
تەرمی ئوسامە جەلالی تەمەن 26 ساڵ لە رووباری سیروان دۆزرایەوە. ئەو گەنجە لەگەڵ هاوڕێکانی بەدوای شوێنەواردا گەڕابوون، بەڵام ئاسایش پێی زانیبوون و لەدەستیان هەڵاتبوون. سێ کەسیان خۆیان فڕێدابووە ناو رووباری سیروانەوە.
کچە هونەرمەند کەژێ هاوتا نوێترین وێنەی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە "چاوەڕێی سوپرایز بن". کەژێ لە وێنەکاندا سەرنجڕاکیش دەرکەوتووە و ڕوخساری گۆڕاوە. کەژێ تەمەنی 20 ساڵە و کچی هونەرمەند هاوتا ئەسعەدە.
خالد ڕەنجدەر برای مەلا کرێکار بۆ عەلی باپیر: کاکە حەمەی حاجی مەحمود ڕاستگۆیەبـ ٢٠٢٢/٣/٢٢ وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان گێڕانەوەکەی ساڵی ٢٠٠٣ی کاک محمدی حاجی مەحمود بە فلیمی هیندی دەشوبهێنێت و دەڵێ ئەو کاتە کاک محەمەدی حاجی مەحمود لە سلێمانی بووە. وتەبێژی کۆمەل دەیەوێت ئەوەمان پێ بڵێ مادام کاکە حەمە لە سلێمانی بووە، ئیتر ئاگای لە ڕووداوەکان نەبووە. ئێوە ئەو خاکەتان بە دوو ملیۆن دیناری مانگانە فرۆشت کە جێگەی عیززەت و کەرامەتتان بوو. چەکی سەرشان و جیهادەکەتان بە 250 هەزار دۆلار فرۆشت، کە چۆلەکەشی پێ تێر نابێت. خوێنی برا موسوڵمانەکانی خۆتان فرۆشت بە پارەیەکی حەرام. ئێستا هەوڵ دەدەن قەناعەت بە ڕای گشتی بکەن کە کارەکەتان ڕاستبوو. ئەی سبەینێ لەبەردەم بارەگای دادی خوایی چی دەڵێن؟! دەڵێن جیهادمان بە سیاسەت گۆڕییەوە؟ دەڵێن ئێمە لە تۆ داناتر بووین ئەی پەروەردگار؟!
شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گەیشتە بەغدا. ئەمڕۆ چوارشەممە 23.3.2022 سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا رایگەیاند، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لەبارەی پرسی سەرۆککۆمار کۆببێتەوە. شاندەکەی پارتی بە سهرۆكایهتیی فازڵ میرانی دەبێت و جهعفهر ئیمینكی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، نازهنین وسو، ئەندامی سەرکردایەتی و عهرهفات كهرهم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ئەندامی شاندەکەن. سەباح سوبحی وتی، "شاندەکەی پارتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و ئامانجییەتی لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا، رێژەی یاسایی تەواو بێت و بەربژێرەکەی سەرکەوێت". دوێنێ چوارشەممە، رێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە بەغدا. شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی، "رێبەر ئەحمەد، لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و دانیشتنەکەی 26ی ئەم مانگەی پەرلەمان گفتوگۆ دەکات. هەروەها لەگەڵ لایەنەکانی عێراق لەنێویاندا چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆدەبێتەوە و باسی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی خۆی دەکات ئەگەر بە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا". بڕیارە رۆژی 26ی ئادار کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت دوای چەند جارێک لە دواکەوتنی کە پێکهێنانی حکومەتیشی دواخستووە. رووداو