Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
گشتی
23-03-2022

نرخی دراوەکان لە هەرێمی کوردستان

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینارە. - نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار دینارە. - نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٤ هەزارو ١٥٠ دینارە. - نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٩ هەزارو ٩٥٠ دینارە. - نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٦٩٠ دینارە. - نرخی یەک ملیۆن لیرەی سووری بە ٣٨٠ هەزار دینارە.

هەواڵ
23-03-2022

ڕووسیا: هەڕەشەمان لەسەربێ چەکی ئەتۆمی بەکاردێنین

وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر هەڕەشە لەسەر وڵاتەکەی هەبێ، چەکی ئەتۆمی بەکاردێنن. دێمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا ناسراو بە کرملن ڕایگەیاند، "ئێمە چەمکی ئاسایشی ناوخۆییمان هەیە، ئەوەش بۆ هەموومانە. دەکرێت خوێندنەوە بۆ هەموو ئەو هۆکارانە بکرێت کە چەکی ئەتۆمیی بۆی بەکاردێت، ئەگەر هەڕەشە لەسەر بوونی وڵاتەکەمان هەبێت، دەکرێت چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنرێت".

هەواڵ
22-03-2022

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یەکەمین پێشانگای میزۆپۆتامیا دەکات...

شاندێکی هەرێمی كوردستان لەدیار بەكر بەشداری لەیەكەمین پێشانگای گەشت و گوزاری میزۆپۆتامیا دەكات شاندێكی هەرێمی كوردستان لەدیاربەکر بە سەرۆكایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە یەكەمین پیشانگای گەشت و گوزار و چێشت لێنانی میزۆپۆتامیا دەكات كە  بڕیارە لە 24تاوەکو 27 ی ئادار بەڕێوە بچێت. لەم پێشانگایەدا هەریەك لە ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری هەولێر و د.خەیری وسو، بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری دهۆک  و دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ژوورەكانی بازرگانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و ژمارەیەكی زۆری لەخاوەن كار و بزنسمانی هەرێم بەشداری دەكەن. پێشانگاکە لەلایەن پارێزگا و سەرۆكایەتی شارەوانی دیار بەكر بە بەشداری چەندین وڵاتی ناوچەكە ڕێكخراوە، وابڕیارە شاندی هەرێمی کوستان چەندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی فەرمی ئەنجام بدات، ئەمە جگە لە نیشاندانی پێشكەوتنەكانی كەرتی گەشتیاری لە هەولێر وشار و شارۆچكەكانی هەرێم و تیشك خستنەسەر باری ئارامی و سەقامگیری كوردستان و هاندانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
22-03-2022

چوار گەنج بە غاز خنکان

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پزیشکی لووڕستان رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەکی 40 دەزگەی نێوشاری بروجێرد 4 کەس گیانیان لەدەستدا. مەهدی غەیبی دەشڵێت، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە ژەهراویبوون بووە بەهۆی گازی ماڵانەوە. مەسعود کەریمی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی بروجێرد دەڵێت، ئەو چوار کەسە گەنج بوون و هەموویان ئەندامی بنەماڵەیەک بوون. ئەو چوار گەنجە بە ناوەکانی رەزا شاهوێردی، عەلی مولکی، حامید سەفەر بەیرانوەند و محەممەد سەفەر بەیرانوەند کەسوکاری یەکدی بوون و ئەمڕۆ سێشەممە لە گۆڕستانی دارولسەلامی بروجێرد بەخاک سپێردران. بەپێی ئاماری دادپزیشکی لووڕستان، لە 9 مانگی یەکەمی ساڵی رابردووی هەتاویدا 15 کەس لە لووڕستان بەهۆی گازی ماڵانەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵ
22-03-2022

ئیسرائیل: دوو درۆن لە ئاسمانی هەولێر خراونەتە خوارەوە کە بۆ ئیسرائیل ن...

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، ئەو دوو درۆنە ئێرانیەی کە مانگی رابردوو لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشەوە لە نزیک شاری هەولێر خرانە خوارەوە، بۆ ئەوە نێردرابوون تاوەکو لە نێو ئیسرائیل بتەقنەوە. دوو درۆنەکە، کە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکاوە لە 14ی مانگی رابردوو خرابوونە خوارەوە، لە جۆری شاهد 136 بوون، ئەوە بە گوێرەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل. پێش ئەو هێرشە شکستخواردووە، بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل لە ئامادەباشیدابوون، چونکە لەوە دەترسان لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران، تاران هێرش لە دژی ئیسرائیل بکات. هەفتەی رابردوو، میدیای نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، هەر لە مانگی شوباتدا ئیسرائیل بە هێرشێکی ئاسمانی سەدان درۆنی ئێرانیی لە بنکەیەکی ئاسمانیی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوبردووە. لە دوای ئەو هێرشە، ئێران 12 مووشەکی بالیستی ئاراستەی پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد، ئەوەش بە پاساوی بە ئامانجکردنی پێگەیەکی ئیسرائیلی کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە دەنگۆیێکی بێ بنەما ناوی دەبەن. پشتڕاستکردنەوەی هەوڵی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی هەولێرەوە، مانگێک دوای ئەوە دێت کە هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل رایگەیاند ساڵی رابردوو، دوو درۆنی شاهد 197 کە بەرەو ئیسرائیل دەڕۆشتن، لە لایەن فڕۆکە جەنگییە ئیسرائیلییەکانەوە خرابوونە خوارەوە. دوو درۆنەکە، یەکێکیان لە باشوورەوە بەرەو ئیسرائیل بەڕێکەوتبوو، کاژێر 1:44ی بەیانی هەستی پێکرابوو و کاژێر 2:19ی بەیانی خرابووە خوارەوە. دووەمیان، لە رۆژهەڵاتی ئیسرائیلەوە بەرەو ئەو ناوچەیە بەڕێککەوتبوو، کاژێر 1:46ی بەیانی دۆزرابووەوە و کاژێر 2:16ی بەیانی تێکشکێنرابوو. درۆنەکان لە رێگەی فرۆکەی ئێف 35ـەوە تێکشكێنرابوون. هێزی بەرگری ئاسمانیی ئیسرائیل ئاشکرای نەکردووە کە بە دیاریکراوی لە کوێوە درۆنەکان ئاراستە کرابوون، بەلام رایگەیاند "درۆنەکان بە درێژایی گەشتەکەیان لە لایەن یەکینەکانی کۆنتڕۆلی زەوینییەوە دۆزرابوونەوە و شوێنیان کەوتبوون." پارچەی درۆنەکان لە لایەن وڵاتێکەوە کە ئیسرائیل لەبەر هۆکاری ئەمنی ناوی ئاشکرانەکردووە، کۆکرابوونەوە و بە دۆکیۆمێنت کرابوون و دواتر درابوونە هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلی. سوپای ئیسرائیل دەڵێت: "پێش ئەوەی درۆنەکان بگەنە سنووری ئاسمانیی ئیسرائیل، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دۆزرابوونەوە." ژێدەر رووداو

هەواڵ
22-03-2022

ئەو سێ گەنجەی کەوتنە ناو چەمەکەی ماوەتەوە تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە، سێ گەنج کەوتنە ناو چەمی سەرسوڵ لە قەزای ماوەت و تا ئێستا بێسەروشوێنن. گەنجەکان ناویان دەروون، هەڵکەوت و کۆسارە و تەمەنیان لەنێوان 18-23 ساڵاندایە. لە دوێنێوە کەسوکاریان و تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی گەڕانن بەڵام نەیاندۆزیونەتەوە. بەپێی زانیاریەکان، هەڵکەوت خەڵکی شاری هەولێرە و زاوای یەکێک لەو دوو گەنجەیە کە خەڵکی گوندی بەرسماقن لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە و بە سەردان چووەتە ماڵی خەزووری. یەکێک لە گەنجەکان بۆ وێنەگرتن دەچێتە سەر کەناری چەمەکە بەڵام دەکەوێتە ناو ئاوەکە و دوو گەنجەکەی تریش بۆ ڕزگار کردنی دەچنە ناو چەمەکەوە بەڵام هەرسێکیان بێسەر و شوێنن.

هەواڵ
21-03-2022

لە ماوەت گەنجێک خنکا و دوو هاوڕێشی بێسەروشوێنن

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند، گەنجێگ لە ئاوی ماوەتدا خنكاوە و دوو هاوڕێیشی بێ سەروشوێنن. سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند، گەنجێك لە ئاوی ماوەتدا خنكاوە و دوو هاوڕێشی كە ویستویانە ڕزگاری بكەن بێسەروشوێنن.

هەواڵ
21-03-2022

ئێران بەردوام دەبین لەسەر پەرەپێدانی ئەتۆم

محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە پەیامێکیدا بە بۆنەی نەورۆزەوە ڕایگەیاند، ئێران بەردەوام دەبێ لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی. محەمەد ئیسلامی وتی: بەڵێن دەدەین بەردەوام بین و لە هیچ دۆخێکدا لە چالاکییە ئەتۆمیە ئاشتی خوازانەکانمان نەگەڕێینە دواوە و بە هەموو توانایەکمانەوە بەردەوام دەبین تا خاڵی کۆتایی و سەرخستنی پلانەکەمان.

هەواڵ
21-03-2022

سانای مام یوسف دەستگیرکرا

کچە مۆدێل سانای مام یوسف لەلایەن پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەوە دەستگیر کرا بە تۆمەتی پشتگیریکردن لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن سەدامەوە و سوکایەتیکردن بە هەڵەبجەییەکان. بەپێی زانیارییەکان  دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فەرمانی دادوەر، سانای مام یوسف لە سلێمانی دەستگیر کراوە و ڕەوانەی هەڵەبجە کراوە.  سانای مام یوسف لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە  دەڵێ: "هەڵەبجەیی...... بەس سەدام باشی دەناسین ترش و خوێی کردن. ئەو دەستەی خۆشبێت." ئەم قسانە کاردانەوەی لێکەوتەوە و هەڵەبجەییەکان سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکرد. دەستگیرکردنی تۆمەتبار لەسەرسکاڵای  بەڕێوەبەرایەتی گشتی  شەهیدان وئەنفال کراوانی پارێزگای  هەڵەبجە بەتۆمەتی  سوکایەتی بە شەهیدان ودانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەمە بەرواری 21  3 2022 مەفرەزەی بنکەی   پولیسی  فریاکەوتنی هەڵەبجە  لەشاری  سلێمانی  بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی  پولیسی  پارێزگای  سلێمانی  ودەزگا ئەمنیەکانی  تر  تۆمەتبار   سەنا یوسف احمد  /لەدایک بوی  1994/ دانیشتوی سلێمانی  گوندی  ئەڵمانی  بەپێ  مادەی  دووی  خراپ بەکارهینانی  ئامێری  پەیوەندی کردن دەستگیر کرا و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە   تابەروای  30 3 2022 بەندکرا  دۆسیەی لێکۆڵینەوەی  لەبنکەی پۆلیسی  شەهید  سەرکار  بۆڕێکخراوە  بۆئاگاداریتان لەگەڵ  ڕێزدا                                      مقدم   بەرزان عوسمان  محمد                                          وتەبێژی  بەڕێوەبەرایەتی  پولیسی  پارێزگای  هەڵەبجە                21 3 2022

هەواڵ
21-03-2022

لە نەورۆزدا 100000 گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و سلێمانی

بەپێی ئامارەكانی تا ئێستە تۆمار كراون، لەماوەی 15ی ئادار تا دوێنێ یەكشەممە، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانییان كردووە كە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون. وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، زیاتر لە 52 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەكانی سلێمانییان كردووە. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەماوەی چەند ڕۆژی پێش هاتنی جەژنی نەورۆزدا، هەڵمەتێكی فراوانی لەسەر ئاستی هەموو كوردستان بۆ خاوێنكردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان جێبەجێ كرد و ئەم هەڵمەتەش لە دوای جێهێشتنی گەشتیاران لەو شوێنانە بەردەوام دەبێت.

هەواڵ
21-03-2022

ڤیدیۆ.. لە چین فڕۆکەیەك بە 133 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی مەدەنی چین بە 133 سەرنشینەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری ئەو وڵاتە کەوتەخوارەوە و تێکشکا، باس لەوە دەکرێت کە پێناچێت هیچکام لە سەرنشینەکانی فڕۆکەکە رزگاریان بووبێت. سەرۆکی وڵاتەکەش دەڵێت، "تووشی شۆک بووین". فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ 737 بووە و سەر بە هێڵی ئاسمانیی رۆژهەڵاتی چین بووە، لە شاری کونمینگ-ەوە بۆ شاری گوانگژۆ فڕیوە و لە بەرزاییەکانی پارێزگای گوانگشی کەوتووەتەخوارەوە و سووتاوە. ترسی ئەوە هەیە کە هیچکام لە سەرنشینەکانی فڕۆکەکە بە زیندوویی نەمابنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لێدوان و راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی قوربانیانی ئەو رووداوە نەخراوەتەڕوو. میدیای فەرمیی چین رایگەیاندووە، تیمێکی فریاکەوتن کە لە زیاتر لە 600 کەس پێکدێن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. ئاگرکوژێنەوەش گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و ئەو ئاگرەیان کۆنترۆڵکردووە کە لە دارستانی سەر چیاکە بەهۆی سووتانی فڕۆکەکەوە کەوتووەتەوە. بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە چین وێنە و ڤیدیۆی شوێنی رووداوەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن گوندنشینانی نزیک لە شوێنی رووداوەکە تۆمارکراون، تێیاندا ئاگر و دووکەڵێکی زۆر دەردەکەوێت کە لە چواردەوری فڕۆکەکە دەبینرێت. شی جینپینگ، سەرۆکی چین فەرمانی بە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردن کردووە، "هەموو تواناکانیان" بخەنەگەڕ بۆ رزگارکردنی سەرنشینەکان و دۆزینەوەی "هۆکاری رووداوەکە بە زووترین کات". سەرۆکی چین دەڵێت، کە زانیاریی پێگەیشتووە لەبارەی کەوتنەوەی رووداوەکەوە "تووشی شۆک بوون". https://twitter.com/breathing_funny/status/1505821962857115650?s=20&t=wXfFDqoP46Tvmyim08foVg

هەواڵ
21-03-2022

نرخی نەوت بۆ سەروو 110 دۆلار بەرزبووەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت سەروو 111 دۆلارە. هەروەها نرخی زێڕیش بەراورد بە رۆژی رابردوو 6 دۆلار بەرزبووەتەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1927 دۆلارە.  رۆژی دووشەممە 21-3-2022 نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە، ئێستا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 111 دۆلار و 2 سەنتە. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساس بە 108 دۆلارە.  رۆژانی شەممە و یەکشەممەی رابردوو نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 107 دۆلار بوو، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە 104 دۆلار. بەڵام بۆ ئەمڕۆ دووشەممە نزیکەی 4 دۆلار بەرزبووەتەوە.  هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بۆ خوار 100 دۆلار دابەزی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 98 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام کۆتایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت چەند دۆلارێک بەرزبووەوە و گەیشتەوە سەرووی 100 دۆلار.  یەک ئۆنسە زێڕ 6 دۆلار بەرزبووەتەوە رۆژی یەکشەممە نرخی زێڕ بە 1921 دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە و هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە 1927 دۆلار، بەمەش بەراورد بە رۆژی رابردوو 6 دۆلار بەرزبووەتەوە. لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سەروو 2000 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام ئەم نرخە بە جێگیریی نەمایەوە و دابەزی.  هەروەها نرخی زیویش بەرزبووەتەوە و هەر ئۆنسەیەکی زیو بە 25.7 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان: 100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار و 500 دیناری عێراقی یۆرۆ - دۆلار 1.10 EUR/USD پاوەند - دۆلار 1.31 GBP/USD دۆلار - یەن 119.231 USD/JPY دۆلار - لیرە 14.82 USD/TRY یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) 26 هەزار و 270 تمەن USD/IRR یەک دۆلاری ئەمریکی 101.10 روبڵی رووسی rudaw

1 2 ... 631 632 633 ... 1148 1149