Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
30-03-2022

دانیشتنی پەرلەمان دواخرا و سەدر جارێکی تر بەرەی بایکۆتی بێ هیوا کرد

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دواخرا بەبێ ئەوەی کاتی دانیشتنی داهاتو دیاری بکرێ. دوای هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا کە پەیام بوو بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک رێککەوتنتان لەگەڵدا ناکەین.

هەواڵ
30-03-2022

سەدر: خێر لە حکومەتی پشکپشکێنەدا نییە

سەدر لە تویتێکدا: "ئەوەی ناوی دەنێن بنبەستی سیاسی زۆر باشترە لە ڕێککەوتن و دابەشکردنی لەگەڵ ئێوە، چونکە خێر لە حکومەتی پشکپشکێنەدا نییە."  

هەواڵ
30-03-2022

ئەگەر ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردرێت چی ڕوو دەدات؟

دوای شەش مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە تشرینی یەکەمی 2021، حکومەتی عێراقی هێشتا بەبێ سەرۆکی نوێ کارەکانیان بەڕێوە دەبەن. دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان لە کاتێکدایە کە رۆژی شەممەی رابردوو بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دوا خرا، هەوڵەکانیش بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی، کە دوو لەسەر سێیە، بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار، بەردەوامە. بەگوێرەی دادگای فیدراڵی کە بەرزترین ئاستی دەسەڵاتی دادوەرییە، ئەگەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێررێت، ئەوا پەرلەمانی عێراق تا رۆژی 6ـی نیسانی لەبەردەستە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمارێكی نوێ بۆ عێراق. ئەگەر لەو رێكه‌وته‌ش تێپەڕێت، لە دەستووردا هیچ بڕگەیەکی یاسایی نییە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە، بۆیە هەموو ئەگەرەکان بە کراوەیی دەمێننەوە هەتا کاتی رێكکەوتنی گشت لایەنەکان. حەمزە حەداد، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی، بە فرانس پرێسی راگەیاند، رەنگە  بۆ شكاندنی ئه‌و داخرانه‌ سیاسییه‌ی ئێستا بگەینە ئاستێک، هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێت، بەتایبەتی ئەگەر ڕای گشتی گوشار بهێنێت، به‌تایبه‌ت بۆ په‌سه‌ند كردن و تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ یاسا گرنگه‌كانی وەک بودجەی گشتی. دانیشتنی رۆژی شەممه‌، لەسەر بانگهێشتی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلایەن 126 پەرلەمانتارەوە بایکۆتکرا، ئەو هاوپەیمانێتییە کوتلەی دەوڵەتی یاسا پێکدێنن بە سەرۆکایەتی نوری مالکی سەرۆک، وەزیرانی پێشووتر، لەگەڵ کوتلەی فەتح. لە بەرامبەریشدا 202 پەرلەمانتار کە زۆرینەیان سەربە هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمانن، چوونە هۆڵی دانیشتن و لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە. ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیستی ناوی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ناویان بۆ كێبڕكێی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار په‌سندكراوه‌ و رایگه‌یاند، له‌ كۆی 45 كاندید، 5 یان ره‌تكراونه‌ته‌وه‌ و کاندیدی براوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، دەبێت دوو لەسەر سێی دەنگەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت. هاوپەیمانی رزگاریی نیشتمان، کە لە نوێنەرانی رەوتی سەدر و پارتی دیموكراتی کوردستان و کوتلەی سیادە پێکهاتووه‌، گەورەترین هاوپەیمانی نێو پەرلەمانن و خاوەنی 155 کورسین. لەهەمانکاتدا لە هەوڵی ئەوەدان حکومەتی زۆرینە پێکبهێنن. رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، پشتگیری هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمانی هەیە بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هه‌روه‌ها محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌دریش، كاندیده‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران. لە بەرامبەردا هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە زیاتر لە 100 کورسی پەرلەمانی هەیە، داوا دەکات حکومەتێکی تەوافوقی لە نێوان دیارترین هێزە شیعەکاندا پێکبهێندرێت، لای خۆیه‌وه‌ موقته‌دا سه‌در، جه‌خت له‌سه‌ر حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانیی ده‌كاته‌وه‌. سەرچاوە: AFP k24

هەواڵ
30-03-2022

لەجیاتی دابەشکردنی مووچە، ئامبوڵانس برایە بەردەم بانکەکانی سلێمانی

تیمی فریاکەوتنی تەندروستی لەبەردەم بانکەکان جێگیر دەکرێت . لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ژمارەیەک ئەمبوڵانس لەبەردەم بانکەکانی پێدانی مووچەی خانەنیشینان جێگیر دەکرێت. تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوای گیانلەدەستدانی ژمارەیەک خانەنیشین لەکاتی  وەرگرتنی موچەکانیان بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێویستی دەزانێت لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی خانەنیشینان ژمارەیەک ئەمبوڵانس لە بەردەم بانکەکانی پێدانی موچەی خانەنیشینان جێگیربکرین وەک هەنگاوێک بۆ هاوکاری و دروست بوونی هەر حاڵەتێکی کوتوپڕو نەخوازراو لە کاتی تێکچوونی تەندروستی خانەنیشینان بۆ ئەوەی لەڕێگای ئەو ئەمبوڵانسانەوە بگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی تەندروستی و چارەسەری پێویست و گونجاویان بۆ بکرێت.

هەواڵ
30-03-2022

وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ گەیشتە هەولێر

جێن ئاسلبۆرن، وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ گەیشتە هەولێر و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ بکات. بڕیارە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نیچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

هەواڵ
29-03-2022

رێباز حەملان: مەسرور بارزانی بەرپرسیارێتییەکی گەورەی هەڵگرتووە 

یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری، رێباز حەملان لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان لەپێناو بەهێزکردنی ئابووری وڵات، باسی لە ئاستەنگیەکانی بەردەم جێبجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "سەرەڕای هەموو ئاستەنگیەکان، بەشێکی زۆری کارنامەکە جێبەجێ کراوە و بەردەوامیشین لە جێبەجێکردنی تا کۆتایی کابینەکە." یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان لەبارەی پرۆژە و پلانەکانی وەبەرهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "پێشکەوتنی کەرتی وەبەرهێنان و ژێرخانی ئابووریی هەر وڵاتێک، پێویستی بە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش هەیە، لەهەمانکاتدا هەماهەنگیی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت کە زۆر پێویستە، هەرێمی کوردستان سەرەڕای قەیرانە بەردەوامەکانی لەڕووی سیاسی و ئابووری و تەندروستیەوە، بەڵام لەڕووی ئاسایش و ئارامییەوە لە ئاستێکی زۆر باشدایە بەراورد بە باشوور و ناوەڕاستی عێراق." رێباز حەملان گوتویشی: "بە هەوڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش ئارامی و سەلامەتی ناوچەکە پارێزراوە، کە ئەمەش ژینگەیەکی لەبارتری بۆ بازرگانی و گەشتوگوزار و دۆخی ئابووری رەخساندووە." ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2006 تا کۆتایی 2021، هەزار و 11 پرۆژە مۆڵەتیان پێدراوە کە سەرمایەکەی زیاتر لە 61 ملیار دۆلارە، هەروەها لە هەرێمی کوردستان 31 هەزار و 27 کۆمپانیا تۆمار کراون، لەو ژمارەیەش 3314 کۆمپانیای بیانین کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن. رێباز حەملان باسی لەوە کرد، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای کابینەی نۆیەم کارنامەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی دانابوو، کە بەپێی واقیعی هەرێمی کوردستان بوو، لەو کارنامەیەدا بەشێکی سەرەکی بۆ کەرتی تایبەت و وەبەرهێنان تەرخان کرابوو، کە دەرگای وەبەرهێنانی بەڕووی سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆییدا کردەوە." لەبارەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمەوە گوتی: "لای هەمووان ئاشکرایە کە ئەم حکومەتە حکومەتێکی هاوپەیمانییە، پێویستە هەموو لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت بەشداربن لە جێبەجێکردنی هەمان کارنامە کە خۆیان بەشداربوون لە نووسینەوەی." یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت زۆر بوون، لەوانەش قەیرانی کۆرۆنای جیهانی و مەترسی بەردەوامی هێرشە تیرۆریستیەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، سەرەڕای رووداوە سروشتییەکان و کێشە و ململانێ سیاسیەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت سەرۆک وەزیران کە بەرپرسیارێتییەکی گەورەی هەڵگرتووە و رووبەڕووی هەموو ئاستەنگییەکان بووەتەوە، بە دڵنیاییشەوە کەشتیەکەی دەگەیەنێتە کەنارێکی ئارام."

هەواڵ
29-03-2022

ئۆکرانیا ئامۆژگاری شاندەکەی کردووە لە ئیستانبوڵ بەڕۆژووبن

ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئادار، کۆبوونەوەی شاندی دانووستانکاری ئۆکرانیا و رووسیا لە شاری ئیستانبوڵ دەستیپێکرد و بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "سکای ئۆکرانیا"، شاندەکەی ئۆکرانیا ئامۆژگاری کراون کە بەڕۆژووبن. بە گوێرەی هەواڵەکە، وەزیری دەرەوە دمیترۆ کولیبا، هۆشداری داوەتە شاندەکە لە خواردن و خواردنەوەی هەر شتێک لە کاتێکدا کە لەگەڵ هاوتاکانیانبن. کولیبا گوتی: "ئامۆژگاری ئەندامانی شاندەکە دەکەم کە لەگەڵ رووسیادا دانووستان دەکەن، هیج خواردن و خواردنەوەیەك تاقینەکەنەوە، باشتریشە کە دەست لە هیچ نەدەن." ئەم هۆشداریانە لەپێش دەستپێکردنی دانووستانەکان دێت کە بە نێوەندگیری سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەدەچێت. رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دانووستانی نێوان هەردوو وڵاتەکەدا باسی لەوە کرد، کە هیچ لایەنێک لە هاوکێشەی ئاشتیدا نابێتە دۆڕاو، جەختی لەوەشکردوە، درێژەدان بەو جەنگەی لە 24ـی شوباتەوە دەستیپێکردوە لە قازانجی کەسدا نییە. k24

هەواڵ
29-03-2022

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دارایی عەرەبستانی سعودی کۆدەبێتەوە 

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی لەگەڵ محەمەد ئەلجەدعان وەزیری دارایی عەرەبستانی سعودی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعودی کرا. جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەردوولادا کرا لە هەموو بوارەکاندا.

هەواڵ
29-03-2022

مه‌سرور بارزانی یادداشتێكی لێكتێگه‌شتن له‌گه‌ڵ ئیمارات واژۆ ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه‌ یادداشتێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د قه‌رقاوی، وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات واژۆ كرد. یادداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات بریتییه‌ سوود وه‌رگرتن له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و توانا و ئه‌زموونی ئیمارات.

هەواڵ
29-03-2022

لە سلێمانی خانەنشینێکی دیکە لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە گیانی لەدەستدا

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، خانەنشینێکی دیکە لە بانکی تانجەڕۆ بە ناوی فەتاح رەزا کە خەڵکی شاری سلێمانییە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە گیانی لەدەستدا.

هەواڵ
28-03-2022

مەسرور بارزانی لە گەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ئۆپێک کۆدەبێتەوە 

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی،لەگەڵ محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)كۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ململانێ و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بازاڕی وزەی جیھانی و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان تاووتوێ کرا .جەخت لە گرنگیی ھەماھەنگیی و یەکخستنی ھەوڵەکان لە پێناو سەقامگیریی بارودۆخی جیھان و بازاڕی وزە کرا.

1 2 ... 626 627 628 ... 1148 1149