وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی لە ناو دیوانی وەزارەتی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستییەکان کەمدەکرێتەوە.. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە گشتاندنێکدا ئەمڕۆ سێ شەممە ئاماژەی بەوەداوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی کاتەکانی دەوام لەمانگی رەمەزاندا، بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتانەی پێیاندراوە بڕیاریدا بە: ١-دەوامی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەراتییە گشتییەکان و هەر دامودەزگایەکی دیکەی تەندروستی کەوا لە رۆژانی شەممە دەوامی نییە، لە رۆژەکانی دیکەی هەفتەدا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی کەمدەکرێتەوە و لە کاتژمێر٣ی دوانیوەڕۆوە بۆ کاتژمێر ٢ی دانیوەڕۆ دەبێت. ٢-نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکان و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان دەوامی فەرمی کەمدەکرێتەوە لە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆوە بۆ کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ. ٣- خزمەتگوزارییەکانی دوای دەوامی فەرمی وەکو "نۆرینگە میللییەکان و راوێژکارییەکان" و "نیمچە تایبەتەکان" بەهەمان شێوە یەک کاتژمێر لە کۆتایی دەوام کەمدەکرێتەوە. ٤- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و بەشەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان و نۆرینگە ئێشکگرییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی کەوا دەوام بەشێوەیەکی ئێشکگر دەبێت، لە رێگەی بەڕێوەبەر و بەرپرسی پەیوەندیدار بە خشتە و فەرمانی کارگێڕی ئێشکگری دەوامەکانیان رێکدەخرێتەوە.
فاروق مەلا مستەفا خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ (قادر نادر): -كاك نەوشیروان مۆڵەتێكی كارگەی چیمەنتۆی هەبوو، مۆڵەتەكەی لە وەزارەتی پیشەسازی كوردستان وەرگرتبوو، كاك نەوشیروان لە منداڵییەوە برادەرم بوو، هەرچەندە لە دوو حزبی جیاواز بوین، من لە حزبی شیوعی بووم، رۆژێك كاك نەوشیروان بە پێی وتم: من مۆڵەتێكی دامەزراندنی كاریگەی چیمەنتۆم دەرهێناوە، تائێستا بە سێ كەسم وتووە نەیانتوانیوە ئەم كارگەیە دروست بكەن، پارەیان پێ نەبووە، دواین كەسیان هەندێك پارەی تێدا خەرج كردووە، ئەویش وەستاوە، ئەگەر تۆ وەكو هاوڕێیەكی كۆن یارمەتیم بدەیتو ئەم كارەم بۆ بكەی، زۆر مەمنون ئەبم، چونكە من لەمە زیاتر لە دنیادا تائێستا هیچ شتێكم نییە، 15% دراوە بەو مۆڵەتەی كە كاك نەوشیروان هەیبووە، 85%ی هی منە، كاك نەوشیروان وتی مۆڵەتەكەم وادەكەی بەسەرچووە، لێم وەردەگرنەوە، ئەوكاتە پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی ناڕێك بوو، رێككەوتین لەسەر ئەوەی 15%ی قازانجو موڵكیەتی كارگەكە هی نەوشیروان مستەفا بێت (ئێستا هی كوڕەكانیەتی)، لەو جۆرە مۆڵەتەی كە بە كاك نەوشیروان دراوە، بە زۆر كەسی تر دراوەو فرۆشتویەتیەوە، بەڵام كاك نەوشیروان خۆی نەیتوانی بیكاتو من بۆم كرد.من پەیوەندی برادەرایەتیم لەگەڵ مام جەلال هەبووە، كەسە نزیكەكانی مام جەلال خاوەنی پرۆژەكانی ئێمە نین، لە هەندێك پرۆژەدا پشكدارییەكی كەمیان هەیەو خاوەنە گەورەكە ئێمەین، مام جەلال بۆ ئاسیاسێل (2 ملیۆن دۆلار)ی داوە بە من وەكو موساهەمە بۆ یەكێتی، ئەوە ئێستا لە ئیدارەی گشتی یەكێتی مەوجودە، ساڵانە كە قازانج دابەشكراوە، ئەو بەشە دلێری سەید مەجید كە بەرپرسی ئیدارەی گشتی بووە وەریگرتووەو ئێستاش وەریدەگرن.
سعودیە بە فەرمی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد و دەڵێ، رۆژی شەممە 2-4-2022 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە. وەقفی سوننەی عێراق راگەیێنراوێکی لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە. ھەروەھا لیژھەی بینینی مانگی ھەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.
پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، هەرسێ تەقەکەرەکەی شەڕەکەی ئەمڕۆ دەستگیر کران ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١/٤) کاتژمێر (٢:٤٠) خولەکی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی کەرکوک نزیک مزگەوتی ڕەشاد موفتی، دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دوو برا بەناوەکانی (ب. ح. ع. ) و (ز. ح. ع.) لەگەڵ کەسێک بەناوی (د. ع. ج.) کە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبوو لە بنکەی پۆلیسی دارەتوو بە پێی ماددە (٤٠٥ بڕگە ٣١)، بووەتە دەمەقاڵیان، لە ئەنجامدا تەقە لەنێوانیان ڕووی داوە، لەم نێوەندەدا گوللـە بەر دوو هاوڵاتی کەوتووە و زامدار بوونە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەرسێ تۆمەتباریان دەستگیر کرد و لە کاتی ئێستادا بەپێی ماددە (٤٠٥ بڕگە ٣١) ڕاگیراون و لەژێر چنگی یاسادان.
ئەمڕۆ ھەینی لە پرسەی کەسێکدا بە ناوی (جوتیار جەبار) لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە ھەولێر، شەڕە تەقە لەنێوان دوو ھێزی یەکێتی ڕوویدا و بەھۆیەوە چوار کەس بە گولە برینداربوون. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە کە لەنێو دوو ھێزی چەکداری یەکێتی بوون و پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتییان ھەبوە. ھەر بەپێی زانیارییەکان، برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە کە گولە بەر سینگی کەوتووە و ناوی (م.خ)ە و ناوبژی کردوون. بەپێی چەند سەرچاوەیەک لایەنێکی شەڕەکە، لیوای کۆسرەت ڕەسوڵ بووە، بەڵام نووسینگەی ڕاگەیاندنەکەی ئەوە ڕەت دەکاتەوە.
دێنێ پێنجشەممە موقتەدا سەدر لە تویتێكدا هەلی ئەوەی بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی دا بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینە، ئەوەیش لە رێی گفتوگۆ لەگەڵ هێزە سیاسییەكان و لە ماوەی 40 رۆژدا، لە بەرانبەردا پارتی دیموكراتی كوردستان و سوونەكان بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركرد و پابەندبوونیان بە رێكەوتنی پێشوویان لەگەڵ سەدر دووپات كردەوە.ئەمڕۆ هەینی یەكی نیسان، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانیی سەروەری سوونەكان هاتووە، پابەند دەبین بە رێككەوتنەكەمان لەگەڵ رەوتی سەدر پێشمان وایە هیچ حكوومەتێكی بەهێز بەبێ سەدرییەكان پێكنایەت. لە راگەیەندراوەكە دووپات لە دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەرانە لە نێوان هێزە سیاسییەكان دەكەنەوە، دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی، لەگەڵ لێكتێگەیشتنی برایانە لەنێو ماڵی شیعە.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سهرۆكی ئۆكرانیا دووپاتیكردهوه، ئهو بههیچ شێوهیهك باوهڕ بهو بهڵێنانهی مۆسكۆ ناكات، كه دهڵێت: "كرده سهربازییهكانمان له ئۆكرانیا كهم دهكهینهوه" و گوتیشی: هێزهكانی ئۆكرانیا ئامادهكاری بۆ دهستپێكی شهڕێكی نوێ له رۆژههڵاتی وڵاتهكهیان دهكهن. ئهم گوتانهی سهرۆكی ئۆكرانیا دوای ئهوه هاتوون، كه له بهیاننامهیهكدا وهزارهتی بهرگریی رووسیا رایگهیاند، له رۆژی پێنجشهممهوه هێزهكانیان پابهند دهبن به وهستاندنی شهڕ له ماریۆپۆل، بۆ ئهوهی راڕهوێكی مرۆیی بۆ هاتنهدهرهوهی دانیشتوانی ئهو شاره بكهنهوه، بهڵام جێگری سهرۆك وهزیرانی ئۆكرانیا ئهم بهڵێنهی مۆسكۆی به "ههڵخهڵهتاندن" وهسفكرد. له پهیامێكی ڤیدیۆییدا زێلێنسكی گوتی: "ئێمه باوهڕ به هیچ كهسێك ناكهین، تهنانهت به وشهیهكی جوانیش"، ئاماژهی بهوهشدا، هێزهكانی رووسیا دووباره دهستیان به ئامادهكاری كردووه، بۆ ئهوهی هێرشی سهر ههرێمی دۆنباس بكهن له رۆژههڵاتی ئۆكرانیا. ههروهها گوتی: "سازش لهسهر هیچ شتێك ناكهین. لهپێناو ههر بستێكی خاكی وڵاتهكهمان دهجهنگین". له تۆمارێكی ڤیدیۆییشدا كه له كهناڵی تێلیگرام بڵاویكردووهتهوه، ئێرینا ڤێریشۆك، سهرۆك وهزیرانی ئۆكرانیا رایگهیاند، كیێڤ ئامادهكاری بۆ ناردنی 45 پاسی نهفهرههڵگر بۆ هێنانهدهرهوهی هاووڵاتییانی سڤیل لهناو شاری ماریوپۆل دهكات. k24
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، ژمارەی گومرگەکانی سلێمانی لە هەولێر و دهۆك زیاترن. نەوت و گاز لە ئیدارەی جارانی سلێمانیدا بایی هەموو پرۆژەکانی تیادایە. بازرگانی فراوان لەم دەڤەرەدا هەیە، کەچی پرۆژەکان زۆربەیان راگیراون و موچە دابین ناکرێ و خانەنشینی.. داماویش لە برسان و لە ژێر پاڵە پەستۆدا رۆژانە گیانیان دەبەخشنە بێباکی ئیدارەی سلێمانی. پەیامەکەی مەلا بەختیار: پێنج یاریکەری بالە.. قوربانی خراپی رێگاندوێنێ.. پێنج یاریکەری بالە لەنێوان هەولێر_ کۆیە بە روداوی سەیارە، بونە قوربانی و پەژارەیەکی قوڵیان خستە ناو وەرزشکاران و کوردستان.. هاوبەشی خەمی هاوڕێ و کەس و کاریانم. بەهیواشم حکومەت لەم روداوانە پەند وەربگرێ و هەندێك رێگاو بان، بە رێگای مەرگ ناسراوون، بیانکاتە دووساید.کوردستان، وەکو دوو دەڤەری جیاوازیان لێهاتووە. لە هەولێرەوە هەتا دهۆك رێگاکان چاك و دوو سایدن. لە دەربەندی گۆمەسپان_ کۆیەوە، هەتا گەرمیان، سەدان ((کم)) یەك ساید و پڕ لە چاڵ و پێچی مەرگن.ژمارەی گومرگەکانی سلێمانی لە هەولێر_ دهۆك زیاترن. نەوت و گاز لە ئیدارەی جارانی سلێمانیدا بایی هەموو پرۆژەکانی تیادایە. بازرگانی فراوان لەم دەڤەرەدا هەیە.. کەچی پرۆژەکان زۆربەیان راگیراون و موچە دابین ناکرێ و خانەنشینی.. داماویش.. لە برسان و لە ژێر پاڵە پەستۆدا رۆژانە گیانیان دەبەخشنە بێباکی ئیدارەی سلێمانی. ئەم پێنج وەرزشکارەی بالەش.. قوربانی سیاسەتی نەبوونی ستراتیژی ژێرخانی رێگاوبانن.
قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا چاودێرییەکانیان چڕدەکەنەوە تا ڕێگری لە قۆرخکاری بکەن و وتی: لە رەمەزان سەرجەم شوێنەکانی خواردنە کحولییەکان دادەخرێن و فرۆشتنیان قەدەخە دەبێ. نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەموو ساڵێک پێش مانگی رەمەزان پلان و بەرنامەیەکی تایبەتمان دەبێت بۆ پێشوازیکردن لەو مانگە پیرۆزە لە هەموو روویێکەوە." قایمقامی هەولێر دەڵێ: لە مانگی ڕەمەزاندا ژمارەی لیژنەکانمان زیاد دەکەین، لە رووی چاودێرییەوە کارەکان چڕتر دەکرێنەوە، سەردانی شوێنەکان بە رێژەیەکی زیاتر دەکرێت بۆ ئەوەی رێگری لە قۆرخکاری بکرێت، رێگری لەو کەسانە بکرێت کە هەوڵدەدەن نرخی خۆراک بەرز بکەنەوە بە تایبەت ئەو خۆراکانەی کە پێداویستی رۆژانەی هاونیشتمانیانن لە مانگی رەمەزان بە تایبەت خورما، نیسک، شیرنەمەنییەکان و ئەو شەربەتانەی ئێواران دەفرۆشرێن." نەبەز عەبدولحەمید وتیشی "بە درێژایی مانگی رەمەزان سەرجەم شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان دادەخرێن و فرۆشتنیان قەدەخەیە. خواردنی، خواردن و خواردنەوە بە ئاشکرا رێگەپێدراو نابێت، خواردنگە و چێشتخانەکان ئازادن لە رەمەزاندا شوێنەکانیان بکەنەوە، بەڵام دەبێت رێزی ئەو مانگە بپارێزن و بە پەردەیەکی پاک و نوێ شوێنەکانیان دابپۆشن." سەبارەت ئاهەنگگێڕان لە یانە شەوانەکان و شوێنە گشتییەکان، قایمقامی هەولێر دەڵێت، "بە هەموو شێوەیەک بە درێژایی مانگی رەمەزان ئاهەنگگێڕان لە یانە شەوانەکان و شوێنە گشتییەکان قەدەخەیە."
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ماوەیەکە تێبینی دەکرێت کە کۆمەڵێک کەس بەناوی( کوڕە مۆدێل وکچە مۆدێل، یوتیوبەر وسناپەر و ڤاینەر) گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان دەگرن لەکاتی لێخوڕین و بڵاویشی دەکەنەوە لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان، بۆیە بەئەرکی خۆمان دەزانین کەسکاڵا لەسەر ئەوکەسانە تۆماربکەین وەسزایان بدەین. ڕونکردنەوەیەک بۆڕای گشتی..... ماوەیەکە تێبینی دەکرێت کە کۆمەڵێک کەس بەناوی( کوڕە مۆدێل وکچە مۆدێل یوتیوبەر وسناپەر وڤاینەر) پەیدابون کەگرتەی ڤیدیۆیی خۆیان دەگرن لەکاتی لێخوڕین وەبڵاویشی دەکەنەوە لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان وسۆشیال میدیا،کەئەمەش جگەلەوەی خودی کارەکەیان سەرپێچیە لەیاساکانی هاتووچۆ،لەهەمان کاتدا هاندەرێکیشە بۆخەڵکانی تر کەچاویان لێبکەنەوە وەهەمان سەرپێچی دوبارەبکەنەوە،کەهەمو سەرپێچیەکیش لەیاسای هاتووچۆ ئەگەرێکە بۆکەوتنەوەی ڕوداوێکی هاتووچۆ،وەلەبەر ئەوەی ئێمە لەهاتووچۆ لایەنی بەرپرسین لەکەمکردنەوەی ڕوداوو کارەساتەکانی هاتووچۆ ،بۆیە بەئەرکی خۆمان دەزانین کەسکاڵا لەسەر ئەوکەسانە تۆماربکەین وەسزایان بدەین لەسەر ئەوکارەی کەدەیکەن،وەئێمە لەکاتی ئێستادا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی داواکاری گشتی ودادگای لێکۆلینەوەی هەولێرلەسەر خەتین بۆڕێکارەیاساییەکان، لە هەر بڕیارێک کەدەربچێت وجێبەجێبکرێت هەمو لایەک ئاگاداردەکەینەوە. ئامانجمان پاراستنتانە. ب هاتووچۆی هەولێر
بریارە لیژنەی بینینی مانگ، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان کۆببێتەوە و دەست بە چاودێریکردن بکات. نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "سبەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆ دەبێتەوە بۆ دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و سبەی ئێوارە، دوای نوێژ بڕیارەکە دەدرێت''.
لەتیف مستەفا، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، پەیامێکی تەنزئامێزی بۆ بافڵ تاڵەبانی ناردووە و دەڵێت: لەتیف موستەفا: دوای ئەوەی بەرێوەبەری بانکی ناوەندی میرنشینی تاڵەبان بانگ کرا بۆ بەغدا، وەک چارەسەرێک، لەسەر رێنماییەکانی میر پاڤڵی یەکەم بریاردرا لە لای بنکەکانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی ئەمبولانس و تیمی پزیشکی دابنرێن. خۆزگە خاوەنشکۆ بۆ چارەسەری یەکجاری و بنبڕی ئەم کێشەیە ھەنگاوە مەزنەکەی بنایەو لای ھەر بنکەیەک نەخۆشخانەیەکی دروست بکرادیە. یابان و سویسراو سوید وەفدی فەرمیان ناردوە بۆ سودوورگرتن لە ئەزمونەکەمان. لە نوکتەکە دەچێ …دەلێن لە شارێک چاڵێک ئەبێت هەموو جارێک خەڵکی تێکەوێت 3 کەسی ئاقڵ ئەهێنن ئەڵێن حەلێکمان بۆ بکەن.. یەکێکیان ئەڵێت با ئیسعافێک دانێین لای چاڵەکە هەر کەس کەووتە ناوی بیات بۆ خەستەخانە، دووەم کەس ئەڵێت نەوەڵا با خەستەخانەیەک درووست بکەین لای چاڵەکە، سێیەم کەس ئەڵێت نەوەڵا واباشە ئەم چاڵە پڕ بکەینەوە لای خەستەخانە چاڵێک درووست بکەین