شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی پرسی نەوت و گازەوە دەکەن. شاندەکە هەمان شاندی پێشووتر دەبێت کە لەگەڵ حکومەتی عێراق لە دانووستاندا بوون، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: حکومەت بەردەوام دەبێت لە پێداگری‌کردن لەسەر مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “پێشتریش وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرگامان واڵابووە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکومەتی عێراق، دانووستانی شاندەکەمان لەگەڵ بەغدا درێژەپێدەری ئەو گفتوگۆیانە کە لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ بەغدا دەستمان پێکردووە”. بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی بەغدا بکات، یەکێک لە تەوەرکانی گفتوگۆ لەگەڵ شاندی عێراق، پرسی نەوت دەبێت.
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێم، لەبارەی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیەی خانه‌نشینانی پله‌باڵا له هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، کە «له ماددەیەکی یاسای چاكسازیدا باس لەوە کراوە؛ هه‌ر كه‌سێك پله‌یه‌كی بەرزتری له پله‌ی شایسته‌ی خۆی وه‌رگرتبێت و پێی خانه‌نشین بووبێت، لێی وه‌ردەگیرێته‌وه». ئەمە لە کاتێکدایە کە بەڵێنەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، رێكخستنەوەی میلاكات و ئەنجامدانی چاكسازی بوو بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری لە كەرتی گشتی، كە لە ساڵانی رابردوو كەموكوڕی زۆری بەخۆیەوە بینی بوو.
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی فەڕەنسا ئاشکرا کرا و بەپێی ئەنجامەکە ماکرۆن زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە. بەپێی ئەنجامەکان، ماکرۆن 28.1٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و مارین لۆپێن 23.3ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. بەو ئەنجامە، 10 کاندید لەو 12 کاندیدە دوور دەخرێنەوە و لە هەڵبژاردانی داهاتودا ماکرۆن و لۆپێن ڕکابەری یەک دەکەن.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر (٥:٣٠)خولەکی ئێوارە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی زاگرۆس، دەستبەجێ تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد. لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (هەڵکەوت. ک. ب.)، تەمەن (٣١) ساڵ، کوژراوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری دەرکەوت کەوا ناوبراو لەلایەن باوکیەوە بەناوی (ک. ب.)، تەمەن (٥٥) ساڵ، لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە. بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتە بەر.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ستۆپ بە ستران عەبدوڵا دەکات… ستۆپ ستران عه‌بدوڵا وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی، ستران عه‌بدوڵا، له‌سه‌ر په‌لاماردانی پارتی به‌رده‌وامه. ئه‌مجاره‌یان داستانی كۆڕێی پێشمه‌رگه دلێره‌كانی كوردستانی كردووه‌ته بیانوو. له‌مه‌یاندا تێكچوونی باڵانسی خۆی و ته‌گبیركه‌رانی به‌ڕوونی وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیاره. ئه‌م قسانه‌ی دوایی ستران، له‌سه‌ر یه‌ك گریمانه‌ی خواروخێچ هه‌ڵچنراون، گوایه پارتی ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وت و ئازایه‌تی خه‌ڵكی تر بۆ خۆی به‌رێت!! گریمانه‌كه بوختانێكی ئاشكرایه به دوێنێ و به‌ته‌واوه‌تیش دژبه‌ره له‌گه‌ڵ وه‌زعی ڕاهینی كوردستاندا. پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی سه‌رپێی ئه‌و گریمانه و لادیواره خوارخێچ و په‌لامارانه بده‌ینه‌وه، با جارێ له خودی بیانووه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین؛ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌مێك ئاگاداری ڕووداوه‌كانی كوردستانن ده‌زانن، داستانی كۆڕێ، پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ركرده و فه‌رمانده‌کانی پارتی به هاوكاریی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه و به خوێنی ئاڵی شه‌هیدانی ئه‌و داستانه تۆمار كراوه. ئه‌مه مێژووه.. حه‌قیقه‌تی مێژوویی، بوختانی وه‌ك ئه‌مانه‌ی سترانی پێده‌كرێت و، بۆ ڕازیكردنی ئه‌م و ئه‌و ده‌شێوێندرێت، وه‌لێ به هیچ كلۆجێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كرۆكی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی ڕووداوه‌كان و لێكه‌وته‌وه مێژووییه‌كانی نابێت. پارتی، کە له یه‌كه‌مین ڕۆژییه‌وه تا ئه‌مڕۆ، متمانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كوردی هه‌یە، چ پێویستیه‌كی به‌وه‌یه خۆی له كاری خه‌ڵكی دیكه بكاته خاوه‌ن؟ پارتی، کە ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌رییه مێژووییه و خاوەنی ده‌ستكه‌وتی زۆری نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌ییە، چۆن ده‌چێته ئه‌قڵه‌وه خۆی بكاته خاوه‌نی كاره سه‌قه‌ته‌كانی خه‌ڵكی دیكه؟ مێژووی كوردستان شاهیده، پارتی هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ری داكۆكی له كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه و سه‌ربه‌ستانه هه‌ڵویستی وه‌رگرتووه، خۆیشی به خاوه‌نیان زانیووه و دیفاعی لێكردوون و ئاماده‌ی لێكه‌وته‌وه و باجه‌كه‌شی بووه، ئه‌وه خه‌ڵكی دیكه‌ن پێویستیان به چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كان و لاساییكردنه‌وه و كڕین و فرۆشتن هه‌بووه و هه‌یه، ئاقیبه‌تی لاساییكردنه‌وه و سه‌وداكاریش دیاره و هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ شین ده‌بێت كه ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، شاری سلێمانی ده‌یبینین… نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول، بۆیە ڕوویدا تا كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی مادده‌ی 140ی ئێستای دەستوور له‌ده‌ست نه‌درێت، به‌ڵام خه‌ڵكی دیكه چی كرد؟ هاتن خۆیان به به‌دیلی پارتی ته‌رح كرد، به‌م خۆته‌رحكردن و لاساییكردنه‌وه‌یه، خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراویان له جه‌سته‌ی نیشتمان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا كه برین و خه‌مێكی قووڵی نه‌ته‌وه‌یی لێ كه‌وته‌وه. ئاگا لێنه‌بوون عه‌یب نیه، عه‌یبه ئه‌وه‌یه ئاگات لێ نه‌بێت و وا نیشان بده‌یت ئاگاداری. له به‌رنامه‌داڕشتنی ڕاپه‌ڕیندا كه ستران هه‌وڵ ده‌دات له سه‌روه‌رییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بچووكی بكاته‌وه بۆ چالاكییه‌كی حزبیی! رەحمەتی مام جه‌لال، له كوردستان نه‌بوو، كاتێكیش له ڕێی پێشخابووره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان به‌شی هه‌ره زۆری ڕاپەڕینی شاره‌كانی كوردستان ته‌واو بوبوون.هه‌ر له باسی كه‌ركووك و ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991ـی خه‌ڵكی كوردستاندا، شه‌هیده‌كانی مه‌عسكه‌ر خالید و ئازایه‌تی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانی پارتی، شاھیدی به‌شێكی كه‌م و حاشاهه‌ڵنه‌گری سه‌روه‌رییه‌كانی پارتی و دیفاعكردنی به‌رده‌وامی پارتین له كه‌ركووك و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه و، ناڕاستیی ئیدیعاكانی ستران_یش ده‌رده‌خه‌ن. وه‌ك چۆن شه‌هیدان و بریندارانی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی له داستانی كۆرٍێدا، گریمانه بێسه‌روبه‌ره‌كه‌ی ستران و ته‌گبیركه‌رانی ته‌فروتونا ده‌كه‌ن. چه‌واشه‌كاریی و ئیدیعا قه‌به‌كانی ستران له‌باره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه، له‌باریاندا نیه، ڕاستییه مێژووییه‌كانی سه‌ر ئه‌رز بگۆڕن.ناوبراو، ده‌ڵێ: دواڕۆژ هی ئێمه‌یه!! قسه و درووشم گوتنه‌وه ئاسانه، به‌ڵام به چی دیاره داهاتوو هی ئێوه‌یه؟ به كاره جوانه‌كانتان به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی سلێمانی و گه‌رمیان؟ به تاڵانكردنی ڕووقایمانه‌ی بانكه‌كانی سلێمانی و دزینی پاره و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ته‌خسیسانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی سلێمانی؟ به سه‌رانه سه‌ندن و ڕاووه‌دوونان و ده‌رپه‌ڕاندنی سه‌رمایه‌دانی شار؟ به ده‌ستگوشین و باوه‌شپێداكردنی ئه‌وانه‌ی مووشه‌ك ده‌گرنه هه‌ولێر؟ به ده‌ستخۆشی لێكردنی ئه‌وانه‌ی درۆن ده‌نێرن تا ئارامی و سه‌قامگیریی كوردستان تێكبده‌ن و زه‌بر له ژێرخانه‌كه‌ی بده‌ن؟ به‌ڕاست ئه‌وه‌ی زۆر به ئاشكرا ئه‌م كارانه ئه‌نجام بدات و ئیدیعای خاوه‌ندارێتی داهاتوو بكات، له غه‌یری سووكسه‌رنجدانی خه‌ڵكی كوردستان چ مانایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه؟ باسی وه‌زعی ڕاهین ده‌كات، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی وه‌زعی ڕاهینی كوردستان به‌رهه‌می متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، داهاتووش به ئیدیعا و درووشمبازی و چه‌واشه‌كاریی و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ڕاستییه به‌رجه‌سته‌كان، ناگۆڕێت. ئاخر وەکوچۆن وه‌زعی ڕاهین به‌ری متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، داهاتوو و دواڕۆژیش، متمانه‌ی هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه بڕیاری لێ ده‌دات.كاتێك پارتی دیموكراتی كوردستان شۆڕشی ڕاگه‌یاند، خۆ له‌سه‌ر ساحه‌ی كوردستان خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه خه‌ڵكی كوردستان و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو كه متمانه‌یان به‌خشیه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و شۆڕشه. كه‌سانێك کە ئه‌وكات و ئێستاش متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێنابێت، باشترە به‌خۆیان و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانیاندا بچنه‌وه نەک په‌لاماری پارتی بده‌ن.ئه‌وه‌ی هه‌ر تۆزقاڵێك سه‌ری له سیاسه‌ت ده‌رچێت، ده‌رك به‌وه ده‌كات؛ متمانه‌ی خه‌ڵك به سیاسه‌تی ڕاستوڕه‌وان، خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به ده‌ست دێت. متمانه‌ی خه‌ڵك، پێویستی به‌و مرۆڤه گه‌ورانه‌یه كه له خه‌می نیشتیمان و خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌كه‌یاندان. خەڵک باوەڕ و متمانەی به‌و لایه‌ن و سەرکردانەیە كه ڕۆحیان به‌سه‌ر هه‌ڤاڵ و هاوكاره‌كانیانه‌وه ده‌رده‌چێت، نه‌ك به فۆتۆشوپ هه‌وڵی له‌كه‌داركردنیان و ناوزڕاندنیان بده‌ن، یان بێ مرووه‌تانه تا ئاستی مردن، برا و هه‌ڤاڵه‌كانیان ژه‌هرخوارد بكه‌ن… له كۆتاییدا، ئێمه ده‌زانین ستران عه‌بدوڵا و خه‌ڵكانی وه‌ك ئه‌و، له یاری ماروپه‌یژه‌دا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و جێیه‌ی ئێستایان، بۆیه پێیانوایه به په‌لاماردانی پارتی، جێیان قایمتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام مێژووی ململانێی سیاسی له كوردستاندا ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماندووه؛ ئه‌وه‌ی به په‌یژه‌ی په‌لاماردانی پارتیدا هه‌ڵگه‌ڕابێت، ڕۆژێك، به كلكی ماره‌كه‌دا تا خواری خواره‌وه گلۆر بووه‌ته‌وه. بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنیپارتی دیموکراتی کوردستان١٠ـی نیسانی ٢٠٢٢
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن و فێڵكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانی کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردۆتەوە، لە درێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی كە فێڵ لە هاوڵاتیان دەکەن لەرێی نوشتەو جادوو فاڵگرتنەوەوە ، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا،وە چوار تۆمەتباری تر دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە كەلوپەلدا كە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن بەكاریان هێنابوو. لەئێستا هەریەك لەتۆمەتباران (ف ، م ، م – ن ،ع، ج – ع، ج ، م – پ ، ع ، أ ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە. جێی ئاماژەیە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر هەمان دۆسیە نۆ تۆمەتبار دەستگیركراون ، تائێستا و لەم هەڵمەتە فراوانەی پۆلیسی سلێمانیدا كە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت 13 تۆمەتبار دەستگیركراون .
لەدوای ڕووداوەکانی ٨ی تەمووزی ساڵی ڕابردوو، داوای یاسایی لەسەر لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتیمانی تۆمار کرا بەتۆمەتی وەرگرتنی سەرانە و هەڕەشەکردن لەبازرگانێکی شاری سلێمانی. بەپێی زانیارییەکان، دوێنێ لەلایەن دادگای بەرایی سلێمانییەوە ئەو داوایە یەکلایی کرایەوە لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی. لەدوای یەکلابوونەوەی دۆسییەکەی لە لایەن دادگاوە، لاهور شێخ جەنگی پلانی ئەوەی هەیە، یەکلایی بوونەوەی ئەو دۆسیەیە وەک ئەستۆپاکییەک بەکار بهێنێت لەبەرامبەر تەواوی ئەو تۆمەتانەی لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە ئاڕاستەی کراوە. لاهور شێخ جەنگی، لەدوای ڕووداوەکانی ٨ی تەمووزی ڕابردوو، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، چەند جموجۆڵێکی کرد و لەزۆنی سەوز سەردانی شوێنە گشتییەکانی کرد و لە قسەکانیدا هێرشی توندی کردەەسەر حکومەتی هەرێم و لەبەرامبەر ئەو قسەیەی بافڵ تاڵەبانیشدا کە وتبووی دەرکراوەکان دەرکراون لەناو یەکێتی، ناوبراو وتی ڕاستە وامان پێدەڵێن، بەڵام من خۆم بەخاوەنی یەکێتی دەزانم. ژێدەر بوار نیوز
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كی ئاسن له سلێمانی روویدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه. په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له كارگه‌ی ئاسن له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له نزیك شوێنێكی نیشته‌جێبوون روویداوه. هه‌وره‌ها گوتی: به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، 13 كارمه‌ندی ئه‌و كارگه‌یه له‌و رووداوه‌دا برینداربوونه و گوازراوه‌نه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. گوتیشی: برینی 3 له برینداره‌كان سه‌خته و دووانیشیان سووتاون و یه‌كێكیشیان قاچێكی له‌ده‌ستداوه و ئاشكراشیكرد، یه‌كێك له كارمه‌نده برینداره‌كان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ئه‌وانی دیكه‌ش سه‌رجه‌میان بیانین. سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه تیمه‌كانی پۆلیس، تیمه‌كان و لێكۆله‌ره‌وه‌كان لێی تێگه‌یشتوون، ره‌نگه شۆرتی كاره‌با هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بێت یاخوود كه‌م و كوری له‌و كوره‌یه‌ی كه ئاسنه‌كان ده‌توێنێته‌وه هه‌بێت. گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوونه له‌م رووداوه، ده‌درێنه دادگا و سزا ده‌درێن.
ئەمڕۆ شەمە، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، بەشێوەی (غیاب) بڕیاری حەوت ساڵ بەند کردن بۆ چەند بەرپرسێکی پارێزگای نەینەوا دەرچووە، لەوانە ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا هەیە. دەستەی دەستپاکی عێراق دەڵێ، دادگای تاوانەکان ئەسیڵ نوجێفی تاوانبارکردووە بە خەرج کردنی پارە لە بنکەکانی حەشدی نیشتمانی ( زیلکان و دووبەردان و مەخموور و ڕەبیعە ) بەپێچەوانەی رێنماییەکان لە بودجەی ساڵی 2015دا، ئەمەش بەفیڕۆدانی سامانی گشتییە.
چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گوندی دوكشمانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك. لە دووهێرشی جیادا لە گوندێكی سەربە شارەدێی ریازی باشووری كەركووك، چوار كەس كوژران و برینداربوون. سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی كەركووك رایگەیاند، كەمێك بەر لە ئێستا چەكدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سەر خاڵێك لە گوندی داكشمان كە هێزێكی ئەمنی سەربە "وەسفی عاسی" پەرلەمانتاری عێراقی تێدابووە لە ئاكامدا ئەندامێكی ئەو هێزە كوژراوە و كەسیكی دیكە بریندار بووە. سەرچاوەكەی پۆلیس گوتیشی، لە لایەكی دیكەوە لە باشووری كەركووك داعش دەستڕێژی گولـله‌یان لە چەند هاووڵاتییەك كردووە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی به سه‌ختی بریندار بوونه. K24
لە کارگەیەکی ئاسن لە تانجەرۆی سلێمانی، تەقینەوەیەک روویدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوژراو و بریندار ھەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە سەرەتای ساڵی 2022وە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2022دا بڕی زیاتر لە 14 ملیار دیناری بۆ خاوێنكردنەوە و گواستنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و هەورەها حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریشی بۆ بابەتی ڕیسایكلین و چارەسەركردنی خاشاكی ڕەق لە سلێمانی تەرخان كردووە، كۆی هەردوو گوژمەكەش دەكاتە نزیكەی 26 ملیار دینار. وەزارەتی شارەوانی راشیگەیاند، "تەرخانكردنی ئەو 26 ملیار دینارە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەندێك دەزگای میدیایی بەهەڵەدا چوون لەوەی دەیانەوێت ڕاستییەكان بشێوێنن كە گوایە پارە بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی خەرج ناكرێت، لەكاتێكدا ئەو گوژمەیە بەراورد بە شوێنەكانی تری كوردستان زۆر زیاتریشە." لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دراوە، بەپێی دوو بەڵگەنامە، لە ڕێكەوتی 16/2/2022 بە نووسراوی ژمارە(2655)ی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، بڕیار لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (14,975,153,340 ) دينار بەمەبەستی پاككردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك بۆ شاری سلێمانی بۆ ماوەی یەك ساڵ دراوە. هەروەها بە گوێرەی نووسراوێكی دیكەی ئەنجوومەنی وەزیران/فەرمانگەی بەدواداچوونی پرۆژەكان بە ژمارەی 2690 لە ڕێكەوتی 16/2/2022 كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی ڕەق لە سلێمانی بۆ ساڵی 2022 گوژمەی (7,500,000) حەوت ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ تەرخان كراوە. كۆی ئەو دوو گوژمانەی لەمساڵدا تەنیا بۆ خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كراون نزیكەی 26 ملیار دینارە.