د. هێمن ههورامی، جیگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، پێشوازیی له ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتیی كۆماری فهڕهنسا له ههرێمى كوردستان كرد و له دیدارێكدا دواین پێشهات و پهرهسهندنهكانی دۆخی سیاسیی ههرێم و عێراق و پرسی ههڵبژاردنهكان له ههرێمی كوردستان گفتوگۆیان لهبارهوه كرا.پهیوهست به پرسی ههڵبژاردنهكان و گرتنهبهرى ڕێكاره پهیڕهوی و سیاسییهكان، د. هێمن ههورامی، جێگرى سهرۆكی پهرلهمان، ئاماژهی بهوه دا كه ''ههڵبژاردنێكی شهفاف و سهركهوتوو مافی خهڵكی كوردستانه و ههموو لایهكمان بهرپرسیاریهتیی سیاسی و یاساییمان لهسهرشانه بۆ سهرخستنی ههڵبژاردنهكان، جهختیشی كردهوه كه دهبێت پهرلهمان به ئهركه یاساییهكهی خۆی ههڵبستێت و ههڵبژاردن دوا نهكهوێت، بۆ ئهوهی پرۆسهی دیموكراسی بهردوامیی پێ بدرێت.''گوتیشی: "ئهركی یاسایی و سیاسیی ههموو لایهكمانه زهمینهسازیی تهواو بۆ سهركهوتنی ههڵبژاردنێكی شهفاف بكهین و مافی گهلی كوردستان له ئهنجامدانی ههڵبژاردن و بهردهوامیی پرۆسهی دیموكراسی پهك نهخرێت، دهبێ سازان و لێكتێگهیشتنی نێوان فراكسیۆن و لایهنه سیاسییهكان بۆ نزیككردنهوهى ڕاوبۆچوونه جیاوازهكان هاوتهریب بێت و هیچ لایهك كارى لایهكی دیكه نادیده نهگرێت و ڕێگرى له كارى پهرلهمان و بهجێگهیاندنی ئهركه پهیڕهوی و یاسایییهكانی نهگرێت".ههر له دیدارهكهدا ههردوولا لهسهر دوایین ڕهوشی سیاسی و پێشهاتهكانی ناوچهكه گفتوگۆیان كرد و ههڵوێست و پشتیوانیی بهردهوامی فهڕهنسا بۆ ههرێمی كوردستان بهرز نرخێندرا.
-بافڵ و قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی تورکیا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەواڵگری تورکیا کۆدەبنەوە -لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی بە تورکیا داوە ئەگەر پەیوەندییەکانیان ئاسایی ببێتەوە ئامادەن هەموو هاوکارییەکی تورکیا بکەن -وەفدەکەی زۆر هەوڵیانداوە سەرۆکی تورکیا یان وەزیری دەرەوە ببینن، بەڵام داواکەیان ڕەتکراوەتەوە. -سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرکردایەتی یەکێتی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی باڵای یەکێتیکە پێکهاتبوو لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسول بە نهێنی و دوور لە چاوی ڕاگەیاندن، سەردانی تورکیایان کردووەو لەگەڵ بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) و بەرپرسانی دیکەی هەواڵگری تورکیا کۆبوونەتەوە. -کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوام بووە و بافڵ و قوباد داوای ئەوەیان کردووە کە تورکیا بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ یەکێتیدابچێتەوە و چیتر بە چاوی گومانەوە مامەڵە لەگەڵ یەکێتی نەکات. -بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە کێشەکانی لەگەڵ لاهور جەنگی کردووە و تاوانباری کردووە بەوەی کە ئەو، هۆکاری تێکچوونیپەیوەندی یەکێتی و تورکیا بووە چونکە پشتیوانیی لە پەکەکە دەکرد و لە سلێمانی ئازادی تەواوی کارکردنیان پێداون. -بافڵ بەڵێنی بە تورکیا داوە ئامادەن هەموو هاوکارییەکی تورکیا بکەن. -لایەنی تورکی هیچ بەڵێنێکیان بە بافڵ و قوباد نەداوە و گوتویانە چاودێری دۆخی سلێمانی دەکەن و ئەگەر یەکێتی بەڵێنەکانی خۆیجێبەجێ کرد، ئینجا هەنگاوی پێویست بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ یەکێتی دەنێن. -بافڵ و قوباد تاڵەبانی زۆر هەوڵیانداوە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان یان مەولود چاووشوئۆغڵۆ وەزیری دەرەوە ببینن بەڵامبەرپرسانی هەواڵگری تورکیا، بەڵێنی ڕێکخستنی هیچ دیدارێکیان پێ نەداون.
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار رایگهیاند، دوای ئەوەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتە ئابوورییەكانی كاركردن لە پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان وەستا، دووبارە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێتەوە. بهگوێرهی راگهیهندراوێكی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار، دوای ئهوهی بههۆی پهتای كۆرۆنا و لێكهوته ئابورییهكانی، كاركردن له پرۆژهی ئاوی دهربهندیخان وهستا، دوباره لهسهر بودجهی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار دهست به جێبهجێكردنی دهكرێتهوه، لهلایهن كۆمپانیایهكی جێبهجێكار به بودجهی 19.799.100 دۆلار لهسهر بودجهی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار جێبهجێدهكرێت.
100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147800 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 161000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 192000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 10100 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5400 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2014 دیناری عێراقی نرخی زێڕخ مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 470000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 413000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 352000 دیناری عێراقی
کەمێک پێش ئێستا دوو بومەلەرزە بە گوڕی 3.1 و 4 پلەی ڕێختەر لە کەلار ڕوویاندا، بەڵام زیانی نەبوو. بومەلەرزەکە لەلایەن خەڵکەوە هەستی پێ کراوە، بەڵام زیانی نەبووە.
پاش بڵاوبوونەوەی چەند زانیارییەکی نادروست و چەواشەکاری لە لایەن هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە وەک هەواڵ بڵاویان کردەوە کە گوایە هەولێر دەستی بە سەر ئەو بەشە سووتەمهنیه داگرتووە کە لەلایەن حکومەتی عیراقی بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان کراوە و بە قاچاخ ڕەوانەی تورکیا و ئەوروپای دەکات. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە توندی ئەم هەواڵانە رهتدهكاتەوە کە دوورە لە راستییەوە کارێکی چەواشەكارانەیە و مەبەست لێی تێکدانی ڕەوشی ناوخۆی کوردستان و بە لاڕێدابردنی ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و عێراقە. جێی داخ و نیگەرانییە کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان کە ههندێکیان ئۆرگانی فەرمی پارتە سیاسییەکانی بەشداری حکومەتیشن دەبووایە لەم کاتەدا کە کوردستان بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەرێت، بەرپرسانە ڕەفتار بکەن و خۆیان لە بڵاوکردنهوهی هەواڵی ناراست و تێکدەرانە بپارێزن بە تایبەت کە ئەو لایەنە بەشدارانە زانیاری تەواویان لە سەر بابەتی سووتەمهنی هەیە. بۆیە بە مەبەستی دەرخستنی ڕاستییەکان، وەزارەتمان بە پێویستی زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە لە سەر بابەتی سووتەمەنی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە: دابینکردنی سووتەمەنی لە لایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵ بریتییە لە دوو پێکهاتەی نەوتی کە ئەوانیش نەوتی سپی و بەنزینە. هەر چەندە لە مامهڵهكردن لهگهل ئەم بابەتە، دەبووایە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ، وەکو هاووڵاتیانی بەشەکانی دیکەی عێراق هەژمار بکرێن، بەڵام بە داخەوە ئەمە نەکراوە. ١- بەنزین: بە پێی ڕێککەوتنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی ٢٠٢١، وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدرال ڕۆژانە بڕی ١٠٨٠ مەتر سێجا بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات بە نرخی بازرگانی ٦٥٠ دینار بۆ هەر لێترێک. ئەمە لە کاتێکدا کە نرخی هەر لیترێک بەنزین بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکانی دیکەی عیراق بە ٤٥٠ دینار دیاریکراوە. هەروەها کرێی عەمبار کردن و گواستنەوەی بەنزینەکە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە دەدرێت کە لە ئەنجامدا نرخی هەر لیترێک بەنزین لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ٦٩٠ دینار ڕادەوەستێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە هەمان نرخ بە هاوولاتیانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی دەفرۆشێت. لە دابەشکردنی بڕی بەنزین کە حکومەتی عیراقی فیدرال تەرخانی کردووە، بەڕێز وەزیری سامانە سروشتییەکان، ڕاستەوخو و لە رێگای لیژنەیەکی پسپۆر و تایبەت کە پێکهاتووە لە بەڕێوەبەری گشتی و چەند شارەزایهك، چاودێری ئەم بابەتە دەکات. جێی ئاماژەیە کە ئەم لێژنەیه، چاودێری دابەشکردنی بڕی بەنزین بۆ هەر پارێزگاریەک دەکەن کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەر پارێزگایەک و بە هەماهەنگی لە گەڵ پارێزگاکان خویان ئەنجام دەدرێت و هەموو بەڵگەکانی پەیوەست بە بڕی وەرگیراو و دابەشکراوه لە لایان پارێزراوە. خشتەی خوارەوە بڕی دیاریکراو هەر پارێزگایەک دیاری کردووە: پارێزگابڕی تەرخانکراو (لیتر)هەولێر360 000سلێمانی360 000دهوک216 000هەلەبجە144 000کۆی گشتی1, 080, 000 وەزارەتی نەوتی عێراقی، دەبوو بڕی ٢٤٦ ملیون لیتر بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام هەتا ئێستا تەنيا ١٢٠ ملیون لیتر رادەستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کراوە، لە نێوانیشیاندا پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کە بڕی ٥٠،٤٠٤،٣٧٦ لیتریان وەرگرتووە ، هەروەها بڕی ٦٧،٥٧٠،١٥٤ لیتر بە سەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابەشکراوە. هۆکاری نەگەیشتنی نیوەی دیکەی بڕی دیاریکراو، بۆ ئەوە دەگەرێتهوه کە حکومەتی عیراق هەر کات تووشی کورتهێنان بێت لە پێداویستی ناوخۆیی خؤی ، بەشی هەرێمی کوردستان نانێرێت. بۆیە لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان سووتەمەنی بەشی پێداویستی خوی بەشی نەکات، ئیتر چۆن سووتەمەنی هەناردەی دەرەوە دەکات؟! ٢- نەوتی سپی: بە هەمان شێوە و بە پێی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدرال لە ڕێککەوتی ٢٠\١١\٢٠٢١ دەبووایە بڕی ٥٠ ملیون لیتر نەوتی سپی وەک وەجبەی یەکەم ڕادەستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێت بەڵام ئەمە نەکراوە. بڕی گشتی نەوتی سپی کە لە رێکەوتی ٢٠\١١ ەوە هەتا ئێستا بۆ هەرێمی کوردستان نێردرابێت ، تەنيا ١٢ ملیون لیتر بووە و لە سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠٢٢ەوە و لە کاتێکدا کە کەشوهەوای کوردستان زور ساردە هیچ بڕێک لە لایەن حکومەتی عیراقی فیدرال دابین نەکراوە. هەروەها نرخی دیاریکراو بۆ هەر لیترێک لە نەوتی سپی بە نرخی بازرگانی ٤٠٠ دینار لە پاڵاوتگەی بێجی هەژمارکراوە . لە سەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش بە نرخی ٩٠،٠٠٠ دینار (بۆ یەک بەرمیلی ٢٠٠ لیتری) دەکەوێت، لە کاتێکدا هەمان نەوتی سپی بۆ هاولاتییانی ناوچەکانی دیکەی عیراق بە ١٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک لە لایەن حکومەتی عیراق پێشکێشیان ئەکرێت. هەرچەندە ئێستا بڕە پارەی نەوتی سپی ڕادەستی حکومەتی عیراق کراوە بەڵام بڕی زۆری نەوتی سپی وەرنەگیراوە. جێگای ئاماژەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای قەیرانی ئابووری ، بەڵام لە بودجەی خوی بڕی بەرمیلێکی (٢٠٠ لیتر) بە نرخی ٥٥،٠٠٠ دینار بۆ ناوچەکانی شاخاوی و دەوروبەری هەرێمی کوردستان دابین کردووە. ئێمە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتییانی هەرێم و عیراق . پێشوازیش لە هەر پێشنیازێک دەکەین کە ببێتە هۆی باشتربوونی گوزەرانی هاوڵاتییانی عیراق بە بێ جیاوازی. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
لەسەر كوشتنی موراد كانی كوردەیی، لە لایەن هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەفیڕۆچوونی خوێنەكەی، عەشیرەتی (هەمەیل) كەوتنە سەنگەری دژی یەكێتییەوە و هەر كەسێكیش دەنگ بە یەكێتی بدات، بە دوژمنی خۆیانی دەزانن. خان مەریوان كەریم تۆفیق، بە ناوی عەشیرەتی (هەمەیل)ەوە راگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا داوای لە سەرجەم ئەندامانی عەشیرەتەكەیان كردووە، لە یەكێتی بكشێنەوە و رایدەگەیەنێت: ”ئەو كەسەی دەنگ بە یەكێتی بدات، لە هەر پلە و پۆستێكی حزبی و دونیاییدا بێت، دوژمنێكی ئاشكرا و ڕوونە، سەنگەری رووبەڕووبوونەوەمان بەستووە“. ڕوونیشی كردووەتەوە كە هۆكاری ئەو بڕیارەیان، دەگەڕێتەوە بۆ كوشتنی موراد كانی كوردەیی لە لایەن هێزەكانی یەكێتی ”بەبێ هیچ بنەمایەك“ و ڕادەستكردنەوەی برایەكیان بە حكوومەتی عێراق. هەر ماوەیەكی كەم دوای ئەو راگەیاندراوە، هیمن كوڕی موراد كانی كوردەیی، وەك بنەماڵەی موراد كانی كوردەیی، لە هژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، پشتیوانیی خۆی بۆ عەشیرەتی هەمەیل و راگەیاندراوەكەی بنەماڵەی خان كەریم تۆفیق دەربڕیوە و جەختی كردووەتەوە ”ئێمە هەموومان دژی یەكێتی دەوەستینەوە“. ئەوەشی دركاندووە كە ”تاكە شتێك كە تێیدا مرۆڤەكانت بۆ دەردەخات، تەنگانەیە“. لە كۆتایی مانگی ١١ی ٢٠٢١، موراد كانی كوردەیی، فەرماندەی یەكێتی و نزیك لە لاهوور جەنگی، لە چوارچێوەی ململانێكانی لاهوور و بافڵ تاڵەبانی، كەوتە بەر هێرشی هێزێكی دەمامكداری یەكێتی لەنێو رانیە و كوژرا. دواتر هەرچەند لاهوور جەنگی بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی و قوباد تاڵەبانیش لێژنەی لێكۆڵینەوەی لەبارەی كوشتنی پێكهێنا، بەڵام تا ئێستا هیچ یەكێكیان بەڵێنەكانیان بەجێ نەگەیاندووە.
لە سەردانەكەی دوێنێ هەینی 15ی 4ی 2022ی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا و كۆبوونەوەكەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەركۆماری توركیا، ئاڵای كوردستان دانەنرا، بەم هۆیەشەوە میدیاكانی هەرێمی كوردستان و هەندێك حزب و پەرلەمانتار، بە بێئاگایانە قسەیان لەسەر كرد، یانیش بۆ موزایەدەی سیاسی بەكاریان هێنا. لە سەردەمی سیستەمی پەرلەمانیدا، ئەو كاتەی سەرۆك وەزیران لە توركیا دەسەڵاتی تەواوی هەبوو و سەركۆماری توركیا دەسەڵاتەكانی سنووردار بوو، هەڵكردنی ئاڵا لە پڕۆتۆكۆڵی توركیادا جیا كرابووە. ئەوكات ئەگەر سەرۆكی وڵاتێك بچووبایە توركیا، سەرۆك وەزیران بە دانانی ئاڵای شاندی میوان لە پاڵ ئاڵای توركیا، پێشوازیی لێ دەكرد. هەر ئەوكات بینیمان كە سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لە سەردەمی سیستەمی پەرلەمانیدا سەردانی توركیایان كردووە، كاتێك ئەردۆگان پێشوازیی لێ كردوون، كە ئەوكات سەرۆك وەزیرانی توركیا بوو، ئاڵای كوردستان نەك لە كۆشكی چەنكەلا، تەنانەت لە فڕۆكەخانەی توركیاش هەڵدەكرا، بەڵام هەر لەو سەردانانەدا كاتێك عەبدوڵا گویل، كە ئەوكات سەركۆماری توركیا بوو، پێشوازیی لە سەرۆك بارزانی بكردایە، لەناو كۆشكدا تەنیا ئاڵای توركیا دادەنرا. ئەمەش پڕۆتۆكۆڵی توركیا بووە و بۆ هەموو سەرۆكی وڵاتێك جێبەجێ كراوە. لە 2017ەوە سیستەمی توركیا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی گۆڕاوە، لەوساوە چیتر لەناو كۆشكی كۆماریدا، ئاڵای وڵاتانی تر جگە لە توركیا هەڵنەكراوە، چونكە لە پڕۆتۆكۆڵی سەرۆكایەتیی توركیادا، ئاڵا لە هۆڵی كۆبوونەوە دانانرێت، ئەگەر بیانەوێت نماییشێك بۆ دونیا بكەن لەگەڵ وڵاتێك، ڕێوڕەسمێكی تایبەت بۆ پێشوازیكردن لە دەرەوەی هۆڵی كۆبوونەوە ڕێك دەخەن و ئاڵای توركیا و شاندی میوانیش دادەنێن. هەر بەم هۆیەوە دەبینین لە ماوەی رابردوودا سەرۆكی چەند وڵاتێكی ئەورووپی كاتێك چوونەتە لای ئەردۆگان، بەبێ رێوڕەسم پێشوازیی لێ كردوون و لە هۆڵی كۆبوونەوەكەشدا تەنیا ئاڵای توركیا دانراوە.
لە دوای رێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیان بە نرخی ٦٩٠ دینار لە رێکەوتی ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ تاوەکو ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ بڕی ١١٧ ملیۆن و ٩٧٤ هەزار و ٥٢٩ لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و دوای ئەوەش بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە. پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە: ٥٠,٤٠٤,٣٧٥ لیترپارێزگای ھەولێر: ٤١,٧٢١,٤٠٧ لیترپارێزگای دھۆک: ٢٥,٨٤٨,٧٤٧ لیتر
بەهمەن كاك عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پارتی و بارزانی دەمێکە بڕیاریان داوە لەگەڵ هەڵۆ دەفڕن بڕیار نییە ئەوەی لەگەڵ هەڵۆ بفڕێت ئاوڕ لە قیقە قیقی قاز بداتەوە، لێیان گەڕێن هەرچی هەوای زکیانە خاڵی کەن ئەوەشی ڕاگەیاند کە، ماڵی بارزان لە کوێ بوون کوردبوون و کوردایەتیی لەوێیە، بێ خەمبن خۆیان وەک ئاڵا نوێنەرایەتی کورد دەکەن. ئاماژەی بەوەشدا کە تاکە وارسی شەرعی ئاڵای کوردستان ڕیفراندۆمچیەکانن نەک عیراقچییەکان
گەشتارێکی ئەڵمانی سنووری 14 دەبڕێت و لە سۆران موبایلەکەی لێ دەدزرێت ئەمڕۆ هەینی 2020/4/15، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، کە گەشتیارێكی بەڕەگەز ئەڵمانی بەناوی ( M.T ) كە بە پایسكل سنوری 14 وەڵاتی بڕیوە ، بە مەبەستی درێژەدان بە گەشتەكەی سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كاتێك لە سنوری ناحیەی خەلیفان پشوو دەدات مۆبایلەكەی دەدزرێت. پۆلیسی سۆران ئەوەشی ڕاگەیاند کە دوای پەیوەندیكردنی ناو براو بە پۆلیسی ناوشاری سۆران، ئێشكگری بنكەی پۆلیسی خەلیفان و ئاگاداركردنەوەیان لەم بابەتە دەست بەجێ ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی پۆلیسی خەلیفان دەستیان كرد بەلێكۆلینەوە، توانیان لەماوەی ( 8 ) كاتژمێر تۆمەتباران دەست نیشان بكەن و پەڕوای لێكۆلینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە بە پێی ماددەی ٤٤٦ ی.سزادان بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارانی دەركرد دەست بەجێ تۆمەتباران لەلایەن بنكەی پۆلیسی خەلیفان دەستگیركران و دانیانا بە تاوانەکە مۆبایلی دزراو ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە. پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد ئاماژەی لێرەوە دڵنیایی دەدەیین بەھاوڵاتیانی ئازیز وەك هەمیشە چاوکراوە دەبین بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و پاراستنی هاوڵاتیان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.