100 دۆلاری ئەمریکی = 147.900 دینار 100 یۆرۆ = 160.000 دینار 100 پاوەند = 192.000 دینار 100 ھەزار تومەن = 5.600 دینار 100 لیرەی تورکی = 10.250 دینار
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی حەمید ئەلدلێمی وەزیری پەروەردەی فیدراڵ کرد.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە لە عێراق و گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کرا .
هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژاڤای کوردستان، لە شاری قامیشلی هەڵیانکوتایە سەر چەند فەرمانگەیەکی حکومیی ژێر دەسەڵاتی حکومەتەکەی ئەسەد و دەستیان بەسەردا گرت.شاری قامیشلی ڕۆژئاوای کوردستان، لە دوای شەڕی ناوخۆی سوریاوە، بەشێکی فەرمانگەکانی بە دەست حکومەتی ئەسەدەوە مابووەوە.
لە مەراسیمی 34 ساڵەی ئەنفالدا لە چەمچەماڵ ئاڵۆزی دروستبوو، کەس و کاری ئەنفالکراون ڕێگریان کرد لە وەزیری شەھیدان و بەرپرسان وتار بخوێننەوە.ناڕەزایەتی خەڵکی ناوچەکە بەهۆی کەمی خزمەتگوزاریەوەیە.
نرخی نەوتی برێنت دابەزی و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل بە 108 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێ.نەوتی خاوی تەکساسیش بە 103.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێ.هەروەها نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش بە 1978 دۆلار و 30 سەنتە.
بەپێی چەند ماڵپەڕیکی جیهانى و هەرێمى، رووسیا هەستاوە بە جووڵەپێکردنى کەلوپەلی سەربازی و سیستەمی مووشەکیی گەڕۆکی بەرگریی کەناراویی،Bastion-P K-300P کە بەپێی پسپۆڕە سەربازییەکان دژەکەشتی و دژەفڕۆکەن، بەئاڕاستەى کەنداوى فینلەندا و سنوورى ئەو وڵاتە. هەروەک دەردەکەوێت، رووسیا هۆشدارییەکی تری دابێت بە رۆژئاوا. ئەمەش، دوابەدوای ئەو راپۆرتانە دێت کە ئاماژەیان دابوو بەوەى سەربازە رووسەکان هەستاون بە گواستنەوەى کەلوپەلی سەربازی بەئاراستەى سنوورى فینلەندا.پێشتریش رووسیا، فینلەندا و سویدی ئاگادارکردبووەوە کە دژى پەیوەندیکردنیانە بە هاوپەیمانێتى ناتۆ. مۆسکۆ ئاماژەی بەوەش دابوو، کە ئەم هەنگاوە سەقامگیری بۆ ئەوروپا ناهێنێت. بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا سانا میرێلا مارین، سەرۆک وەزیرانى فینلەندا, ئەوەی درکاندبوو کە وڵاتەکەى تاوەکو ئێستاش رەچاوى پێشکەشکردنى داواکاری دەکات بۆ ئەوەى لە هاویندا پەیوەندی بە ناتۆوە بکات. k24
ئاگرێک لە کەمپی چەمشکۆی قەزای زاخۆ کەوتەوە و بەھۆیەوە سێ کەس سووتان.بەپێی زانیاریەکان یەکێک لە قوربانییەکان گیانی لەدەست داوە و دووی تریش بریندارن و بەھۆی سوتانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٧ پلەی ڕێختەر کەلاری ھەژاند. کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمشەو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٧ پلەی ڕێختەر کەلاری ھەژاند، بەڵام زیانی نەبووە. بومەلەرزەکە بە دووری ١٧ کیلۆمەتر لە ناوەندی کەلار ڕوویداوە بە قوڵایی ھەشت کیلۆمەتر.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆوی هوود جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا.جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا.سەرۆکی حکومەت، دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان خوازیاری چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و لە ژێر هیچ گوشارێکیشدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت.
لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، 13 قوتابخانە لەناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێنەر کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوی پاریزگای هەولێر "دواى دیدارى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێنەر کە لە دەستپێشخەریەکدا بڕیاریاندا لەسەر ئەرکی خۆیان ژمارەیەک قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست بکەن، سەر لە بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 2022/4/13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى بەدواداچوون و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتتێک ئەگەر هەبێت لە دروستکردنى (13) قوتابخانە لەناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لەو وەبەرهێنەرانە کۆبووەوە". ئاماژە بەوەکراوە "لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵ و بەرێوەبەرانى ناحیەکانى بەحرکە و کەسنەزان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر سوپاس و دەستخۆشى لە وەبەرهێنەران کرد بۆ ئەنجامدانى ئەو کارەیان و ئامادەیی پارێزگاى هەولێریشى نیشاندا بۆ هەر هاوکارى و ئاسانکارییەک لە رایکردنى کارەکانیان و رایگەیاند: بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارتانین، ئامادەین هەموو ئاسانکارییەکتان پێشکەش بکەین". ئەوەشخراوەتەڕوو "لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى دروستکردنى قوتابخانەکان کرا بەپێى ئەو نەخشە و کوالێتیەى داوا کراوە لەو شوێنانەى کە پێویستن، هەروەها تیشک خرایە سەر چارەسەربوونى بەشێک لەو کیشانەى کە ببوونە هۆى دواکەوتنى دروستکردنى قوتابخانەکان، لەلایەن خۆیانەوە وەبەرهێنەرانە وێراى ئەوەى سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد کە زۆر هاوکاریان بووە و ئاسانکارى بۆکردوون لە دابینکردنى زەوى و ڕایکردن و چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتێک کە هەیان بووە، تەئکیدیان لەوەکردەوە کە هەموو هەوڵێکى خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ ساڵى نوێ خوێندن کارەکانى دروستکردنى قوتابخانەکان بەکۆتابێت و دەست بە پڕۆسەى خوێندن بکرێت لەناو ئەم قوتابخانانە.
دژەتیرۆر دەستگیرکردنی بکوژی دوو پێشمەرگەی دیل ڕادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر دەستگیرکردنی ئەمیرێکی داعش ڕادەگەیەنێت کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی (2) لە پێشمەرگە دیلەکان. بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر (8:00pm)، دەزگای دژەتیرۆر دەقی دانپێدانانی تیرۆرستێکی داعش بڵاو بکاتەوە کە دووان لە پێشمەرگە دیلەکانی بەدەستی خۆی سەربڕیوە.
ئهنجوومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان، كۆبوونهوهى ههفتانهى خۆى به سهرۆكایهتیی سهرۆكى ئهنجوومهنى وهزیران، ساز دهكا و چهند پرسێك تێیدا تاوتوێ دهكرێن. ئەمڕۆ چوارشەممە 13/4/2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا پوختەی سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقی فیدراڵ دەخرێتە ڕوو. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش، گفتوگۆ لەبارەی پێداچوونەوە بە میکانیزمی کارکردن لەناو حکوومەتی هەرێمى كوردستان، بە ئاراستەی برەودان بە لە ئەستۆگرتنی لێپرسراوێتی و باشتر راییکردنی کارەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت. لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەش رەشنووسی (پەیڕەوی ناوخۆی بازرگانی و تۆمارنامەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان – عێراق) و رەشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان دەخرێنەڕوو، بۆ دەنگدان لەسەریان. بڕگەی کۆتاییش پێشنیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت تایبەت بە هەڵگرتنی رەسمی گومرگی لەسەر ئاژەڵی هاوردەکراو لە مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێم دەخرێتە ڕوو.