سەرۆکی ئۆکراینا هێرشی بەرفراوانی رووسیای بۆ سەر هەرێمی دۆنباس راگەیاند کە هەردوو کۆماری دانپێدانەندراوی دۆنێتسک و لووهانسک دەگرێتەوە. ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە گرووپێکی تێلێگرام رایگەیاند، "ئێستا دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە سەربازانی رووسیا شەڕی دۆنباسیان دەستپێکردووە کە دەمێکە خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن." زیلینسکی ئاماژە بەوەش دەکات، کە بەشێکی گەورەی هێزەکانی رووسیا خۆیان بۆ ئەو شەڕە ئامادەکردووە. چەند خولەکێک بەر لە قسەکانی زیلینسکی، سێرگی گایدای، سەرۆکی هەرێمی لووهانسک لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک دەستپێکی هێرشەکەی رووسیای راگەیاند. هاوکات پشتڕاستیشی کردەوە کە لە هەریەک لە شارۆچکەکانی روبێژنی و پۆپاسنا و شارە" هێمنەکانی دیکە" شەڕ دەستیپێکردووە. لە 24ـی شوباتی 2022، رووسیا هێرشی بۆسەر ئۆکراینای دەستپێکرد، بەر لە کۆتاییهاتنی مانگی ئاگادار رایگەیاند، قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەیان بەسەرکەوتوویی تەواوبووە و لە داهاتوودا سەرنجیان لەسەر بەشی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەبێت. دوای ئەم بڕیارە رووسیا هێزەکانی خۆی لە چڕنیهیڤ لە باکوور و هەروەها لە دەورووبەری کیێڤی پایتەخت کشاندەوە، وڵاتانی رۆژئاوا ئەمەیان بە شکستی سەربازی رووسیا لێکدایەوە، بەڵام رووسیا رایگەیاند، ئامانجە گەورەکەیان کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمی دۆنباسە. رۆژی 15ـی شوباتی 2022، پەرلەمانی فیدڕاڵیی رووسیا، پڕۆژەیاسایەکی پەسندکرد بۆ ئەوەی داوا لە ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی ئەو وڵاتە بکات، وەکو دوو کۆماری سەربەخۆ دان بە ناوچەکانی دونێتسک و لووهانسک لە هەرێمی دۆنباسی رۆژهەڵاتی ئۆکراینادا بنێت، لە 21ـی شوبات ڤیلادیمیر پووتین هەنگاوەکەی ناو دانی پێدانان، لە 24ـی شوباتیش هێرشیکردەسەر دوو هەرێمەکە. Rudaw
دڵشاد گەرمیانی کەسایەتی ئیسلامیی و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ، وەڵامی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی دەداتەوە و دەشڵێت "تا کۆنگرە چاوەڕێ دەکەین و لەوێ قسەی خۆمان دەکەین"لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک بڵوی کردۆتەوە، سەبارەت بەو کێشانەی بەمدواییانە لەسەر پرۆژە چاکسازییەکی عەلی باپیر لەناو کۆمەڵدا دروستبووە، دڵشاد گەرمیانی ڕایگەیاندووە:ئەو برایانەی ئێستا ئەنجوومەنی باڵان هیچ کامیان ئەندازیاری ئەو پرۆژەیە نەبوون کە سێ ئەنجوومەن درووست بکرێ و ناوی مەکتەبی سیاسی بگۆڕدرێن، گەر ئەم خاڵە یەکێک لە گرفتەکان بێت؛ چ پەیوەندیەکی بەئەندامانی ئەنجوومەنی باڵاوە هەیە ؟ژمارەی ئەنجوومەنی باڵا‌و گۆڕینی ناوەکەی چ کێشەیەکی دروست کردووە و چ گرفتێکی پێ چارەسەر دەبێ !؟ئایا باشترین و کورتترین ڕێگا ئەوە نیيە ڕاستیيەکان بەجەماوەری خۆمان بڵێین و دان بە هەڵەکانی خۆماندا بنێین و بڵێین: ئەو ناوگۆڕینەی کە لەکۆنگرە بەئومێدی زیادکردنی کورسی و فراوان بوونی کۆمەڵ کردمان و خەڵکانێکی زۆری لێ ڕەنجاندین، بەهەڵەدا چووبووین و باشمان نەکرد ، فەرموون با یەکێک لەبەخۆدا چوونەوەکانمان گێرانەوەی ناوەکەو، ئاشتکردنەوەی جەماوەرەکەمان بێت.بە چ بەڵگەو پێوەرێک بەبێ دیاری کردنی چەند خاڵێکی لاواز‌و سەلماندنی، هۆکاری سەرەکی شکست بدرێتە پاڵ برایانی ئەنجوومەنی باڵا‌و لەکەدار بکرێن، کەلە ڕاستیدا کۆمەڵە برایەکی دڵسۆز‌و خاوەن ئەزموون و مێژووی پاکی خۆیانن.ئایا ئەوانەی ئێستا دەڵێن ئەنجوومەنی باڵا هۆکاری سەرەکی شکستن ، و نائومێدی لەناو ئەندامانی کۆمەڵ درووست دەکەن، دوای ئەنجوومەنی باڵا پەنجەی تۆمەتیان ئاراستەی کەسی یەکەمی کۆمەڵ ناکەن؟؟ بەئیعتیباری ئەوەی جگە لەوەی کەسی یەکەمە، بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەنجوومەنی باڵاشەو بەشێکە لەهۆکاری شکست؟؟ ئایا ئەوکات کێشەو ئاڵۆزی و نائومێدییەکان گەورەتر و فراوانتر نابن؟؟؟.ئایا ئەم هەڵبژاردن و بەشداری کردنەی کۆمەڵ هێندە موقەدەس و پڕخێرو بەرەکەتە بۆ هەمووان وا کۆمەڵی لەسەر تێک بدرێ؟م.دلێر گەرمیانی پاش بینینی دیمەنی چەپڵە ڕێزانی خەڵکانێکی ناو کۆنگرە کە لەخۆشی ناوگۆڕین و دەربازبوون لەمۆرکی ئیسلامی بوون، بڕیاری دابوو بەبێ کێشە درووست کردن و خەڵک سارد کردنەوە دەست لەکاربکێشێتەوەو خودا حافیزی لەکۆمەڵ بکات، بەڵام دواتر کەیەکترمان بینی وەکو حورمەت و متمانەیەکی براگەورەیی بەرپرسیاریەتی بڕیارەکەی خستە ئەستۆی من، منیش ئەوکات پاش ئیستخارەو مەشورەت کردن و بینینی پەرۆشی خەڵکانێکی زۆر، بەتایبەت برایانی ئەنجومەنی باڵا‌و زۆرێک لەبرایانی سەرکردایەتی بەباشم زانی هەتا ئەم چوار ساڵەی تر دان بەخۆیدا بگرێت و بەردەوام بێت .لەئێستادا دوای (ماجەرای)کۆبونەوەی گشتی قەناعەتم گۆڕاوە، پێم وایە ئەوەی بە زار دەربارەی قبووڵ کردنی ڕای جیاواز دەگوترێ حەقیقەتی نییەو، دووبارە بوونەوەی ئەو قسە ساردانە سەر دەکێشێ بۆ ناکۆکی زیاتر‌و دڵ ئێشانی گەورەتری لێ پەیدا دەبێت .باشتر وایە لەبەر پاراستنی مافی برایەتی و ڕێز‌و حورمەتی مێژوویەکی ڕابردووی دوور و درێژمان لەگەڵ ئەو برا بەڕێزو زۆرخۆشەویستانە دا ، هەتا کۆنگرەی داهاتوو بەشداری دانیشتنەکان نەکات، وە لەکۆنگرەش قسەو بڕیاری یەکلا کەرەوەی خۆمان دەکەین.
بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سبەی سێشەممە 19/4/2022، مووچەی مانگی سێی ئەو 16 وەزارەت و دەستانە دابه‌ش ده‌كرێت: وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، دەستەكانی مافی مرۆڤ، دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە، مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێیری دارایی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و وەزارەتەكانی سامانە سروشتییەكان، پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو".
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌شاری كه‌ركوك‌و قه‌زای سۆران داواكراوبون.دوای ئه‌وه‌ی دوو نوسراوی دادگای قه‌زای سۆران‌و دادگای كه‌ركوك گه‌یشته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه گومان ده‌كرا دوو تۆمه‌تباری داواكراو به‌پێی ماده‌كانی 446 و 440 له‌یاسای سزادان بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌و به‌ره‌و شاری سلێمانی هه‌ڵاتبن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد.سه‌ره‌نجام توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینه‌وه بدۆزرێنه‌وه‌و ده‌ستگیربكرێن.له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ه، ق، ع) له‌دایكبووی 1961 كه له‌لایه‌ن دادگای سۆرانه‌وه به‌پێی ماده‌ی 446 داواكراو بووه، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار (پ، أ، أ) له‌دایكبووی 1985 كه له‌لایه‌ن دادگای كه‌ركوكه‌وه به‌پێی ماده‌ی 440 داواكراو بووه به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و دوای ته‌واوبونی ڕێكاره یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوو شاره ده‌كرێنه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەگەڵ سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.لە دیدارەکاندا ، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.
ئیسلامییەکان و جنێوفرۆشی و چەواشەکارییهەندێک لە ئیسلامییەکانی کوردستان، بەدڵنیاییەوە هەموویان نا، بوختاندروستکەرترین و چەواشەکەرترین و جنێوفرۆشترین مرۆڤەکان سەر ڕووی ئەم دنیایەن، ئەم دەربڕینە بە دوو شت دەسەلمێنم.یەکەم، دوێنی من پۆستێکم کرد، ئاخر هەر دوێنێ پێرێ نا، پۆستەکە هێشتان لەسەر لاپەڕەکەم ماوە. کەچی هەندێک ئیسلامیی درۆزن و بوختانکەر و چەواشەکەر بە زمانی بەڕۆژوو لە چەند سایتێک پۆستەکەی منیان شێواندوە و نوسیویانە کە من گوتوومە "باران بارین بابەتێکی ژینگەیی و جوگرافییە و پەیوەندی بە خوا و دینەوە نییە". من نووسیومە کە "ئەم پرسە پرسێکی ژینگەیی و جوگرافییە نەک دینیی، بە دینیی کردنی کردەیەکی سیاسییە". ڕاستە من گوتومە کە باران بارین پرسێکی ژینگەیی و جوگرافییە بەڵام نەمگوتووە کە پەیوەندی بە خودا و دینەوە نییە. ئەم ئیزفە درۆزنانەی ئیسلامییەکان تەنیا بۆ وروژاندنی هەستی هەندێک موسڵمان و ئیسلامیی سادەیە. ئەوەی هەناسەی پێ تەنگکردون ئەوەیە کە من نوسیومە بە دینی کردنی کردەیەکی سیاسیە.لە وەڵامی ئەوانە دەڵێم یاڕەبی خوا ئەو درۆیەتان لێ قەبوڵ نەکات. ئاخر ئەوە نەک هەر درۆیە بەڵکو بوختان و قسە هەڵبەستنە. لە ڕاستیدا ئەمە فیتنەیە چونکە لە پشت ئەم درۆیانە هاندانی خەڵکی سادەیە لە دژی من. قورئانی موسڵمانان دەڵیت "والفتنة أشد من القتل"، هەی خواکەتان بتان گرێت.دووەم، لە دوێنێوە دەیان ئیسلامیی و موسڵمان جنێوبارانیان کردوم. جارێ سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم من تەنیا بە جنێوەکان پێکەنیوم باوەڕ بکەن میسقاڵە زەڕەیەک توڕە نەبووم تەنیا ئەوە نەبێت کە خەمم بۆ ئێوە خواردەوە کە چەندە سادەن. لە کۆمێنتیش وەڵامی یەک کەسیانم نەداوەتەوە. لێرەش لە وەڵامی ئەوان دوو شت دەڵێم، یەکێکیان ئەوەیە کە داخۆ ئەوانە لە خۆیان ناپرسن ئەو هەموو جنێوە لە کوێ فێربوون، من دڵنیام لە خێزانەکانیان، لە دایک و باوکیان فێرنەبوون چونکە دایک و باوکی کورد و کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی سەرەڕای دواکەوتویی بەڵام لە ڕووی کۆمەڵایەتیی زۆر ڕێزگرو بەئەدەب و ئەخلاقن. بۆیە دەبێت ئەو جنێوانە لە دامەزراوەی دیکە فێر بووبن، دامەزراوە چەواشەکەرەکان.هەر لەو پەیوەندە دەمەوێت ئەوە بڵێم کە نوێژەبارانە تەنیا کردەیەکی موسڵمانانە نیە، پێش ئیسلام، کوردیش نوێژەبارانەی کردووە. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەوکات مرۆڤ نەیزانیوە کە هۆکاری پشت دروستبوون و دروستنەبوونی باران چیە بۆیە پەنایان بۆ نادیارێک بردووە، بۆ موسڵمانان ئەم نادیارە خودایە. بەڵام ئێستا ئەم کارە بکەیت وەک ئەوە وایە کە ئەگەر ڕۆژبگیرێت یان مانگ بگیرێت و تۆ بێیت نوێژ بکەیت، کە جاران دەکرا. بۆ دەکرا، چونکە نەدەزانرا کە بۆ ڕۆژ یان مانگ دەگیرێن بەڵام ئێستا دەزانین بۆیە کەس نایەت لە ڕۆژگیران یان مانگگیران نوێژ بکات بۆ ڕزگاربوونی ڕۆژ و مانگ.لە کۆتاییدا دەڵێم کاکەکان من دڵم زۆر لە ئێوە گەورەترە بۆ چەواشەکاریی و درۆ و جنێوەکانتان بە خواتان دەسپێرم. ئەوەش دەبێت بڵێم کە ئەم پۆستەی من و ئەوی پێشوتر بۆ ئەوە بوو کە مرۆڤ عەقڵی بەکاربێنێت بۆ چارەسەری کێشەکانی. من نە ئیسلامییەکان نە موسڵمانانم تاوانبار نەکردووە بەو گرفتە ژینگەییە بەڵکو چاوچنۆکی سەرمایەداری جیهانی و حکومەتی هەرێم خەتابارکردوە. چارەسەریشم پێشنیار کردووە: خەمخۆری ژینگە بە، ژینگە پاک ڕاگرە، دار بچینە، دار مەبڕە، ئاو کەم سەرف بکە، جل کەم بکڕە، شت فڕێ مەدە هتد.دوا وتەشم ئەوەیە کاکە براکان، جنێوفرۆشە خۆشەویستەکان، من هیچ کاتێک وەک ئێوە نیم و نابم. من لە دایک و باوکێکی موسڵمان لە دایکبووم کە وەک پەپولە وابوون، دەزانن بۆ؟ چونکە موسڵمانی کورد بوون، بەڵام ئەو جنێوفرۆشانە موسڵمانی ئەم کۆمەڵگەیە نین و هەڵگری بەهاکانی ئەم کۆمەڵگەیە نین، بە جەستە با، بەڵام بە عەقڵ و گوتار و کردار و کردەوە کەوتونەتە ژێر کاریگەریی گوتار و هەژموونی ئیسلامیگەرای تورکی و عەرەبی.واچاکە ئەوەش بزانن ئەگەر تۆ باوەڕت بە خورافەی نوێژەبارانە بێت لەبەر هەر هۆکارێک ئەوە مانای ئەوە نیە کە من مافی ڕەخنەگرتنم لێی نیە کاکە. لای من هیچ شتێک لە دەرەوەی ڕەخنە نییە.
له كۆمه‌ڵگه‌ی "دكۆرێ"ی سه‌ر به ناحیه‌ی سنونێ له سنووری قه‌زای شنگال شه‌ڕ له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له باكووری چیای شنگال روویدا و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رفێندراون. شه‌ڕه‌كه کاتژمێر ٦:٠٠ روویداوه و به سه‌ختی و به چه‌كی جیاواز رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه. بەپێی زانیارییەکان، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه رفێندراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه، كه له پاركێكى نێو گه‌ڕه‌كى (هه‌ڤاڵان)ى هه‌ولێر، له مانگى ڕه‌مه‌زاندا خواردنه‌وه كحوولییه‌كانیان خواردبووه‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/4/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، شەش تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ڕ. م. م)، (ک. ج. ع)، (ف. م. م)، (ک. ک. ح)، (هـ. ع. ڕ) و (ف. ع. ع)، دەستگیر کرد، بە تۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحوولییەکان لە پارکی ئەڤین لە گەڕەکی هەڤاڵان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز". ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (شێڤرۆلێت ئۆپتڕا) و ماددەکحولییەکاندا گیرا و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران بەمەبەستی ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەی دادگا بکرێن.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا: هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نییه كه ببێته جێگره‌وه بۆ وڵاتانی تر، ڕاسته ئه‌و به‌شه گازه سروشتیه‌ی ته‌خمین ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌شێكی كه‌م نییه و زۆره، له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت زیاتر په‌ره به گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان بدرێت، ئه‌و سه‌رمایه‌گوزار و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندایه به‌رهه‌میان زیاتر بێت و زیاتر بۆناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت، چونكه لە 50% ی وێستگه‌كانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌گازی سروشتی ئیش ده‌كه‌ن. هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆئه‌وه‌یه پاش ساڵ و نیوێكی تر هه‌موو وێستگه‌كان بتوانن به‌گازی سروشتی ئیش بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیشیان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه چتر سوته‌مه‌نی وه‌كو گازوایل به‌كارنه‌یه‌ت كه تێچوونی یه‌كجار زۆره، لە گەڵ ئەوەشدا گازی سروشتی بۆ ژینگه ڕێكوپێكتره‌وه و باشتره و هه‌م تێچوونیشی كه‌متره. بۆیه هه‌وڵده‌درێت كه له‌قۆناغی یه‌كه‌م بەشی ته‌واوی غازەکە زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌شه‌كانی تری عێراق پێویستیان هه‌بێت و داواكار بن ده‌كرێت به‌شێك له‌وه‌ش بۆ عێراق بێت، پاشان له‌ساڵانی داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دونیای ده‌ره‌وه بچێت بێگومان له‌وانه‌یه، به‌ڵام ڕەنگە قۆناغی باسكردنی جێگره‌وه زوو بێت، لە داهاتووشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره هه‌بێت به‌هه‌نارده كردنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان دیسان به‌ڕێگه‌ی توركیا ده‌بێت، بێگومان كه گه‌یشتینه ئه‌و قۆناغه ئه‌وكاته پێویستی به‌دانوستانی زیاتر ده‌بێت.
د.هێمن هه‌ورامی پێشوازی له ریكاردۆ رۆدریگێز به‌رپرسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان كرد.له دیدارێكدا دوایین پێشهات و ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیان له باره‌وه كرا. د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌گرنگییه‌وه باسی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن کرد بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بە گوێرەی وادە یاساییە دیاریکراوەکان، هاوكات داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد هاوكار و پشتیوان و چاودێری پرۆسەی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتووبن. جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هاوكاربن بۆ ئامادەکردنی تۆماری دەنگدەران بە باشترین شێوە، و هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هەردوو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و عێراق بۆ وەرگرتنی تۆماری بایۆمەتری عێراق لەکاتی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، تاکو بتوانین بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم سود لە تۆماری بایۆمەتری کۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەربگرین. سه‌باره‌ت به گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردن، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی، "لێکتێگەیشتن لە نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه، و فراكسیۆنه‌كانیش هاوڕان به‌بێ رێكکه‌وتن و گه‌یشتنه خاڵی هاوبه‌ش له یاسای هه‌ڵبژاردن، پاش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌خرێته ده‌نگدان تاوه‌كو هه‌موولایه‌ك بگه‌نه خاڵی هاوبه‌ش و سازان و جیاوازییه‌كانیان كه‌متر بكرێته‌وه". هه‌رله دیداره‌كه‌دا، د.هێمن هه‌ورامی جه‌ختی كردەوه كه ده‌بێت ماف و نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان پارێزراوبێت، و فراكسیۆنه‌كانیان و دامه‌رزاوه‌ی حیزبی و سیاسی و ئاینی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمیه‌كانیان خۆیان بڕیاربده‌ن كه شێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان دەبێت چۆن بێت، و نابێت هیچ لایه‌ك ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ریاندا زاڵ بكات. جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به ڕۆڵی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و رایگه‌یاند؛ "گرنگه كه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ كاره‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق نوێ بكرێته‌وه، تاوه‌كو هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و لەگەڵ ناوەند و رێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن هەماهەنگی بکەن، بۆ چاودێری و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە".
ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط " لە زاری دوو بەرپرسی باڵای عێراقی کە هاوکات ئەندامی لیژنەی لێکۆلێنەوەکانن تایبەت بە هێرشی موشەکیی سەر هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەکە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی کە هیچ بنکەو بارەگایەکی ئیسرائیل لە هەولێر بوونی نییەو ئێران هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نییە .ئەوە لە کاتێکدایە ، لیژنەی لێکۆڵینەوەی عێراقیش لە دوای پشکنینی شوێنی مووشەکبارانەکەی هەولێر ، هیچ بەڵگە و سەرچاوەیەکیان دەستنەکەوتووە بۆ ئەوەی دەریبخات ماڵی شێخ باز وەک ناوەندەێکی سیخوڕی مۆساد بەکار هاتبێت . ئەو دوو بەرپرسە عێراقیە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ، ئاماژەیان بەوە کردووە وەک پێشتر ئێران هۆشداری دابووە بەغدا و هەولێر ، ئەوان بە بوونی ئۆپۆزسیۆنی دژبەری ئێران لە عێراق نیگەرانن ، بۆیە وا پێدەچێت بوونی بنکەی سیخوڕی ئیسرائیل بە هانە بووبێت چونکە تا دوای مووشەکبارانەکە هیچ باسێک لە بنکەی سیخوڕیی ئیسرائیل لە ئارادا نەبووە لە لایەن ئێرانەوە .
ئەمڕۆ دووشەمە، نرخی نەوتی برێنت 1 دۆلار و 50 سەنت بەرزبووەوە بە 113 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 98 سەنت بەرزبووەوە بە 107 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.