Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
03-05-2022

پارتی: حكومەتی عێراقبوو شنگالی دایە دەستی قەدەر و حوكمی چەكدارانی پەكە...

ڕاگەیاندراوێك لە لقی حەڤدەی پارتی دیموكراتی كوردستانلەبارەی بارودۆخی شنگال و ئەو نەهامەتیانەی بەسەر خەڵكی خۆشەویستی شنگالدا هاتووە، لە لایەن هەندێ لایەنی نابەرپرس دیسان موزایەدات لەدژی پارتی دووبارە دەبێتەوە. لێرەدا بە بیر هەموو لایەك دەهێنینەوە كە خەڵكی شنگال خۆیان شاهیدی ئەوەن كە كێ بۆ شنگال قوربانی و خوێنی داوە. لەكاتی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر شنگال هەموو ئەو هێز و لایەنانەی موزایەدات دەكەن بە یەكێتی و پەكەكە و حكوومەتی عێراقیشەوە لە شنگال بوون، كەسیان بەرگرییان لە شنگال نەكرد و، تەنیا پارتی بەرگری كرد و خوێنی دا. لە پڕۆسەی ئازادكردنی چیای شنگال و ڕێگەكانی شنگال لە مانگی كانوونی یەكەمی 2014 و، لە ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال لە تشرینی دووەمی 2015 ئەوە پارتی و پێشمەرگەكانی پارتی بوون كە بە تەنیا و بە خوێنی خۆیان شنگالیان ئازادكرد و تۆڵەیان لە تیرۆریستانی داعش كردەوە. دوای پیلانی شازدەی ئۆكتۆبەری 2017ـش پێشمەرگەكانی پارتی لەسەر داوای خەڵكی شنگال و بۆ ئەوەی شەڕ نەكەوێتە شنگال و لەنێوان شنگالییەكاندا گرفت دروست نەبێت، لە شنگال پاشەكشەیان كرد بەو مەرجەی كە خەڵكی شنگال خۆیان كاروباری خۆیان بەڕێوە ببەن و ئامانجی پارتیش ئەوە بوو دەرفەت بدرێتە دانیشتوانی شنگال كە خۆیان حوكمی خۆیان بكەن. بەڵام ئەوە حكوومەتی عێراقی بوو كە بەڵێنەكانی پێشێل كرد و شنگالی دایە دەستی قەدەر و حوكمی چەكدارانی پەكەكە و میلیشیای نایاسایی كە كاریان تەنیا قاچاق و موخەدەرات و ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان و یاریكردن بە چارەنووسی شنگال بووە. هەموو لایەك ئەو ڕاستییە باش دەزانن كە بەهۆی داوا و ویستی خەڵكی شنگال، پارتی لە شنگال پاشەكشەی كرد ئەگینا چۆن پارتی لە پردێ و سحێلا لووتی چەكدار و میلیشیاكانی شكاند ئەوەهاش دەیتوانی لووتی دەستدرێژیكاران و چەكدارە قاچاقچیەكان لە شنگال بشكێنێت. بەلای پارتییەوە چارەنووسی خەڵكی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان و جێگیربوونی ژیان و سەقامگیری بۆ خەڵكی مەزلوومی شنگال ئەولەوییەتی سەرەكییە و، ئەوە هەمان ئەو سیاسەتە دروستەیە كە بەرژەوەندیی شنگالیەكانی دەوێت و خەڵكی خۆشەویستی شنگالیش زۆر باش لەو سیاسەتەی پارتی تێدەگەن و پشتیوانی لێ دەكەن. بەڵگەش لەسەر ئەوە هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەری ڕابردووی عێراق بوو كە خەڵكی شنگال تەنیا دەنگیان بە پارتی دا و ئەوە پارتی بوو كورسییەكانی شنگالی بردەوە. پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایە كە دەبێ دۆخی شنگال ئاسایی ببێتەوە و هێزی نایاسایی و قاچاقچی و میلیشیا لەوێ دەربچن و واز لە خەڵكی شنگال بهێنن. پێویستە هەرچی زووتر زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بڕەخسێندرێت و شنگال بۆ خەڵكی ڕەسەنی شنگال بگەڕێتەوە. پارتی ناشتوانێت چیتر چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵكی شنگال لەژێر هەڕەشە و كۆڵەمەرگی و ئاوارەییدا بژیێت و یاری بە چارەنووسیان بكرێت. لقی حەڤدەی پارتی دیموكراتی كوردستان 3ی ئایاری 2022

هەواڵ
03-05-2022

شەش پێشمەرگە لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران

چەند پێشمەرگەیەکی  سەر فەوجی ۲ی لیوای شەشی  سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، دوای تەواوبوونی ئەرکیان لەدەوام، لەسنوری ناحیەی شوان لەکاتی گەڕانەوە لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران. لە بازگەی  سەر کەلی سمایل بەگی  ڕێگری لە پێشمەرگەکان دەکرێت و دەستگیر دەکرێن، لەهەمانکاتدا، دەست بەسەر چەکەکانیاندا دەگیرێت، هەرچەند  مۆڵەتی  فەرمی چەک و پێداویستی  و باجی فەرمی خۆیان پێ بووە، کە  لەلایەن  وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆیان دروستکراوە.  پێشمەرگەکان دەوامیان لە سنووری شوانە و ماڵیان لە دەڤەری راپەڕینە، لە کاتی گەڕانەوەیان لە بازگەکە راگیراون دوای ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و خۆیان ناساندووە کە پێشمەرگەن و لە ئەرکدابوون، لەلایەن هێزەکانی سوپاوە دەستگیرکراون.

هەواڵ
03-05-2022

شاندێکی باڵای ئەمنی و سەربازی عێراق گەیشتە شنگال

دوای پێکدادانی نێوان سوپای عێراق و هێزە چەکدارەکانی پەکەکە، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی فەریق روکن، عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە ناوچەی شنگال. بەگوێرەی سەرچاوەکان، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمری و ژمارەیەک لە فەرماندە ئەفسەرە باڵاکان یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپا دەکەن بۆ قەزای شەنگال بۆ بینینی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، دوای پێکدادانی نێوان سوپا و چەکدارانی پەکەکە. شه‌ڕ له‌ نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رگری شنگال (YBŞ)ـی سه‌ر به‌ PKK و سوپای عێراقی روویدا. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌ شنگال، سه‌ره‌تای شه‌ڕی شه‌وی 1ـی ئایار له‌ ناوچه‌ی "باب شه‌لو" له‌ رۆژئاوای قه‌زای شنگال روویداوه‌ و تا ئێستاش شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. هه‌روه‌ها په‌كه‌كه‌ رێگه‌ به‌ سوپای عێراقی نادات له‌ بازگه‌كانیاندا هاتووچۆ بكه‌ن، سوپای عێراقی هێزی به‌ره‌و "باب شه‌لو" جوڵاندووه‌. "باب شه‌لو" ده‌كه‌وێته‌ نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر سه‌ر به‌ قه‌زای شنگال بنكه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێیه‌. ژماره‌یه‌كی زۆری تانكی سه‌ربازی، چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی عێراقی گه‌یشته‌ سنووری قه‌زای شنگال و راده‌ستی هێزی 20ی پیاده‌ی سه‌ر به‌ سوپای عێراق كراون له‌ قه‌زای شنگال". k24

هەواڵ
02-05-2022

ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: ده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی شه‌وی 28ی نیسانی 2022ی شاری موسڵیان ده‌ستگیركرد. له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو ئارامی و ئاسایشدا، هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌ رێكه‌وتی 30ی نیسانی 2022 له‌ سنووری پارێزگای دهۆك، توانییان یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیرانی شاری مووسڵ به‌ناوی "شه‌وكه‌ت عه‌بدوڵڵا ساڵح" ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی. له‌ ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار (شه‌وكه‌ت عه‌بدوڵڵا ساڵح) ده‌ركه‌وت ناوبراو له‌ڕێگه‌ی ئه‌میرێكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌ناوی (محه‌مه‌د زوهێر) ناسراو به‌ (ئه‌بو جاسم) راسپێردراوه‌ بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی شاری مووسڵ.

هەواڵ
02-05-2022

<em>پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە</em>

ھێرشی مووشەکی دوێنێ شەو بۆ سەر سنووری قەزای خەبات، بە توندترین شێوە ، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەم .داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم، ھەنگاوی پێویست و کردەیی بنێ بۆ سزادانی گرووپە تێکدەرە لە یاسادەرچووەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و عێراق.ئەم هێرشانە، چیتر نابێت بەردەوام بن و پێویستە هەڵوێستی جدی ھەبێت و ڕێکاری کردەیی بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بەم دەستدرێژیانە. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان2ی ئایاری 2022

هەواڵ
02-05-2022

لە شەڕی نێوان یەبەشە و سوپای عێراق سەربازێک کوژرا

شەڕی نێوان ھێزەکانی بەرخودانی شنگال و سوپای عێراق لە سنوری شنگال بەردەوامە و داوی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەربازێک کوژرا. سەربازەکەی سوپای عێراق ناوی ئادەم محەمەدە و خەڵکی شنگالە. شەڕی نێوان ھێزەکانی بەرخودانی شنگال و سوپای عێراق لە سنوری شنگال لەسەر جێھێشتنی سنورەکەیە کە حکومەتی عێراق داوای کردووە ناوچەکە چۆڵبکەن.

هەواڵ
02-05-2022

لە چەمچەماڵ پیاوێک ژنەکەی و سێ کەسی ماڵی خەزووری دەکوژێ

لە شارۆچکەی شۆڕش زاوایەک دەچێتە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی خێزانەکە دەکوژێت کە یەکێکیان ژنەکەی خۆیەتی.  رۆژی دووشەممە 2-5-2022 شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند "کوژراوەکان برایەک و دوو خوشکن لەگەڵ کوڕێک تەمەن 20 ساڵ، هەروەها ژنێکیش بریندارە."  رووداوەکە لە بەیانی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بووە لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی. 

هەواڵ
01-05-2022

کازمی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە دەكات

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە ١ـی ئایاری ٢٠٢٢ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانی كرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای سەقامگیری و خێر و خۆشی بۆ گەلی كوردستان و برایەتیی نێوان سەرجەم گەلانی عێراق خواست. هەر لەو پەیوەندییەدا دواپێشهاتە ئەمنییەكان و مووشەكبارانكردنی یەكێك لە پاڵاوگەكانی قەزای خەبات لە لایەن چەكدارە تیرۆریستەكان تاوتوێ كرا و سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە هێزە ئەمنیەكانی عێراق ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بە سزای خۆیان دەگەیێنن و ئەوەشی خستەڕوو كە ئەنجامدانی دەستدرێژی و تاوانی لەمجۆرە ئێرادەی حكوومەتی عێراقی بۆ سەپاندنی قانون و شكستدانی تیرۆر و تاوانكاری بەهێزتر دەكات.

هەواڵ
01-05-2022

راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

وا بۆ چەندین جارە لە شوێنێکی دیاری سنووری شارۆچکەی حەمدانیە، کە دەکەوێتە نێوان بارەگای فەوجی مەغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و بارەگای چەکدارانی عەسائب لە بەرتەلە و بارەگای لیوای 30ی حەشدی شەبەک، لە لایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکان هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.ئەو شوێنانە لەژێر کونتڕۆڵی هێزەکانی حکوومەتی فیدراڵین و دوور نین لە بارەگا جێگیرەکانی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی فیدراڵی.داوا لە سەرۆکوەزیران و حکوومەتی فیدراڵی دەکەین ئەو ناوچەیە کە بووەتە پەناگە و شوێنی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەو تیرۆریست و چەتانە پاک بکەنەوە و ئارامی و سەقامگیری دەستەبەر بکەن.بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو گرووپە تیروریستییانە و باجی ئەو هێرشانەش دەدەنەوە.لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی هەماهەنگی دەکەین بو رووبەڕووبوونەوەیان و کوتاییهێنان بەم کردارە تێکدەرانە. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان1/5/2022

هەواڵ
01-05-2022

ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

دەقی راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:وا بۆ چەندین جارە لە شوێنێکی دیاری سنووری شارۆچکەی حەمدانیە، کە دەکەوێتە نێوان بارەگای فەوجی مەغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و بارەگای چەکدارانی عەسائب لە بەرتەلە و بارەگای لیوای 30ی حەشدی شەبەک، لە لایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکان هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان. ئەو شوێنانە لە ژێر کونتڕۆڵی هێزەکانی حکومەتی فیدراڵین و دوورنین لە بارەگا جێگیرەکانی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی فیدراڵی. داوا لە سەرۆکوەزیران و حکومەتی فیدراڵی دەکەین ئەو ناوچەیە کە بووەتە پەناگە و شوێنی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەو تیرۆریست و چەتانە پاک بکەنەوە و ئارامی و سەقامگیری دەستەبەر بکەن. بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە و باجی ئەو هێرشانەش دەدەنەوە. لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هەماهەنگی دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەیان و کۆتاییهێنان بەم کردارە تێکدەرانە. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
01-05-2022

سنووری خەبات موشەکباران کرا

چەند موشەکێک ئاراستەی قەزای خەبات کرا و یەکێکیان لە سنوری ناحیەی ڕزگاری کەوتۆتە خوارەوە. بەپێی زانیاریەکان، موشەکەکان لە چۆڵەوانی کەوتونەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە. موشەکەکان لە سنوری نەینەواوە ئاراستە کراون.

هەواڵ
01-05-2022

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.لەو بۆنە پیرۆزەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ببێتە مایەی كۆتایهاتنی نەخۆشی و نەهامەتییەكان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.مسعود بارزانی٣٠ـی ڕەمەزانی ١٤٤٣ـی كۆچی١ـی ئایاری ٢٠٢٢ـی زایینی

1 2 ... 609 610 611 ... 1148 1149