بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستیى هەولێر لەبارەى ئەو حاڵەتەى تای خوێنبەربوون ئاماژە بۆ منداڵێکى تەمەن دوو ساڵ و نیو دەکات کە ئێستا گومانى هەڵگرتنى ئەو ڤایرۆسەى لێ دەکرێت و ڕێکارى پێویستى بۆ گیراوەتە بەر. د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ کە لە نێوەڕاستی عێراقەوە هاتووە، گوماندەکرێت هەڵگری تای خوێنبەربوون بێت، بۆ ئەو مەبەستە لە نەخۆشخانەیە و لە لایەن پزیشکەوە چاودێریی دەکرێت و سامپڵی خوێنی لێ وەرگیراوە." بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر وتیشی "لە 27-04-2022 بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەک کرا بۆ رێگریکردن لەو نەخۆشییە، هەر یەکە لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتیرنەری و سامانی ئاژەڵ و تەندروستیی هەولێر تێیدا ئامادەبوون، رێکاری پێویست گیراونەتە بەر."
من ئەحمەد حسێن تۆفیق باوکی قوربانیانی کارەساتەکەی چەمچەماڵ داوا لەسەرجەم چین وتوێژەکانی هەرێمی کوردستان وعیراق دەکەم .ڕۆژی یەکشەمە کاتژمێر 9 بەیانی لەبەردەم نوسینگەی پەڕلەمانی کوردستان لەسلێمانی .دەرگای خوارەوەی پارکی ئازادی گردبونەوەیەک سازدەکەین بۆشەرمەزارکردنی بکەرانی ئەم کومەڵ کوژییەئامادەبونتان لەئازارەکانی ئێمەی کەس وکاری شەهیدەکان کەم دەکاتەوەو ڕۆحی شەهیدەکان ئاسودەدەکات . داواکارین لەهەموولایەنەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و مامۆستایانی ئاینی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان و پیاوماقوڵان و سەرجەم لایەنەسیاسیەکان و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئامادەبونتان ڕۆحی شەهیدەکانمان ئاسودەدەکات باوکی شەهیدەکان .ئەحمەد حسێن تۆفیق
ساڵانی رابردوو لە بەفر و لە بەهار و هاوین سەردانی گۆمی فێلاوم کردووە بەڵام هیچ کات وەکو ئەم دوو هەفتەیەی پیشوو ئەو سروشتە ڕووبەڕووی کارەساتی ژینگەیی وا نەبۆتەوە.لە دووەم ڕۆژی جەژن و سێیەم ڕۆژیدا بەهەزاران گەشتیار هاتن بۆ سەردانی ئێرە. ئەو کارەستانەی کە من بەدیم کردن و لە دووتوێی بەرنەمای #گەشتوان خستومەتەڕوو کە ئەم پێنجشەممەیە لە کەناڵی #K24 پێشکەش دەکرێت.خەڵك و گەشتیار و ئیدارەی ناوچەکە تا ئێستا هەر وا تێگەیشتوون کە ژینگە تەنها بریتییە لە دەبە فڕێیان یان فڕێنەدانی و پاککردنەوەی، بەلام ئەو مەترسییە گەورەیەی کە تا ئێستە پاسە زۆرە گەشتیارییەکان کە گەشت ڕێکدەخەن بۆ ئەو ناوچەیەو ئەو سەردانیکەرە بەلێشاوەی کە ڕوو لەوێدەکەن ئەم مەترسییە گەورانە بۆ ئەوێ دروستدەکەن: ئێستا نەک هەفتانە بگرە ڕۆژانە بە هەزاران خەڵك کە یەکی دوو پێی هەیە واتە 2000 پێ ئەوو گژ و گیا و گوڵ و جانەوەرە ووردانە بە پێکانیان لەناو دەبەن کە بەسەریا دەڕۆن.زۆربەی گەشتیاران بە جەماعی بەردەوام بە شەو و ڕۆژ هەڵپەڕکێی لەسەر دەکەن کە ئەمەش وادەکات ئەو گژوگیا و زیندەوەرە سوودبەخشانە لەناو بەرن و زەوییەکە دەکوتنەوە بە پێکانیان و چیتر بۆ ساڵی داهاتوو گیا لەو شوێنانە ناڕوێتەوە.هەندێک لە گەشتیاران لەسەر مقەڵی خواردن دروست دەکەن ئەوەش جێی دەستخۆشییە، بەڵام هەندێکی تریان لەسەر گژوگیاکە ئاگریان کردۆتەوە بەوەش نەوەستاون ئەرزەکەشیان بۆ چاڵ کردووە بۆیە با نەیگرێتەوە و ئاگرەکەیان جوان بگەشێتەوە، ئەمەش وایکردووە دیمەنی ئەو ناوچەیە لە پاشماوەی جەنگێک دەچێت کە سەدان بۆمبی پیا تەقی بێت.گەر دیقەتی تەواوی وێنەکان بەن کەلەدوورەوە گرتوومە تەواوی ئەو زەویانە دەبینن کە لەباتی گژوگیا بووە بە قوڕ و خۆڵ و چیتر ئەوشوێنانە ئاستەمە گیای تیا بڕوێتەوە.لە دووەم ڕۆژی جەژن ئیدارەی ناوچەکە فیستیڤاڵیان تیاڕێکخست بۆ هاندانی گەشتیاران کە ڕوو لە گۆمی فێلاو بکەن. بەڕای من نەدەکرا ئەوەیان بکردایە تا پلان و بەرنامەی ژینگەیی و زانیاری لەسەر چۆنێتی ڕێکخستنی هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەکە لەڕووی ژمارە و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ناوجانە بکردایە، هاندانی گەشتیاران بەبێ بەرنامەی دروست ئەو کارەساتەی لێکەوتەوە و دەکەوێتەوە. لە میانەی دیبەیتی بەرنامەکەشم کە قسەم لەگەڵ کردن بەداخەوە پلانیان نەبوو لەو ڕووەی کە شیم کردۆتەوە لەم خاڵانە.ڕؤژی هەزاران کەس دوای خواردنی ژەمە قورسەکانیان، میز و پیسایی زۆر لە چواردەوری گۆمەکە دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی جۆرەها کرم و مێروو و مەگەزی زیانبەخش کە نەخۆشی ترسانک دەگوازنەوە بۆ گەشتیاران و سەردانیکەرانی ناوچەکە، ئەمە بێ لە بۆنە ناخۆشەکەی لە هاونیدا.وابڕوات ساڵانی داهاتوو تەنها گۆمێکی بۆگەن و چواردەورێکی خۆڵاوی پڕ لە تەپوتۆز دەمێنێتەوە، دواتریش وەکو گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ و جوندیان و وەرتێ و ناوچەکانی دیکە، چواردەوری گۆمەکە دەکەن بە کۆنکرێت و کەپری لە بلۆک دروستکراو و مشەما شینەکە و دوکانی عەینەک و شەپقە و مەسینەو نەعلی لاستیک. دەڵێن خزمەتگوزاریمان گەیاندە گۆمی فێلاو.سناپچات و ستۆریی قوڕی کرد بەسەر هەموو ژینگەی کوردستان. پشکۆمستەفا پێشکەشكاری بەرنامەی ژینگەیی گەشتوان لە کەناڵی کوردستان24
کەشناسی پشبینی دەکات، لەم دوو رۆژەدا کاریگەرییەکانی بارانبارین و تۆز لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بوونی تۆز و خۆڵ لە کات و شوێنە جیاوازەکان، خێرایی با لەنێوان 20 – 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا. لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوە باران دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن تۆز و خۆڵ دەبێت. K24
له سنووری ناحیهی كانی ماسی سهر به پارێزگای دهۆك و نزیك له سنووری توركیا، تی ئێن تی پەکەکە بە دوو هاووڵاتیی دانیماركیدا تەقییەوە، كه پایسكیلسوار بوون. بە گوێرەی دوایین زانیاری یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەویتریش بریندارە.
ئەو ئامارە لەلایەن محەمەد كاروانی بەڕێوەبەری ئەنیستیتیوتی کوردی لە سویسرا بڵاوی کراوەتەوە، ژمارەی کوردە لە جیھان: 1- تورکیا (باکووری کوردستان): 32,812,4392- ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستان): 18,281,1373- عێراق (باشووری کوردستان): 7,949,5714- سووریا (رۆژئاوای کوردستان): 3,642,1175- ئەڵمانیا: 1,898,3196- ئەوروپا و وڵاتانی دیکە: 1,892,6917- کازاخستان: 892,6388- جۆرجیا: 758,0099- ئەرمینیا: 699,57110- ئیسرائیل: 592,62211- ئەفغانستان: 312,07512- پاکستان: 234,00613- میسر: 153,56114- سودان: 101,00015- بۆسنە و هەرزەگۆڤین: 8,788 بەو پێیە ژمارەی كورد لە تەواوی دنیا 70 ملیۆن و 228 هەزار و 554 كەسە و بەڕێوەبەری ئینستیوتی كوردی لە سویسڕا ئەوەیش دەڵێ كە هێشتا ئەمە ژمارەی كۆتایی نییە و كوردی تریش هەن، بەڵام ژمارەكە زۆر نزیكە لە رێژەی راستی.
پاش کەمێکی تر، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گوتەی سێ هاووڵاتیی بیانی بڵاو دەکاتەوە کە لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە دەست چەکدارانی پەکەکە رزگار کراون.
منداڵێك كهوته نێو دهریاچهى دووكان، دایكى بۆ ڕزگاركردنى منداڵهكهى، خۆى فڕێدایه نێو دهریاچهكهوه و ڕزگاری کرد، بەڵام خۆی خنكا.ناوی (فاتیمە جاسم)ـە و تەمەنی 40 ساڵان بووە. بۆ گەشت چووەتە ناوچەکە و خەڵکی پارێزگای واستە.منداڵەكە تهمهن چوار ساڵ بووە، كهوتۆتە نێو ئاوى دهریاچهى دووكانهوه، دایكى به مهبهستى ڕزگاركردنى منداڵهكهى، خۆى فڕێدایه نێو دهریاچهكهوه، بهڵام خۆى خنكا و منداڵهكهشى ڕزگار بوو.
جەمال شوکر، پەرلەمانتاری پێشوی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی بڕیاری ساڵیک زیندانیکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام ئێستا لە زیندان نەخۆش کەوتوە و یەکێتی ناتوانێت ئازادی بکات. ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی یەكێتی، پێشتر سەرۆکی شارەوانی کەرکوکیش بووە. لەسەر دۆسیەی فرۆشتنی 10 پارچە زەوی لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا سزا دراوە كە ئەو كاتەی سەرۆكی شارەوانیی كەركووك بووە، زەوییەكانی فرۆشتووە.باس لەوە دەكرێت كە ئەو زەوییانە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس پێش 2003 بە چەند كەسێكی نزیك لە ڕژێم دراوە، بەڵام دواتر ئەو بەرپرسەی یەكێتی دووبارە زەوییەكانی فرۆشتووە و دەستكاریی نرخی سەر مامەڵەكانی كردووە. جەمال شوکر، لە ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزانەوە زیندانیکراوە، سەرەڕای ئەوەی کە یەکێتی لە چەند ڕێگایەکەوە هەوڵی داوە ئازادی بکات، بەڵام هەوڵەکانی بێسوود بوون. بەپێی زانیاریەکان، جەمال شوکر، ئێستا نەخۆشی تەنگی پێ هەڵچنیوە.
شهپۆلێكى 48 كاتژمێریی بارانبارین ڕوو له ههرێمى كوردستان دهكات، ئهگهرى ههیه زۆرترین بارانیش له دهۆك ببارێت. بهپێى پێشبینییهكانى ماڵپهڕى (ئهكووێزهر)ى جیهانیی تایبهت به كهشوههوا، ڕۆژى ههینى و شهممه 6 و 7ى مانگ، شهپۆلێكى بارانبارین ڕوو له پارێزگاكانى ههرێمى كوردستان دهكات و ههورهتریشقهشى لهگهڵدا دهبێت. پێشبینی كراوه شهپۆله بارانهكه له ڕۆژانى دواى شهممهدا تهنیا له دهۆك بهردهوام بێت، زۆرترین بارانیش به بهراورد لهگهڵ پارێزگاكانى دیكه، ههر له دهۆك دهبارێت. له ڕۆژى ههینییهوه 6/5/2022، تا ڕۆژى یهكشهممه 8ى مانگ، پلهكانى گهرما به شێوهیهكى بهرچاو نزم ببنهوه، به جۆرێك بهرزترین پلهى گهرماى پارێزگاكان به بهراورد لهگهڵ پلهى گهرماى ئهم چهند ڕۆژه، ئهگهرى ههیه 10 پله نزم ببێتهوه.
100 دۆلاری ئەمریکی = 147.850 دینار 100 یۆرۆ = 158.750 دینار 100 پاوەند = 186.500 دینار 100 ھەزار تومەن = 5.500 دینار 100 لیرەی تورکی = 10.250 دینار
له دوێنێوه دهیان چهكداری پهكهكه له سنووری قهزای شنگال خۆیان رادهستی هێزهكانی سوپای عێراق كردووه. ماڵپەری (كوردستان24) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، له دوێنێوه زیاتر له 200 چهكداری پهكهكه و ئهو هێزانهی سهر به پهكهكهن، له سنووری قهزای شنگال ریزهكانی پهكهكهیان جێهێشتووه و خۆیان و چهكهكانیان رادهستی هێزهكانی سوپای عێراق كردووه. بەپێی زانیارییەکان ئهوانهی خۆیان رادهستكردووه، سهر به هێزهكانی ئاسایشی ئێزیدخان و گرووپی یهكینهكانی بهرخودانی شنگال (یهبهشه)ـن. نزیکەی دوو هەفتەیە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای شنگال چڕتر بووەتەوە لە پێشووتر و ژمارەیەک چەکداری پەکەکە و سەربازی عێراق لە ئەنجامدا کوژراون، هەروەها سەدان خێزانی ناوچەکەش بەو هۆیەوە ئاوارە بوونە.