Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13712 بابەت
هەواڵ
26-01-2026

عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی کوردستان دەکات

وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم وەزارەتەکانی دیکەی فیدەاڵ کرد و تیایدا بە کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی تازەوە، داوا دەکات لیستی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2026 بۆ ڕەوانە بکرێت.

هەواڵ
26-01-2026

چەند بانك و دامەزراوەیەكی دارایی سزا دران

بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە یاسا و رێنوێنییەكان، لە سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوودا بانكی ناوەندیی عێراق سزای كارگێڕی و دارایی بەسەر چەند بانكێك و دامەزراوەیەكدا سەپاندووە. بانکی ناوەندیی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا، لە سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوودا  زیاتر 34 ملیار و 416 ملیۆن دینار سزا و پێبژاردنی‌ بەسەر بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییه‌کاندا سه‌پاندووه‌. ئاماژەی بەوەش داوە: "سزای دارایی و کارگێڕی بەسەر ئەو بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکاندا سەپێندراوە کە ناچوونەتە‌ ژێرباریی گۆێڕایه‌ڵییه‌کان و پابەندی رێسا و یاسا و رێنوێنی و مەرجه‌کانی بانكی ناوەندی نەبوونە و كاری نایاساییان كردووە و لە رێنوێنییە كارپێكراوەكان دەرچوونە." به‌پێی خشتەیەک کە کۆی گشتی بڕی غەرامە و سزا داراییەکان و ژمارەی سزا کارگێڕییەکان کە ئاراستەکراون لە بانکەکان و دامه‌زراوه‌ داراییە نابانکییەکان بۆ وه‌رزی  چوارەمی ساڵی 2025 بەمشێوەیە: مانگی 10، تشرینی یەكەم: شەش سزای کارگێڕی و بڕی نۆ ملیار و 664 ملیۆن دینار غەرامە. مانگی11، تشرینی دووەم: سێ سزای کارگێڕی و‌ بڕی پێنج  ملیار 988 ملیۆن دینار غەرامە. مانگی12، كانوونی یەكەم: 13 سزای کارگێڕی و بڕی 18ملیار و 762 ملیۆن دینار غەرامە.  بانكی  ناوەندی  جەختی  كردووەتەوە، کۆی گشتی سزا کارگێڕییه‌کان بۆ وه‌رزی چوار‌هه‌می ساڵی رابردوو 22 سزای کارگێڕی بووە و غەرامەكانیش 34 ملیار و 416 ملیۆن دینار بووە

هەواڵ
26-01-2026

هەسەدە: سوپای سووریا ئاگربەست پێشێل دەکات

سوپای عەرەبیی سووریا هێرش دەکاتە سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ و هەسەدەش دەڵێت: ئەمە شکاندنی ئاگربەستە. سەرەڕای درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هەسەدە و دیمەشق، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا بەردەوامن لە پێشێلکارییەکانیان، ئەمڕۆ دووشەممە 26/01/2026، هێرشی چڕیان کردووەتە سەر دەوروبەری شاری کۆبانێ، هەسەدە حکومەتی دیمەشق دەکات بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات.نووسینگەی ڕاگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە: دوای ئەم هێرشانە پێکدادانی تووند لە نێوان هێزەکانمان و گرووپە هێرشبەرەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا ڕوویداوە. هێزەکانمان بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان، بەتایبەت لە شارۆچکەی چەلەبی، لە کاتێکدا گرووپە چەکدارەکانی هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە دەکەن کە تانک و زرێپۆش، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان لەگەڵ. هەسەدە جەخت دەکاتەوە لەوەی، مافی خۆیانە بەرگری لە خۆیان بکەن، دیمەشق بە بەرپرسیار دەزانێت لە پێشێلکارییەکان و دەرئەنجامە مرۆیی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، داوا لەلایەنە نێوەندگیران دەکات دەکات بەرپرسیارێتیی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و هەنگاوی خێرا بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە بگرنەبەر.

هەواڵ
26-01-2026

بریکارەکانی خۆراک لە سنووری هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

ژمارەیەكی زۆری بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراک لیستی بەشەخۆراكی مانگانەیان لەڕێگەی تیلیگرامەوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆیە ڕۆژانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراک دەكەن. لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە، دەقی ئاگادارییەکی پسوولەی خۆراکی هەولێر: ڕۆژانە بریکارێکی زۆر سەردانمان دەکەن بەمەبەستی ئەوەی لیستی ئازووقەکەیان لەڕێگای تیلیگرامەوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆ ئەوەی بریکار پێویست نەکات سەردانمان بکات، لە ڕێگای ئەم ژمارە مۆبایلەی لەخوارەوە نامەیەک بۆ تیلیگرام بنێرن، بۆ ئەوەی بتوانین بە زووترین کات لیستەکانیان بۆ بنێرین. 7158307 0750

هەواڵ
26-01-2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی کۆبانێ

سەرۆک بارزانی پەیامیکی لەبارەی کۆحبانێ بڵاوکردەوە و تێیدا سڵاو بۆ شەرڤانان و پێشمەرگە دەنێرێت. رۆژی دووشەممە، 26ی کانوونی دووەمی 2026، لە یازدەهەمین ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆرستان لە کۆبانێدا، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ لە یازدەهەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا ڕێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژووی گەلی كورد تۆمار كرد. ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا.

هەواڵ
25-01-2026

حکومەتی هەرێم نیو ملیار دینار بۆ رۆژئاوا دەنێرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 500 ملیۆن دینار پێشکەشی رۆژئاوای کوردستان دەکات راگەیێندراوی وەزارەتەکە: لەسەر بڕیاری بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بڕی (500,000,000 - پێنج سەد ملیۆن دینار) وەک هاوکاری پێشکەش بە هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت. هاوکات وەزیری دارایی بڕیاریدا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتمان لە رێگای لیژنەی تایبەتەوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بکرێت بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەشێوەی ئارەزوومەندانە. راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری25ی کانوونی دووەمی 2026

هەواڵ
25-01-2026

سەرۆک بارزانی و مەزلووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن. بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.

هەواڵ
25-01-2026

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی کاندیدبوون لە نووری مالیکی، کاندیدی سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ دەکات. ئەمڕۆ یەکشەممە 25/01/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانيی دەوڵەتی یاسا کرد، بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ. سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەپێناو دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵيی هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
25-01-2026

بۆچی مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران دەستگیر کران؟

لە سلێمانی دوو مامۆستای ئایینی بە ناوەکانی مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران دەستگیر کراون. بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، دەستگیرکردنەکەیان پەیوەستە بە "خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی" و "سووکایەتیکردن." کامەران عەلی، ناسراو بە (مەلا کامەران) رۆژی پێنجشەممە 22ی ئەم مانگە و (مەلا هەڵۆ) رۆژی شەممە 24ی مانگ دەستبەسەرکراون، تاوەکو ئەمڕۆ لە زیندانن لە سلێمانی. ئەمڕۆ یەکشەممە 25-01-2026، مامۆستا عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەو دوو مامۆستایەی دەستگیرکراون، هەردووکیان دامەزراون و میلاکن لەسەر حکومەت؛ بە فەرمی وەکو مامۆستای ئاینی کاریان کردووە." مەلا کامەران، کە پێشتر بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی بووە، رۆژی پێنجشەممە پێش گوتاری هەینی دەستگیر کراوە. بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانیس دەڵێت، "مەلا کامەران بە مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە، چونکە کۆمێنتی زۆر زبری بۆ خەڵک نووسیوە و دیارە کەسانێکیش سکاڵایان لە دژی تۆمار کردووە." پێش دەستگیرکردنی، چەند جارێک هۆشداری بە مەلا کامەران دراوە لەبارەی نووسینی کۆمێنت و سەرنجەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لەبارەی دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ ، دوێنێ رۆژی شەممە دەستبەسەر کراوە، سەرچاوەیەکیس ڕایگەناد، "مەلا هەڵۆ لە گوتاری هەینیدا باسی ئافرەتی کردووە، دیارە ناڕەزایی زۆری لێکەوتووەتەوە؛ ژنان، نووسەران و رۆشنبیران سکاڵایان لە دژی تۆمار کردووە و ئاسایشی سلێمانی دەستگیری کردووە." لە رۆژی هەینی 16ی ئەم مانگەش، لە دوو مزگەوت لە سلێمانی و کەلار دوو مامۆستای ئاینی بە هەمان تۆمەت (سووکایەتی بە شەڕڤانان و رۆژئاوای کوردستان) دەستگیرکران و دواتر ئازاد کران. هەڵوێستی ئەو مامۆستا ئاینییانە لەکاتێکدایە، هاونیشتمانیان لە تەواوی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە، بەردەوامن لە سازدانی چالاکی بۆ پشتگیریکردنی شەڕڤانانی رۆژئاوای کوردستان.

هەواڵ
25-01-2026

پووتین و زێلێنسکی کۆدەبنەوە

پێگەی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، لەماوەیەکی نزیکدا ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە. ئەکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کردووە، ''ڕەنگە بەمزووانە هەردوو سەرکردە کۆببنەوە، بەڵام بەرلە بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەیە دەبێت دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەڕێوەبچێت. بەرپرسێکی ئۆکرانیا لەبارەی دانوستانەکانیانەوە دەڵێت، پێشکەوتنی باش هەیە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئایا پووتین بەڕاستی دەیەوێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت یان نا، بۆیە هێشتان زووە ئەو بڕیارە بدرێت. بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو خولێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان روووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی بەڕێوەبچێت، کاربەدەستێکی ئەمریکیش دەڵێت: بڕیارە قۆناغی داهاتوو لە 1ـی شوبات ئەنجام بدرێت.

هەواڵ
25-01-2026

ڕێکخراوەکان هۆشداریی لەبارەی دۆخی کۆبانێ دەدەن

کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی تووندی سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپە چەکدارەکاندایە، دۆخی مرۆیی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و پێنج منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە. ڕەوشی ژیان لە کۆبانێ بە تەواوی خراپ بووە، خۆراک، سووتەمەنی، دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە شارەکەدا کەمبووەتەوە، تەنانەت ڕێگە نادرێت شیری منداڵ بگاتە ئەوێ. لەگەڵ بەفر و سەرما، کارەبا، ئاو و ئینتەرنێت بڕاون، نەخۆشییە گوازراوەکان بڵاوبوونەتەوە.هەدیە عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سووری کوردی هۆشداری دەدات و دەڵێت: گەمارۆکە هێندە سەختە کەرتی تەندروستی لە لێواری داڕماندایە، ئەگەر جیهان بێدەنگ بێت کارەساتێکی گەورە لە کۆبانێ ڕوو دەدات.مانگی سووری کوردی لە بانگەوازێكی خێرادا، داوای فریاكەوتنی خێرای مرۆیی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەكات. نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی دۆخەكە لە ئەگەری بەردەوامبوونی گەمارۆکان.فەرحان حەق، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دۆخە ناهەموارەکەی كۆبانێ نیگەرانی كردووین، دۆخی مرۆیی تادێت خراپتریش دەبێت.  هاوكاریمان گەیاندووەتە ناوچەكانی دیكەی شەڕ، لەوانە؛ حەسەكە و ڕەققە و دێرەزوور، داوای ڕێڕەوێکمان کردووە بۆ گەیاندنی هاوکاری بە کۆبانێ.کۆبانێ دەکەوێتە سەر سنووری سووریا و تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 400 هەزار کەسە، ڕووبەرەکەی زیاتر لە سێ هەزار کیلۆمەتر دووجایە.

هەواڵ
25-01-2026

دەزگای خێرخوازیی بارزانی 16 بارهەڵگری دیکەی هاوکاری دەباتە ڕۆژئاوای کو...

دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی دیکەی کۆمەک و هاوكارییەكان دەنێرێتە ڕۆژئاوای كوردستان و بەسەر هاونیشتمانیاندا دابەشی دەکەن. لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، هەزاران خانەوادە لە ڕەققە، تەبقا، دێرەزور و سنوورەکانی شەدادی ئاوارەی حەسەکە، قامیشلۆ و عامودێ بوون و تووشی بارودۆخیکی نالەبار بوون. ئەمڕۆ یەكشەممە 25-1-2026، لە کەمپەینی ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی 16 بارهەڵگری گەورە لە کۆمەك و هاوكارییە مرۆییەکان ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكرێن، کە دۆشەك، بەتانی، مۆكێت، خواردن، شیری منداڵان و كەرەستەی پاككەرەوە لەخۆدەگرێت. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە 150 کارمەندی گشت نووسینگەكانی دەزگا پێکهاتوون، لە ڕۆژئاوای کوردستان کارەکانیان دەکەن، جگە لە یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی کە 67 بارهەڵگر بوون، ڕۆژانە کاروانی دیکە دەنێردرێتە ڕۆژئاوای کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆژانە دوو ژەمەخواردنی گەرمی بۆ سەدان خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی نێو مزگەوت و قوتابخانەکانی قامیشلۆ، عامودێ، دێرك دابین كردووە، هاوکات لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕی 100 هەزار لتر نەوتی سپی گەیێنراونەتە شاری قامیشلۆ. لەهەمان کاتیشدا تیمە پزیشکییەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەشت ئەمبوڵانس و دوو نۆرینگەی گەڕۆک پێکدێن، 25 پزیشک و یاریدەری پزیشک لەخۆدەگرێت، لە ماوەی سێ ڕۆژدا چارەسەری پێویستیان بۆ زیاتر لە 700 نەخۆش کردووە، لە بینین و چارەسەرکردنی نەخۆشەکانیش بەردەوامن.

1 2 ... 60 61 62 ... 1142 1143