بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، بههۆی دزیكردنی هاوشێوهیه له گهڕهكهكانی (قەندیل، وەستا رەجەب و ئهسقلا)ی قهزای سۆران، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانیی سۆران له ئهنجامی لێكۆڵینهوهكانی بكهری تاوانهكهی دهستگیركرد. به گوێرهی راگهیهندراوهكهی پۆلیسی سۆران، دوای ئاگادارکردنەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانیی سۆران، له چەند حاڵەتێکی دزی هاوشێوە لە گەڕەکەکانی (قەندیل، وەستا رەجەب و ئهسقلا)، کە تێیدا برێك پارە و چەکێکی جۆری دەمانچەی (HS)ی کرواتی دزرابوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ حاڵەتەکان رێکخراو و تیمەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەچڕی لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکان دەستپێکرد و سەرئەنجام دوای شەونخونی و ماندوبونی تیمەکان بۆماوەیەکی درێژ توانرا بکەری سەرەکی دەست نیشان بکرێت. ئاماژه بهوهش كراوه، دادوەری لێکۆڵینەوە ئاگادار کرایەوە و بڕیاردرا بەدهستگیرکردنی تۆمەتبار و دوای دەستگیرکردنی دەست گیرا بەسەر چەکی دزراو و برێك پارە و چەند کەلوپەلێکی دیكه، تۆمەتبار لە وتەکانی دانی نا بەوەی کەسێکی دیكهش له تاوانهكهدا هاوبەشی بووە، بۆیه بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباری دووەمیش دەستگیرکرا و هەردووکیان بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عراقی راگیران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
وەڵامی هەرێمی كوردستان بۆ بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی لەبارەی بابەتی نەوت یەكلاییكەرەوەیە و پابەندی نابێت. لە ڕاستیدا بڕیاری پابەندنەبوون لە هیچەوە نەهاتووە بەڵكو كۆمەڵێك هۆكاری سیاسی و مێژوویی و دەستووری خۆی لە پشت ئەو پابەندنەبوونەدا دەبینێتەوە.1.لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت و سەرجەم دۆسیە هەستیارەكانی تر بێ متمانەییەكی قووڵ هەیە. لە دوای پەسەندبوونی دەستووری عێراق، بەغدا 55 ماددەی دەستووری پێشێل كردووە. ئەو پێشێلكردنە بە ئاشكرا دژی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان بووە. ماددەی 140 سەرباری ئەوەی بڕیاری دادگەشی بۆ دەرچووە بەڵام هێشتا جێبەجێ نەكراوە و هیچ دامەزراوەیەكی عێراقیش لەسەر ئەوە بەدەنگ نەهاتووە كە بۆچی دەستوور پێشێل دەكرێت. یاساكانی هەڵبژاردن هەمیشە بەشێوەیەك داڕێژڕاون كە زیان لە پێگە و نوێنەرایەتیكردنی ڕاستەقینەی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەدات.لەو ساڵانەی كە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دەهات هیچكاتێك بەغدا پابەندی ئەوە نەبووە كە 17%ی بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت و كەمتر لە 10%ـی ناردووە.ئەگەرچی بەپێی دەستوور پێشمەرگە بەشێكە لە مەنزوومەی بەرگریی عێراق كەچی هەتا ئێستا و تەنانەت لە شەڕی داعشیش یەك فیشەك و یەك دیناریش وەك بەشی پێشمەرگە لە حكوومەتی عێراقەوە نەهاتووە.سەبارەت بە بابەتی نەوت و گاز، هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوێكی پێچەوانەی دەستوور نەناوە. لە شوباتی 2007ـدا هەموو ئامادەكارییەكان بۆ یاسای نەوت و گاز تەواو بوو و ڕێككەوتن لەنێوان هەرێم و حكوومەتی ئەو كات هەبوو بۆ پەسەندكردنی یاسای نەوت و گاز، بەڵام حكوومەتی عێراقی دەستی كرد بە كاتكوشتن و بیانووهێنانەوە. ئەوكات حوسێن شەهرستانی كە وەزیری نەوتیش بوو باسی ئەوەی كردبوو كە پێویستە حكوومەتی عێراقی خەمساردی لەو بابەتە بكات و كات بكوژێ، كوردەكان ئەو توانایەیان نابێ خۆیان نەوت دەربهێنن. ئەمە نیەتی حوكمڕانەكانی بەغدای ڕوونتر كرد كە بڕوایان بە دەستوور و شەراكەت نییە. هەرێمی كوردستان خۆی نەوتی دۆزییەوە و دەریهێنا، بەڵام كاتێك هەرێم ناچار بوو نەوت هەناردەی دەرەوەی بكات كە حكوومەتی عێراق لە مانگی شوباتی 2014ـدا بودجەی هەرێمی بڕی. بڕینی بودجەی خەڵكی كوردستان هەنگاوێكی نایاسایی و نادەستووری و تاوانێكی گەورە بوو چونكە بە بڕینی بودجە سەرجەم خەڵكی كوردستان و تەنانەت منداڵی شیرەخۆریش كرانە ئامانج. هەر لەبەر ئەو كردەوە نادەستووریەی حكوومەتی عێراق و، بۆ ئەوەی هەرێم بتوانێ بودجە دابین بكات، حكوومەتی هەرێم دەستی كرد بە هەناردەكردنی نەوت. لە ڕاستیدا ئەوە سیاسەتە هەڵەكانی بەغدا بوو كە هانی هەرێمی دا نەوت دەربهێنێ و هەناردە بكات. ئامانجی حكوومەتی عێراقی لە بڕینی بودجە خنكاندنی هەرێم و وەستاندنی گەشەسەندنەكەی بوو بەڵام ئابووریی سەربەخۆی هەرێم ئەو سیاسەتەی بەغدای وەستاند.لە گەشەی ئابووری و سەقامگیری و خۆشگوزەرانیدا سەرباری بڕینی بودجە و كێشەی جۆراوجۆر، هەرێمی كوردستان لەچاو عێراق سەركەوتنی زیاتری بەدەست هێناوە. ئەوە لە حاڵێكە كە داهاتی عێراق لە دوای ڕووخانی سەددام یەك تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە و كەس نازانێ ئەو هەموو پارەیە بۆ كوێ چوو و بۆ دەبێ خەڵكی ناوەند و باشووری عێراق لە هەژاریدا بژیین.بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی لەم تەوقیتەدا بڕیارێكی سیاسی بووە بە پلەی ئیمتیاز و ئامانج لێی گوشارهێنانە بۆ هەرێمی كوردستان و پارتی بۆ ئەوەی دەستبەرداری هەڵوێستە سیاسییەكانی بێت. ئامانجی كۆتایشی بچووككردنەوەی تواناكانی هەرێم و بەهێزكردنی ناوەند و بەتاڵكردنەوەی فیدڕاڵیزمە لە ماناكانی خۆی. بڕیارەكە سیاسیە و دەبێ بە ڕێككەوتنی سیاسیش عیلاج بكرێت و كاركردن بۆ سەپاندنی بڕیارێكی سیاسی كێشەتان قووڵتر دەكات.هەرێمی كوردستان پابەندی ئەو بڕیارە نابێت چونكە بڕیارەكە بە نەفەسێكی شۆڤێنی و نادەستووری دەرچووە. بڕیاری ئەو لایەنە سیاسییانەی لە پشتە كە لە شازدەی ئۆكتۆبەر خاكی كوردستانیان داگیر كرد و ئێستاش ڕۆژانە دڕۆن و مووشەك لە هەرێمی كوردستان دەگرن.نەوت و سامانە سرووشتیەكان موڵكی گەلی كوردستانە. ئەو سامانە بۆ ماوەی سەد ساڵ بۆ بەهێزكردنی دەوڵەتی عێراق و وێرانكردن و جینۆسایدی كوردستان بەكار هاتووە. هیچ گەرەنتییەك نییە كە حوكمدارانی ئێستای عێراق هەمان سناریۆی سەدساڵ پێش دووبارە نەكەنەوە. هیچ گەرەنتییەكیش نیە كە حكوومەتی عێراق لە حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی كەرتی نەوت و گازی هەرێم پابەندی ئەوە بێت بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بنێرێت. چونكە ئەزمونی تاڵی بڕینی بودجەی لەگەڵ بەغدادا هەیە.هەرێمی كوردستان هیچ دەستەڵاتێكی لە نەوتی بەسڕا و ڕۆمەیلە نیە و بەشداریش نیە لە تەرسیمی سیاسەتی نەوتیی عێراق، مەعقووڵ نیە خۆی لەو مافەش بێبەش بكات كە دەستی لە ڕەسمی سیاسەتی ئابووری و نەوتی خۆی هەبێت كە موڵكی خۆیەتی و سەروەتێكی سرووشتیە.كوردستان سەدساڵ ئەزموونی تاڵ و پڕ لە كارەساتی لەگەڵ حوكمی ناوەندگەرایی و شۆڤینیەت و پێشێلكردنی شەراكەت هەیە و باش شارەزایانە. بۆیە ملكەجی بڕیاری ئەوانەش نابێت كە ئامانجی كۆتاییان نەهێشتنی هەرێمی كوردستانە.بەداخەوە لەناوخۆدا بەهۆی ئیرهابی فكری و پۆپۆلیزمەوە ئەو قەناعەتە لای بەشێك لە خەڵك دروست بووە كە دەبێ بە بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی خۆشحاڵ بن. بەڵام حەقیقەتێك هەیە كە لە عێراقدا دامەزراوەكان و یاسا سەروەر نین و میلیشیا و میزاج و ئیرادەی تایفی و دەرەكی باڵادەستە. ئەو ئیرادە و میزاجەی ژیانی لە هاووڵاتیانی عێراقی تاڵ كردووە و دۆزەخی بۆ خوڵقاندوون بە دڵنیاییەوە خێری بۆ خەڵكی كوردستان ناوێت.
سەندیکای پزیشکانی کوردستان دوای لێکۆڵینەوە لە قسەکانی ئەبوبەکر هەڵەدنی، کە گوایە پزیشکێکی جوانکاری دەستدرێژی کردوەتە سەر پێنج ئافرەت، بۆی دەرکەوتووە ئەو تۆمەتانە ڕاست نین و ئێستا داوا دەکات کە ئەبوبەکر هەڵەدنی داوای لێبوردن بکات. ئەنجامی لیژنەی بەدواداچوونی سەندیکا لەسەر لێدوانەکانی پەرلەمەنتار ئەبوبەکر هەڵەدنی. پاش ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، پزیشکێک تاوانبار دەکات بە دەستدرێژی سێکسی بۆسەر نەخۆشێک ، ئەنجومەنی باڵا لیژنەیەکی بۆ بە دواداچوون لەسەر ئەم بابەتە پێکهێنا بۆ خستنە رووی راستەیەکان . دوابەدوای دانیشتنی لیژنە لەگەڵ بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی ، ئەم خاڵانەی خوارەوە وەک دەرەئەنجام و روونکردنەوە بۆ رای گشتیی وپزیشکان دەخەینە روو: ١. بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی سوور بوو لەسەر نەدرکاندنی ناوو ناونیشانی ئەو کەسەی کە تۆمەتی خراوەتە پاڵ ئەوەش لەبەر ئەوەی وەک بەڕێزیان دەڵێت "لەبەر دۆخی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی"، لە هەمان کاتدا ئامادەیی خۆی نیشاندا کە داوای لێبوردن بکات لەهەر پزیشکێک کە پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ کرابێت لە ئەنجامی ئەم لێدوانەی.٢. پزیشکان توێژێکی زۆر گرنگی کۆمەڵگان و سامانێکی نەتەوەیین ، پێویستە بەڕێزیان و هەموو لایەک خۆیان بە دوور بگرن لە لێدوانی ناشرین و تەشهیر کردن بەم پیشەیە.٣. ئەم لێدوانەی بەڕێز هەڵەدنیش دەچێتە خانەی زیان گەیاندن بە کاری پزیشکیی و مەترسی بۆ سەر پزیشکان. بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین کە وەکو سەندیکا سوورین لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەم بەڕێزە بە فەرمی داوای لێبووردن لە پزیشکان بکات بە پێچەوانەوە کەیسەکە دەبەینە دادگا و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵە ئەم پێشێلکاری وتەشهیرە دەکەین.٤. سەندیکای پزیشکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەرێم بەردەوام دەبێت لە چاودێری کردن وپاراستنی بنەما و بەها بەرزەکانی دەست دانە پیشەی پزیشکی لە هەرێم و داکۆکیکاری مافەکانی نەخۆش و پزیشکان بەیەکەوە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری هەموو ئەو هەوڵانە دەبێتەوە کە دەیانەوێت متمانەی هاووڵاتییانی خۆشەویست بە پزیشکان و پیشەی پزیشکیی لە کوردستان لاواز بکەن.لەگەڵ رێزداسەندیکای پزیشکانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دروستکردنی دامەزراوە دەستوورییەکان و دامەزراندنەوەی دادگەی فیدراڵیی عێراق لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەیی کراوە.
ئەنجامی لیژنەی بەدواداچوونی سەندیکا لەسەر لێدوانەکانی پەرلەمەنتار ئەبوبەکر هەڵەدنی پاش ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، پزیشکێک تاوانبار دەکات بە دەستدرێژی سێکسی بۆسەر نەخۆشێک ، ئەنجومەنی باڵا لیژنەیەکی بۆ بە دواداچوون لەسەر ئەم بابەتە پێکهێنا بۆ خستنە رووی راستەیەکان .دوابەدوای دانیشتنی لیژنە لەگەڵ بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی ، ئەم خاڵانەی خوارەوە وەک دەرەئەنجام و روونکردنەوە بۆ رای گشتیی وپزیشکان دەخەینە روو:١. بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی سوور بوو لەسەر نەدرکاندنی ناوو ناونیشانی ئەو کەسەی کە تۆمەتی خراوەتە پاڵ ئەوەش لەبەر ئەوەی وەک بەڕێزیان دەڵێت "لەبەر دۆخی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی"، لە هەمان کاتدا ئامادەیی خۆی نیشاندا کە داوای لێبوردن بکات لەهەر پزیشکێک کە پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ کرابێت لە ئەنجامی ئەم لێدوانەی.٢. پزیشکان توێژێکی زۆر گرنگی کۆمەڵگان و سامانێکی نەتەوەیین ، پێویستە بەڕێزیان و هەموو لایەک خۆیان بە دوور بگرن لە لێدوانی ناشرین و تەشهیر کردن بەم پیشەیە.٣. ئەم لێدوانەی بەڕێز هەڵەدنیش دەچێتە خانەی زیان گەیاندن بە کاری پزیشکیی و مەترسی بۆ سەر پزیشکان. بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین کە وەکو سەندیکا سوورین لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەم بەڕێزە بە فەرمی داوای لێبووردن لە پزیشکان بکات بە پێچەوانەوە کەیسەکە دەبەینە دادگا و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵە ئەم پێشێلکاری وتەشهیرە دەکەین.٤. سەندیکای پزیشکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەرێم بەردەوام دەبێت لە چاودێری کردن وپاراستنی بنەما و بەها بەرزەکانی دەست دانە پیشەی پزیشکی لە هەرێم و داکۆکیکاری مافەکانی نەخۆش و پزیشکان بەیەکەوە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری هەموو ئەو هەوڵانە دەبێتەوە کە دەیانەوێت متمانەی هاووڵاتییانی خۆشەویست بە پزیشکان و پیشەی پزیشکیی لە کوردستان لاواز بکەن. لەگەڵ رێزداسەندیکای پزیشکانی کوردستان
دهست به دابهشكردنی موچهی مانگی ٤/٢٠٢٢ دهكرێتسبهینێ رۆژی دووشەمە ٩/٥/٢٠٢٢ بهپێی خشتهی هاوپێچ دهست به دابهشكردنی موچهی مانگی (٤) دهكرێت.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی خستەروو و رایگەیاند: “لە کۆبوونەوەکەدا پرسی کۆنگرە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، بۆ ئەو ئاستەنگانەی کە هاتوونە پێش، هەروەها پرسی چاکسازی لەناو حکومەت، دوای گفتوگۆ بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا”. گوتیشی: “جگە لەو پرسانە هەندێک بۆشایی لە پۆستەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەبوو، لە ماوەی رابردوو چەند تێکۆشەرێکمان لەدەستدابوو، ئەندامانی یەک بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەوان دیارکران”. گوتەبێژی پارتی، گوتی: “سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ ئێمە وەک پارتی لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژارن لەکاتی خۆیدا بکرێت، هەروەها لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان لەسەر بنەمای پرسە نەتەوەیی نیشتمانییەکان و بەرژەوەندییە گشتییەکان هەبێت”. ئەوەشی خستەڕوو: “دەربارەی دۆخی عێراق هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە لە سبەیەوە زنجیرەیەک کۆبوونەوە دەکرێن، بۆ ئەوەی ئەو داخراوەی لە پرۆسەی سیاسیی هەیە بکرێتەوە، لەگەڵ رەوتی سەدر و لایەنە سوننەکان شاندێکمان وەک “هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی” گفتوگۆ لەبارەی دۆخەکە دەکەن و دواتر دانوستان لەگەڵ لایەنەکان دەکەین”. لەبارەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان مەحموود محەمەد رایگەیاند: “حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پڕۆژەی یاسایی هەیە بۆ بەرنامەی چاکسازی، پەرلەمان تەنیا بۆ ئەوە نییە هەڵبژاردن بکرێت یان نا، بۆیە ئێمە پێمان باشە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەردەوام بن و ئەو ئاستەنگانەی هەن بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن”. سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی 14ی پارتی ئاشکرای کرد: “بڕیار دراوە و دەسەڵات دراوە بە مەکتەبی سیاسی لیژنەکانی ئامادەکاری دەستبەکاربن، لە مانگی 10 تا 11ی ئەمساڵ کۆنگرە دەسبەستین”. وتەبێژی پارتی لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی ئەوەی خستەڕوو: “پێمان باشە لەسەر ئاستی باڵا یەکتر بینین، بۆ ئەوەی لێکنزیک بوونەوە هەبێ و کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و بنەما نەگۆڕەکانی نیشتمانی”.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیدا، سێ ئەندامی نوێی سەرکردایەتی ھەڵبژێردران. بەپێی زانیاریەکان ھەریەکە لە بڵند ئیسماعیل و قادر قادر و ئاکۆ چاوشین بوونە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە شوێنی د.ڕۆژ و فەرەیدون جوانڕۆی و ڕەمزی شەعبان کە لە ساڵانی ڕابردوودا کۆچی دواییان کردوە.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەدایە. ئهمڕۆ یهكشهممه 8 ى 5 ی 2022، بهسهرپهرشتی سهرۆك بارزانی، ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆبوونەوەدایە. له كۆبوونهوهكهدا تاوتوێی بارودۆخی ئێستای ههرێمی كوردستان و عێراق و ناوچهكه و چەندین پرسی تری گرنگ بکرێت.
وەڵامێك و روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی بۆ رای گشتی و هاوونیشتمانیان لە پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە وتەی پەرلەمانتارێكی عیراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتی…. دەربارەی ووتەكانی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بەناوی بڕیار رەشید كە ئاماژەی بەوە داوە گوایە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگری لە هاتنی دەرمان كردووە لە بەغداوە بۆ پاریزگای سلێمانی ، لێرەوە بۆ رای گشتی و هاوونیشتمانیانمان لە پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنین كە ئەمەی گوتراوە هیچ ئەصل و ئەساسی نیەو جگە لە مەڕامی سیاسی و ورووژاندنی هەستی هاووڵاتیانی سلێمانی خۆشەویست هیچیتر نیە چونكە ناوبراو بێ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی هاتنی دەرمان لە بەغداو دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكان ئەم قسانەی كردووە ، لێرەوە بە هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان رادەگەینین كە هاتنی دەرمان لە رێگەی دامەزراوەی كیمادیاوە لە بەغدا راستەوخۆ دەگاتە كۆگای دەرمانی پارێزگاكان و ناگەڕێتەوە كۆگاكانی وەزارەتی تەندروستی تا بەشە دەرمانی پارێزگاكان دیاری بكات . پێدانی بودجەی زیاتری كۆرۆنا كە لەبەغداوە دەگەیشتە هەرێمی كوردستان و دروستكردنی نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان و لە شاری سلێمانی شایەدی ئەو كارانەن كە ئەنجامدراوە لە پارێزگاكە و بەئەركی خۆشمان دەزانین خزمەتی هەموو پارێزگگاكان بكەین بێ جیاوازی . د.ئاسۆ حەوێزیوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی٨ی ئایار ٢٠٢٢
وهزارهتی تهندروستی ژمارهیهك رێككار و گشتاندنی لهبارهی "تای خوێنبهربوون" بڵاوكردهوه، تێیدا وردهكاری نهخۆشییهكه و چۆنییهتی دهركهوتن و خۆپارێزی خستووهتهڕوو. وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه تییدا هاتووه، "بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ترسناکترین نەخۆشی گوازراوەی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ بەناوی پەتای خوێنبەربوون (حمی النزفي) Haemorrhagic Fever، كۆمهڵێك رێنمایی و گشتاندن بڵاو دهكهینهوه". وهزارهتی تهندروستی راشیگهیاند، لەپێناو کۆنتڕۆڵکردن و نەخشەڕێگای خۆپارێزی لەو نەخۆشیە ترسناکەی لە عێراقدا راگەیاندراوە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین رێکكار و پلان دەستپێدەکات بۆ پاراستنی هەرێم لەو پەتایە.
ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو بەکر سەعید-ی هاوژینی. سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.