گشتی

لە هەولێر گومان دەکرێت منداڵێک تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت

07-05-2022
لە هەولێر گومان دەکرێت منداڵێک تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستیى هەولێر لەبارەى ئەو حاڵەتەى تای خوێنبەربوون ئاماژە بۆ منداڵێکى تەمەن دوو ساڵ و نیو دەکات کە ئێستا گومانى هەڵگرتنى ئەو ڤایرۆسەى لێ دەکرێت و ڕێکارى پێویستى بۆ گیراوەتە بەر.

د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ کە لە نێوەڕاستی عێراقەوە هاتووە، گوماندەکرێت هەڵگری تای خوێنبەربوون بێت، بۆ ئەو مەبەستە لە نەخۆشخانەیە و لە لایەن پزیشکەوە چاودێریی دەکرێت و سامپڵی خوێنی لێ وەرگیراوە."

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر وتیشی "لە 27-04-2022 بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەک کرا بۆ رێگریکردن لەو نەخۆشییە، هەر یەکە لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتیرنەری و سامانی ئاژەڵ و تەندروستیی هەولێر تێیدا ئامادەبوون، رێکاری پێویست گیراونەتە بەر."