سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان ئاشكرای دهكات، حكومهتی ههرێمی كوردستان 20 ههزار یهكهی نیشتهجێبوون بۆ كرێچییهكان دروست دهكات. محهمهد شوكری، سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان رایگهیاند، حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاریدا 20 ههزار یهكهی نیشتهجێبوون بۆ كرێچییهكان دروست بكات. سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان ئهوهشی خستهڕوو، 20 ههزار یهكهی نیشتهجێبوون بۆ كرێچیان و كهمدهرامهتان دروست دهكرێت و تهواوی پارێزگاكان و ئیداره سهربهخۆكان دهگرێتهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلێگ لڤین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و لێکەوتە نەرێنییەکانی شەڕەکە لە سەر دۆخی ئابووری جیهان و گوزەرانی هاووڵاتییان کرا. سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان کردەوە.
ڕێزان شێخ دلێر، بە بڕیارێکی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پۆستی راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە دوورخرایەوە. بەپێی نووسراوێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، کە رۆژی 09-05-2022 دەرچووە و کۆپییەکی دەست (تۆڕی میدیایی رووداو) کەوتووە، لە کۆبوونەوەی کارگێرانی مەکتەبی سیاسی لە رۆژی 8-5-2022 و پاڵپشت بە ماددەی 12، خاڵی دووەم، بڕگەی (د) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەسندکراوی چوارەمین کۆنگرەی یەکیتیی نیشتیمانیی کوردستان بڕیاردراوە بە "پلە داگرتنی هەڤاڵ (رێزان شێخ دلێر) لە راوێژکاری مەکتەبی سیاسی بۆ کاروباری ژنان و بڕیارەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت".
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا پێشوازیی لە شارلۆت کیسێم موتوال بریکاری وەزارەتی وزە، بەشی کارەبای کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ کرد، کە بە یاوەری شاندێکی باڵای بەرپرسان و کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.کۆماری دێمۆکراتیکی کۆنگۆ لە هەوڵی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبای هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی کە لە وڵاتی خۆیدا جێبەجێ بکات، بەتایبەتی بەشی کڕینی کارەبا بە کارت و کەمکردنەوەی بە فیڕۆدانی کارەبا. شاندی کۆنگۆ هەروەها بەشدارییان لە پریزێنتەیشنێکیان تایبەت بە پێوەری زیرەکی کارەبا و وزە نوێبووەکانی هەرێم کرد.وەزارەتی کارەبا بە پرۆژەی پێوەری زیرەک توانیویەتی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە 49% بۆ 39% کەم بکاتەوە.تا ئیستا 87% پڕۆژەکە تەواو بووە.
100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147850 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 156000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 184000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 10000 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5300 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2014 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 443000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 393000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 330000 دیناری عێراقی
سەرچاوەیەكی ئاگادارو بەرپرس لە نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی هۆكاری سەردانەكەی ناوبراوی بۆ ئەمریكاو بەریتانیا ئاشكراكردو رایگەیاند، بڕیارە سەردانی ئێرانیش بكات. ئەو سەرچاوەیە، كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە راشیگەیاند، سەردانی لاهور شێخ جەنگی بۆ بەریتانیاو ئەمریكا پەیوەندی بە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی نیشتمانی هەیەو دەیەوێت لەو رێگەیەوە لۆبییەكی بەهێز دروست بكات، بۆ گەڕانەوە بۆ ناوخۆی یەكێتیو هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی. سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، فشارێكی زۆر لەسەر بافڵ تاڵەبانی هەیە بۆ ئەوەی كێشەكانی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی چارەسەر بكات، كە لە مانگی تەموزی ساڵی رابردووەوە سەریهەڵداوەو هەوڵەكانیش بەو ئاراستەیە، كە دەبێت هەردوولا دابنیشنینو لەسەر میكانیزمێكی نوێ بۆ بەرێوەبردنی یەكێتی رێككەوتن بكەن. هەروەها سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، لاهور شێخ جەنگی دوای سەردانەكەی بۆ ئەمریكاو بەریتانیا سەردانی ئێرانیش دەكاتو بڕیارە سەردانی بەغداش بكات، ئەوەش بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەردوولاو تاوتوێكردنی چارەسەری كێشەكانی یەكێتی. ژێدەر بوار نیوز
ڕەیان مەحموودی تەمەن 17 ساڵان، کە لەلایەن زڕدایکیەوە سوتێنرا، گیانی لەدەستدا.شەوی 27-04-2022 پۆلیسی هەولێر لەسەر ئەو رووداوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی "دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کەوا کچێکی تەمەن (17) ساڵ بە ناوی (رەیان مەحمود جەمیل) لە لایەن باوەژنەکەیەوە سووتێندراوە."ڕێژەی سووتاوی ڕەیان 80٪ بوو. ئێستا زڕدایکەکەی لە زیندانە.
ڕۆژی دووشەممە 9ی ئایاری 2022 لە سەلاحەددین بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعود بارزانی هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی كۆبوویەوە و ڕاگەیێندراوێكی هاوبەشی بڵاو كردەوە. بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە. هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی لەسەر ئەوە كۆك بوو كە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت و لەهەمانكاتیشدا هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت. هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی ٩ـی ئایاری ٢٠٢٢ هەولێر
دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەبوونی ڕوداوێکی کوشتن لە تعجیلی نوێ لە سنوری نەحیەی شەمامک، دەست بەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (٣٣) ساڵ، کوژراوە. دوای بەدوواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە کەمتر لە (٥) کاتژمێر هاوسەرەکەی بەناوی (ا. ظ. م.) دەستگیر بکەن کە لە ئاکامی ڕوودانی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە لەلایەن پۆلیسی هەولێر.
پەیامی محەمەدی حاجی مەحمود، سەبارەت بە لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێم.. دەقی پەیامەکەی: ڕۆژی شەممە 7-5-2022 ئیحسان عەبدولجەبار ناوێک گوایە وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکەی کۆمەڵێک قسەی کرد، زۆری لە وڕاوە ئەچوو ئەم وەزیر و گزیرانە قورمش ئەکرێن کە چی بکەن و چی بڵێن، ئەویش قسەکانی کۆنی دادگا عەرەبیەکەی بەغدادی جویەوەو گوایە 75 ڕۆژ نەرمی نواندوە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێم وەڵامی ئیجابی نەبووە، بۆیە ئەویش بڕیاری داوە بڕیارەکانی دادگا جێ بەجێ بکات. من بەم وەزیرە ئەڵێم زۆر دڵنەرم و میهرەبانی نواندوەو خێری بە کورد کردووە، لە ڕاستیدا ئەو جۆرە قسەو هەڵسوکەوتەی عێراق، ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق مان بیر ئەخاتەوە، بە تایبەتی ڕژێمی سەدام حسێن و حزبی بەعس، بەڵام لە ڕژێمێکی لاواز ڕەنگە ئەم وەزیرە لە ژورەکەی خۆشیدا نەتوانێ بڕیارەکانی جێبەجێ بکات. ئەم وەزیرە بە زبانێکی زبر هەڕەشە لە کوردستان ئەکات لە کاتێکدا عێراق و سەروەریەکانی لە ژێر پۆستاڵ و موشەک و ڕەحمی موخابەراتی وڵاتاندایە، تەنانەت حزب و کەسایەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان گێچەڵیان پێ ئەکرێت، ئەویش ئەیەوێ لەسەر کورد جارێکی کەش خۆیان تاقی بکەنەوە و دوای ئەو قسانەش هەندێک دەنگی ناساز بە ناوی ڕۆژنامەنوسەوە ئاو بە ئاشی دوژمندا ئەکەن وەک تابوری پێنج باسی گەڕانەوە بۆ عێراق و هەموو شتەکان بگەڕێتەوە بۆ عێراق، ئەو گێلە پیاوانە هەمیشە چاویان لە ئێسقانە بە چ حەقێک ئەو قسە حەلەق و مەلەقانە ئەکەن، ئەوانە ڕەنگە بە هەوێ کورد بن بۆیە نە دادگا دادگایە و نە بڕیاریش جێبەجێ ئەکرێت چونکە کورد ناگەڕێتەوە چوارچێوەی سفر، کورد ئەبێت هەنگاوی تر بنێت بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای کورد و کوردستان. بۆیە کورد ئەبێت لەسەر نەوت و غازی هەرێم بەردەوام بێت، نابێت پاشەکشە بکات وە ئەبێت جوابی توندی هەر کەس و لایەنێک بداتەوە کە ئەو مەسەلەیە باس ئەکەن و قابیلی قسە لەسەرکردن نییە و نابێت چونکە دەستوری عێراق مافی بە کورد داوەو دادگا و هەر کەسێکی کە ناتوانێ هیچ بڕیارێکی لەو بابەتە بدات، بۆیە حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرڵەمان و قضا ئەبێت هەڵوێست ڕوون و ئاشکرایان هەبێت لە سەر ئەو جموجۆڵەی بەغداد لەسەر کوردستان هەیە. بەغداد بۆ ئەنجومەنی فیدڕاڵی یا پارێزگاکان دانامەزرێنێ بۆ ئەو هەموو تاوانە کە دژی کورد لە ناوچە دابڕاوەکان ئەکەن ڕاگرن، بۆیە کورد و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرگری لە قەوارەی سیاسی هەرێم بکەن چوونکە قسەکانی ئەو وەزیرە هەڕەشەی شەڕ بۆ سەر کوردستان ئەکات، با ئەوانیش خۆیان تاقی بکەنەوە وەک حکومەتەکانی پێش خۆیان دڵنیام چارەنووسیان لەوان باشتر نابێت. ئەوانەی ئێستا حاکمن لە بەغداد لەبیریان چووە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان و هێزی پێشەرگە عێراقیان ڕوخاند نەک ئەوانەی ئێستا حاکمن لە بەغداد، زۆریان سەربازی فیرار بوون لە دەرەوەی وڵات و بە ڕادیۆ هەواڵی کوردستان و عێراقیان پێ ئەگەیشت، بۆیە ئێمە هەموو ئەوانە ڕەد ئەکەینەوە و هەر لایەنێک و لایەنی پەیوەندیدار بۆی نییە سازش لەسەر مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان بکات، هەر هەنگاوێک خیانەتە لە مێژوو لە کورد و قەوارەی سیاسی ئێستا و داهاتوو. محەمە حاجی مەحمود8-5-2022گوڵەخانە
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پەكخستنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان كە ھاوتەریبە لەگەڵ پەكخستنی پرۆسەی یاسادانان، پێشێلكردنی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە. جەختیش دەكاتەوە، بەردەوام بوونی پرۆسەی یاسادانان لە ھەرێمی كوردستان پەیوەستە بە دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە. زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکیسۆنی پارتی رایگەیاند: "پەکخستنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان، پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە، پەکخستنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان هاوتەریبە لەگەڵ پرۆسەی یاسادانان لە هەرێمی کوردستان، کە ئەمە بۆشایی گەورە بۆ سەرجەم سێکتەرەکان دروست دەکات، ئەمەش کارێکی نایاساییە، پرۆسەی یاسادانان پەیوەستە بە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، جگە لە پرسی هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، پرۆسەیەکی گرنگ هەیە کە پرۆسەی یاسادانانە". گوتیشی: "چەند پرۆژە یاسایەک خوێندنەوەی دووەمیان بۆ کراوە، کە پێویستە دوای هەفتەیەک بخرێنە دەنگدان، ئەمەشیان پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە". سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، ئاماژەی بەوەشدا: "ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت حاڵەتێکی نا ئاسایی و نایاساییە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پیادە دەکرێت، ئومێد دەکەین ئەم بابەتە لەپێناو سەقامگیری و ژیانی خەڵکی کوردستانن زیاتر درێژە نەکێشێت، دەبێ پەرلەمانی کوردستان قسەی خۆی بکات، کە تائێستا 33 یاداشت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەبارەی ژیان و دۆخی ئێستای خەڵکی کوردستان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کراوە". k24
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکه باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ھەرێم و دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا ، جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری کرایەوە.